حوكمی وه‌رگرتنی بڕێك پاره له‌به‌رامبه‌ر كه‌فاله‌ت كردن‌دا
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوكمی وه‌رگرتنی بڕێك پاره له‌به‌رامبه‌ر كه‌فاله‌ت كردن‌دا
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
حكم أخذ الأجرة مقابل الكفالة
« باللغة الكردية »
فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
حوكمی وه‌رگرتنی بڕێك پاره له‌به‌رامبه‌ر كه‌فاله‌ت كردن‌دا
پرسیار : ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی پێشینه‌ی خانووبه‌ره بدات به‌هاوڵاتیان داوای كه‌فیلیان لێ ده‌كات، ئه‌و كه‌فیله‌یش ده‌بێت فه‌رمانبه‌ری حوكمی بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕانده‌وه بۆ حكومه‌ت ئه‌وا حوكمه‌ت له مووچه‌ی كه‌فیله‌كه ببڕێت، پرسیاره‌كه‌ی من له‌وه‌دایه، ئێستا كه داوا له‌كه‌سێك ده‌كه‌یت كه ببێت به كه‌فیلت هه‌ندێكیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌فاله‌ته‌ی كه بۆت ده‌كه‌ن داوای بڕێك له‌پاره ده‌كه‌ن، ئایا وه‌رگرتنی پاره له‌به‌رامبه‌ر كه‌فاله‌ت كردن‌دا له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا كارێكی دروست وڕێگا پێدراوه ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
وه‌رگرتنی بڕیك پاره له‌به‌رامبه‌ر كه‌فاله‌ت كردنی كه‌سێكی تر بۆ هه‌ركارێك بێت، كاریكی دروست نییه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش وه‌رده‌گیرێت حه‌رامه، چونكه له شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامدا گرێبه‌ستی (كه‌فاله‌ت) گرێبه‌ستێكه دانراوه له‌پێناو ئیحسان وهاریكاری یه‌كتری كردن وسۆز وخۆشه‌ویستی نواندن له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا، نه‌ك گرێ به‌ستێك بێت بۆ وه‌رگرتنی بریتی (عوض ) وه‌رگرتن .
له‌م باره‌یشه‌وه محمد المختار الشنقیطي له شه‌رحی كتابی ( زاد المستقنع ) له (به‌رگی 6 / لاپه‌ڕه 184) ده‌لێت : « فهل يجوز أخذ الأجرة على الكفالات؟ هل يجوز لشخص يأتيك ويقول لك: فلانٌ له عليَّ مائة ألف ويحتاج إلى كفيل، فاكفلني سنة أو سنتين وأعطيك ثلاثة آلاف أو أعطيك على كل سنة ألفاً؟ لا يجوز بإجماع العلما‌ء أخذ الأجرة على الكفالة » واته : ئایا دروسته وه‌رگرتنی كرێیه‌ك یان بریتیه‌ك له‌به‌رامبه‌ر كه‌فاله‌ت كردن‌دا ؟ ئایا دروسته كه كه‌سێك هات بۆلات وپێی ووتی : فڵان كه‌س صه‌د هه‌زار (ڕیال) ی به‌لامه‌وه‌یه، و‌ئێستا پێویستی به كه‌فیلێك هه‌یه، جا تۆ ببه به كه‌فیلم بۆ ماوه‌ی ساڵێك، یان دوو ساڵ، منیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا سێ هه‌زار (ڕیاڵ) ت ده‌ده‌مێ، یان هه‌موو ساڵێك هه‌زار (ڕیاڵ) ت ده‌ده‌مێ ؟ له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت : به كۆده‌نگی زانایان دروست نییه وه‌رگرتنی كرێ و بریتی وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر گرێبه‌ستی كه‌فاله‌ت كردن‌دا .
ڕوونكردنه‌وه‌كه‌شی به‌م جۆره‌یه : ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك بوو به كه‌فیلی كه‌سێكی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی (25) ملیۆن دیناری پێداوه وه‌ك پێشینه‌ی خانووبه‌ره، كه‌سی كه‌فاله‌ت كراویش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كه‌فاله‌ته‌دا ملیۆنێك دیناری دا به كه‌فیله‌كه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی كه كه‌فاله‌ت كراوه و (25) ملیۆن دیناره‌كه‌ی وه‌رگرتووه له حكومه‌ت، له‌كاتی دیاری كراوی خۆیدا نه‌یبوو بیداته‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه بووه به كه‌فیل له‌ڕووی شه‌رعیه‌وه واجبه له‌سه‌ری كه ئه‌و (25) ملیۆن دیناره بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌ت، به‌مه‌ش كابرای كه‌فاله‌ت كرا‌و كه له‌شه‌رعدا به (مكفول) ناسراوه ئه‌و بڕه پاره‌یه قه‌رزاری كه‌فیله‌كه ده‌بێت وواجبه له‌سه‌ر بۆی بگێڕێته‌وه، به‌مه‌ش له‌كۆتاییه‌وه وای لێ دێت : له‌بری وه‌رگرتنی (25) ملیۆن دینار بۆ ماوه‌یه‌ك، قه‌رزاره‌كه (26) ملیۆن دیناری بۆ خاوه‌ن قه‌رزه‌كه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه زانایان به‌كۆده‌نگ ئه‌م جۆره گرێبه‌ستانه‌یان به‌لاوه حه‌رامه، چونكه سه‌رده‌كێشێت بۆ (ڕیبا) سووخواردن، كه خوای گه‌وره ومیهره‌بان (جل جلاله) وله‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا ( صلی الله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌یان لێكردووه، بگره یه‌كێكه له گوناهو تاوانه گه‌وره‌كان، ئه‌وه‌تانێ خوای گه‌وره له‌باره‌ی ڕیباو وسووخواردنه‌وه فه‌رموویه‌تی : ▬ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ َٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبَا وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا ♂ [ البقرة :275] .
واته : ئه‌وانه‌ی سو‌و ده‌خۆن، ڕاست نابنه‌وه (له گۆڕدا) مه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی که شه‌یتان ده‌ستی لێوه‌شاندبێت (هه‌ر له دنیادا سروشتی نین، له قیامه‌تیشدا وه‌ک شێت ده‌بن) چونکه ئه‌وانه ده‌ڵێن: کڕین و فرۆشتن وه‌ک سو‌و وایه (له حاڵێکدا): خوا کڕین و فرۆشتنی حه‌ڵال کردوه‌و سووی حه‌رام کردووه .
له‌ئایه‌تێكی دواتر ده‌فه‌رموێت : ▬ يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبَا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ ♂ [ البقرة :276] .
واته : خوا فه‌ڕ وپیتی سوود خۆری ناهێڵێ ، واته: هه‌ر داراییه‌ك ریبای تێدا بێت، ده‌ره‌نجام هه‌ر تیا ده‌چێت، به‌ڵام خێر‌و خێراتی ماڵ و سامانی سه‌ده‌قه، خوا به‌فه‌زڵی خۆی زیادی ئه‌كات وپیتی تێده‌خات بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی, به‌راستی خوا هه‌موو كافرو بێ باوه‌ڕێكی دڵڕه‌ق و گوناحكاری خۆش ناوێ، واته: ئه‌وانه‌ی سوود خۆری ده‌كه‌ن و به‌حه‌ڵاڵیشی ده‌زانن، خوا نه‌ناس و دڵره‌ق و بێ میهره‌بانن به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكانی هه‌ژارو په‌ككه‌وته، ئه‌گینه چۆن به جوامێرانه‌وه مه‌ردانه قه‌رزیان ناده‌نێ و، ده‌چن (فائیده) و قازانجێك ده‌خه‌نه سه‌ریان؟
كه‌سانی سوود خۆر به‌و كاره‌یان ئیعلانی جه‌نگیان كردووه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ست هه‌ڵنه‌گرن له‌و كاره‌یان وته‌وبه‌ی لێ نه‌كه‌ن، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ▬ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ * فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ ... ♂ [ البقرة : 278 - 279] .
واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! ده‌بێ به ته‌واوی ملكچی فه‌رمان و، قه‌ده‌غه كراوه‌كانی خوابن' و له گشت سنووره‌كانی پارێز بكه‌ن و، له پاشماوه‌ی سووده‌كه‌شتان-كه به‌لای ئه‌م وئه‌وه‌وه‌یه واز بێنن و، داوای مه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕداری راسته‌قینه‌ن، ده‌بێ گوێرایه‌ڵی ته‌واوی فه‌رموده‌كانی خوابن و، له‌و سووده‌ش بێده‌نگ بن * خۆ ئه‌گه‌ر واتان نه‌كرد و، ده‌ستتان له سوود خۆری هه‌ڵنه‌گرت, ئه‌وسا جه‌نگێكی گه‌وره رابگه‌یه‌نن له‌گه‌ڵ خوا‌و په‌یامبه‌ره‌كه‌یدا (صلی الله علیه وسلم)، چونكه سوود خۆری دژایه‌تی كردنی فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه، واته: سوود خواردن ئیعلانی جه‌نگه له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ردا .
پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش ( صلی الله علیه وسلم) سو‌و خواردنی به‌یه‌كێك له‌گوناهه گه‌وره‌كان ناوبردووه، و یه‌كێكه له‌و گوناهانه‌ی كه ده‌بنه هۆی له‌ناوبردنی ئوممه‌تان و خاوه‌نه‌كانیان به‌ره‌و ئاگری دۆزه‌خ په‌لكێش ده‌كه‌ن، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : « اجتنبوا السبع الموبقات الشرك بالله والسحر وقتل النفس التي حرم الله إلا بالحق وأكل الربا وأكل مال اليتيم والتولي يوم الزحف وقذف المحصنات الغافلات » [ رواه البخاري ومسلم] .
واته : دوور بكه‌ونه‌وه له حه‌وت له‌ناوبه‌ره‌كان ( ئه‌و گوناهانه‌ی كه مرۆڤ به هیلاك ده‌به‌ن و خاوه‌نه‌كانیان به‌ره‌و ئاگری دۆزه‌خ په‌ل كێش ده‌كه‌ن ) ئه‌وانیش : هاوه‌ڵ بۆخوا بڕیاردان، و سیحر، وكوشتنی كه‌سێك به‌ناهه‌ق كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه ئه‌گه‌ر به‌یه‌كێك له‌هه‌قه‌كانی خوای گه‌وره نه‌بێت، هه‌روه‌ها سووخواردن، وماڵی هه‌تیوو خواردن، وپشت هه‌ڵكردن له‌ڕۆژی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕاندا، وه تۆمه‌تدانه پاڵ ئاقره‌تانی داوێن پاكی بێ ئاگا .
سه‌رنج بده‌ن پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) سو‌و خواردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوان و گوناهه گه‌ورانه‌دا ناو بردووه، بۆیه برای به‌رێزم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه بریتی (عوض) وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر كه‌فاله‌ت كردن‌دا، جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌فاله‌تی بۆ برایه‌كی یان دۆستێكی كرد چاوه‌ڕوانی خێر وپاداشتی خوای گه‌وره بێت وخۆی به‌دوور بگرێت له‌وه‌رگرتنی ئه‌و پره پاره‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه گه‌ورانه‌ی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌كه‌ون .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سی (كه‌فیل) بۆ ده‌رهێنانی ئه‌و كه‌فاله‌ته، بڕێك پاره‌ی له‌باخه‌ڵی خۆی سه‌رف كردبوو، وه‌ك كرێی هاتووچۆ، یان دانی پاره‌ی عه‌ریزه نووسه‌كه، یان وێنه‌گرتنی پێویست بوو، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م مه‌سروفانه‌ی له‌باخه‌ڵی خۆی دا بوو، ئه‌وا زانایان ڕێگایان داوه ئه‌و مه‌سروفاته له‌و كه‌سه وه‌ربگرێته‌وه كه بووه به كه‌فیلی واته له ( مه‌كفوله‌كه ) ، جگه له‌وه هه‌ر برێك له‌پاره وه‌ربگیرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌فاله‌ت كردنه‌دا، ده‌چێته چوار چێوه‌ی سو‌و خواردنه‌وه و دروست نییه و حه‌رامه.
خوای گه‌وره‌ش زانا‌و وشاره‌زاتره.