×
باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر بنه‌مای شه‌شه‌مه‌ له‌ بنه‌ماكانی ئیمان و باوه‌ڕ، كه‌ مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ زانایه‌ به‌وه‌ی بووه‌، و به‌وه‌شی ده‌بێت، وه‌ زانایه‌ به‌ حاڵ و ئه‌حواڵ و ڕزق و ڕۆزی و ئه‌جه‌ل و كاروكرده‌وه‌ی به‌نده‌كانی، وه‌هیچ شتێك نییه‌ لای ئه‌و شاراوه‌ بێت، وه‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ته‌قدیر و ئه‌ندازه‌گیری هه‌موو دروستكراوه‌كانی خۆی نووسیوه‌، وه‌هیچ شتێك به‌بێ عیلم وئاگاداری ونووسین و ویستی ئه‌و ڕوو نادات .

    باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر وبه‌رهه‌م و شوێنه‌واره‌كانی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    دكتۆر عه‌بدوڵڵا موحه‌مه‌د ئه‌حمه‌د الطیار

    وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد چرۆستانی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    الإيمان بالقدر وثمراته

    « باللغة الكردية »

    الدكتور عبد الله محمد أحمد الطيار

    ترجمة: أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر وبه‌رهه‌م و شوێنه‌واره‌كانی

    سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه.

    باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر بنه‌مای شه‌شه‌مه‌ له‌ بنه‌ماكانی ئیمان و باوه‌ڕ، كه‌ مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ زانایه‌ به‌وه‌ی بووه‌، و به‌وه‌شی ده‌بێت، وه‌ زانایه‌ به‌ حاڵ و ئه‌حواڵ و ڕزق و ڕۆزی و ئه‌جه‌ل و كاروكرده‌وه‌ی به‌نده‌كانی، وه‌هیچ شتێك نییه‌ لای ئه‌و شاراوه‌ بێت، وه‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ته‌قدیر و ئه‌ندازه‌گیری هه‌موو دروستكراوه‌كانی خۆی نووسیوه‌، وه‌هیچ شتێك به‌بێ عیلم وئاگاداری ونووسین و ویستی ئه‌و ڕوو نادات .

    باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر چه‌ند شتێك ده‌خوازێت ([1]) :

    یه‌ك : باوه‌ڕ به‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ زانایایه‌ به‌وورد و درشتی هه‌موو شتێك، زانیویه‌تی چی بووه‌، وه‌ چیش ده‌بێت، وه‌ دیسان زانایه‌ به‌وه‌ی كه‌ نه‌بووه‌، وه‌ به‌ چۆنیه‌تی ئه‌وه‌شی ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ ببوایه‌ .

    دوو : باوه‌ڕ به‌وه‌ی كه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی وتمان خوای گه‌وره‌ له‌ ( لوح المحفوظ ) دا نووسیونی .

    خوای گه‌وره‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : ﴿ أَلَمۡ تَعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّ ذَٰلِكَ فِي كِتَٰبٍۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ ﴾ ([2]) واتا : مه‌گه‌‌ر تۆ نه‌تزانیوه‌ ئه‌ی مرۆڤی ژیر! كه‌ هه‌رچی له‌ئاسمان و زه‌وییدایه‌ كه‌خوا ئاگای لێیه‌تی و ده‌یزانێ ؟ چونكه‌ به‌ ڕاستی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ له‌ په‌ڕوای (لوح المحفوظ) دا تۆمار كراوه‌و هیچی لێ زایه‌ نابێت, بێگومان ئه‌وكاره‌ش بۆ خوا زۆر ئاسانه‌ .

    ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ر e فه‌رموویه‌تی : « كَتَبَ اللَّهُ مَقَادِيرَ الْخَلاَئِقِ قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ بِخَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ » ([3]) واتا : خوای گه‌وره‌ پێش په‌نجا هه‌زار ساڵ له‌ دروستكردنی ئاسمانه‌كان و ‌زه‌وی ته‌قدیر و ئه‌ندازگیری سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كانی نووسیووه‌ .

    سێ : باوه‌ڕ به‌وه‌ی كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن، ڕوو ناده‌ن به‌وویست و مه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره‌ نه‌بێت، جا چی ئه‌و شتانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ كار وكرده‌وه‌ی ذاتی هه‌ق ته‌عالای خۆیه‌وه‌ هه‌بێت، یان په‌یوه‌ندیان به‌‌ كار وكرده‌وه‌ی به‌نده‌كانه‌وه‌ هه‌بێت، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَرَبُّكَ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُ وَيَخۡتَارُۗ ﴾ ([4]) واتا : هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه‌ هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت, هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﴿ هُوَ ٱلَّذِي يُصَوِّرُكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡحَامِ كَيۡفَ يَشَآءُۚ ﴾ ([5]) واتا : ئه‌و خوایه‌ ذاتێکه‌ چۆنی بیه‌وێت نه‌خشه‌ی ڕووخسارتان له‌ منداڵدانه‌کاندا ده‌کێشێت، هیچ په‌رستراوێکی به‌هه‌ق و ڕاست نییه‌ جگه‌ له‌و خوایه‌, ئه‌و ذاته‌ باڵاده‌ست و دانا و کاربه‌جێیه‌ .

    چوار : باوه‌ڕ به‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ردووندا هه‌ر هه‌مووی دروستكراو و مه‌خلوقی خودایه‌ I، وه‌ هه‌رچی گه‌ردیله‌یه‌ك له‌ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه‌، خوای گه‌ورره‌ به‌دیهێنه‌ریه‌تی، وه‌ به‌دیهێنه‌ری جوڵه‌ و سه‌كه‌ناتیه‌تی، هیچ به‌دیهێنه‌ر و دروستكه‌رێك نییه‌ جگه‌ له‌ ئه‌و، هیچ په‌روه‌ردگار وهه‌ڵسوڕێنه‌رێك نییه‌ له‌م دونیایه‌دا جگه‌ له‌ ئه‌و، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : ﴿ ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَيۡءٖۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ وَكِيلٞ ﴾ ([6]) واتا : خوا به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه‌ وه‌ هه‌ر ئه‌ویش پارێزه‌ری هه‌موو شتێکه‌، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَٱللَّهُ خَلَقَكُمۡ وَمَا تَعۡمَلُونَ ﴾ ([7]) واتا : هه‌م خۆتان و هه‌م ئه‌و بتانه‌ی دروستیان ده‌كه‌ن له‌ دارو به‌رد، خوا به‌دیهێناون، واتا : ئه‌و خوایه‌ ده‌سه‌ڵاتدارێكی وه‌هایه‌، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ناهێڵێ ئێوه‌ هیچ شتێ بكه‌ن و، هێزو تواناتان لێده‌سێنێته‌وه‌ .

    به‌رهه‌م وشوێنه‌واری باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر :

    1) پشت به‌ستن به‌خوا به‌ ( ذاتی الله )، له‌گه‌ڵ گرتنه ‌به‌ری ئه‌و هۆكارانه‌ی خوای گه‌وره‌ ڕێگای پێداوون، به‌شێوه‌یه‌ك نابێت به‌نده‌كان پشت به‌و هۆكارانه‌وه‌ ببه‌ستن كه‌ ده‌یگرنه‌ به‌ر، به‌ڵكو ته‌نها پشت به‌خوای گه‌وره‌ ببه‌ستن، چونكه‌ هه‌موو شتێك به‌قه‌ده‌ری خوا ڕوو ده‌دات .

    2) به‌نده‌كان ئه‌وه‌ به‌لایانه‌وه‌ جێگای سه‌ر سوڕمان نییه‌ له‌و ئاوات وخۆزگانه‌ی كه‌ دێته‌ دی بۆیان. چونكه‌ هاتنه‌دی وده‌ستكه‌وتنیان نیعمه‌تێكی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ به‌نده‌كانی، ئه‌ویش به‌وه‌ی قه‌ده‌ری كردووه‌، له‌هۆكاری خێر و سه‌ركه‌وتن .

    3) دڵ ئارامی و ئاسووده‌ بوونی ده‌روونی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات له‌قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌، به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خوا هیچ تووشی دڵه‌ڕاوكێ وخه‌م وخه‌فه‌ت نابێت له‌و شتانه‌ی له‌ده‌ستی چوون، یان له‌و ناخۆشی وناڕه‌حه‌تیانه‌ی تووشیان ده‌بێت، چونكه‌ هه‌موو شتێك به‌ قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌ ڕوو ده‌دات .

    ([1])شرح أصول الإيمان، للشيخ محمد بن صالح العثيمين.

    ([2]) سورة الحج: الآية 70.

    ([3])رواه مسلم في كتاب القدر ، باب حجاج آدم وموسى عليهما السلام (2653).

    ([4]) سورة القصص: الآية 68.

    ([5]) سورة آل عمران: الآية 6.

    ([6]) سورة الزمر: الآية 62

    ([7]) سورة الصافات: الآية 96.