مانا ومه‌به‌ستی سیاسه‌تی شه‌رعی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
مانا ومه‌به‌ستی سیاسه‌تی شه‌رعی
] kurdish – كوردی – كردي [
حاجی ئومێد چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
مدلول ومعاني السیاسة الشرعیة
« باللغة الكردية »
أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
مانا ومه‌به‌ستی سیاسه‌تی شه‌رعی
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودرود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمـــد المصطفی وئال وبه‌یت وهاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه.
خۆشه‌ویستان لێره وله‌وێ هه‌ندێك جار ده‌بیستین كه ئیسلام وبیروباوه‌ڕه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه له‌نێوان به‌نده و په‌روه‌ردگاردا، هیچ پێویست به‌وه نه‌كات تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بكرێت، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی گوایه ئیسلام بۆ بارودۆخ وسه‌رده‌مێكی تایبه‌تی خۆی هاتووه، وبۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه ناشێت، ئه‌و كه‌سانه له‌وه تێنه‌گه‌یشتوون كه‌ئیسلام عه‌قیده وشه‌ریعه‌ته، واته ئیسلام بیروباوه‌ڕ و یاساوڕێسایه، بیروباوه‌ڕه به‌و مانایه‌ی كه مرۆڤ باوه‌ڕی به‌هه‌ر شه‌ش پایه‌كه‌ی ئیمان وهه‌ر پێنج پایه‌كه‌ی ئیسلام هه‌بێت، له‌هه‌مان كاتدا شه‌ریعه‌تیشه كه ده‌بێت بكرێته یاسا وڕێسا بۆ به‌رێوه‌بردنی ژیان وڕێكخستنی په‌یوه‌ندیه نێوخۆی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
جا بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پێی توانا هه‌رجاره وبابه‌تێك له‌باره‌ی سیاسه‌تی شه‌رعی ڕوون بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش له‌ژێر ڕۆشنایی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز وفه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئاماژه كردن به‌ڕاوبۆچوونی زانایانی ئیسلام له‌م باره‌یه‌وه.
سیاسه‌ت له زمانه‌وانیدا: به مانای (الفساد) و (الجبلة) و ( التدبیر) دێت كه ئه‌مه‌ی دواییان مه‌به‌ستی ئێمه‌یه، كه به‌واتای به‌رێوه‌بردن وته‌دبیركردنی كاروباره‌كان دێت.
له‌قاموسه عه‌ره‌بیه‌كانیشدا هاتووه: « ساس الدابة أو الفرس : إذا قام على أمرها من العَلَف والسقي والترويض والتنظيف وغير ذلك » واته: ئاژه‌ڵه‌كه‌ی یان ئه‌سپه‌كه‌ی ڕاده‌هێنێت، هه‌ركاتێك هه‌ستا به‌دابینكردنی كاروباری پێدانی ئالیك وئاو وڕامهێنان وپاكژكردن وهه‌ندێك شتی تریشی.
بۆیه ده‌بینیت هه‌ندێك له زمانناسانی عه‌ره‌ب ووتویانه: مه‌به‌ست له‌سیاسه‌ت ئه‌م كاره‌ی مرۆڤ بووه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا، پاشان كه توانی ئه‌م كاره به ڕێكوپێكی بكات، هه‌نگاوی نا بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری مرۆڤه‌كانی ده‌وربه‌ری، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه خاوه‌نی كتێبی (القاموس) ده‌ڵێت: « ومن المجاز: سُسْتُ الرعية سياسة: أمرتهم ونهيتهم. وساس الأمر سياسة: قام به. والسياسة: القيام على الشيء بما يصلحه» [مادة (سوس) في تاج العروس (4/169) طبعة دار صادر. بيروت.]
به‌كارهێنانی ووشه‌ی (سیاسه‌ت) هه‌قیقه‌ت بووه له به‌رێوه‌بردن وڕامهێنانی كاروباری ئاژه‌ڵ، ومه‌جازه له‌به‌رێوه‌بردنی كاروباری مرۆڤه‌كاندا، سیاسه‌تیش به‌م مانایه بریتیه له‌هه‌ستان به‌كارێك كه به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌كانی تێدا بێت، سیاسه‌تیش به‌مانای به‌رێوه‌بردنی كاروباری مرۆڤه‌كان، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا ئاماژه‌ی پێكردووه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی: « كانت بن‌و إسرائيل تسوسهم الأنبياء ، كلّما هلك نبيّ ، خَلَفَه نبيّ ، وإنَّه لا نبيَّ بعدي » [رواه البخاري ح (3455) ، ومسلم ح (1842)] .
واته : پێغه‌مبه‌ره‌كان كاروباری به‌نوئیسرائیلیان به‌ڕێوه‌ده‌برد، جا هه‌ركاتێك پێغه‌مبه‌رێك وه‌فاتی بكردایه، پێغه‌مبه‌رێكی تر جێگای ده‌گرته‌وه، به‌ڵام پاش من ئیتر پێغه‌مبه‌ر نایه‌ت.
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌زمانی عه‌ربیدا سیاسه‌ت به‌مانای به‌رێوه‌بردن و ته‌دبیركردنی كاورباری مرۆڤه‌كان هاتووه، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) ووشه‌ی (تسوسهم) ی به كارهێناوه. ئیمامی نه‌وه‌وی له شه‌رحی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ووتویه‌تی:« يتولون أمورهم كما تفعل الأمراء والولاة بالرعية» [ شرح صحيح مسلم، للنووي 12/320] واته: پێغه‌مبه‌ره‌كان كاروباری ئه‌وانیان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرت, هه‌روه‌ك چۆن ئه‌میر وكاربه‌ده‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ڕه‌عه‌یت وژێرده‌سته‌كانیاندا كاروباره‌كانیان له ئه‌ستۆ ده‌گرت .
هه‌ندێكی تریش ووتویانه گوایه ووشه‌ی (السیاسة) له بنه‌مادا ووشه‌یه‌كی فارسیه وله دوو بڕگه پێكهاتووه، كه بریتیه له (سه) له‌گه‌ڵ (یسا)، (سه) به مانای سێ دێت، و(یسا) ش به زمانی مه‌غولی به‌مانای (التراتیب) واته ڕێكخستن یان یاساكان دێت، له‌كۆتاییشه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: كه مه‌به‌ست پێی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی یاسادانان وجێ به‌جێكردن ودادوه‌ریه، ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌ی شهاب ا‌لدین الخفاجی یه، له‌ڕاستیشدا ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه لای زۆربه‌ی زانایانی زمانه‌وانی عه‌ره‌بی جێگای قبوڵ نییه، چونكه ئه‌وان ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ووشه‌ی (السیاسة) ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه، چونكه عه‌ره‌ب له‌كۆنه‌وه ووتویانه: « سُوِّس فلان أمْر بني فلان ، أي : كلِّف سياستهم ، وملك أمرهم » واته: فڵان كه‌س كاروباری فڵان هۆزی گرته ئه‌ستۆ.
پێناسه‌ی سیاسه‌تی شه‌رعی له زاراوه‌ی شه‌رعناساندا:
زانایانی شه‌رعناس زاراوه‌ی سیاسه‌تی شه‌رعیان بۆ ته‌نها یه‌ك مانا و مه‌به‌ست به‌كار نه‌هێناوه، به‌ڵكو ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ چه‌ند مانا ومه‌به‌ستێك به‌كارهاتووه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه لای زانایان وورده وورده گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌بواری فۆرمه‌له‌كردن وتیۆریه‌وه كات وزمه‌نێكی وویستوه تا هه‌نگاوی ناوه بۆ بواری جێ به‌جێكردن وپراكتیزه‌كردن، وه‌ك هه‌موو زانسته‌كانی تر كه له‌گه‌ڵ تیپه‌ڕبوونی كات وزه‌مه‌ندا پێویستیان زیاتر به ئه‌و بابه‌ته نوێیانه هه‌بووه كه پێشتر نه‌بوون، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی سیاسه‌تی شه‌رعی لای ئه‌و زانایانه‌ی كه له‌بواره‌كانی غه‌یری حوكمه فیقهیه‌كاندا ئه‌سپی خۆیان تاوداوه بۆ چه‌ند مانایه‌ك ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌یان به‌كارهێناوه، هه‌ر بۆیه له‌كۆتاییه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه زاراوه‌ی سیاسه‌تی شه‌رعی بۆ زیاتر له‌مانا ومه‌به‌ستێك به‌كارهاتووه:
زانایانی پێشین ودوای ئه‌وانیش چه‌ند پێناسه‌یه‌كیان كردووه بۆ ئه‌م جۆره له سیاسه‌ت كه مه‌به‌ستمان پێی سیاسه‌تی شه‌رعیه، هه‌ندێكیان پێناسه‌یه‌كی گشتگیریان بۆی كردووه، و هه‌ندێكی تریان پێناسه‌یه‌كی تایبه‌ت ودوور له‌گشتگیری، هه‌ندێكی تر له لێكۆله‌ره‌وه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان له پێناو پێناسه‌یه‌كی وورد وڕێكوپێك چه‌ند بڕگه‌یه‌كیان بۆ پێناسه‌كانی ئه‌وان زیاد كردووه، ئێستاش كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ندێك له‌و پێناسانه بخه‌ینه به‌رده‌م به‌رێزتان :
پێناسه‌ی یه‌كه‌م : ئه‌و پێناسه‌یه‌یه كه ابن عقیلی حه‌نبه‌لی بۆ سیاسه‌ی شه‌رعی كردووه، كه ده‌ڵێت: « ما كان من الأفعال ، بحيث يكون الناس معه أقرب إلى الصلاح ، وأبعد عن الفساد ، وإن لم يشـرعه الرسول صلى الله عليه وسلم ، ولا نزل به و‌حي » [إعلام الموقعين لابن القیم : (4/ 372) ] واته : سیاسه‌تی شه‌رعی به‌و كاروكرده‌وانه ده‌وترێت، كه خه‌ڵكی له‌رێگایانه‌وه نزیكتربن له‌صه‌لاح وچاكسازی، و دوور بن له فه‌ساد وخراپه‌كاری وگه‌نده‌ڵیه‌وه، هه‌رچه‌ند ئه‌م جۆره له‌سیاسه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ته‌شریعی نه‌كردبێت و وه‌حیش له‌سه‌ری دانه‌به‌زی بێت .
واته : هه‌ركاروكرده‌وه‌یه‌ك كه ئه‌نجام بدرێت، به‌و مه‌رجه‌ی خۆشگوزه‌رانی وصه‌لاح وچاكسازی به‌دوایی خۆیدا بهێنێت بۆ هاوڵاتیان و دژایه‌تی خراپه‌كاری و گه‌نده‌ڵی بكات، هه‌رچه‌ند په‌یڕه‌وكردنی جۆری ئه‌و كاره‌ی كه فه‌رمانڕه‌وا له‌م پێناوه‌دا ده‌یگرێته به‌ر ده‌قی قورئان وسونه‌تیشی له‌سه‌ر نه‌بێت .
پێناسه‌ی دووه‌م : پێناسه‌ی ابن نجیمی حه‌نه‌فیه كه ده‌ڵێت : « فعل شي‌ء من الحاكم ؛ لمصلحة يراها ، وإن لم يرد بذلك الفعل دليل جزئي » [ابن نجيم الحنفي، البحر الرائق: شرح كنز الدقائق 13/41[ واته : هه‌ركار وكرده‌وه‌یه‌ك كه فه‌رمانڕه‌وای موسڵمانان بیكات وبه‌لایه‌وه وابیت كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك وولآتدایه، هه‌رچه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی دیاری كراوی ووردیش له‌و باره‌یه‌وه نه‌هاتبێت (مه‌به‌ست پێی به‌ڵگه‌یه له‌قورئان وسوننه‌ت) .
به‌وورد بونه‌وه له‌م دوو پێناسه‌یه بۆ سیاسه‌تی شه‌رعی، دوو مه‌نهه‌جمان له مه‌نهه‌جی زانایان بۆ درده‌كه‌وێت : مه‌نهه‌جێكیان مه‌نهه‌جێكه كه لایه‌نی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ریدا زاڵه، مه‌نهه‌جی دووه‌میش مه‌نهه‌جێكی فیقهی شه‌رعیه كه‌زیاتر ڕێگا بۆ فه‌رمانڕوایان ڕوون ده‌كاته‌وه به‌چ شێوه وپلان و ئالیه‌تێك ووڵات به‌رێوه‌ببه‌ن كه له‌چوار چێوه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌رنه‌چێت و به‌پێوه‌ره‌كانی شه‌ریعه‌ت ڕێكبخرێت.
به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانین پێناسه‌ی زانایان بۆ سیاسه‌تی شه‌رعی دابه‌ش بكه‌ین بۆ دوو مانا ومه‌به‌ست، یه‌كێكیان مانایه‌كی گشتگیره، ئه‌وی دیكه‌یان مانایه‌كی تایبه‌ته.
مانای یه‌كه‌م : سیاسه‌تی شه‌رعی به‌مانا گشتگیریه‌كه‌ی مورادیف وهاومانای ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه كه زانایان به (الاحكام السلطانیة) ناویان بردووه، كه بریتیه له « اسم للأحكام والتصرفات التي تدبر بها شؤون الدولة الإسلامية ، في الداخل والخارج ، وفق الشريعة الإسلامية ، سوا‌ء كان مستند ذلك نصاً خاصاً، أو إجماعاً أو قياساً، أو كان مستنده قاعدة شرعية عامة » واته: مه‌به‌ست پێی ئه‌و ئه‌حكام وهه‌ڵسوكه‌وتانه ده‌گرێته‌وه كه به‌هۆیانه‌وه كاروباری ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌رێوه ده‌برێت، جا چی ئه‌گه‌ر پاڵپشتی به‌ده‌قێكی تایبه‌ت له‌قورئان وسوونه‌ت بێت، یان به‌ڵگه‌ی كۆده‌نگی زانایان یاخود قیاس بێت، یان ئه‌گه‌ر پاڵپشتی به قاعیده‌یه‌كی گشتی شه‌رعی كرابێت .
كه‌وابێت سیاسه‌تی شه‌رعی به‌مانا گشتیه‌كه‌ی : هه‌موو ئه‌و كاروكرده‌وانه ده‌گرێته‌وه كه فه‌رمانڕه‌وای موسڵمانان له‌به‌رێوه‌بردنی كاروباری ناوخۆ و ڕێكخستنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان وقه‌زاوه‌ت كردن له‌نێوانیان وجێ به‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وڕێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا، جاچی ئه‌و كارانه‌ی كه فه‌رمانڕه‌وای موسڵمانان ئه‌نجامی ده‌دات به‌ڵگه‌یه‌كی ووردی تایبه‌تی له شه‌ریعه‌تدا له‌سه‌ر بێت، یان له‌سه‌ریشی نه‌هاتبێت، یان هه‌ندێك جار ئه‌و ئه‌حكامانه به پێی هه‌لومه‌رجی رۆژگار وكات گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت، ئه‌ویش ئه‌و كاته‌ی كه وه‌ك زانایان ده‌ڵێن (مناط) ی ئه‌و حكومه‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات .
مانای دووه‌م : پێناسه‌ی سیاسه‌تی شه‌رعی به‌مانا تایبه‌تیه‌كه‌ی : ئه‌م پێناسه‌یه‌ش خۆی له‌خۆیدا له‌ژێر پێناسه‌ی یه‌كه‌مدا جێی ده‌بێته‌وه ده‌چێته ناو مانای (ئه‌حكامی سوڵتانیه) وه، ئه‌ویش به‌حوكمی سروشتی ئه‌حكامه‌كان وبنه‌مای ته‌شریعیان، هه‌ردوكیان ئه‌وه‌شیان لێی ده‌خوێنرێته‌وه كه ئه‌حكامه‌كانیان قابیلی گۆڕانكارین ، به‌مه‌رجێ (مناط) كه‌یان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا بێت .
له‌كۆتاییشه‌وه سیاسه‌تی شه‌رعی به‌مانا تایبه‌تیه‌كه‌ی بریتیه له : « كل ما صدر عن أولي الأمر، من أحكام وإجراءات ، منوطة بالمصلحة ، فيما لم يرد بشأنه دليل خاصّ ، متعيّن، دون مخالفة للشريعة » واته : هه‌ر كارێك یان هه‌ر هه‌ڵوێستێك كه فه‌رمانڕه‌وای موسڵمانان پێی هه‌ڵبسێت، جا چی ئه‌حكام بێت یان كۆمه‌ڵێك ئیجرائات وڕێوشوێن بێت كه ده‌یگرێته به‌ر، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان وده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا بێت، وبه‌ڵگه‌یه‌كی تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌و كارانه نه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت پێچه‌وانه‌ی یاساكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت.
ئه‌م پێناسه‌یه كه‌مێك پێویستی به‌ڕاڤه‌كردن وشیكردنه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
كاتێك ده‌ڵێین: « كل ما صدر عن أولي الأمر» هه‌ركارێك فه‌رمانڕه‌وا (ولی الأمر) ی موسڵمانان پێی هه‌ڵبسێت وئه‌نجامی بدات، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه سه‌یركراوه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه تایبه‌تمه‌نده به‌وه‌ی هه‌ڵبسێت به‌م كاره، ئه‌ویش بریتیه له‌فه‌رمانڕه‌وای موسڵمانان، بۆیه ده‌بینین زانایان له‌باره‌ی ڕاڤه‌كردنی ووشه‌ی (ولی الأمر) ـه‌وه وتویانه مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه‌یه ئه‌میر و زاناكانن، چونكه ئه‌میره‌كان كاتێك ده‌بێت خه‌ڵك گوێڕایه‌ڵیان بكات ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێ ده‌كه‌ن به‌پێی زانستی زانایانی ئیسلام بێت، هه‌روه‌ك چۆن كاتێك مرۆڤ به‌گوێی ووته‌ی زانایان ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو ووته‌ی ئه‌وانیش به‌پێی گوێرایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) بێت، به‌م پێیه گوێرایه‌ڵی فه‌رمانی فه‌رمانڕه‌واكان پاشكۆی گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی زانایانی ئیسلامه، جا ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێك ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه خۆی گه‌شتبێته پله‌یه‌كی وا له‌زانست ومه‌عریفه وئیجتهاد كردن، ئه‌و كاته سیاسه‌ت خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه ئه‌و ئه‌میره پرس وڕاوێژ به‌و كه‌سانه بكات كه ئه‌هلی مه‌شوره‌ت و پرس وڕاوێژن .
به‌م پێیه‌ش كه زانایان به‌شێكی سه‌ره‌كی بوون له‌جێ به‌جێكردن وده‌ركردنی فه‌رمانی فه‌رمانڕه‌واكانی ئوممه‌تی ئیسلام، ئه‌و كاته ئه‌و فه‌توایانه‌شی كه لایه‌ن زانایانه‌وه ده‌رده‌كرێن به‌شێكی سه‌ركین له سیاسه‌تی شه‌رعی، هه‌روه‌ك (عبد الواحد بن الحسين الصيمري) ئاماژه‌ی كردووه به مه‌سئه‌له‌یه‌كی گرنگ له‌م باره‌یه‌وه، ووتویه‌تی : « إذا رأى المفتي المصلحة أن يفتي العامي بما فيه تغليظ ، وهو مما لا يعتقد ظاهره ، وله فيه تأويل ، جاز ذلك زجراً له, كما روي عن ابن عباس رضي الله عنهما أنه سئل عن توبة القاتل فقال لا توبة له وسأله آخر فقال له توبة ثم قال أما الأول فرأيت في عينه إرادة القتل فمنعته وأما الثاني فجا‌ء مستكينا قد قتل فلم أقنطه » [ آداب الفتوى والمفتي والمستفتي، للنووي, ص 56 ] واته : ئه‌گه‌ر هاتوو موفتی وای به‌باش زانی وبه‌رژه‌وه‌ندی وایده‌خواست كه فه‌توایه‌ك بۆ كه‌سێكی (عامی) به‌شێوه‌یه‌كی قورس بدات، كه زاهیری ئه‌و مه‌سئه‌له‌یه واینه‌ده‌خواست، به‌ڵام بۆ ئه‌و فه‌توایه لێكدانه‌وه وته‌ئولێكی خۆی هه‌بوو، ئه‌وه دروسته چونكه ئه‌و فتوايه وه‌ك سزا ورێگریه‌ك وایه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین ڕیوایه‌تكراوه له ابن عباسه‌وه (خوایان لێ ڕازی بێت) كه كه‌سێك پرسیاری لێ كرد له‌باره‌ی ته‌وبه‌ی كه‌سێك كه خه‌ڵكێك بكوژێت، له‌وه‌ڵامدا ووتی : ته‌وبه‌ی بۆ نییه، دوای ئه‌و كه‌سێكی تر هه‌مان پرسیاری لێ‌كرد، به‌ڵام ووتی : به‌ڵێ ته‌وبه‌ی بۆ هه‌یه، ئه‌مجا ووتی : كه‌سی یه‌كه‌م كاتێك پرسیاری كرد له‌چاوه‌كانیدا ئه‌وه‌م ده‌خوێنده‌وه كه ده‌یویست كه‌سێك بكوژێت، بۆیه ڕێگریم لێ‌كرد وووتم ته‌وبه‌ی بۆنییه، به‌ڵام كه‌سی دووه‌م پێده‌چوو كه‌سێكی كوشتبێت و ده‌یویست ته‌وبه بكات، بۆیه نه‌مویست بێ هیوا ونائومێدی بكه‌م له‌ڕه‌حمه‌تی خوا .
ئه‌مه‌ش ناوكرۆك و ناوه‌ڕكی سیاسه‌تی شه‌رعیه، به‌مانا تایبه‌تیه‌كه‌ی، چونكه موفتی ده‌بێت ئاگاداری حاڵی ئه‌و كه‌سه بێت كه فه‌تواكه‌ی بۆ ده‌دات، به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌له‌گه‌ڵ حاڵ و گوزه‌رانی ئه‌و كه‌سه‌دا پێك بێته‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی فره ته‌ڵاق خۆر هاته لای موفتی و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ‌كرد ئایا ته‌ڵاقی سێ به‌سێ یه‌ك ته‌ڵاقه یان هه‌ر سێ ته‌ڵاقه‌كه‌ی پێ ده‌كه‌وێت ؟ ، جا ئه‌گه‌ر موفتی زانی حاڵی ئه‌و كه‌سه چۆنه، ئه‌وه بۆ ته‌مێ كردنی ئه‌و كه‌سه ده‌توانێت فه‌توا به‌وه بدات كه ته‌ڵاقی سێ به‌سێ هه‌ر سێ ته‌ڵاقه‌كه‌ی پێ ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تر هاتو هه‌مان پرسیاری كرد له موفتی به‌ڵام ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی ته‌ڵاق خۆر نه‌بوو، به‌ڵام له‌ده‌می ده‌رچوو بوو نه‌یزانی بوو، ئه‌و كاته به لێكدانه‌وه بۆ حاڵی كه‌سی دووه‌م موفی ده‌توانێت بڵێت ته‌ڵاقی سێ به‌سێ یه‌ك ته‌ڵاقی پێده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌م فه‌توایه‌ی نابێته هۆی به‌سووك سه‌یركردنی ته‌ڵاق له‌لایه‌ن ئه‌م كه‌سه‌ی دواییه‌وه .
كاتێكیش ووتمان ( من أحكام وإجراءات ) ئه‌وه تێده‌گه‌ین كه سیاسه‌تی شه‌رعی هه‌ردوولایه‌نی تیۆری (نظري) و پراكتیك (تطبیقي) ده‌گرێته‌وه، به‌واتای ئه‌وه‌ی هه‌ریاسا وڕێسایه‌ك كه فه‌رمانڕه‌وای موسڵمانان ده‌ری بكات بۆ ڕێكخستنی كاروباری هاوڵاتیان له‌ناوخۆ وده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا به سیاسه‌تی شه‌رعی داده‌نرێت، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و ئیجرائات وڕێوشێنانه‌ی كه ده‌یانگرێته به‌ر بۆ به‌رێوه‌ربردنی كاروباری ده‌وڵه‌ت سیاسه‌تی شه‌رعین .
وه كاتێك ده‌ڵێین : ( منوطة بالمصلحة ) مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانڕه‌وایی موسڵمانان ئه‌نجامیان ده‌دات و ده‌یانگرێته به‌ر ده‌بێت سه‌رچاوه‌یان له ئیجتهادێكی ته‌واوی شه‌رعیه‌وه گرتبێت، كه به‌رژوه‌ندی ته‌واوی هاوڵاتیان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێدا ره‌چاو كرابێت، كه هه‌موو ئه‌مانه پاڵپشتیان موسته‌نه‌دێكی شه‌رعی بێت یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی نه‌بێت، به‌م پێیه‌ش بێت ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به په‌رستشه‌كانه‌وه (عیبادات) یان به بیروباوه‌ڕه‌وه هه‌یه ناچێته چوار چێوه‌ی ئه‌م پێناسه‌ی سیاسه‌تی شه‌رعی به‌مانا تایبه‌تیه‌كه‌ی .
كه‌واته ئه‌و فه‌ر‌مان وئه‌حكامانه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌یان له جه‌هل ونه‌زانین وله ئیجتهادێكی شه‌رعیه‌وه سه‌رچاوه‌یان نه‌گرتووه، به سیاسه‌تی شه‌رعی دانانرێت، به‌ڵام هه‌ندێك له‌زانایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هاتوو موافیقی ئه‌حكامه‌كانی سیاسه‌تی شه‌رعی بوو، ده‌كرێت نیسبه‌ت بدرێته پاڵ سیاسه‌تی شه‌رعی [مجموع فتاوى ابن تيمية : 29/43] .
كاتێكیش ده‌ڵێین ( فيما لم يرد بشأنه دليل خاص متعين ) مه‌به‌ست له‌وه‌یه ئه‌و ئه‌حكام و ئیجرائاتانه‌ی كه ده‌قێكی تایبه‌تی شه‌رعی له‌سه‌ر بێت وه‌ك قورئان وسوننه‌ت و ئیجماع و قیاس، به سیاسه‌تی شه‌رعی دانانرێت به مانا تایبه‌تیه‌كه‌ی، چونكه له‌كاتی بوونی ده‌قێكی له‌و شێوه‌یه فه‌رمانڕه‌وای موسڵمانان هیچ شتێكی له‌به‌رده‌مدا نییه ئه‌وه نه‌بێت كه ئیستدلالی ده‌قه‌كان جێ به‌جێ بكات، هه‌رچه‌ند به‌مانا گشتیه‌كه‌ی ده‌چێته چوار چێوه‌ی سیاسه‌تی شه‌رعیه‌وه .
كاتێكش ده‌ڵێین : ( دون مخالفة للشريعة ) مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه مه‌رج نییه ئه‌حكام و ئیجرائاته‌كانی سیاسه‌تی شه‌رعی كه فه‌رمانڕه‌وا ئه‌نجامیان ده‌دات ده‌بێت هه‌موویان ده‌قی شه‌رعییان له‌سه‌ر هاتبێت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌قیشیان له‌سه‌ر نه‌هاتبوو، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌تیش نه‌بوون، هه‌ر به سیاسه‌تی شه‌رعی داده‌نرێت .
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه به سیاسه‌تێكی شه‌رعی دانانرێت .
بۆ نموونه یاسا وڕێساكانی ئێستای هاتوچۆ, ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌ه‌قی قورئان وسوننه‌ت و كۆده‌نگی زانایان و قیاسی شه‌رعیشیان له‌سه‌ر نه‌هاتووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كاروباری هاوڵاتیان و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه، جێ به‌جێكردنیان ده‌چێته چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی شه‌رعیه‌وه، هه‌ر یاسا و ڕێسایه‌كی تریش له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و هاوڵاتیاندا بێت‌و هه‌رچه‌ند ده‌قێكی شه‌رعیشیان له‌سه‌ر نه‌هاتبێت، جێ به‌جێكردن وڕێكخستنیان ده‌چێته چوار چێوه‌ی سیاسه‌تی شه‌رعیه‌وه .
به‌م شێوه‌یه هاتینه كۆتایی ئه‌م ووتاره‌ی ئه‌مجاره‌یه‌مان تا به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه له‌بابه‌تێكی تری له‌م شێوه‌یه به‌خوای گه‌وره‌تان ده‌سپێرم و خواتان له‌گه‌ڵ بێت .
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم .