باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی و به‌رهه‌م و شوێنه‌واره‌كانی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران و به‌رهه‌م و شوێنه‌واره‌كانی
] kurdish – كوردی – كردي [
دكتۆر عه‌بدوڵڵا موحه‌مه‌د ئه‌حمه‌د الطیار
وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
الإیمان بالیوم الآخر وثمراته
« باللغة الكردية »
الدكتور عبد الله محمد أحمد الطيار
ترجمة: أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی و به‌رهه‌م و شوێنه‌واره‌كانی
سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه.
مه‌به‌ست له ڕۆژی دوایی، ڕۆژی قیامه‌ته، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه خوای گه‌وره سه‌رجه‌م خه‌ڵكی زیندوو ده‌كاته‌وه بۆ لێپرسینه‌وه وحساب له‌گه‌ڵ كردنیان، بۆ ئه‌وه‌ی سزای بێباوه‌ڕان وخراپه‌كاران بدات، و پاداشتی باوه‌ڕداران و چاكه‌كرانیش بداته‌وه، وه ناونراوه ڕۆژی دوایی، چونكه له‌پاش هاتنی ئه‌و ڕۆژه ئیتر ڕۆژێكی تر نایه‌ت، واتا : ژیان هه‌تا هه‌تایی ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌هلی به‌هه‌شت له‌جێگا وشوێنی خۆشی خۆیان جێگیر ده‌بن، و ئه‌هلی دۆزه‌خیش ( خوا په‌نامان بدات ) به جێگای ناڕه‌حه‌تی خۆیان جێگیر ده‌كرێن، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَلَٰكِنَّ ٱلۡبِرَّ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ ﴾ ([1]) واتا : كرداری چاك و كاری باش بریتیه له‌وه‌ی كه ئاده‌میزاد باوه‌ڕی هێنابێت به خوا‌و به ڕۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به‌كتێبه‌كان و به پێغه‌مبه‌ران ... وه فه‌رمووشیه‌تی : ﴿ وَٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبۡلِكَ وَبِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ يُوقِنُونَ ٤ ﴾ ([2]) واتا : ئه‌وانه‌ی بڕوایان به‌و قورئان و كتێبه هه‌یه بۆتۆ دابه‌زێنراوه, وه به‌و كتێب و نامه ئاسمانیانه‌ش كه پێش تۆ بۆ پێغه‌مبه‌ران دابه‌زێنراون، وه بڕوای به‌هێزو یه‌قنیشیان به‌هاتنی ڕۆژی دوایی هه‌یه .
باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی بنه‌مای پێنجه‌مه له بنه‌ماكانی ئیمان وباوه‌ڕ، هه‌ر كه‌سێك به‌درۆی بزانێت و باوه‌ڕی پێی نه‌بێت، ئه‌وه با بزانێت كافر بووه، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ زَعَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَن لَّن يُبۡعَثُواْۚ قُلۡ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتُبۡعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلۡتُمۡۚ وَذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ ﴾ ([3]) واتا : ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به بۆچوونی خۆیان وتیان : هه‌رگیز زیندوو ناکرێنه‌وه، پێیان بڵێ: وا نیه، سوێند به په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستی هه‌ر زیندوو ده‌کرێنه‌وه، پاشان ئاگادار ده‌کرێن له هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا، ئه‌وه‌ش بۆ خوا زۆر ئاسان و ساده‌یه .
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ده‌یخوازێت :
باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی هه‌ندێك شت ده‌خوازێت له‌وانه‌یش :
1) باوه‌ڕ به لێپرسینه‌وه و سزا وپاداشت وه‌رگرتنه‌وه، به‌وه‌ی خوای گه‌وره به پێی كار وكرده‌وه‌ی به‌نده‌كانی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، وه هه‌موو كه‌س پاداشت و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به ئه‌ندازه‌ی گه‌ردیله‌یه‌ك زوڵم و سته‌میان لێ بكرێت، خوای گه‌وره‌ش له‌باره‌ی لێپرسینه‌وه‌ی به‌نده‌كانه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﴿ إِنَّ إِلَيۡنَآ إِيَابَهُمۡ ٢٥ ثُمَّ إِنَّ عَلَيۡنَا حِسَابَهُم ٢٦ ﴾ ([4]) واتا : بێگومان ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه (بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت) ٢٥ لـــه‌وه‌ودوایش به‌ڕاستی حیســــاب و لێپرسینـــــه‌وه و دادگاییـــــان له‌سه‌ر ئێمه‌یه ٢٦ .
2) باوه‌ڕ به به‌هه‌شت و به دۆزه‌خ، باوه‌ڕ به‌وه‌ی ژیانی دواڕۆژ ژیانی هه‌میشه‌ییه، خوای گه‌وره به‌هه‌شتی ئاماده كردووه بۆ خواناسان و پارێزكاران و موخلصین وگوێڕایه‌ڵه‌كانی، وه دۆزه‌خیشی داناوه بۆ بێباوه‌ڕان ودووڕووه‌كان وكه‌سانی خراپه‌كار وسه‌رپێچی كه‌ر، خوای گه‌وره له‌باره‌ی جێگا وشوێنی خواناسانه‌وه له دواڕۆژدا فه‌رموویه‌تی : ﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ خَيۡرُ ٱلۡبَرِيَّةِ ٧ جَزَآؤُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ جَنَّٰتُ عَدۡنٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِيَ رَبَّهُ ٨﴾ ([5]) واتا : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش وا ئیمان و بڕوایان هێنا، و كاره چاكه‌كانیان ئه‌نجامدا، ئائه‌وانه چاكترینی هه‌موو دروستكراوه‌كانی سه‌ر زه‌ویین ٧ پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریان به‌هه‌شتی پڕ له باخی چڕه (که کۆشك و ته‌لاره‌کان تیایدا ون بوون)، چه‌نده‌ها ڕووباریش به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و له‌وێ ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌به‌نه سه‌ر، ئه‌وانه خوا ڕازیه لێیان، ئه‌وانیش له‌و ڕازین (چۆن ڕازی نابن ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئازیز، به‌ڕاستی نازانین به‌چ زمانێك سوپاسگوزارت بین) بێگومان ئه‌و ڕێز‌و قه‌دره بۆ ئه‌و که‌سه‌یه که له په‌روه‌ردگاری ترساوه‌و فه‌رمانه‌کانی به‌جێ هێناوه ٨ .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَٱتَّقُواْ ٱلنَّارَ ٱلَّتِيٓ أُعِدَّتۡ لِلۡكَٰفِرِينَ ﴾ ([6]) واتا : خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی که ئاماده کراوه بۆ بێ بڕواکان، له‌جێگه‌یه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی : ﴿ إِنَّ ٱللَّهَ لَعَنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَأَعَدَّ لَهُمۡ سَعِيرًا ٦٤ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ لَّا يَجِدُونَ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا ٦٥ ﴾ ([7]) واتا : به‌ڕاستی خوا نه‌فرینی له بێ باوه‌ڕان کردووه و ئاگری هه‌ڵگیرساوی بۆ ئاماده کردوون ٦٤ به‌هه‌میشه‌یی تێیدا ده‌مێننه‌وه هیچ پشتیوان و یاری ده‌ده‌رێکیان نییه ٦٥ .
هه‌ندێ باس و بابه‌تی تریش هه‌یه كه په‌یوه‌ندی به ڕۆژی دواییه‌وه هه‌یه حه‌زمان كرد ئاماژه‌یه‌كیان پێ بده‌ین، ئه‌گه‌ر به‌شیوه‌یه‌كی كوورتیش بێت، وه‌ك باوه‌ڕ به‌و ڕووداوانه‌ی كه له‌پاش مردن ڕوو ده‌ده‌ن، بۆ نموونه :
1) تاقیكردنه‌وه‌ی ناوگۆڕ : مه‌به‌ست پێی ئه‌و پرسیارانه‌یه كه له‌مردوو ده‌كرێت پاش ناشتنی، وه‌ك پرسیاركردن له په‌روه‌ردگاری، له ئاینی، له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕدار بێت ده‌ڵێت : په‌روه‌ردگارم ( الله ) یه، وه ئاینیشم ئیسلامه، و پێغه‌مبه‌ریشم محمد e ـــه، به‌ڵام ( خوا په‌نا بدات ) ئه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ بێت، ده‌ڵێت : ها ... ها نازانم .
2) باوه‌ڕ به سزا و خۆشیه‌كانی ناوگۆڕ : ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌هلی باوه‌ڕ بووبن له‌ناو گۆڕه‌كانیاندا خوای گه‌وره خۆشبه‌خت وبه‌ختیاریان ده‌كات، و هێنده‌ی چاوبڕبكات خوای گه‌وره گۆڕه‌كانیان بۆ فراوان ده‌كات، وهه‌موو كه‌سێكیان جێگه‌كه‌ی خۆی پیشان ده‌درێت له به‌هه‌شتدا .
ئه‌وه‌یشی بێباوه‌ڕ و سته‌مكار و دووڕوو بێت خوای گه‌وره له‌ناو گۆڕه‌كانیان سزایان ده‌دات، و ئه‌و گۆڕانه‌یان لێ ته‌سك ده‌كرێته‌وه، وپڕیش ده‌كرێن له‌ئاگر، وه هه‌ر كه‌سێكیش له‌وان جێگه‌كه‌ی خۆی له ناو دۆزه‌خدا پێ نیشان ده‌درێت ( په‌نا به‌خوای گه‌وره ) .
به‌رهه‌م و شوێنه‌واری باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی :
1) حه‌زكردن له‌تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵی كردنی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره و سوور بوون له‌سه‌ریان، وه په‌شیمان بوونیش له‌ده‌ستدانی ئه‌و خێر وچاكانه‌ی له‌ده‌ستت چوون .
2) ترسان له‌تاوان و سه‌رپێچی كردنی خوای گه‌وره، چونكه سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی سووتانه به‌ئاگری دۆزه‌خ، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره لێی خۆش نه‌بێت .
3) دڵخۆشیدانه‌وه‌یه بۆ كه‌سانی باوه‌ڕدار، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌ی له‌دونیادا له‌ده‌ستیان چوون، به ئومێدی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له دواڕۆژدا پێیان ببه‌خشێت، و بۆیان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه .