ئايا دروسته موسڵمان دیاری له برا بێباوه‌ڕه‌كه‌ی وه‌ربگرێت
پرسیارێكه له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا حوكمی ئه‌و دوو برا چیه، یه‌كێكیان موسڵمان وئه‌وی دیكه‌شیان موشریك وبێباوه‌ڕ، ئایا دروسته بۆ برا موسڵمانه دیاری له‌برا موشریك وبێباوه‌ڕه‌كه‌ی وه‌ربگرێت ؟
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پرسیار: ئایا حوكمی ئه‌و دوو برا چیه، یه‌كێكیان موسڵمان وئه‌وی دیكه‌شیان موشریك وبێباوه‌ڕ، ئایا دروسته بۆ برا موسڵمانه دیاری له‌برا موشریك وبێباوه‌ڕه‌كه‌ی وه‌ربگرێت؟
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره.
دیاری وه‌رگرتنی برای موسڵمانێك له‌برا موشریك وبێباوه‌ڕه‌كه‌ی كارێكی دروست و ڕێگا پێدراوه، چونكه ده‌بێت به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی دڵی ئه‌و برا موشریك وبێباوه‌ڕه‌ی، وه به‌ڵكو خوای گه‌وره بیكات به‌مایه‌ی هیدایه‌تدان وڕێنموونی كردنی بۆ سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
خوای گه‌وره زانا وشاره‌زاتره.
سه‌رچاوه: سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام.