×
ئايني پیرۆزی ئیسلام باوه‌ڕداران هانده‌دات كه‌ پێشبڕكی بكه‌ن له‌كاری خیر وچاكه‌كاندا، چونكه‌ كاری خێر وچاكه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی چوونه‌ به‌هه‌شته‌. یه‌كێكیش له‌و كاره‌ خێر وچاكانه‌ی كه‌ توێشوی باوه‌ڕدارانی پێ قورس ده‌بێت وزۆر كه‌سیشمان لێی بێ ئاگاین، ئه‌ویش په‌له‌كردن وزوو ڕۆشتنه‌ بۆ مزگه‌وت ونوێژ دابه‌ستنه‌ له‌دوای ئێمامه‌وه‌، واته‌ گه‌یشتن به‌ ته‌كبیره‌ی ئیحرام

    كهمتهرخهمی كردن لهگهیشتن به تهكبیرهی ئیحرام

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    عبدالسلام محمد پشدهری

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2013 - 1434

    التهاون فی إدراك تكبیرة الإحرام

    « باللغة الكردية »

    عبدالسلام محمد بشدري

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    كهمتهرخهمی كردن لهگهیشتن به تهكبیرهی ئیحرام

    الحمد لله رب العالمين، وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

    ئايني پیرۆزی ئیسلام باوهڕداران هاندهدات كه پێشبڕكی بكهن لهكاری خیر وچاكهكاندا، چونكه كاری خێر وچاكه هۆكاری سهرهكی چوونه بهههشته، ئهو بــــهههشتهی كــــه خوای گهوره لــــهوهصفیدا فهرموویهتی : وَسَارِعُواْ إِلَى مَغْفِرَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ [سورة آل عمران : 133 ] واته : بهپهله بن و پێشبڕکێ بکهن لهپێناو لێخۆشبوونی پهروهردگارتان و بهههشتێک که پاناییهکهی ئاسمان و زهوی گرتۆتهوهو ئاماده کراوه بۆ پارێزکاران .

    پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) دهفهرموێت: مهنزڵگای ههندێ دهبینن وهکو چۆن ئهستێرهی گهش دهبینن له دوورهوه، فهرموویانه ئهی پێغهمبهری خوا: ڕهنگه ئهوانه مهنزڵگای پێغهمبهران بن، فهرمویهتی: نهخێر، بهڵکو مهنزڵگای کهسانێکن که باوهڕیان به خواو پێغهمبهرهکهی هێناوه .

    لهجێگایهكی تردا ههر سهبارهت به پێشبڕكی لهكاری خێر وگوێڕایهڵی فهرمانهكانی خوا وپێغهمبهرهكهی (صلی الله علیه وسلم) فـــهرموویهتی : ▬ سَابِقُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا كَعَرْضِ السَّمَاء وَالْأَرْضِ أُعِدَّتْ لِلَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاء وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ ♂ [سورة الحديد : 21 ] واته : ئهی خهڵكینه! پێشبڕكێ بكهن لهپێناو لێبوردن ولێخۆش بوونی پهروهردگارتان, به تهوبهو كردهوهی چاك ودوور كهوتنهوه لهخراپه، وه بۆگهیشتن بهبهههشتێك كهپانایی و فراوانییهكهی، وهك پانتایی ئاسمان و زهویه ، ئامادهكراوه بۆ ئهو كهسانهی بڕوایان هێناوه بهخواو بهپهیامبهرانی, ئهوهش فهزڵی خوایه، دهیدات بهههركهسێ خۆی بیهوێ و شایسته بێت, وهخوا خاوهنی فهزڵ و بهخششی گهورهیه.

    ئهوهی مهشروع وڕێگا پێدراو بێت كه موسڵمانان مونافهسه و پێشبڕێكیی تێدا بكهن تهنها كاری خێر وچاكه وئهو كارانهیه كه جێگای رهزامهندی خوا وپێغهمبهرهكهینی ههر بۆیه دهفهرموێت : ▬ وَفِي ذَلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ ♂ [سورة المطففين : 26 ] واته : ئهوانهی كه پێشبڕكێ و پێشدهستی دهكهن بالهوهدا پێش دهستی و كێبهركێ بكهن و ههوڵبدهن بۆكارو كردهوهی چاك .

    ههموو ئهو ئایهتانهی سهرهوه و زۆرێكی تریش بهلگهن لهسهر ئهوهی مرۆڤی باوهڕدار دهبێت ههمیشه لهكۆكردنهوهی توێشوودا بێت بۆ ناو گۆڕ وڕۆژی دوایی، ئهو ڕۆژهی كه هیچ كهس نایهت بهرفریای كهسهوه وههموو كهس نهفسی نهفسیهتی، بۆیه دهبێت ههر لهئێستاوه خهریكی كۆكردنهوهی سهرمایه بین بۆ ئهو بارزگانیهی كه چاوهڕێمانه، یهكێكیش لهو كاره خێر وچاكانهی كه توێشوی باوهڕدارانی پێ قورس دهبێت وزۆر كهسیشمان لێی بێ ئاگاین، ئهویش پهلهكردن وزوو ڕۆشتنه بۆ مزگهوت ونوێژ دابهستنه لهدوای ئێمامهوه، واته گهیشتن به تهكبیرهی ئیحرام، بهداخهوه كهمتهرخهمیهكی ئاشكرامان پێوه دیاره، جا بابزانین لهبارهی خێر وچاكهی ئهم مهسئهلهیهوه پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) و زانایانی پێشینی ئهم ئومهته چۆن بوون وچیان فهرمووه .

    پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) لهبارهی گهیشتن به تهكبیرهی ئیحرام و نوێژدابهستن لهدوای یهكهم ( الله أكبر ) ی ئیمامهوه فهرموویهتی : « من صلى أربعين يوماً في جماعة يدرك التكبيرة الأولى كتبت له براءتان: براءة من النار وبراءة من النفاق » [رواه الترمذي وغيره وصححه الألباني ] واته : ههركهس چل ڕۆژ نوێژهكانی به كۆمهڵ بكات و بگات به تهكبیرهی یهكهمی ئیمامدا، ئهوه دوو بهرائهت وئهستۆ پاكی بۆ دهنوسرێت، بهرائهت وئهستۆ پاكیهك لهئاگر وبهرائهت وئهستۆ پاكیهكی تر له نیفاق ودوو ڕوویی .

    زۆر بهداخهوه دهبینین كهسانێك بهناو موسڵمانن كهچی لێی دهپرسیت نوێژ دهكهیت ؟ یان دهڵێت نهخێر، یان دهڵێت كاڵ نوێژم، یان نوێژهكانی دهكات بهڵام لهماڵهوه وهیچ گوێ نادات به نوێژی جهماعهت، كهسانێكیش ههن وهك ئێمه ومانان كه خۆمان ناوناوه پابهند بهدین و تهعالیمهكانی ئیسلامهوه، نوێژهكانمان دهكهین بهكۆمهڵ لهمزگهوت بهڵام زۆر بهداخهوه بۆ ئێمهیش ههڵناسین بۆ دهست نوێژگرتن تاوهكو قامهت نهكات، یان زۆربهی جاریش دهڵێین قهی ناكات خۆ دهگهین به جهماعهتی دووهم و سێههمی مزگهوت، ههموو ئهمانه بهڕاستی لهكه و پهڵهن بهسهر ڕادهی ئیلتزام و پابهند بوونمان به دینهكهمانهوه، چونكه خواناسان و پێشینی صالحی ئهم ئومهته زۆر سوور بوون لهسهر ئهوهی كه نوێژهكانیان بهكۆمهڵ بكهن وتهكبیرهی ئیحرام لهگهڵ ئیمامدا بن، بۆیه دهبینین یهكێك له خواناسان وزاهیدانی ئیسلام دهڵێت : بهخواسوێند دهخۆم چل ساڵ دهبێت تهكبیرهی یهكهمی ئیمامم لهكیس نهچووه لهسهرجهم نوێژهكاندا، یان ههندێكی تریان ووتویانه : ماوهی بیست ساڵه كه نوێژم كردبێت پێش ئهوهی بانگ بدات من لهناو مزگهوت بووم .

    سبحان الله ئهمانه نمونهی ئیمانداری ڕاستهقینه بوون، ئهمانه بهمانای كهلیمه له مهبهستهكانی نوێژ تیگهیشتوون، بۆیه دهبینین كه تام ولهزهتی عیبادهتیش ههر لای ئهوانه بووه، زانیویانه لهزهتی نوێژكردن و كڕنووش بۆ خوا بردن چهندێك خۆشه بۆیه تامهزۆری گهیشتن بوون به لیقاء وچوونه حزوری خوای گهوره ومیهرهبان، نهك وهك ئێمه لهنێوهی نوێژدا خۆمان دهكهین به مزگهوتدا بۆ نیوهكهی تریشی پهلهمانه كهی نویژهكه كۆتایی بێت وبێینه دهرهوه، بۆیه تۆزقاڵه زهڕهیهك تام ولهزهتی عیبادهت نازانین چیه، عیبادهتهكانمان جۆرێك لهڕۆتین وسهرهڕۆیی بهخۆیهوه گرتووه، پهیوهندیهكانمان لهگهڵ خوای گهورهدا لاواز بوون، ههر بۆیه نزا وپاڕانهوهكانیشمان هیچیان گیرا نابن، پهستی ودڵ ڕهقی ڕووی لهزۆرێكمان كردووه، مهگهر ئهوانه نهبێت خوا ڕهحمی لهگهڵ كردوون ونێوان خۆیان و خوایان ئاوهدان كردوهتهوه، لهخوای گهوره داواكارین تیماری دڵهكانمان بكات ولهزهتی ئیمان وعیبادهتیش بهئێمه ببهخشیت .

    خۆشهویستان : جا با بزانین زانایانی ئیسلام لهبارهی تهكبیرهی ئیحرام ونویژ دابهستندا چیان فهرمووه .

    سفيان ثهوری دهڵێت : « مجيئك إلى الصلاة قبل الإقامة توقير للصلاة »] فتح الباري" لابن حجر (3/533)] واته : هاتنت بۆ نوێژ پێش قامهت كردن نیشانهی ڕێزگرتنی نوێژهكهته .

    یان ئیبراهیمی تیمی ووتویهتی : « إذا رأيت الرجل يتهاون في التكبيرة الأولى فاغسل يدك منه » [سير أعلام النبلاء (5/84) ] واته : ههركاتێك كهسێكیت بینی كه كهمتهرخهمی دهكات لهگهیشتن به تهكبیریه یهكهمی نوێژدا ئهوه ئیتر دهستی لێ بشۆ، واته خێرناداتهوه .

    وهكیعی كوڕی جهڕاحیش فهرموویهتی : « من لم يدرك التكبيرة الأولى فلا ترجُ خيره » [رواه البيهقي في شعب الإيمان (3/74) ] واته : ههركهسێك نهگهیشت به تهكبیرهی یهكهمی نوێژی جهماعهتدا ئهو كهسه ئومێدی خێری لێ ناكرێت ( مهبهست ئهوهیه ئومێدی ئهوهی لێ ناكرێت خزمهتێك به ئیسلام بكات وببێت به پێشهنگی چاكهی خهڵكی تاوهكو چاوی لێ بكهن ) .

    ههندێك لهسهلهفی صاڵحی ئیسلام ڕۆشتن بۆ نوێژیان دوای بانگدان به كهمتهرخهمی داناوه، چونكه فهزڵی جهماعهتیان لهوهدا بینیوه كه پێش بانگدان لهناو مزگهوت بیت .

    سوفيانی كوڕی عویهینهیش فهرموویهتی : « لا تكن مثل عبد السوء، لا يأتي حتى يُدعَى ، إيت الصلاة قبل النداء » [التبصرة لابن الجوزي لاپهڕه 131 ] واته : وهك ئهو كهسه خراپه مهبه كه تا بانگ نهدات نایهت بۆ مزگهوت، بۆیه پێش ئهوهی بانگ بدات بۆ نوێژ وهره بۆ نوێژهكهت .

    گهیشتن به تهكبیرهی ئیحرامیش لهسهر ڕای پهسهندی زانایان ئهوهیه كه پاش ئهوهی ئیمام ( الله أكبر) ی كرد تۆیش ( الله أكبر) بكهیت، واته پێش ئهوهی ئیمام دهست بهخوێندی سورهتی ( الفاتحة) بكات تۆیش نوێژهكهت دابهستیت .

    خوای گهوره ههموومان وا لێ بكات كه نوێژهكانمان لا خۆشهویست بێت، لهو كهسانهمان بگێڕێت كه تام ولهزهتی عیبادهتیان چهشتووه، و مانای لیقای خوایان لا بهرجهسته بووه، وهك پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) دهفهرموێت : « أعبد الله كأنك تراه فإن لم تكن تراه فإنه یراك » [ متفق علیه ] خوای گهوره بهو جۆره بپهرستن وهك ئهوهی بیبینن، خۆ ئهگهر تۆ ئهویش نهبینێت بێگومان ئهو ههر تۆ دهبینێت .

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم