ئارامگرتن ڕووناكییه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ▬يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ۚ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ♂ [البقرة :١٥٣].
واته: ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که بڕواتان هێناوه پشت ببه‌ستن به‌خۆڕاگرتن و نوێژ(کردن) به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ خۆڕاگرانه.
عَنْ أَبِي مَالِكٍ الْأَشْعَرِيِّ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (الطُّهُورُ شَطْرُ الْإِيمَانِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ تَمْلَأُ الْمِيزَانَ، وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ تَمْلَآَنِ -أَوْ: تَمْلَأُ- مَا بَيْنَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ، وَالصَّلَاةُ نُورٌ، وَالصَّدَقَةُ بُرْهَانٌ، وَالصَّبْرُ ضِيَاءٌ، وَالْقُرْآنُ حُجَّةٌ لَكَ أَوْ عَلَيْكَ. كُلُّ النَّاسِ يَغْدُو، فَبَايِعٌ نَفْسَهُ: فَمُعْتِقُهَا أَوْ مُوبِقُهَا). [ رواه مسلم].
واته: (ابو مالك الاشعری)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (پاكوخاوێنی به‌شێكی ئیمانه، (الحمد لله) ته‌رازو پڕده‌كات، (سبحان الله والحمد لله) نێوانی ئاسمانه‌كان و زه‌وی پڕده‌كه‌ن، نوێژ نووره، خێركردن ڕاستی ئیمان و گوێڕایه‌ڵی بۆ خوا سه‌لماندنه، ئارامگرتن ڕووناكییه، قورئانیش به‌ڵگه‌یه بۆت یان له‌سه‌رت، خه‌ڵكی هه‌موویان به‌یانیان زوو ده‌ڕۆن خۆیان ده‌فرۆشن، به‌وه‌ش یان خۆی ڕزگار ده‌كات، یان خۆی تیاده‌بات). [واته: یان خۆی به‌خوا ده‌فرۆشێ و فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و خۆی ڕزگار ده‌كات، یان خۆی به‌شه‌یتان ده‌فرۆشێ و فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و خۆی تیاده‌بات].
مانای خۆڕاگری وئارامگرتن له شه‌رعدا: گرتنه‌وه‌ی ده‌روون له سێ شت:
یه‌كه‌م: له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره.
دووه‌م: له‌سه‌ر نه‌كردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خوا.
سێهه‌م: له‌سه‌ر قه‌ده‌ره‌كانی خوای گه‌وره.
له گرنگی ئارامگرتنه خوداوه‌ندی باڵاده‌ست و په‌یامبه‌ره‌که‌ی(صلی الله عليه وسلم) له چه‌ند فه‌رمایشت و فه‌رمووده‌دا باسیان له باشی ئارامگرتن کردووه،، تا ئه‌وه‌ی خوای میهره‌بان ئه‌فه‌رمووێ که له‌گه‌گه‌ڵ ئارامگرانه.
- ئارامگرتن ڕوناكی وتیشكه له دڵی مرۆڤی باوه‌ڕداردا، وه ڕوشناییه بۆی له كاتی ناڕه‌حه‌تی وتاریكیدا، وه ڕێگایه‌كه بۆ گه‌یشتن به حه‌ق و‌ڕاستی.
- ئارامگرتن جوانیه‌که، که جوانیه‌کی دی به مرۆڤ ئه‌به‌خشێت، هۆیه‌کی تره بۆ سه‌رکه‌وتن..
- ئارامگرتن هۆیه‌کی تریشه بۆ نزیکتر بوونه‌وه له خواوه‌ندی میهره‌بان، بۆیه‌ش هۆیه‌کی تر ئه‌بێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی مرۆڤ..