باسی ڕێزگرتن له میوان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
باسی ڕێزگرتن له میوان
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1436
باب إكرام الضيف
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1436
باسی ڕێزگرتن له میوان
ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { هَلْ أتَاكَ حَدِيثُ ضَيْفِ إبْرَاهِيمَ الْمُكْرَمِينَ إذْ دَخَلُوا عَلَيْهِ فَقَالُوا سَلاَمَاً قَالَ سَلاَمٌ قَوْمٌ مُنْكَرُونَ فَرَاغَ إِلَى أهْلِهِ فَجَاءَ بِعِجْلٍ سَمِينٍ فَقَرَّبَهُ إلَيْهِمْ قَالَ ألاَ تَأكُلُونَ } [ الذاريات : 24-27 ].
واته: ئایا بۆت هاتووه به‌سه‌ر هاتی میوانه ڕێزداره‌کانی ئیبراهیم. کاتێ چوونه لای ئیبراهیم و وتیان سڵاو (ئه‌ویش) وتی سڵاو له خۆتان (ئێوه) که‌سانێکی نه ناسراوون. جا خێرا چوو بۆلای خێزانه‌که‌ی ئینجا گوێره‌که‌یه‌کی قه‌ڵه‌وی (به برژاوی بۆیان) هێنا. وه نزیکی کرده‌وه لێیان (به‌ڵام نه‌یان خوارد) وتی ئه‌وه ناخۆن؟.
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ :
عَنْ أَبِي شُرَيْحٍ الْخُزَاعِيِّ (رضي الله عنه): أَنَّ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: ((مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَلْيُحْسِنْ إِلَى جَارِهِ، وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَلْيُكْرِمْ ضَيْفَهُ، وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَلْيَقُلْ خَيْرًا أَوْ لِيَسْكُتْ)) [مُتَّفَقٌ عَلَيهِ].
واته: (ابو شریح الخزاعی) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌س باوه‌ڕی به‌خواو ڕۆژی دوایی هه‌یه، با چاك بێت له‌گه‌ڵ دراوسێكه‌ی، هه‌ركه‌س باوه‌ڕی به‌خواو ڕۆژی دوایی هه‌یه بارێز له میوانه‌كه‌ی بگرێت، هه‌ركه‌س باوه‌ڕی به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه با چاك بڵێت یان بێده‌نگ بێت).
ڕاڤه وروونكردنه‌وه:
یه‌كه‌م: له ئایینى پیرۆزى ئیسلامدا رێزگرتن له میوان پایه‌یه‌كى گرنگى هه‌یه‌و چه‌ندین ده‌قى قورئان و فه‌رموده ئاماژه به‌م رێزگرتنه ده‌كه‌ن...
دووه‌م: رێزگرتنى میوان یه‌كێكه له‌و شتانه‌ى كه ئایینى پیرۆزى ئیسلام زۆر گرنگى پێداوه‌و راسته‌وخۆش به‌ستویه‌تى به بروابوون به خوا‌و رۆژى دواییه‌وه...
سێهه‌م: ڕێزگرتنی میوان له ڕه‌وشته به‌رزه‌كانی ئیسلامه.
چواره‌م: پێویسته خاوه‌ن ماڵ به‌جوانى و ده‌م به‌خه‌نده‌وه پێشوازى له میوانه‌كانى بكات و وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ى جوان به‌كاربێنێت كه‌ببێته مایه‌ى خۆشحالى...
پێنجه‌م: زوو خواردن پێدانى میوان له سنورى تواناى بژێوى خۆتدا بێ ته‌كلیف له خۆكردن...
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره یارمه‌تیمان بدات بۆ ڕێزگرتن له میوانه به‌ڕێزه‌كانمان به جوانترین شێوه.