گفتوگۆی نێوان عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس و خه‌واریجه‌كان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
گفتوگۆی نێوان عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس و خه‌واریجه‌كان
] kurdish – كوردی – كردي [
ڕه‌نج شێخانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
حوار ابن عباس رضي الله عنهما مع الخوارج
« باللغة الكردية »
رنج شيخاني
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
گفتوگۆی نێوان عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس و خه‌واریجه‌كان
پاش سوپاس وستایشی بێ پایانم بۆ خوای تاك وپاك وبێ هاوتا وخاوه‌نی بوونه‌وه‌ر درودوو سڵاوی خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان محمد (صلی الله علیه وسلم) و یارو یاوه‌رانی بێت تا ڕۆژی دوایی له پاشان دا:
له‌ووتاری پێشوماندا گه‌شتینه سه‌ر ئه‌وه‌ی که بڵێین : جا له‌گه‌ڵ مندا بیر له‌و گفتوگۆ شیرینه بکه‌ره‌وه که له‌نێوان عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس و سه‌رکرده‌ی خه‌واریجه‌کان دا ڕوویدا له‌ڕێگای ئه‌م دوو ڕیوایه‌ته‌وه:
ڕیوایه‌تی یه‌که‌م:
له عبیدالله ی کووڕی عیاضی کوڕی عمرو القاری یه‌وه ڕیوایه‌ت کراوه و ده‌فه‌رمووێت: عبدالله‌ی کوڕی شداد هات و چووه ژووره‌وه بۆ لای دایکه عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت) له کاتێکدا ئێمه‌ش له لای ئه‌و دانیشتبووین، عبدالله له عێراقه‌وه گه‌ڕابووه‌وه، له پاش چه‌ند شه‌وێك له شه‌هید کردنی ئیمامی علی (خوای لێ ڕازی بێت) ، دایکه عائیشە (خوای لێ رازی بێت) پێی فه‌رموو: ئه‌ی عبدالله‌ی کوڕی شه‌داد ئایا تۆ له‌گه‌ڵ مندا ڕاست ده‌که‌یت هه‌ر پرسیارێكت لێبکه‌م؟ ده‌رباره‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه بۆم بدوێ که‌وا علی (خوای لێ رازی بێت) له گه‌ڵیاندا ده‌جه‌نگا، ووتی: ئایا چی شتێك وام لێ ده‌کات که ڕاستت له‌گه‌ڵدا نه‌که‌م؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: فه‌رموو باسی چیرۆکه‌که‌ی ئه‌وانم بۆ بکه.
ووتی: کاتێك که ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت) نوسراوێکی نوسی بۆ ئیمامی معاویه (خوای لێ رازی بێت) وه دوو که‌سی به دادوه‌ر دانا، هه‌شت هه‌زار قورئان خوێن له‌نێو خه‌ڵکی یه‌وه ده‌رچوون، بۆیه له‌جێگایه‌ك جێگیر بوون که پێی ده‌ڵێن (حرورا‌ء) له نزیك شاری کوفه‌یه، ئه‌وانیش گله‌یی و گازه‌نده‌یان لێ کردوو ووتیان : کراسێك خوای گه‌وره له‌به‌ری کردبووی خۆت به‌ده‌ستی خۆت له‌به‌ر خۆتت داکه‌ند، ناوێك که‌وا خوای گه‌وره ناوی لێ نابووی خۆت سڕیته‌وه، ئه‌مجار چویت که‌سانێکت کرده دادوه‌ر له دینی خوادا، ئێمه‌ش ده‌زانین که هیچ حوکمێك جگه له‌حوکمی خوا نیه، کاتێك که ئه‌و گله‌یی و گازه‌ندانه گه‌شته ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت) که له‌و پێناوه‌دا لێی جیا بوونه‌ته‌وه فه‌رمانی کرده بانگده‌رێك ئه‌ویش بانگی دا: فه‌رمووی که‌وا نابێت هیچ که‌س بچێته ژووره‌وه بۆ لای ئه‌میری باوه‌ڕداران ئیللا هه‌ڵگرانی قورئان نه‌بێت، کاتێك ماڵه‌که پڕبوو له‌قورئان خوێنان، ئه‌مجا داوای قورئانی کردوو له‌به‌رده‌ستی خۆیدا داینا، پاشان به‌ده‌سته‌کانی ده‌یدا له‌قورئانه‌که‌و ده‌یفه‌رموو : ئه‌ی قورئانه‌که، بۆ خه‌ڵکه‌که قسه بکه، بۆیه خه‌ڵکی بانگیان لێکرد و ووتیان: ئه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران، پرسیاری چی لێده‌که‌یت له کاتێکدا ئه‌و ته‌نها مه‌ره‌که‌به له‌سه‌ر کاغه‌ز؟ ئێمه‌ش ئه‌وه ده‌ڵێین که له ئه‌وه‌وه ڕیوایه‌تمان کردووه، چیت ده‌وێ؟ فه‌رمووی: هاوه‌ڵانتان، ئه‌وانه‌ی که ده‌رچوونه له نێوان من و ئه‌واندا باقورئان حوکم بکات.
خوای گه‌وره له کتێبه‌که‌یدا ده‌رباره‌ی پیاو و ژنێك ده‌فه‌رمووێت: ▬ وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَابْعَثُوا حَكَمًا مِنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِنْ أَهْلِهَا إِنْ يُرِيدَا إِصْلَاحًا يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًا ♂ [النسا‌ء/35] .
واته: خۆئه‌گه‌ر ترستان له پشێوی و ناكۆكی ژن و مێرد هه‌بوو، ده‌تانزانی پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ن جا كه‌سێكی دادوه‌ر له‌خزم وبنه‌ماڵه‌ی مێرده‌كه‌و، دادوه‌رێكیش له‌خزم وكه‌س وكاری ژنه‌كه بنێرن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان و، ئه‌وسا دانانی چاره‌سه‌رێك به هه‌رجۆرێك كه‌ئه‌وان به‌چاكیان ده‌زانی ئه‌گه‌ر هه‌ردووك رازی بوون پێك بێنه‌وه‌و نیه‌تیان پاك بوو ئه‌وا خواش یه‌كیان ئه‌خات وپێكیان دێنێته‌وه وپیرۆزی ئه‌خاته كاره‌كانیانه‌وه.
جا بزانن که‌وا حورمه‌تی خوێنی ئوممه‌تی موحه‌مه‌د (صلی الله علیه وسلم) مه‌زنترو گه‌وره‌تره له پیاو و ژنێك .
ئه‌وان خه‌شم و قینیان لێ هه‌ڵگرتم چونکه من نوسراوێکم نارد بۆ معاویه (خوای لێ رازی بێت) که نوسی بووی تییایدا: علی کوڕی ئه‌بو طالیب واته نه‌ی نوسی ئه‌میری باوه‌ڕداران، بۆیه فه‌رمووی: بزانن کاتێك سوهه‌یلی کوڕی عه‌مر له ڕۆژی (الحديبية) دا هات و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) بووین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قوڕه‌یشدا ڕێك بکه‌ون، جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانیدا بنوسن : (بسم الله الرحمن الرحیم) که‌چی سوهه‌یل ووتی: مه‌نوسن (بسم الله الرحمن الرحیم)، ئه‌ویش فه‌رمووی: ئه‌ی چی بنوسین؟ ووتی: بنوسن: (باسمك اللهم)، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌مجا بنوسه : (محمد رسول الله)، سوهه‌یل ووتی: ئه‌گه‌ر به پێغه‌مبه‌رت بزانم سه‌رپێچیم نه‌ده‌کردی وله‌گه‌ڵ تۆدا جیاواز نه‌ده‌بووم، ئه‌ویش فه‌رمانیدا بنوسن: ئه‌مه ئه‌و ڕێکه‌وتن نامه‌یه که ( محمدی کوڕی عبدالله) و (قوڕه‌یش) له‌سه‌ری ڕێکه‌وتن، خوای گه‌وره له‌قورئانه‌که‌یدا ده‌فه‌رمووێت: ▬ لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا ♂ [الأحزاب/21] .
واته: به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ری خوا چاكترین نموونه‌ی ڕێك وپێكی وسه‌رمه‌شقه بۆتان، ده‌سا ئێوه‌ش له‌دڵسۆزیی وسیاسه‌تی وجیهادیی وئارامیی و ته‌قوایی وته‌واوی بواره‌كانی ژیاندا چاوی لێبكه‌ن وبه‌دوایدا بچن به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وكه‌سه، كه به ته‌مای خوا‌و رۆژی دوایییه.
بۆیه ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت) عبدالله‌ی کوڕی عباس(خوایان لێ رازی بێت) ی بۆ ڕه‌وانه کردن ومنیش له‌گه‌ڵیدا چوووم، تاکو گه‌یشتینه ناوه‌ڕاستی سه‌ربازگه‌که‌یان ، (إبن الکوا‌ء) ده‌ستی به ووتار خوێندنه‌وه کردوو بۆ خه‌ڵکه‌که دووا و ووتی: ئه‌ی هه‌ڵگرانی قورئان: ئه‌مه عبدالله‌ی کوڕی عه‌باسه جا هه‌رکه‌سێ نایناسێت ئه‌وا من له‌ڕێگای قورئانه‌وه ده‌یناسم ، ئه‌مه ئه‌و که‌سه‌یه که خوای گه‌وره له حه‌قی ئه‌و و قه‌ومه‌که‌یدا فه‌رموویه‌تی: ▬ بَلْ هُمْ قَوْمٌ خَصِمُونَ ♂ [الزخرف/58] .
واته: به‌ڵكو ئه‌وان هۆزێكن هه‌ر ده‌مبازی ده‌كه‌ن.
بۆیه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای هاوڕێکه‌ی و مه‌یکه‌نه ته‌رازوو به‌سه‌ر کتێبی خوادا، بۆیه چه‌ند ووتار خوێنێکی تر هه‌ستان و ووتیان: سوێند به‌خوا ده‌بێت بیکه‌ینه ته‌رازویه‌ك به‌سه‌ر کتێبه‌که‌ی خوداوه، جا ئه‌گه‌ر حه‌قی پێ بوو ئه‌وا ده‌یناسینه‌وه وه شوێنی ده‌که‌وین و وه ئه‌گه‌ر ناحه‌ق و ناڕه‌وایی پێ بوو ئه‌وا به ناڕه‌وایی یه‌که‌ی خۆی ڕه‌دی ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌مجار سێ ڕۆژ به‌پێی کتێبه‌که‌ی خوا له‌گه‌ڵیاندا دووا بۆیه چوار هه‌زار که‌سیان لێ گه‌ڕایه‌وه‌و ته‌وبه‌یان کرد،که (إبن الکوا‌ء) یان تێدا بوو تاکو ڕۆیشتنه خزمه‌تی ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت)، ئه‌مجا ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت) هه‌واڵی بۆ ئه‌وانی تر نارد وفه‌رمووی: کار‌و مه‌سه‌له‌که‌ی ئێمه‌و خه‌ڵکی گه‌یشته ئه‌وه‌ی که ده‌یبینن، بۆیه چی تر بووه‌ستن تاکو ئوممه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) یه‌ك ده‌گرن ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له نێوان ئێمه‌و ئێوه ئه‌وه بێت که خوێن نه‌ڕێژین و ڕێگه نه‌بڕن و سته‌م له‌ئه‌هلی (ذمة) نه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر واتان کرد ئه‌وا له‌گه‌ڵتاندا ناجه‌نگین ، خودا‌ش ناپاکی خۆش ناوێت وه بێ له‌م ڕیوایه‌ته له ڕیوایه‌تێکی تردا هاتووه که ئیمامی (عه‌لی خوای لێ رازیبێت) جوابی بۆناردن و پێی فه‌رموون: (ئێوه به‌ڕێی خۆتان وئێمه‌ش به‌ڕێی خۆمان، به‌مه‌رجێك خوێنی که‌س به‌ناحه‌ق نه‌ڕێژن وڕێگه‌ی که‌س نه‌گرن وزوڵمیش له‌که‌س نه‌که‌ن، وئێمه‌ش ڕێگه‌ی ماڵی خواتان لی ناگرین وشه‌ڕیشتان له‌گه‌ڵ ناکه‌ین تا ئێوه شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ نه‌که‌ن) [البدایە والنهایە(7 / 281)] .
وه پاشان دایکه عائیشە (خوای لێ رازی بێت) پێی ووت : ئه‌ی کوڕی شه‌داد، جا علی (خوای لێ رازی بێت) ئه‌وانی کووشت؟ ووتی: سوێند به‌خوا نه‌چووه سه‌ریان تاکو ئه‌وان خوێنیان ڕشت وڕێگه‌یان بڕی (ڕێگیرییان کرد) وه (ئه‌هلی ذمة) یان به حه‌ڵاڵ زانی، دایکه عائیشە ووتی: بڵێ سوێند به‌خوا، ووتی: سوێند به‌و خوایه‌ی که جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نییه به‌و شێوه‌یه بوو، دایکه عائیشە (خوای لێ رازی بێت) ووتی: ئه‌ی ئه‌وه چی یه که له (ئه‌هلی ذمة) ــه‌وه پێم گه‌شتووه و ده‌ڵێن :(ذو الثدي)؟ من بینیم له‌ناو کوژراوه‌کاندا بوو، له‌گه‌ڵ ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت) چوینه سه‌ری ، ئه‌ویش بانگی خه‌ڵکی کرد، ئایا ئه‌مه ده‌ناسن؟ خه‌ڵکی زۆر هاتن و ده‌یان ووت: له مزگه‌وتی (به‌نی فڵان) ده‌مبینی نوێژی ده‌کرد، هیچ که‌س جگه له‌و قسانه زیاتری نه‌ده ووت، دایکه عائیشە (خوای لێ رازی بێت) ووتی: ئایا گووفتاری علی (خوای لێ رازی بێت) چی بوو کاتێك له‌سه‌ری ڕاوه‌ستا هه‌روه‌کو ئه‌هلی عێراق ده‌یڵێن، ووتی: گوێم لێ بوو ده‌یووت : خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) ڕاستیان فه‌رموو، دایکه عائیشە فه‌رمووی: ئایا جگه له‌وه هیچ شتێکی ترت له ئه‌وه‌وه بیست؟ ووتی: نه‌خێر.. خوا ئاگاداره، دایکه عائیشە (خوای لێ رازی بێت) فه‌رمووی: به‌ڵێ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) ڕاستیان فه‌رموو، ڕه‌حمه‌تی خوا له‌عه‌لی (خوای لێ رازیبێت) له‌قسه‌کانی ئه‌و ئه‌وه بوو هه‌رکاتێك شتێکی ببینیایه وپێی سه‌یر بوایه ئه‌وا ده‌یفه‌رموو خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) ڕاستییان فه‌رموو، ئه‌مجا ئه‌هلی عێراق به‌ده‌م ئیمامی عه‌لی یه‌وه (خوای لێ رازی بێت) درۆیان کرد‌و شتی زیاده‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ست [اخرجه أحمد، وأبو یعلی، وإبن عساکر، وقال هیثمی فی المجمع، روا یعلی ورجاله ثقات، وإسناده حسن، کما قال الشیخ شعیب فی المسند.
ڕیوایه‌تی دووه‌م:
ئیمامی النسائی له‌کتێبی (الخصائص) أخرجه النسائی فی الخصائص(185) وهو فی السنن الکبری (5 / 165 / 167) وسنده حسن.
ڕیوایه‌تی کردووه له عبدالله‌ی کوڕی عباس (خوایان لێ رازی بێت) که فه‌رموویه‌تی : کاتێك گرۆهی (الحروریە) ده‌رکه‌وتن خۆیان گۆشه گیر کرد وله‌ماڵه‌کانیاندا دانیشتن، ژماره‌یان شه‌ش هه‌زارکه‌س ده‌بوو، به پێشه‌وای علی کوڕی ئه‌بو طالیبم ووت (خوای لێ رازی بێت) : ئه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران...
که‌مێك نوێژه‌که دوابخه، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ئه‌وگرۆهه‌دا قسه‌بکه‌م، ووتی: من له‌ژیانت ده‌ترسم، ووتم: نه‌خێر، فه‌رمووی ئه‌مجا خۆم له‌به‌رکردوو به‌پێ ڕۆیشتم بۆلایان له‌کاتی (قه‌یلوله) دابوو ئه‌وان پشوییان ده‌دا وه‌منیش سڵاوم له‌وانکرد.
ئه‌وانیش ووتیان: سڵاوت لێ بێت ئه‌ی إبن عباس، چی شتێك تۆی هێناوه بۆ ئێره؟منیش به‌ئه‌وانم ووت: من له‌لایه‌ن هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) هاتووم له‌پشتیوانان وکۆچه‌ران وکووڕی مام وزاوای پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی اله‌علیه وسلم)، که‌قورئان به‌سه‌ر ئه‌واندا دابه‌زی وئه‌وانیش له‌ئێوه شاره‌زاترن له (وه‌حی)، من هاتووم تاقسه‌ی ئه‌وانتان پێ رابگه‌یه‌نم، که‌ئه‌وان هه‌واڵ پێدراون له‌وشتانه‌ی که‌ده‌یڵێن، کۆمه‌ڵێکیان به‌ره‌ولای من جیابوونه‌وه، ووتم: پێـم بڵێن چی شتێك وای لێکردن به‌و شێوه‌یه خه‌شم وقین له‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و (صلی الله علیه وسلم) کووڕی مامی بگرن؟
ووتیان: له‌به‌رسێ شت.
ووتم : ئه‌وسێ شته چین؟
ووتیان: یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه، ئه‌و (واته : علی) له‌فه‌رمانی خوادا حوکمیدا به ده‌ست پیاوانه‌وه که‌چی خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ▬ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ♂ [الأنعام/57].
واته: چونکه هه‌موو حوکم وبڕیارێك هه‌رهی خوایه وه هه‌موو شتێک هه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌وه.
ئیتر پیاوان چی‌یان داوه له‌حوکم ! ووتم : ئه‌مه‌یه‌ك.
ووتیان: دووه‌میان ئه‌وه‌یه، ئه‌و (واته : علی) کووشتاری کرد که‌چی له‌وانی به‌دیل نه‌برد وئافره‌تی نه‌کرده جارییه سامانه‌که‌یانی به‌غه‌نیمه وده‌سکه‌وت نه‌برد، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێباوه‌ڕن ئه‌وا به‌جارییه‌کردنی ئافره‌ته‌کانییان درووسته‌و وه‌ئه‌گه‌رئه‌وان باوه‌ڕدارن ئه‌وا به‌جارییه‌کردن وکووشتارییان درووست نییه.
ووتم: ئه‌مه دوو ئایا سێیه‌میان چییه؟
ووتییان: ئه‌و ناوی خۆی له (ئه‌میری باوه‌ڕداران) سڕییه‌وه که‌وابوو ئه‌و (ئه‌میری بێباوه‌ڕانه).
ووتم : ئایا جگه له‌مانه هیچی ترتان پێیه؟
ووتیان : نه‌خێر... ئه‌مانه‌مان به‌سه.
ووتم : ئایا ئه‌گه‌ر چه‌ند ئایه‌تێکی قورئان وچه‌ند فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ری خوام به‌سه‌رتاندا خوێنده‌وه که‌وه‌ڵامی قسه‌کانتان بێت ئایا ڕازی ده‌بن- ده‌گه‌ڕێنه‌وه -؟.
ووتیان: به‌ڵێ ، ووتم: ئه‌و قسه‌یه‌تان که‌باسی حوکمی پیاوانه له‌فه‌رمانه‌کانی خوادا، ئه‌وه‌من له‌قورئانه‌وه ئایه‌تێکتان بۆ ده‌خوێنمه‌وه که‌خوای گه‌وره حوکمیدا به‌ده‌ست پیاوانه‌وه له‌نرخی چاره‌که درهه‌مێکدا،خوای گه‌وره فه‌رمانی کردووه که‌پیاوان حوکمی تێدا بده‌ن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ▬ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْتُلُوا الصَّيْدَ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ وَمَنْ قَتَلَهُ مِنْكُمْ مُتَعَمِّدًا فَجَزَاءٌ مِثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ النَّعَمِ يَحْكُمُ بِهِ ذَوَا عَدْلٍ مِنْكُمْ ♂ [المائدة : 95] .
واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! هه‌تا له‌ئیحرامدان هیچ جۆره نێچیرێكی وشكانی مه‌كوژن، گۆشتی بخورێ، یانه‌خورێ هه‌ركه‌سێكتان به‌ده‌ست ئه‌نقه‌ست كوشتیی وله‌ئیحرامیشدا بوو، له‌تۆڵه‌ی ئه‌وه‌داده بێ وێنه‌ی نێچیره كوژراوه‌كه له‌مه‌ڕ وبزن ووشترو گا كه‌فاره‌ت بدات دووكه‌سی دادگه‌ریشتان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن وبڵێن: ئه‌مه بۆ كه‌فاره‌تی نێچیره كوژراوه‌كه ده‌شێت،...
جامن سوێندتان ده‌ده‌م به‌خوای گه‌وره ئایا حوکم کردنی پیاوان له‌سه‌ر که‌روێشکێك یان هه‌رشتێکی ترله ڕاو باشتره یان حوکم کردن له‌خوێنی نێوان مسوڵمانان وئاشتی نێوانیان، خۆتانیش باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره وویستی لێ بووایه ئه‌واحوکمی ده‌داو چی ترکاره‌که‌ی نه‌ده‌دا یه‌ده‌ستی پیاوان؟
ووتیان: بێگومان ئه‌مه چاکتره.
هه‌ر‌وه‌ها ده‌رباره‌ی ئافره‌ت ومێرده که‌ی خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:
▬ وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَابْعَثُوا حَكَمًا مِنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِنْ أَهْلِهَا إِنْ يُرِيدَا إِصْلَاحًا يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًا ♂ [النسا‌ء/35].
واته: خۆ ئه‌گه‌ر ترستان له‌پشێوی وناكۆكی ژن ومێرد هه‌بوو، ده‌تانزانی پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ن جا كه‌سێكی دادوه‌ر له‌خزم وبنه‌ماڵه‌ی مێرده‌كه‌و، دادوه‌رێكیش له‌خزم وكه‌سوكاری ژنه‌كه بنێرن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان و،ئه‌وسا دانانی چاره‌سه‌رێك به‌هه‌رجۆرێك كه‌ئه‌وان به‌چاكیان ده‌زانی ئه‌گه‌ر هه‌ردوو كڕازی بوون پێكبێنه‌وه ونیه‌تیان پاك بوو ئه‌وا خواش یه‌كیان ئه‌خات وپێكیان دێنێته‌وه وپیرۆزی ئه‌خاته كاره‌كانیانه‌وه.
جاسوێندتان ده‌ده‌م به‌خوا ئایا حوکمی پیاوان ئاشتبونه‌وه‌ی نێوانیان وپاراستنی خوێن ڕشتن چاکتره یان حوکم له‌سه‌ر کێشه‌ی ئافره‌تێك؟
ئایا وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌م دایه‌وه وئێوه‌ش ڕازیبوون؟
ووتیان : به‌ڵێ.
ووتم: سه‌باره‌ت به‌قسه‌ی دووه‌متان که‌ده‌ڵێن: کووشتاری کردوو که‌چ یئافره‌تیانی به‌جارییه نه‌برد وغه‌نیمه‌ت وده‌سکه‌وتی نه‌برد، من لێتان ده‌پرسم: ئایا ده‌تانه‌وێت عائیشەی دایکتان بکه‌ن به‌جارییه‌و ئه‌وه‌ی که‌بۆ ئافره‌تانی تر حه‌ڵاڵی ده‌که‌ن بۆ ئه‌ویش حه‌ڵاڵی بکه‌ن؟ له‌کاتێکدا ئه‌و دایکتانه؟!.
جا ئه‌گه‌ر بڵێن: ئه‌وه‌ی که بۆ جگه له‌و حه‌ڵاڵی ده‌که‌ین بۆ ئه‌و یش حه‌ڵاڵیده‌که‌ین ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه کافرده‌بن، ئه‌گه‌ر بڵێن: ئه‌و دایکی ئێمه نییه ئه‌وا دیسان کافر ده‌بن، چونکه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ▬ النَّبِيُّ أَوْلَىٰ بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ ♂ [الأحزاب/6] .
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌بڕواداران له‌خودی خۆیانیش له‌پێشتره، له هه‌موو كاروبارێكی دین ودنیادا، وه‌هه‌رگیز پێی خۆش نه‌بووه موسڵمانان تووشی هیچ جۆره به‌ڵا ونه‌هامه‌تێك ببن، هه‌مووكاتیش هه‌وڵیداوه به‌ره وخێر وچاكه بچن وخۆی به‌برایان داناوه، دیاره‌كه ده‌بێ موسڵمانانیش هه‌ر ئه‌و بڕیار وحوكمیان بۆبداو، هه‌ر قسه‌ی ئه‌ویش ببیستن، وه‌ك خۆی له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت: من به‌خودی موسڵمانانه‌وه له‌خۆیان بۆ خۆیان نزیكترم، جاهه‌ركه‌سێ به‌قه‌رزاری مرد، قه‌رزه‌كه‌ی له‌سه‌ر منه‌و، من ده‌یبژێرم، هه‌ركه‌سێكیش مرد وماڵوسامانی لێ به‌جێما، ئه‌وه بۆ میرات به‌رانی خۆی ده‌بێت. ئه‌م فه‌رمووده‌یه باشترین به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی دڵسۆزی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلی الله‌علیه وسلم) نیشان ده‌دات به‌رامبه‌ر به‌ئوممه‌ته‌كه‌ی [پێشه‌وا (ئه‌حمه‌د) و (ئه‌بووداود) ڕیوایه‌تیانكردووه[
وه‌ژنه‌كانیشیدایكیانن ،پێویسته وه‌ك دایكی خۆیان ڕێز وحورمه‌تیان لێ بنێن. واته: له‌ڕێزگرتن وحه‌رامیی ماره‌كردنیاندا وه‌ك دایكیانن، به‌ڵام له‌ته‌ماشا كردن وخه‌ڵوه‌تو. .هتد ده‌بێ وه‌كژنانی تر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
جا ئێوه له نێوان دوو گومڕاییدا ده‌سوڕێنه‌وه، بۆیه خۆتان ده‌رکه‌ن له‌ونێوانه؟ ووتم: ئایاوه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م دایه‌وه وئێوه‌ش رازی بوون؟.
ووتیان: به‌ڵێ.
ووتم : سه‌باره‌ت به‌قسه‌ی سێیه‌متان که‌ده‌ڵێن: ناوی خۆی له‌ئه‌میر یباوه‌ڕداران سڕییه‌وه ئه‌وا من به‌ڵگه‌یه‌کتان بۆ ده‌هێنمه‌وه که‌وا ڕازیتان بکات، واده‌زانم هه‌مووتان ئه‌وه تان بیستووه کاتێك که پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا به‌ڕێکه‌وتننامه‌ی (الحدیبیە) ئاشتبووییه‌وه به‌ئیمامی علی فه‌رموو (خوای لێ رازی بێت) بنووسه ئه‌مه ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌یه که‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) (محمدرسول الله) له‌سه‌ری ڕێك که‌وتووه بێباوه‌ڕان ووتیان: نه‌خێر سوێند به‌خوا ئێمه تۆ به‌پێغه‌مبه‌ر نازانین ووه ئه‌گه‌ر به‌پێغه‌مبه‌رت بزانین ئه‌وا هه‌رگیز کووشتارمان له‌گه‌ڵ نه‌ده‌کردی وگوێڕایه‌ڵت ده‌بووین، بنووسه (محمدی کوڕی عبدالله)، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی ئه‌ی علی بیسڕه‌وه وبنووسه ئه‌مه ئه‌و په‌یمانه‌یه‌که (محمدی کوڕی عبدالله) له‌سه‌ری ڕێك که‌وتووه.
سوێند به‌خوا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له‌علی چاکتره له‌کاتێکدا ئه‌و ناوی خۆی سڕییه‌وه، ئه‌و سڕینه‌وه له پێغه‌مبه‌رایه‌تی نه‌یسڕییه‌وه، ئایا وه‌ڵامی پرسیاره‌کانتان درایه‌وه؟ وه‌ئێوه‌ش رازی بوون؟
ووتیان به‌ڵێ.
بۆیه دوو هه‌زار که‌سیان لێ گه‌ڕایه‌وه ، ئه‌مجا هه‌موویان ده‌رچون وله‌سه‌ر گومڕایی خۆیان کووژران، بۆیه کۆچه‌ران وپشتیوانان کووشتاریان کردن ئه‌ویش له‌پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌مابوون له(خه‌واریج) ـه‌کان له (نهروان) کۆبوونه‌وه وسوپایه‌کی چه‌کداریان دروستکردوو ده‌ستیان کرد به‌زوڵم وڕێگرتن له‌مسوڵمانان وخوێنڕشتنی خه‌ڵك به‌ناهه‌ق ،وه‌یه‌که‌م تاوان که ئه‌نجامیاندا ئه‌وه‌بوو که‌یه‌کێك له‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) که‌ناوی (عبدالله‌ی کوڕی خبابی کوڕی ئه‌ره‌ت) بوو خۆیی وخێزانه‌که‌ی که سکی هه‌بوو به‌لایاند اتێپه‌ڕی ،گرتیان خۆیی وژنه‌که‌یان سه‌ربڕیی وسکی ژنه‌که‌یان سه‌ربڕی [البدایەوالنهایە(7 / 288)] .
ئه‌م کاره ناڕه‌وایانه ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت) ناچار کرد که به‌ڕێ بکه‌وێ بۆ ته‌مێ کردنییان وه‌جێ به‌جێکردنی حه‌دی شه‌رعی له‌سه‌ریان، کاتێك به سوپاکه‌یه‌وه گه‌یشتنه (نهروان) خۆیی و(أبو أیوبی أنصاری) بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ووتووێژی له‌گه‌ڵداکردن، به‌ڵام نه‌گه‌ڕانه‌وه وسوودی نه‌بوو، پاش ئه‌وه ئه‌بو ئه‌یوب ئاڵایه‌کی به‌رزکرده و ووتی: هه‌رکه‌س بێته‌لای ئه‌م ئاڵایه دڵنیابێت هیچی لێناکه‌ین بۆ کوێ ده‌ڕوات بابڕاوت، ئێمه ته‌نها شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌که‌ین که‌ئه‌و تاوانه‌یانکردووه وخوێنی ناهه‌قیان ڕشتووه، به‌مه‌ش خه‌ڵکێکی زۆر له‌خه‌واریجه‌کان جیابوونه‌وه‌و ته‌نها هه‌زار که‌سیان مایه‌وه، پاشان شه‌ڕ ده‌ستیپێکرد وهه‌رزوو خه‌واریجه‌کان شکان وبه شی زۆری سه‌رکرده‌کانیان کوژران.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له چه‌ند فه‌رمووده یه‌کدا ئاماژه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵدانی کۆمه‌ڵه‌ی (خه‌واریج) کردووه وباسی سیفه‌ته‌کانی ئه‌وکۆمه‌ڵه‌شی کردووه که‌چۆن قورئان ده‌خوێنن به‌ڵام خوای گه‌وره لێیان قبوڵ ناکات،چونکه به‌پێی ئاره‌زوی خۆیان ماناکه‌ی لێك ده‌ده‌نه‌وه وچۆن له‌فه‌رمانی خه‌لیفه ده‌رده‌چن وچۆن خوێنی مسوڵمانان ده‌ڕژن وفه‌رمانی به‌کووشتنییان کردووه‌و کووشتنیشییان به‌خێرێکی گه‌وره‌له قه‌ڵه‌مده‌دات.
خوای گه‌وره هه‌موو لایه‌كمان له فیتنه وگومانی له‌م جۆره بپارێزێت