×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس د، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: من سه‌یاره‌یه‌كم هه‌بوو، یه‌كێك له‌ خزمه‌كانم داوای لێكردم كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك بیده‌م به‌لایه‌وه‌ چونكه‌ كاری پێی هه‌بوو، به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژێك سه‌یاره‌كه‌ی لێ دزرا، ئایا من ده‌توانم داوای ئه‌وه‌ی لێ بكه‌م كه‌ نرخی سه‌یاره‌كه‌م بداته‌وه؟ چونكه‌ به‌ڕاستی من توانای ئه‌وه‌م نییه‌ سه‌یاره‌یه‌كی تر بكڕمه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌؟

    ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شتێك وه‌ك خواستن وه‌رده‌گرێت ده‌بێته‌ (ضامن) ی ؟

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    هل ید المستعیر ید ضمانة ؟

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شتێك وه‌ك خواستن وه‌رده‌گرێت ده‌بێته‌ (ضامن) ی ؟

    پرسیار: من سه‌یاره‌یه‌كم هه‌بوو، یه‌كێك له‌ خزمه‌كانم داوای لێكردم كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك بیده‌م به‌لایه‌وه‌ چونكه‌ كاری پێی هه‌بوو، به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژێك سه‌یاره‌كه‌ی لێ دزرا، ئایا من ده‌توانم داوای ئه‌وه‌ی لێ بكه‌م كه‌ نرخی سه‌یاره‌كه‌م بداته‌وه؟ چونكه‌ به‌ڕاستی من توانای ئه‌وه‌م نییه‌ سه‌یاره‌یه‌كی تر بكڕمه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ .

    وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ سه‌یاره‌كه‌ی لێی وه‌رگرتوویت، كه‌مته‌رخه‌م بوو له‌پاراستنی سه‌یاره‌كه‌ی جه‌نابت، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر گراجیان هه‌بوو له‌ماڵه‌وه‌دا، به‌ڵام شه‌وانه‌ نه‌یده‌برده‌ ناو گه‌راجه‌كه‌وه‌، یان ده‌رگاكانی دانه‌ده‌خست، یان سویچی سه‌یاره‌كه‌ی ئه‌دا به‌ یه‌كێك له‌مناڵه‌كانی كه‌ شایانی ئه‌وه‌ نه‌بوو، ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا مادام كه‌مته‌رخه‌می كردووه‌، به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و ڕای زانایان ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ نرخی سه‌یاره‌كه‌ت بۆ ببژێرێت، یان سه‌یاره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆتت بۆ بكرێته‌وه‌، چونكه‌ وه‌ك پێویست بایه‌خی نه‌داوه‌ به‌ پاراستنی ئه‌و شته‌ی كه‌ خواستویه‌تی، وكه‌مته‌رخه‌می كردووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ركه‌وت هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌كی نه‌كردبوو له‌پاراستن وگرنگی دان پێی، ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌ت واجب نییه‌ نرخی سه‌یاره‌كه‌ت بۆ ببژێرێت، یان بۆت بكرێته‌وه‌، چونكه‌ ده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شتێك یان كاڵایه‌ك یان كه‌لوپه‌لێك وه‌ك خواستن (عاریة) وه‌رده‌گرێت ده‌ستێكی (ضامن) نییه‌، ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوو بوو له‌پاراستنی .

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ .