یه‌كخواپه‌رستی مرۆڤ ڕزگار ده‌كات
پۆڵێنه‌كان
Full Description
یه‌كتاپه‌رستی مرۆڤ ڕزگار ده‌كات
] kurdish – كوردی – كردي [
ئیبن قه‌ییم ئه‌لجۆزیه
وه‌رگێڕانی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
التوحيد مفزع أعدائه وأوليائه
« باللغة الكردية »
ابن قيِّم الجوزية
ترجمة: فرمان عزيز نجار
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
یه‌كتاپه‌رستی مرۆڤ ڕزگار ده‌كات
یه كتاپهرستی ڕزگاركه‌ر و پشتیوانه بۆ دووژمنانی خوا و بۆ دۆستانی خواش، ده‌بینین خوای گه‌وره دوژمنانی خۆی له ناخۆشی و نه‌هامه‌تیه‌كانی دنیادا ڕزگار ده‌كات ئه‌گه‌ر هانا بۆ یه‌كتاپه‌رستی ئه‌و به‌رن: ▬فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ♂ [العنكبوت :٦٥ ].
واته: هه‌ركاتێك ـ بێ باوه‌ڕان ـ سواری كه‌شتی ده‌بن، كه مه‌ترسی نوقم بوون و تیاچوون ڕوویان تێ ده‌كات، به ملكه‌چی و به دڵه‌وه هانا و هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن، به‌ڵام كاتێك خوای گه‌وره رزگاریان ده‌كات له‌م ناخۆشییه، كه ده‌گه‌نه وشكانی، له رێبازی یه‌كتاپه‌رستی ده‌ترازێن و هاوبه‌شی بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها یه‌كتاپه‌رستی پشتیوانیه بۆ دۆستلنی خواش، له ناخۆشی و نه‌هامه‌تیه‌كانی دنیا و قیامه‌ت ڕزگاریان ده‌كات. جا بۆیه پێغه‌مبه‌ر (یونس) له ناوسكی حوتدا هانای بۆ ئه‌و یه‌كتاپه‌رستیه برد، خوای گه‌وره‌ش له ناو ئه‌و هه‌موو تاریكاییه‌دا ڕزگاری كرد ..
ده‌بینین شوێنكه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ران كاتێك هانایان بۆ یه‌كتاپه‌رستی بردووه ڕزگاریانبووه له سزای كافران له دنیادا، وه ڕزگار بوونه له ناخۆشیه‌كانی دواڕۆژیش، به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره به‌خششی زۆری بۆ ئاماده‌كردوون .
به‌ڵام (فرعون) له‌وكاته‌ی خه‌ریك بوو له ناوبچێ هانای بۆ یه‌كتاپه‌رستی هێنا كه‌چی هاناكهی هیچ سوودی پێ نه‌گه‌یاند، چونكه ئیمان هێنان بۆ یارمه‌تیدان هیچ سوودی نیه، ئه‌مه سوونه‌تی خوایه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی .
جا بۆیه دوعای ته‌نگانه به یه‌كتاپه‌رستی خودایه، وه‌ك دوعاكه‌ی (یونس) كه له ناو سكی حوته‌كه‌دا داوای پێ له خوا كرد، دوعایه‌كی گیراوه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ▬وَذَا النُّونِ إِذْ ذَهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَنْ لَنْ نَقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَىٰ فِي الظُّلُمَاتِ أَنْ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ♂ [الأنبياء :٨٧ ].
وه(باسی) زه‌ننون (یونس بکه که پێغه‌مبه‌ری خه‌ڵکی نه‌ینه‌وا بوو) کاتێ ڕۆشت به توڕه‌یی (گه‌له‌که‌ی به‌جێ هێشت) وای ده‌زانی ئێمه ته‌نگانه‌ی به‌سه‌ردا ناهێنین جا له تاریکیه‌کاندا (تاریکی شه‌و و ده‌ریا و ناوسکی نه‌هه‌نگ) هاواری کرد (ئه‌ی خوا) به‌ڕاستی هیچ په‌رستراوێك نی یه جگه له تۆ پاکی و بێگه‌ردی بۆ تۆیه بێگومان من له سته‌مکاران بووم.
گه‌وره‌ترین و ناخۆشترین ته‌نگی له شیركه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، ڕزگاربوونیش له‌م ناخۆشیه به یه‌كتاپه‌رستی ده‌بێت، به ڕاستی هه‌ر یه‌كتاپه‌رستیه جیگای ئومێد و مۆڵگه و قه‌ڵا و هانای خه‌ڵكی.. وبالله التوفیق.