باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران و به‌رهه‌م و شوێنه‌واره‌كانی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران و به‌رهه‌م و شوێنه‌واره‌كانی
] kurdish – كوردی – كردي [
دكتۆر عه‌بدوڵڵا موحه‌مه‌د ئه‌حمه‌د الطیار
وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
الإيمان بالرسل وثمراته
« باللغة الكردية »
الدكتور عبد الله محمد أحمد الطيار
ترجمة: أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران و به‌رهه‌م و شوێنه‌واره‌كانی
سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
پێغه‌مبه‌ران كێن ؟
پێغه‌مبه‌ره‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خوای گه‌وره هه‌ڵیبژاردوون بۆ ئه‌وه‌ی هۆكار و ناوه‌ندگیرێك بن له‌نێوان خۆی و به‌نده‌كانیدا، ئه‌ویش له‌پێناو گه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه پێی ڕاگه‌یاندوون له‌شه‌ریعه‌ت و وه‌حی و فه‌رمان و واجبه‌كانی سه‌رشانیان به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره، یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ریش (نوح u) بوو، وه‌كۆتا پێغه‌مبه‌ریش (محمد) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بووه e، خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ▬ إِنَّا أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِ أَنْ أَنْذِرْ قَوْمَكَ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ♂ ([1]) واتا : به ڕاستی ئێمه (نووح) مان نارده لای هۆزه‌كه‌ی، و فه‌رمانمان پێدا: هۆزه‌كه‌ت بترسێنه‌و هۆشیاریان بكه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی سزایه‌كی ئێش پێگه‌یه‌نه‌ری سه‌ختیان بۆبێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه.
وه هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﴿ مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَآ أَحَدٖ مِّن رِّجَالِكُمۡ وَلَٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِيِّۧنَۗ﴾ ([2]) واتا : محمد e باوكی هیچ پیاوێكتان نییه، نه زه‌ید و نه كه‌سی دیكه‌تان هه‌تا حه‌رام بێت ژنی به كوڕكراوی خۆی- پاش ته‌ڵاقدانی- ماره‌بكات، چونكه كچ وكوڕی ئه‌و ئاشكران, و بێ له‌وان كه‌سیتر نابێته كچ وكوڕی، بۆیه ده‌توانێ ژنه‌كه‌ی زه‌ید ماره بكات, به‌ڵكو ئه‌و په‌یامبه‌ری خوایه و دواهه‌مینی په‌یامبه‌رانه، كۆتایی زنجیره‌ی په‌یامبه‌رانی پێهاتووه .
پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) مرۆڤ بوون وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كانی تر، ته‌نها هێنده جیاوازیان هه‌بووه كه خوای گه‌وره وه‌حی و نیگای بۆ كردوون، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ▬ قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُوحَىٰ إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ♂ ([3]) واتا : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر e پێیان بڵێ: دڵنیابن که من هه‌ر به‌شه‌رێکم وه‌ک ئێوه، (جیاوازیه‌که ته‌نها ئه‌وه‌یه) من وه‌حی ونیگام بۆ ده‌کرێت که بێگومان خوای ئێوه خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه .
وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه هیچ جۆره عیباده‌ت وپه‌رستنێك بۆ پێغه‌مبه‌ران بكرێت، وه‌ك پاڕانه‌وه و داوای شت لێكردنیان، هه‌روه‌ك چۆن دروست نییه نه‌ذریان بۆ بكرێت و ئاژه‌ڵیان بۆ سه‌ر ببڕرێت، خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﴿ قُل لَّآ أَمۡلِكُ لِنَفۡسِي نَفۡعٗا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُۚ وَلَوۡ كُنتُ أَعۡلَمُ ٱلۡغَيۡبَ لَٱسۡتَكۡثَرۡتُ مِنَ ٱلۡخَيۡرِ وَمَا مَسَّنِيَ ٱلسُّوٓءُۚ إِنۡ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٞ وَبَشِيرٞ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ١٨٨ ﴾ ([4]) واتا : ئه‌ی محمد e پێیان بڵێ: که من ناتوانم هیچ قازانج یان زه‌ره‌رێک به‌خۆم بگه‌یه‌نم، مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت، خۆ ئه‌گه‌ر غه‌یب و شاراوه‌کانم بزانیایه ئه‌وه چاکه‌ی زۆرم کۆده‌کرده‌وه بۆخۆم و هیچ ناخۆشیه‌کیشم تووش نه‌ده‌بوو، من هیچ شتێک نیم ته‌نیا ترسێنه‌رێک (بۆ یاخیه‌کان) و مژده‌ده‌ریشم بۆ که‌سانێک که باوه‌ڕ ده‌هێنن .
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) ده‌یخوازێت :
باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) چوار شت ده‌خوازێت :
1) په‌یامه‌كانیان هه‌ق وڕاستن وله لایه‌نی خوای گه‌وره‌وه نێرراون، هه‌ركه‌سێك بێباوه‌ڕ بێت به یه‌كێك له‌و پێغه‌مبه‌رانه، ئه‌وه با بزانێت بێباوه‌ڕ بووه به‌سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران، گاوره‌كان كاتێك باوه‌ڕیان نه‌هێنا به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد e وشوێن په‌یامه‌كه‌ی نه‌كه‌وتن، ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه عیسی كوڕی مه‌ریم u یان به‌درۆ خستوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ڕاستیان بكردایه شوێن محمد e ده‌كه‌وتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عیسی u موژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی به گاوره‌كان دابوو .
2) باوه‌ڕ به‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی ناویان ده‌زانین، وه‌ك محمد و ئیبراهیم و عیسی و موسی و نوح و سه‌رجه‌م ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه له‌قورئاندا ناویان هاتووه، كه ژماره‌یان بیست وپێنج پێغه‌مبه‌رن، وه باوه‌ڕیش به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌وانه‌شیان نه ناویان نه‌هاتووه .
3) باوه‌ڕ بوون و به‌ڕاست زانینیان له‌و شتانه‌ی هه‌واڵیان پێداوه و گێڕاویانه‌ته‌وه .
4) كاركردن به شه‌ریعه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگار ڕه‌وانه‌ی كردووه بۆلامان، ئه‌ویش محمد e ـــه، كه كۆتا و خاته‌می پێغه‌مبه‌رانه .
به‌رهه‌م و شوێنه‌واری باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) :
1) تێگه‌یشتن وشاره‌زا بوون له ڕه‌حمه‌ت ومیهره‌بانی خوای گه‌وره به‌رامبه‌ر به به‌نده‌كانی، به‌وه‌ی بۆ هه‌موو گه‌ل و هۆزێك پێغه‌مبه‌رێكی بۆ ناردوون، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنیشانده‌ریان بێت بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاست، و چۆنیه‌تی به‌ندایه‌تی وپه‌رستنی خوای گه‌وره، به‌و شێوه‌یه‌ی كه په‌روه‌ردگار دیاری كردووه .
2) شوكر و سوپاسی خوای گه‌وره كردن له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی كه به‌خشیویه‌تی به به‌نده‌كانی .
3) خۆشویستنی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) و به گه‌وره ڕاگرتنیان له‌و سنووره‌ی خوا دیاری كردووه، وه سه‌لام و صه‌ڵاوات دان له‌سه‌ریان له‌كاتی ناوهێنانیان .
خوای گه‌وره به ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆت له‌گه‌ڵمان بكه، و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌راندا حه‌شرمان بكه، وبمانخه به‌ر شه‌فاعه‌تی محمد المصطفی .