×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد الله بن عبد الرحمن الجبرين ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام دروسته‌ من هه‌موو ئه‌و باجانه‌ نه‌ده‌م كه‌ حكومه‌ته‌كان ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌رماندا ؟ له‌بری ئه‌وه‌ی من هه‌موو ئه‌و باجانه‌ بده‌م كه‌ له‌سه‌رمه‌، هه‌ندێكی بده‌م وله‌هه‌ندێكی تری خۆم بدزمه‌وه‌؟ ئه‌ویش به‌وه‌ی حساباتی خۆم هه‌مووی ئاشكرا نه‌كه‌م بۆ حكومه‌ت، وه‌ك ئاشكرانه‌كردنی كۆی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی فرۆشراوون وكڕراون، یان كۆی قازانجی كۆتایی ساڵ، باجه‌كانیش، وه‌ك باجی كه‌لوپه‌له‌ فرۆشرا وكڕراوه‌كان، باجی قازانجه‌كان، وباجی هه‌ندێك شتی تر، جا من ده‌پرسم، ئایا حوكمه‌كه‌ جیاوازی هه‌یه‌ له‌ وڵاتێكی ئیسلامیه‌وه‌ بۆ ووڵاتیكی غه‌یری ئیسلامی ؟

    حوكمی نهدانی باج

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبدالله بن عبدالرحمن الجبرین

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    حكم الامتناع عن دفع الضرائب

    « باللغة الكردية »

    الشیخ عبد الله بن عبد الرحمن الجبرين

    يرحمه الله تعالى

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    حوكمی نهدانی باج

    پرسیار: ئایا بهپێی شهریعهتی ئیسلام دروسته من ههموو ئهو باجانه نهدهم كه حكومهتهكان دهیسهپێنن بهسهرماندا ؟ لهبری ئهوهی من ههموو ئهو باجانه بدهم كه لهسهرمه، ههندێكی بدهم ولهههندێكی تری خۆم بدزمهوه؟ ئهویش بهوهی حساباتی خۆم ههمووی ئاشكرا نهكهم بۆ حكومهت، وهك ئاشكرانهكردنی كۆی ههموو ئهو شتانهی فرۆشراوون وكڕراون، یان كۆی قازانجی كۆتایی ساڵ، باجهكانیش، وهك باجی كهلوپهله فرۆشرا وكڕراوهكان، باجی قازانجهكان، وباجی ههندێك شتی تر، جا من دهپرسم، ئایا حوكمهكه جیاوازی ههیه له وڵاتێكی ئیسلامیهوه بۆ ووڵاتیكی غهیری ئیسلامی ؟

    وهڵام: سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

    سهبارهت بهو باجانهی كه حكومهتهكان دهیسهپێنن بهسهر خهڵكدا، وهك باجی كهلوپهله فرۆشرا وكڕراوهكان، وباجی قازانجهكان، وباجی كارگهكان، وباجی سهر كرێكارهكان، وههندێك باجی تر، ئهم مهسئهلهیه جێگای تێڕامان و ئیجتهاد كردنه، ئهگهر هاتوو حكومهت ئهو باجانهی لهبری وهرگرتنی ئهو زهكاته كۆ دهكردهوه كه لهسهر بازرگانهكان وكهسانی تریش دانراوه، ئهوه دهبێت بیدهیت ههرچهند ئهو باجانهی كه حكومهت وهریدهگرێت زیاتریش بێت لهو زهكاتهی كه دهبێت دهری بكهیت، لهههمان كاتدا (بیت المال) موسڵمانانیش پێویستی بهوه ههبوو كه گهشه ونهشونما بكات بۆ پڕكردنهوهی پێداویستی وكاره (ضروري) یهكان، وهك دروستكردنی قوتابخانه و پرد وڕێگاوبان ومزگهوت ونهخۆشخانه ومووچهی فهرمانبهرانی میری، لهم كاتهدا دهبێت ئهو باجانه بدرێت ودروست نییه هیچ شتێكی لێ بشاریتهوه، بهڵام ئهگهر هاتوو حكومهت ئهو باجانهی لهبری زهكات وهرنهدهگرت وئهوهشی وهری دهگرت له گهندهڵی وخراپهكاری وكاری حهرام ونهشیاودا خهرجی دهكرد، ولهو بوارانهدا صهرفی نهدهكرد كه شهریعهتی ئیسلام دیاری كردوون، وهك پێدانی بهو كهسانهی كه زهكاتیان پێ دهشێت، ئهوه لهم كاتهدا دروسته ئهندازهی ماڵوسهروهت وسامان وبڕی قازانجهكهت بشاریتهوه، بۆ ئهوهی ماڵ وسامان وپارهیان نهدهیتێ وئهوانیش لهكاری حهرام وگهندهڵی وخراپهكاریدا خهرجی بكهن، چونكه ئهم كاره دهبێته یارمهتیدانی ئهوان لهسهر گوناهوتاوان، وخوای گهورهش فهرموویهتی : } وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ { [ المائدة : 5] واته : لهسهر گوناهو تاوان و دهستدرێژی و، لهسنوور دهرچوون، هاوكاریی وكۆمهكی یهكتر مهكهن .

    خوای گهوره زاناتره .

    سهرچاوه : ماڵپهڕی : شێخ عبدالله بن عبدالرحمن الجبرین .