ڕوقیه‌ی شه‌رعی و چۆنیه‌تی خۆپاراستن له چاوپیسی و جاد و جادوگه‌ران
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ڕوقیه‌ی شه‌رعی و چۆنیه‌تی خۆپاراستن له چاوپیسی و جاد و جادوگه‌ران
﴿ الرقية الشرعية وكيفية الوقاية من العين والسحر ﴾
] kurdish – كوردی – كردي [
زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2010 - 1431
﴿ الرقية الشرعية وكيفية الوقاية من العين والسحر ﴾
« باللغة الكردية »
زاكروس هموندي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2010 - 1431
ڕوقیه‌ی شه‌رعی و چۆنیه‌تی خۆپاراستن له چاوپیسی و جاد و جادوگه‌ران
الحـمـدلله وكفــی والصـــلاة والســـلام علـــی رســولــه المـصطـــفی
به‌راستى به بیركردنه‌وه له یاساكانى خواى گه‌وره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ڵا و ناخۆشى یه‌كێكه له یاســاكانى بونه‌وه‌ر كــه برِیــارى له‌سه‌ر داوه، خــواى گــه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تى : ( وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ) (البقرة:155) واته: سوێند به‌خوا تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه به‌كه‌مێك له ترس وبیم و برسێتى وكه‌م بوونى ماڵ و سامان ومردنى كه‌س و كار وتیاچوونى به‌روبوومى كشتوكاڵ، جا مژده‌بده به‌و كه‌سانه‌ى خۆگر وئارامگرن.
كه‌سێك وابزانێت كه پیاوچاكان دوورن له ناره‌حه‌تى و به‌ڵا ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا چووه، به‌ڵكو تووش بوونى به‌ڵا و ناره‌حه‌تى به‌ڵگه‌ى ئیمانه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه سه‌عدی كورِ ئه‌بی وه‌قاص ( خوای لێ رِازی بێت ) ده‌گێرِێته‌وه كه پرسیـــــاری كــردوه له پێغه‌مبـــه‌ری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) پێی ووتوه : « يا رسول الله أي الناس أشد بلاء قال : الأنبياء ثم الصالحون ثم الأمثل فالأمثل من الناس يبتلى الرجل على حسب دينه فإن كان في دينه صلابة زيد في بلائه وإن كان في دينه رقة خفف عنه وما يزال البلاء بالعبد حتى يمشي على ظهر الأرض ليس عليه خطيئة » (رواه ابن ماجه) واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا چ كه‌سێك زۆر تووشى به‌ڵاو ناره‌حه‌تى ده‌بێت؟ فه‌رمووى"پێغه‌مبه‌ران پاشان پیاوچاكان پاشان به‌پێى پله‌و پایه‌به‌رزى خه‌ڵكى لاى خودا، پیاو به‌ئه‌ندازه‌ى دینه‌كه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى به‌سه‌ردا دێت، جا ئه‌گه‌ر دینه‌كه‌ى قایم بێت به‌ڵاكه‌ى زیاد ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر دینه‌كه‌ى لاواز بوو ئه‌وا بۆى ئاسان ئه‌كرێت، به‌رداوم به‌ڵا ونه‌هامه‌تیه‌كان له‌گه‌لڕ به‌نده‌دا ده‌بێت هه‌تاوه‌كو وای لێ دێت كه به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌گـه‌رِێت به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوانی به‌سه‌ره‌وه مابێت " .
به‌ڵاو ناره‌حــه‌تى نیشانه‌ى خۆشـه‌ویستى خـواى گه‌وره‌یه بۆ به‌نده‌كانى، پێغـه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم ) ئه‌فه‌رموێت: « وَإِنَّ اللَّهَ إِذَا أَحَبَّ قَوْمًا ابْتَلاهُمْ » (رواه أحمد) واته: ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره گه‌لێكى خۆش بوێت ئه‌وا تاقیان ده‌كاته‌وه، به‌ڵاو ناخۆشى نیشانه‌ى ویستى چاكی خواى گه‌وره‌یه به‌به‌نده‌كه‌ی، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تى « إِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِعَبْدِهِ الْخَيْرَ عَجَّلَ لَهُ الْعُقُوبَةَ فِي الدُّنْيَا، وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بعَبْدِهِ الشَّرَّ أَمْسَكَ عَنْهُ بِذَنْبِهِ حَتَّى يُوَافِيَ بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ » (رواه الترمذي) واته: ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره خێرى بوێت بۆ به‌نده‌كه‌ى ئه‌وا سزاى بۆ پێش ئه‌خات له دونیادا، ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره ویستى چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌ى نه‌كات ئه‌وا سزاى نادات به گوناهه‌كانى له دونیادا هه‌تا دێته‌وه لاى له رِۆژی دوایدا.
هه‌روه‌ها به‌ڵاو ناره‌حه‌تى كه‌فاره‌تى گوناهـ و تاوانه هه‌رچه‌ند كه‌میش بێت، پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمویه‌تى :« مَا مِنْ مُسْلِمٍ يُصِيبُهُ أَذًى شَوْكَةٌ فَمَا فَوْقَهَا إِلا كَفَّرَ اللَّهُ بِهَا سَيِّئَاتِهِ كَمَا تَحُطُّ الشَّجَرَةُ وَرَقَهَا» (متفق علیه) واته: موسوڵمان تووشى هه‌ر ناره‌حه‌تیه‌ك ببىَ درِكێك یان ژوورتر له‌درِكێك ئه‌وا خواى گه‌وره ئه‌یكاته كه‌فاره‌تى گوناهه‌كانى هه‌روه‌ك چـــۆن گـــه‌ڵاى داره‌كــان ئه‌وه‌رن ( ئابه‌و شێوه‌یه‌ش نارِه‌حه‌تیه‌كان گوناهه‌كان هه‌ڵده‌وه‌رێنن).
له‌به‌ر ئه‌وه موسوڵمان خاوه‌ن به‌ڵاو ناره‌حه‌تیه ئه‌گه‌ر بۆ خۆى چاك بێت ئه‌وا ناره‌حه‌تییه‌كان ئه‌بنه كه‌فاره‌تى گوناهه‌كانى پێشووى، یان پله و پایه‌ى به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێستاش سه‌رپێچى كار بێت ئه‌وا ده‌بنه هۆى سرِینه‌وه‌ى گوناهه‌كانى و یادخه‌ره‌وه‌ى مه‌ترسى گوناهه‌كانى، خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى : ( ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ) (الروم:41) واته: تاوان و خراپه ده‌ركه‌وتووه و سه‌رزه‌وى و ده‌ریاكانیشى گرتۆته‌وه، به‌هۆى ئه‌و تاوان و گوناهانه‌وه كه خه‌ڵكى ده‌ستیان داوه‌تىَ، سه‌رئه‌نجام ده‌بێت تاڵاوى هه‌ندێك له كرده‌وه‌كانیان بچێژن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌رِێنه‌وه بۆ رِێبازى پاكى و خواناسى.
جۆره‌كانى به‌ڵا و ناره‌حه‌تى
تاقیكردنه‌وه به خۆشى وه‌كو ماڵ و سامانى زۆر، تاقیكردنه‌وه به ناخۆشى وه‌كو ترس و برسێتى و كه‌مى ماڵ و سامان، خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت : ( وَنَبْلُوكُمْ بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ) (الأنبیاء :35) واته: تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه به ناخۆشى و به خۆشى، هه‌ر له تاقیكردنه‌وه‌ى خودایی, وه‌ك نه‌خۆشى و مردن، زۆربه‌ی هۆكاره‌كانى نه‌خۆشی ومردنیش چاوپیسى و جادووه كه له حه‌ساده‌ته‌وه په‌یدا ده‌بن، پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ئه‌فه‌رموێت: « أكثَرُ مَنْ يَمُوتُ مِنْ أُمَّتِيْ بَعْدَ قَضَاءِ اللهِ وقَدَرِهِ بالعَيْن » (الطیالسی) واته:زۆربه‌ى ئومه‌ته‌كه‌م له دواى قه‌زاو قه‌ده‌رى خوا به چاو پیسى ده‌مرن .
خۆپاراستن له چاوپیسى و جــادوو
خۆپاراستن چاكتره له چاره‌سه‌ركردن، پێویسته زۆر هه‌وڵى بۆ بده‌ین و له‌گرنگترین خاڵه‌كانى خۆپاراستن :
یه‌كه‌م : به‌هێزكردنى دڵ و ده‌روون به یه‌كخواپه‌رستى و بیروباوه‌رِى دامه‌زراو كه بزانین خاوه‌ن هه‌ڵسوكه‌وتى ته‌واو له بونه‌وه‌ردا په‌روه‌ردگاره و هه‌وڵى چاكه كارى بده‌ین.
دووه‌م : گومانى چاك بردن به په‌روه‌ردگار و پشت به‌ستن به ئه‌و، گومان و ترسى نه‌خۆشى و چاوپیسى نه‌به‌ین به هه‌رچییه‌ك دێته رێمان، چونكه گومان و لاوازى بۆخۆى نه‌خۆشییه.
سێهه‌م : ئه‌گه‌ر كه‌سێك به چاوپیس یان جادوگه‌ر ناسرا خۆى لێ بپارێزرێت، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی خۆپاراستن وگرتنه‌به‌ری هۆكار وئه‌سبابه‌كان نه‌ك له ترساندا.
چواره‌م : ناوى خواى گه‌وره بردن و دوعا بۆ كردن له هه‌رشتىَ كه ده‌یبینیت و به‌لاته‌وه جوان وسه‌رسورِهێنه‌ره، پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم ) ئه‌فه‌رموێت: « إذا رأى أحدكم من نفسه أو ماله أو أخيه ما يحب فليبرك فأن العين حق » (الحاكم) واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه شتێكى بینى له خۆى یان ماڵه‌كه‌ى یان براكه‌ى كه پێى خۆش بوو با دوعای به‌ره‌كه‌تی بۆ بكات یانى بڵێ "بارك الله لك " یانى خواى گه‌وره به‌ركه‌ت بخاته ئه‌و كاره‌ته‌وه، به‌راستى تووش بوون به چاو حه‌ق و راسته.
پێنجه‌م : به‌یانى كردنه‌وه به‌خواردنى حه‌وت خورماى (عجوة)ى مه‌دینه.
شه‌شه‌م : هانا بردن بۆ لاى خواى گه‌وره و پشت پێ به‌ستنى و گومانى چاك بردن به‌خوا وخۆ په‌نادان له چاو و جادوو، پارێزگارى كردن له‌زیكره‌كان له به‌یانیان وئێواراندا كه ئه‌م زیكر و دوعایانه كاریگه‌ریان ئه‌بێت كه‌م و زیاد ده‌كات به پشتیوانى خواى گه‌وره له‌به‌ر دوو هۆ:
1ـ بیروباروه‌رِ به‌وه‌ى كه له‌و زیكر‌و دوعایانه‌دا هاتووه راسته‌و حه‌قه و سوودبه‌خشه به فه‌رمانى خودا.
2ـ زیكردو دوعاكان بڵێ به زمان و گوێ و دڵیشى ئاگاداربێت لێى چونكه پارِانه‌وه له دڵى غافڵ و بێ ئاگا قبوڵ نابێت هه‌روه‌كو له فه‌رموده صحیحه‌كاندا هاتووه.
كاتى ذیكر و دووعاكان : زیكرى به‌یانیان له دواى نوێژى به‌یانى ئه‌وترێت و زیكرى ئێواران له‌دواى نوێژى عه‌سره‌وه ئه‌وترێت، هه‌ركاتێك موسوڵمان بیرى چوو با له‌وكاته‌ى بیرى كه‌وته‌وه بیانڵێ .
نیشانه‌كانى تووش بوون به چاوو شتى تر
هیچ دژایه‌تییه‌ك نییه له نێوان زانستى پزیشكى و دوعا وپارِانه‌وه شه‌رعییه‌كاندا، قورئانى پیرۆز شیفاو ره‌حمه‌ته. بۆ نه‌خۆشى جه‌سته و دڵ و ده‌روون، جا ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد سه‌لامه‌ت بوو به نه‌خۆشى له‌شى ئه‌وا جاروبار نیشانه‌كان به زۆرى به شێوه‌ى سه‌ریه‌شه ئه‌بێت، زه‌رد هه‌ڵگه‌رِانى ده‌م و چاو و زۆر ئاره‌ق كردنه‌وه و میز كردن، بێ ئیشتهایى، بێزارى و تا لێ هاتن و له‌رز و مێروله كردنى ئه‌ندامه‌كانى، دڵه كوتێ، ئازارى جاره جاره له ژێر پشت و شانه‌كان بێ تاقه‌تى و خه‌فه‌ت له دڵ و ده‌رووندا، بێ خه‌وى له شه‌ودا، زوو هه‌ڵچون له ترس و توورِه بوونى نا ئاسایى، قرِقێنه‌دانى زۆر و ئاهـ هه‌ڵكێشان، حه‌ز كردن به‌ته‌نهایى، وه‌رِسى و ته‌مه‌ڵى، حه‌ز كردن به خه‌وتن، هه‌ندێ گیروگرفتى ته‌ندروستى كه هۆكارى پزیشكى نییه جارى وا ئه‌بێت ئه‌م نیشانانه یان هه‌ندێكیان ده‌رئه‌كه‌ون به‌پێى به‌هێزى و لاوازى نه‌خۆشیه‌كه، پێویسته موسوڵمان ئیمان دامه‌زراو دڵ قایم بێت، كه وه‌سوه‌سه و ختوره‌ى شه‌یتان نه‌چێته ناو دڵى، وا هه‌ست نه‌كات كه نه‌خۆشه كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى بینى، چونكه گومان (الوهم) چاره‌سه‌ركردنى زۆر گرانه، له‌به‌رئه‌وه له‌وانه‌یه هه‌ندێك له‌م نیشانانه‌ى باسمانكردن كه له كه‌سێكدا هه‌بێت و نه‌خۆشیش نه‌بێت، یان ئه‌م نیشانانه هه‌بن به‌ڵام به‌هۆى نه‌خۆش كه‌وتنى جه‌سته‌وه بن، جارى واش ئه‌بێت به هۆى لاوازی ئیمانه‌وه ئه‌بێت وه‌كو دڵته‌نگى و خه‌فه‌ت و بێ تاقه‌تى، له‌م كاته‌دا پێویسته پیاچوونه‌وه‌یه‌ك به په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا بكات .
ئه‌گه‌ر نه‌خۆشى به‌هۆى چاوه‌وه بوو ئه‌وا چاره‌سه‌رى به ویستى خودا به‌م دوو رێگه‌یه ده‌بێت :
1ـ ئه‌گه‌ر چاو پیسه‌كه ئه‌زانرا : ئه‌وا پێى ئه‌وترێت خۆى بشۆرێت و ئه‌م ئاوه‌ى یان پاشماوه‌ى ئاوه‌كه‌ى خۆى پێ بشۆرێت و بخورێته‌وه.
2ـ ئه‌گه‌ر چاوپیسه‌كه نه‌زانرا : ئه‌وا چاك بوونه‌وه‌ى به‌هۆى دوعا‌و پارِانه‌وه و كه‌ڵه‌شاخه‌وه ئه‌بێ .
ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه به‌هۆى جادوه‌وه بوو ئه‌وا چاره‌سه‌رى به یه‌كێك له‌م رێگایانه ئه‌بێت به‌فه‌رمانى خوا :
1ـ ئه‌گه‌ر شوێنى جادوه‌كه‌ى ئه‌زانى : ئه‌گه‌ر بینه‌یه‌وه ئه‌وا گرێكانى بكاته‌وه له‌كاتى خوێندنى سوره‌تى (الفلق و الناس) دا و پاشان بیسوتێنێ.
2ـ دوعاى شه‌رعى به ئایه‌ته‌كانى قورئان و به‌تایبه‌تى سوره‌تى (الفلق و الناس) و (البقرة) و دوعاكانى تر وه‌ك باسیان ئه‌كه‌ین.
3ـ به‌تاڵكردنه‌وه‌ى جادوه‌كه كه دوو جۆره :
یه‌كه‌م : به‌تاڵكردنه‌وه‌ى به جادوو رۆشتنى بۆلاى فاڵچیه‌كان بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ى كه ئه‌مه‌یان حه‌رامه.
دووه‌م : جائیز ودروست : كه بریتییه له كوتانى حه‌وت گه‌ڵاى (سدر) و پاشان خوێندنى سوره‌ته‌كانى (الكافرون) (الإخلاص) (الفلق) (الناس) له‌سه‌رى (3) جار و پاشان تێكه‌ڵكردنى له‌گه‌ڵ ئاودا و لێ خواردنه‌وه‌ى و خۆ پێ شۆردنى وه ئه‌م شێوازه دووباره بكاته‌وه تا چاك ئه‌بێته‌وه ان شا‌ء الله. (رواه عبدالرزاق فی مصنفه).
4ـ ده‌ركردن و فرِێدانى جادو به خاڵیكردنه‌وه وبه‌تاڵكردنه‌وه‌ی به‌هۆى ده‌رمانى سكچوون ورِه‌وان كردنه‌وه ئه‌گه‌ر له سكدا بوو، وه به كه‌ڵه‌شاخ گرتن ئه‌گه‌ر له شوێنى تردا بوو.
دوعاى شه‌رعى و مه‌رجه‌كانى
1ـ ئه‌بێت به ئایه‌ته‌كانى قورئان و دوعا رِێگاپێدراو و ره‌واكان بن.
2ـ به زمانى عه‌ره‌بى بن به‌ڵام دوعاكان ئه‌كرێت به زمانى تریش بن.
3ـ باوه‌رِى وابێت كه دوعاكان بۆ خۆیان كارناكه‌ن به‌ڵكو شیفا به ده‌ستى خواى گــه‌وره‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر كاریگه‌رى هه‌بێت پێویسته قورئانه‌كه به نیه‌تى شیفاو هیدایه‌ت بخوێنرێت، بۆ ئاده‌میزاد و جنۆكه، چونكه قورئان هاتۆته خواره‌وه به هیدایه‌تده‌رو شیفابه‌خش، قورئان به نیه‌تى كوشتنى جنۆكه‌كه نه‌خوێنرێت مه‌گه‌ر هاتنه ده‌ره‌وه‌ى زه‌حمه‌ت بێت به‌و شێوه‌یه‌ى پێشوو.
مه‌رجه‌كانى دوعـــاخوێن
1ـ پێویسته موسوڵمان و چاك و له‌خواترس بێت، چه‌ندىَ زیاتر له‌خواترس بێت ئه‌وه‌نده زیاتر كاریگه‌رى ده‌بێت.
2ـ به‌راستى و دڵسۆزى روو له خودا بكات له‌كاتى خوێندنى دوعاكاندا، چاكتروایه ئه‌و نه‌خۆشه بۆ خۆى دوعا بخوێنێت، چونكه خه‌ڵكى تر به‌زۆرى دڵیان مه‌شغوڵه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیچ كه‌س وه‌ك خۆى هه‌ست به ئێش وئازار و پێویستیه‌كانی ناكات، ئه‌وكه‌سانه‌ى كه ناچار وخاوه‌ن پێویستی زۆرن خواى گه‌وره به‌ڵێنى داوه كه وه‌ڵامیان بداته‌وه.
مه‌رجــه‌كانــى دوعــابۆكراو
1ـ چاك وایه باوه‌رِدارو موسوڵمانێكی صاڵح وچاك بێت و به‌ئه‌ندازه‌ى به‌هێزی باوه‌رِه‌كه‌ی كاریگه‌ریه‌كه زیاتر ده‌بێت، خواى گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تى:( وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآَنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا ) (الإسرا‌ء:82) واته: ئێمه له قورئان ئایه‌ت وسوره‌تێك داده‌به‌زێنین كه ببێته هۆى شیفا و چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه ده‌روونى و جه‌سته‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها ره‌حمه‌ت و میهره‌بانیش بۆ ئیمانداران، بۆ سته‌مكار و خوانه‌ناسیش ته‌نها زیادكردنى زه‌ره‌ر و زیان نه‌بێت هیچى تر نییه وهیچ به‌هره و سودێكى لىێ نابه‌ن.
2ـ ڕووكردنه خواى گه‌وره به‌راستى وپاكی بۆ ئه‌وه‌ى شیفاى بدات.
3ـ په‌له نه‌كات له چاك بوونه‌وه‌دا، چونكه ئه‌م دوعا بۆ خوێندنه پارِانه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر په‌له بكـات له وانه‌یه وه‌ڵامى نه‌درێته‌وه، پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) فــه‌رمــوویــه‌تى: « يُسْتَجَابُ لأَحَدِكُمْ مَا لَمْ يَعْجَلْ يَقُولُ: دَعَوْتُ فَلَمْ يُسْتَجَبْ لِي » (متفق علیه) واته: هه‌ر كه‌س له‌ئێوه وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه (له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه) به‌و مه‌رجه‌ی په‌له‌ی نه‌كردبێت وبڵێت: پارِامه‌وه و خوا دوعاى لێ وه‌رنه‌گرتم.
دوعـــابۆكــردن چــه‌نـد شێــوه‌یه‌كى هه‌یه
1ـ خوێندنى دوعا كه له‌گه‌ڵ فودا "تفێكى كه‌م ".
2ـ خوێندنى دوعا به بێ فووكردن.
3ـ وه‌رگرتنى تف به په‌نجه‌كان و تێكه‌ڵكردنى له‌گه‌ڵ خۆڵ و مه‌سح كردنى شوێنى ئازاره‌كه پێى.
4ـ خوێندى دوعاكان و مه‌سح كردنى شوێنى ئازاره‌كه.
ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ى كه به‌دوعا ده‌خوێنرێت بۆ نه‌خۆش
ئایه‌ته‌كان : سوره‌تى "الفاتحة " "آیة الكرسي "، دوو ئایه‌تى كۆتایى "البقرة "، سوره‌ته‌كانی "الكافرون " و "الإخلاص " و "الفلق " و "الناس " له‌گه‌ڵ ئه‌م ئایه‌تانه‌ی لای خواره‌وه :
1) ( فَسَيَكْفِيكَهُمُ اللَّهُ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ) (البقرة: 137) واته: به‌ڵام دڵنیابه ئه‌ی محمد ( صلى الله عليه وسلم ) ( ئه‌ی ئیماندار ) خوا تۆ ده‌پارێزێت له پیلان و ته‌ڵه‌كه‌یان چونكه ئه‌و خوایه زۆر بیسه‌ر و زانایه.
2) ( يَا قَوْمَنَا أَجِيبُوا دَاعِــيَ اللَّهِ وَآَمِنُوا بِهِ يَغْفِرْ لَكُمْ مِنْ ذُنُوبِكُمْ وَيُجِرْكُمْ مِنْ عَــذَابٍ أَلِيمٍ ) ( الأحقاف :31) واته : ئه‌ی گه‌له‌كه‌مـــان وه‌ڵامــی بانگخـــوازه‌كه‌ی خـــوا بـــده‌نــه‌وه ( كه‌مه‌به‌ست پێی پێغه‌مبه‌ره ( صلى الله عليه وسلم ) و باوه‌رِی پێ بێنن (خوا) له تاوانه‌كانتان خۆش ده‌بێ و ده‌یسرِێته‌وه وه له سزای سه‌خت ده‌تان پارێزێت.
3) (وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآَنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا) (الإسرا‌ء:82) واته: ئێمه‌له‌م قورئانه‌دا بۆتۆمان ناردووه ئه‌ی موحه‌ممه‌د! ( صلى الله عليه وسلم ) گه‌لێ ئایه‌ت و سووره‌ت داده‌به‌زێنین كه‌مایه‌ی شیفاو چاكبوونه‌وه‌یه له‌نه‌خۆشییه ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌كان ورِه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی و میهره‌بانیشه بۆ خه‌ڵكانی برِوادار، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا بۆسته‌مكاران و خوانه‌ناسانیش ته‌نها زیادكردنی زه‌ره‌رو زیانه، چونكه هیچ سوودێكی لێ نابینن .
4) (يَحْسُدُونَ النَّاسَ عَلَى مَا آَتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ) (النساء:54) واته : یان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه حه‌ساده‌ت و به‌خیلی به‌خه‌ڵكی (ئیماندار) ده‌به‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌شی داون و (پێغه‌مبه‌ری له‌ناویاندا هه‌ڵبژاردووه) .
5) ( وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ ) (الشعرا‌ء:80) واته :وه ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێكیش نه‌خۆش بكه‌وم هه‌ر ئه‌و شیفام ده‌دات و چاكم ده‌كاته‌وه .
6) ( وَيَشْفِ صُدُورَ قَوْمٍ مُؤْمِنِينَ ) (التوبة:14) واته : (خوای گه‌وره) سینه‌و دڵی كۆمه‌ڵی برِوادار خۆش ده‌كات.
7) ( قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ آَمَنُوا هُدًى وَشِفَاءٌ ) (فصلت:44) واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) پێیان بڵێ : ئه‌م قورئانه بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌رِیان هێناوه هیدایه‌ت و رِێنموونی و شیفایه وچاره‌سه‌ی هه‌موو ده‌رد ونه‌خۆشیه‌كان ده‌كات .
8) ( لَوْ أَنْزَلْنَا هَذَا الْقُرْآَنَ عَلَى جَبَلٍ لَرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ ) (الحـــشر:21) واته : ئه‌گه‌ر بهاتبایه ئه‌م قورئانه داببه‌زیایه‌ته سه‌ر كێ‌و شاخه‌كان، ئه‌وه به‌ملكه‌چی ده‌تبینین وله‌ترسی خوای گه‌وره وورد و خاش ده‌بوون.
9) ( فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَى مِنْ فُطُورٍ ) (الملك:3) واته : چاو بگێرِه و ببینه بزانه هیچ ناته‌واوی و نارِێكیه‌ك ده‌بینیت.
10) ( وَإِنْ يَكَادُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَارِهِمْ لَمَّا سَمِعُوا الذِّكْرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُ لَمَجْنُونٌ ) (القـلم :51) واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) به‌رِاستی ئه‌وانه‌ی بێباوه‌رِ بوون كاتێك كه گوێیان له قورئانه‌كه بوو نزیكه به‌چاویان هه‌ڵتدێرن وده‌ڵێن : ئه‌م پێغه‌مبه‌ره شێته .
11) ( وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ (117) فَوَقَعَ الْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (118) فَغُلِبُوا هُنَالِكَ وَانْقَلَبُوا صَاغِرِينَ) (الأعراف:117-119) واته : نیگامان كرد بۆ موسى (علیه‌السلام) كه گۆچانه‌كه‌ت فرِێ بده، جا ده‌ستبه‌جێ (كه فرِێی دا ) ئه‌و فرِوفێڵه‌ی كه كردیان هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵلوشی(117) ئه‌وسا ئیتر هه‌ق چه‌سپاو و ده‌ركه‌وت و ئه‌وه‌شی ئه‌وان ده‌یانكرد پووچ و به‌تاڵ بوویه‌وه(118)هه‌ر له‌وێشدا فیرعون وداروده‌سته‌كه‌ی ژێر كه‌وتن وتێكشكێنران وبه‌سه‌ر شۆرِ ی و تێكشكاوی گه‌رِانه‌وه(119) .
12) ( قَالُوا يَا مُوسَى إِمَّا أَنْ تُلْقِيَ وَإِمَّا أَنْ نَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَلْقَى (65) قَالَ بَلْ أَلْقُوا فَإِذَا حِبَالُهُمْ وَعِصِيُّهُمْ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ مِنْ سِحْرِهِمْ أَنَّهَا تَسْعَى (66) فَأَوْجَسَ فِي نَفْسِهِ خِيفَةً مُوسَى (67) قُلْنَا لَا تَخَفْ إِنَّكَ أَنْتَ الْأَعْلَى (68) وَأَلْقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوا إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَى ) (طه : 65-69) واته : ( جادووگه‌ره‌كان) ووتیان : ئه‌ی موسى یان تۆ یان تۆ دار گۆچانه‌كه‌ت فرِێ بده، یان ئێمه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین و فرِێی ده‌ده‌ین(65) موسى ( علیه السلام ) ووتی : به‌ڵكو ئێوه له‌پێشه‌وه فرِێی بده‌ن، جا كه ده‌ستیان پێكرد به‌هۆی جادووه‌كه‌یانه‌وه په‌ت وگوریس و دار‌و چێوه‌كانیان وا ده‌هێنرانه پێش چاوی كه بێگومان وه‌ك مار به‌خێرایی ده‌رِۆن(66) ئه‌وسا موسى ( علیه السلام) له دڵ وده‌رونیدا هه‌ستی به‌ترسێك كرد (67) ئێمه‌ش نیگامان بۆ كرد و ووتمان : هیچ مه‌ترسه بێگومان هه‌ر تۆ به‌رز و بڵندتر وسه‌ركه‌وتویت (68)ئه‌وه‌یشی كــه لـــه‌ده‌ســـتی رِاستـــدایه كه ( گۆچانه‌كه‌ته) فرِێی بده، هه‌رچی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان كردوویانه هه‌ڵی ده‌لوشێت و ده‌یانماشێته‌وه، چونكه بێگومان ئه‌وه‌ی كردوویانه فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی جادووگه‌ره، جادووگه‌ریش بۆ هه‌ركوێ بچیێت و هه‌رچی بكات هه‌ر سه‌ركه‌وتوو نابێت(69) .
13) (ثُمَّ أَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَى رَسُولِهِ وَعَلَى الْمُؤْمِنِينَ ) ( الـتـوبـة:26) واته : پاشان خوای گه‌وره ئارامی و ئاسووده‌یی دابه‌زانده سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و سه‌ر باوه‌رِداران.
14) ( فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا ) (التوبة:40) واته : ئه‌وسا ئیتر خوای گه‌وره ئاسووده‌یی و ئارامی خۆی دابه‌زانده سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و پشتگیری و به‌هێزی كرد به‌سه‌ربازانێك كه ئێوه نه‌تانده‌بینین.
15) ( فَأَنْــزَلَ اللَّــهُ سَكِينَتَــهُ عَلَــى رَسُــولِـهِ وَعَلَـى الْمُـؤْمِنِيـنَ وَأَلْـزَمَـهُـمْ كَـلِمَـةَ التَّقْوَى ) (الفتح:26) واته : ئه‌وسا خوای گه‌وره ئاسووده‌یی و ئارامی دابه‌زانده سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و سه‌ر باوه‌رِداران ودامه‌زراو پابه‌ندی كردن له‌سه‌ر ته‌قواو خواپه‌رستــی و ( لاإله إلا إلا الله ) .
16) ( لَقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنْزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَرِيبًا ) ( الفتح:18) واته : ( ئه‌ی موحه‌مه‌د ) بێگومان خوای گه‌وره رِازی بوو له‌باوه‌رِداران كاتێك له‌ژێر دره‌خته‌كه‌دا ( شجره الرضوان ) په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستیت، جا خوای گه‌وره ئاگادر بوو به‌و وه‌فا و رِاستیه‌ی كه له‌دڵنیادا بوو، بۆیه په‌روه‌ردگار ئاسووده‌یی و دڵ ئارامی دابه‌زانده سه‌ریان وپاداشتی به موژده‌ی سه‌ركه‌وتێكی نزیك دانه‌وه .
17) (هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَعَ إِيمَانِهِمْ ) (الفتح:4) واته : هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی ئارامی وئاسووده‌یی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵی باوه‌رِداران، بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌رِیان دامه‌زراوتر و بته‌وتر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باوه‌رِه‌كه‌ی خۆیاندا باوه‌رِیان زیاتر بكات .
فه‌رمووده‌كان :
1)" أَسْأَلُ اللهَ العَظِيْمَ رَبَّ العَرْشِ العَظِيْمِ أَنْ يَشْفِيَكَ " (7جار) واته : داوا له‌خوای گه‌وره، كه په‌روره‌دگاری ته‌ختی عه‌رشی به‌رز وبڵنده كه شیفات بدات .
2)" أُعِيْذُكَ بِكَلِمَاتِ اللهِ التَّامَةِ مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لامَّةٍ " (3جار) واته : په‌نا ده‌گرم بۆت به ووشه ته‌واوه‌كانی خوای گه‌وره له هه‌موو شه‌یتانێك وله‌هه‌موو خشۆكێكی ژه‌هردار وه له‌هه‌موو چاوێكی زیانبه‌خش .
3)" الَّلهُمَّ رَبَّ النَّاسِ أَذْهِبِ البَأسِ اِشْفِ أَنْتَ الشَّافِيْ لا شِفَاءَ إِلا شِفَاؤُكَ شِفَاءً لايُغَادِرُ سَقَمَا " (3جار) واته : ئه‌ی په‌روه‌ردگاری هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و نه‌خۆشیه لاببه وهه‌ڵیگره وشیفای بده چونكه هه‌ر تۆی شیفاده‌ر، وه‌شیفا نیه شیفای تۆ نه‌بێت، شیفایه‌كه هیچ نه‌خۆشیه‌ك ناهێڵێته‌وه كه شیفای نه‌دات .
4)" الَّلهُمَّ أَذْهِبْ عَنْهُ حَرَّهَا وَبَرْدَهَا وَوَصَبَهَا " (1 جار) واته : ئه‌ی خوای گه‌وره هه‌رچی تاو له‌رز ونه‌خۆشیه هه‌یه له‌سه‌ری لاببه‌یت .
5)" حَسْبِيَ اللهُ لا إِلَهَ إِلا هُوْ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَهُوَ رَبُّ العَرْشِ العَظِيْمِ " (7 جار) واته : پشت وپه‌نانم ئه‌و خوادایه‌یه كه هیچ په‌رستراوێكی تری به‌هه‌ق نیه جگه له‌ئه‌و، هه‌ر پشت به‌ئه‌و ده‌به‌ستم، كه په‌روه‌ردگاری ته‌ختی عه‌رشی گه‌وره‌یه .
6)" بِسْـــمِ اللهِ أَرْقِيْــكَ مِـنْ كُـلِّ دَاءٍ يُـؤْذِيْـكَ وَمِـنْ شَــرِّ كُـلِّ نَفْـسٍ أَوْ عَيْـنِ حَـاسِـدٍ، اللهُ يَشْفِيْـك بِـسْمِ اللهِ أَرْقِيْـك " (3جار) واته : به‌ناوی خودا نوشته‌ت بۆ ده‌كه‌م له‌گشت نه‌خۆشیه‌ك كه ئازارت بدات، وه له خراپه‌ی هه‌موو ده‌روونێك یان خراپه‌ی هه‌موو چاوێكی حه‌سوود وبه‌خیل، خوای گه‌وره شیفات بدات، به‌ناوی خودا نوشته‌ت بۆ ده‌كـــه‌م.
7)ده‌ســت ده‌خــه‌یتــه ســه‌ر شـــوێنــى ئــازاره‌كه و ده‌ڵێی "بسم الله " واته : به‌نـــاوی خــوا (3جـار) " أَعُوْذُ بِعِزَّةِ اللهِ وَقُدْرَتهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِرُ " (7جار) واته : په‌نا ده‌گرم به‌گه‌وره‌یی وعیزه‌تی خودا وده‌سه‌لاَتی گه‌وره‌ی له‌هه‌موو خراپه‌یه‌ك كه هه‌ستی پێ ده‌كه‌م ولێ‌ی ده‌ترسم .
تێبینى :
1ـ دروست نییه ئه‌و خورافاتانه‌ى كه ده‌رباره‌ى چاوپیس ده‌وترێن به‌راست بزانێت، وه‌كو: خواردنه‌وه‌ى میزه‌كه‌ى، یاخود ده‌ڵێن كاریگه‌ری نابێت ئه‌گه‌ر چاوپیسه‌كه بزانێت .
2ـ دروست نییه پێسته و بازنگ و ملوانكه بۆ چاوه‌زار هه‌ڵواسرێت، له فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر)صلى الله عليه وسلم ) هاتووه: « مَنْ تَعَلَّقَ شَيْئًا وُكِلَ إِلَيْهِ » (رواه الترمذي) واته: هه‌ركه‌س شتێك هه‌ڵبواسێ ئه‌وه به‌و شته ده‌سپێرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قورئان بوو ئه‌وا رِای جیاوازی له‌سه‌ره‌و ونه‌كرێت و وازی لێبهێنرێت باشتره.
3ـ نووسینى (ماشاء الله، تبارك الله) یان وێنه‌ى شمشێر یان خه‌نجه‌ر یان چاو یان دانانى قورئان له‌ناو ئۆتۆمبێلدا یان هه‌ڵواسینى هه‌ندىَ ئایه‌ت له ماڵه‌كاندا ئه‌مانه چاو پیسى ناگرێته‌وه، به‌ڵكو له‌وانه‌یه له نوشته حه‌رامه‌كان بن.
4ـ پێویسته نه‌خۆش متمانه‌ى ته‌واوى به گیرابوونى دوعاكان هه‌بێت و په‌له‌نه‌كات له شیفادا، چونكه ئه‌گه‌ر پێى بوترێ كه چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌ك به‌وه‌رگرتنى ده‌رمانێكه تاوه‌كو مردن بێ تاقه‌ت نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوعاكان گیرا نه‌بوون بێزار ئه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به هه‌موو پیتێك چاكه‌یه‌كى ده‌ست ده‌كه‌وێت و چاكه‌ش یه‌ك به‌ده‌یه، پێویسته دوعا و پارِانه‌وه زیاد بكات و داواى لێ خۆشبوون بكات و زۆر خێر بكات كه هۆكارى شیفا به‌خشن.
5ـ خوێندنى قورئان به‌كۆمه‌ڵ پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته وفه‌رموده‌كه لاوازه، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى ته‌سجیل به‌ته‌نها چونكه نیه‌تى له‌گه‌ڵدانییه كه‌مه‌رجێكه له‌دوعاخوێندا پێویسته هه‌بێت، هه‌رچه‌نده گوێ لێگرتنى خه‌یره، سوننه‌ته تاوه‌كو نه‌خۆشه‌كه چاك ده‌بێته‌وه دوعاكان دووباره‌بكرێنه‌وه، مه‌گه‌ر هیلاكى ده‌كرد ئه‌وكات كه‌م بخوێنرێت تاوه‌كو بێزار نه‌بێت، به‌ڵام دووباره‌كردنه‌وه‌ى یه‌ك ئایه‌ت و یان دوعاكان به ژماره‌یه‌كى دیاریكراو دروست نییه مه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر بێت.
6ـ هه‌ندێك نیشانه هه‌یه كه ئه‌كرێت به به‌ڵگه هه‌مووى یان هه‌ندێكى كه دوعا خوێنه‌كه جادوو ئه‌كات و به‌قورئان چاره‌سه‌رى ناكات، نابێت مرۆڤ به‌كه‌مێ دین بخڵه‌تێ چونكه له‌وانه‌یه دوعاكان به‌قورئان ده‌ست پێ بكات به‌ڵام خێرا بگۆرِێت، له‌وانه‌شه له‌و كه‌سانه بێت كه هاموشۆى مزگه‌وت بكات بۆ خه‌ڵك له خشته بردن، یان له‌وانه‌یه زۆر زیكر بكات له به‌رچاوى تۆدا، به‌مانه مه‌خه‌ڵه‌تێ و وریابه.
نیشانه‌كانى جادوو جادووگه‌ره‌كان
پرسیاركردن له نه‌خۆش ده‌رباره‌ى ناوى خۆى و ناوى دایكى كه زانینى ئه‌و شتانه هیچ شتێ له چاره‌سه‌ره‌كه ناگۆرِێت، داواى پارچه جلێكى نه‌خۆشه‌كه بكات وه‌كو كراس یان بلوز له‌وانه‌یه جارى وا هه‌یه داواى ئاژه‌ڵێك بكات به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى تاوه‌كو بۆ جنۆكه سه‌رى ببرِێت یان خوێنه‌كه‌ى له‌نه‌خۆشه‌كه بدات..نووسین یان خوێندنه‌وه‌ى هه‌ڵیتو په‌ڵێت كه لێى تێناگه‌ین و ماناى نییه، پێدانى لاپه‌رِه‌یه‌ك به نه‌خۆشه‌كه كه چوارگۆشه‌ى تێدایه و هه‌ندێ پیت له‌و چوارگۆشانه دایه و پێى ئه‌وترێت "الحجاب "، داواكردن له نه‌خۆش كه ماوه‌یه‌ك له ژورێكى تاریكدا بمێنێته‌وه كه پێى ده‌وترێت "الحجبة " خه‌ڵوه‌ت.
داواكردن له نه‌خۆش كه ماوه‌یه‌ك ئاو به‌كار نه‌هێنێ ، پێدانى شتێك به نه‌خۆشه‌كه تاوه‌كو له ژێرزه‌ویدا بیشارێته‌وه یان لاپه‌رِه‌یه‌ك بسوتێنێ و بۆنى بكات، هه‌واڵ بدات به نه‌خۆشه‌كه به هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندى خۆى كه كه‌سى تر نایزانێت، یان ناوه‌كه‌ى یان وڵاته‌كه‌ى یان نه‌خۆشییه‌كه‌ى پێش ئه‌وه‌ى قسه‌بكات، دیاریكردنى حاڵه‌تى نه‌خۆشه‌كه به ته‌نها به چوونه ژووره‌وه یان به ته‌له‌فۆن یان به نامه.
بیروباروه‌رِى ئه‌هلى سوننه‌ت ئه‌وه‌یه كه جنۆكه ده‌چێته له‌شی مرۆڤـــه‌وه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌ی خواى گه‌وره: ( الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ) (البقرة:275) واته: ئه‌وانه‌ى سو‌و ده‌خۆن راست نابنه‌وه (له‌گۆرِدا) وه‌ك ئه‌وانه نه‌بێت كه شه‌یتان ده‌ستى لىَ وه‌شاندوون. توێژه‌ره‌وانى قورئان یه‌كده‌نگن كه مه‌به‌ست به (مس) له ئایه‌ته‌كه‌دا شێتیه‌كى شه‌یتانیه كه مرۆڤ تووش ده‌بێت به‌هۆى وابه‌سته‌بوونى جنۆكه‌كان پێیه‌وه.
ته‌واوكارییه‌ك :
جادوو هــه‌یـــه وكــــاریگـــه‌رى هــه‌یــه بـه به‌ڵگه‌ى قورئان وفه‌رمووده، ئه‌نجامدانیشى حه‌رامه و گوناهى گه‌وره‌یه له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر)صلى الله عليه وسلم ) « اجْتَنِبُوا السَّبْعَ الْمُوبِقَاتِ قَالُوا:يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا هُنَّ؟ قَالَ:الشِّرْكُ بِاللَّهِ، وَالسِّحْرُ... » (متفق علیه) واته: دووركه‌ونه‌وه له‌حه‌وت گوناهه گه‌وره و به‌هیلاك به‌ره‌كان وتیان : ئه‌وانه كامه‌ن؟ فه‌رمووى: هاوبه‌ش په‌یداكردن بۆ خواى گه‌وره، جادوكردن له خه‌ڵكى..... "، هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ى خواى گه‌وره: ( وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الْآَخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ ) (البقرة:102) واته: بێگومان ده‌شزانن ئه‌وه‌ى كاڵاى واى كرِبێت و شتى وا فێر ببێت له‌و دوارِۆژدا هیچ به‌شێكی ده‌ست ناكه‌وێت.
جـــادوو دوو جــۆره
1ـ چه‌ند گرێ و په‌یت و وته‌یه‌كن كه كابرا به هۆیانه‌وه ئه‌گاته به‌كارهێنانى شه‌یتانه‌كان له‌و شتانه كه ئه‌یه‌وێت زیانى پێ بدات له جادوولێكراوه‌كه.
2ـ جۆرێك ده‌رمانه كه كاریگه‌رى هه‌یه له لاشه‌ى جادوولێكراوه‌كه و ئه‌قڵى و ویست و حه‌زه‌كانى، پێى ده‌وترێت " الصرف والعطف " وا ئه‌خاته خه‌یاڵ و بیرى جادولێكراوه‌كه‌وه كه ئه‌وشته پێچه‌وانه‌یه یان فڵان شت ئه‌جوڵێت یان ئه‌رِوات...هتد. جۆرى یه‌كه‌میان هاوبه‌ش په‌یداكردنه بۆ خواى گه‌وره، چونكه شه‌یتانه‌كان خزمه‌تى جادوگه‌ره‌كه ناكه‌ن به‌وه نه‌بێت بێ باوه‌رِ بێت به‌خواى گه‌وره. جۆرى دووه‌میشیان گوناهێكى گه‌وره‌یه، هه‌موو ئه‌م كاریگه‌ریانه به وسیتى خواى گه‌وره روو ئه‌ده‌ن.
له‌كۆتایدا داواكارین له‌خوای گه‌وره له‌گوناهی هه‌موو لایه‌كمان خۆش بێت و بمانپارێزیت له‌حه‌سوودی و به‌خیلی و چاوپیسان ، و شیفای ئه‌و نه‌خۆش و كه‌نه‌فتانه‌ش بدات كه له‌جێگادا كه‌وتون، وه یارمه‌تیمان بدات له‌سه‌ر به‌رده‌وامی یاد وذیكری ذاتی هه‌ق ته‌عالای خۆی، و سه‌ركه‌وتوی دونیا و دواڕۆژمان بكات إن شا‌ء الله .
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم .