حوكمی درێژ كردنی پێ به‌ره‌و قیبله
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: له منداڵیه‌وه وا ڕاهتووین كه‌وا پێمان به‌ره‌و قیبله درێژ نه‌كه‌ین، وه ئێستا كه گه‌وره بوینه پرسیاری حوكمی شه‌رعی ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین، ڕێنمای به‌ڕێزتان چیه؟.
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پرسیار: له منداڵیه‌وه وا ڕاهتووین كه‌وا پێمان به‌ره‌و قیبله درێژ نه‌كه‌ین، وه ئێستا كه گه‌وره بوینه پرسیاری حوكمی شه‌رعی ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین، ڕێنمای به‌ڕێزتان چیه؟
وه‌ڵام: ئه‌و كاره هیچی تێدانیه، مرۆڤ ده‌توانێت پێی درێژ بكات به‌ڕوی قیبله‌دا، ئه‌گه‌ر له مزگه‌وتی حرام ( المسجد الحرام ) یش بێت هیچی تێدا نیه ئه‌گه‌ر پێی درێژ بكات به روی كه‌عبه‌دا، وه پێغه‌مبه‌ری خوا ـ صلى الله عليه وسلم ـ پشتی له كه‌عبه كردوه، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مرۆڤ پێی درێژ كرد به روی كه‌عبه یان قیبله ئه‌وه هیچی تێدا نیه.