حوكمی ئه‌و ڕۆژووه‌ی كه له‌به‌ر نه‌زانین و جه‌هل نه‌گیراوه
پۆڵێنه‌كان
- چه‌ند بابه‌تێك له رۆژووگرتن << ڕۆژوو گرتن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فیقهی ئافره‌تی موسڵمان << بابه‌ته‌كانی ژنان << خێزان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
حوكمی ئه‌و ڕۆژووه‌ی كه له‌به‌ر نه‌زانین و جه‌هل نه‌گیراوه
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
حكم قضاء الصوم للمرأة التي لم تصم بجهل
« باللغة الكردية »
فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
حوكمی ئه‌و ڕۆژووه‌ی كه له‌به‌ر نه‌زانین و جه‌هل نه‌گیراوه
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته، من دایكم موالیدی (1964) ــه، له‌ساڵی (1980) ــه‌وه بۆ سالێ (1989) ڕۆژووی نه‌گرتووه، ئه‌و كات ماڵمان له‌لادێ بووه، نه‌یزانیوه كه ڕۆژوو فه‌رزه، یان سوننه‌ته، وه هه‌روه‌ها ڕێگه‌شیان پێ نه‌داوه ڕۆژوو بگرێت، وه ئه‌گه‌ر ڕۆژوی بگرتایه گاڵته‌یان پێ ده‌كرد، ئایا ئێستا ڕۆژووی له‌سه‌ره بیگرێته‌وه، وه ئایا ئه‌گه‌ر گرتیه‌وه فدیهشی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت ؟ تكایه وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
به‌رێزم : ڕای ڕاست ودروست له‌نێو ووته‌ی زانایاندا له‌م مهسئهلهیهدا ئه‌وه‌یه كه دایكت واجب نییه له‌سه‌ری كه قه‌زای ڕۆژووی ئه‌و ساڵانه بكاته‌وه كه فه‌وتاون و نهیگرتوون، چونكه دایكت خاوه‌نی عوزره و نه‌یزانیوه كه خوای گه‌وره ته‌كلیفی لێ كردووه به ڕۆژوو گرتن، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا وه‌ك ئێستا بانگه‌واز و بانگخوازان بڵاو نهبووبونهوه به‌گشت گوند ولادێكانی كوردستاندا، هه‌روه‌ها زانایان ده‌ڵێن ڕۆژووگرتن عیباده‌تێكه وپهیوهیسته به‌كاتێكی دیاری كرا‌و له‌هه‌موو سالێكدا، بۆیه هه‌ركه‌سێك به‌بێ عوزرێك له‌و عوزرانه‌ی كه له‌قورئان وسوننه‌تدا باسكراون، ڕۆژووی نه‌گرت، وه‌ك عوزری سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان، یان منداڵ بوون، یان نه‌خۆشی، یان سه‌فه‌ركردن، ئه‌وه به‌كه‌سێكی گوناهبار داده‌نرێت وگوناهێگی گه‌وره‌ی كردووه، وه ناشكرێت قه‌زای بكاته‌وه چونكه كاته‌كه‌ی به‌سه‌رچووه، بۆیه دایكت ده‌بێت ته‌وبه‌یه‌كی باشی لێ بكات و زۆر داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره بكات، وله‌بری ئه‌وه ڕۆژووی سوونه‌ت زۆر بگرێت و صه‌ده‌قه وخێری به‌رده‌وام بكات، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ♂ [ هود :114] واته : به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کان کرداره خراپه‌کان لاده‌بات و گوناهه‌کان ده‌شۆنه‌وه .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « التائب من الذنب كمن لا ذنب له » [ رواه ابن ماجه، وحسنه الألباني في صحيح ابن ماجه (3427) وصحيح الترغيب وصحيح الجامع (6803 ) ( 3008)] واته : ته‌وبه‌كار له‌گوناهو وتاوانێك، وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه گوناهی نه‌كردبێت .
لهفهرموودهیهكی تردا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « اتَّقِ اللهَ حَيْثُمَا كُنْتَ، وَأَتْبِعِ السَّيِّئَةَ الحَسَنَةَ تَمْحُهَا، وَخَالِقِ النَّاسَ بِخُلُقٍ حَسَنٍ » [أخرجه الترمذي كتاب: البر والصلة، باب: ما جا‌ء في معاشرة الناس، (1987). والإمام أحمد- في مسند الأنصار عن أبي ذر الغفاري، ج5/ ص153، (21681) ] .
واته : له‌خوای گه‌وره بترسه وته‌قوای خوات هه‌بێت له‌هه‌ركوێ ولهههرجێگایهك بوویت، وبه‌دوای هه‌موو گوناهو تاوانێكدا چاكه وخێر وصهدهقه بكه ده‌یسڕێته‌وه، وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا به ڕه‌وشت وكرداری جوان هه‌ڵسوكه‌وت بكه .
نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو خوای گه‌وره خراپه وتاوانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌وبه ده‌كه‌ن و كاروكرده‌وه‌ی باش وجوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن خراپه‌كانیان بۆ ده‌گۆڕێت به حه‌سه‌نات وكرده‌وه‌ی چاكه، خوای گه‌وره له‌باره‌ی ئه‌م كه‌سانه‌وه فه‌رموویه‌تی : ▬ إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا♂ [الفرقان : 70] واته : مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ته‌وبه بکات و باوه‌ڕ بهێنێت وکار وکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا کار و کرده‌وه خراپه‌کانیشیان بۆ ده‌گۆڕێت به چاکه، چونکه هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه
دیاره نه‌گرتنی ڕۆژووش له‌كاتی خۆیدا تاوان و گوناهه، بۆیه چاكه وكاری خێر له‌هه‌موو جۆرێك وه‌ك یادی خوای گه‌وره زۆر كردن، یان گرتنی ڕۆژووی سوونه‌ت، یان یارمه‌تیدانی هه‌تیوان وهه‌ژاران، یان شه‌و نوێژكردن، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆی سڕینه‌وه‌ی تاوان وگوناهه‌كان به یارمه‌تی خوای گه‌وره .
بۆیه برای به‌رێزم ئه‌وه‌ی ڕابوورد ڕۆیشت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دایكت واجبه، وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا ته‌وبه‌یه‌كی باش بكات وزۆر (أستغفر الله) و داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره بكات، وكاروكردهوهی باش بكات له صه‌ده‌قه وخێر وحهسهنات و ڕۆژووی سوننه‌ت وشه‌ونوێژ ئه‌نجام بدات، خوای گه‌وره‌ش زۆر به‌ڕه‌حم ومیهره‌بانه، وإن شا‌ء الله لێی خۆش ده‌بێت .
ئه‌مه‌ش ڕای لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه و فه‌توادانه له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه، كه له‌فه‌توای ژماره (3122) دا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌م مهسئهلهیه كردۆته‌وه .
خوای گه‌وره زانا‌و شاره‌زاتره .