×
حوكمی نوێژ كردن له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كدا كه ‌له‌ناو گۆڕستان یان له‌سه‌ر گۆڕ دروست كرابێت:فه‌توای شێخ بن بازه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌رباره‌ی نوێژ كردن له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كدا كه ‌له‌ناو گۆڕستان یان له‌سه‌ر گۆڕ دروست كرابێت...

حوكمی نوێژ كردن له باڵهخانهیهكدا كه لهناو گۆڕستان یان لهسهر گۆڕ دروست كرابێت

پرسیـار : كۆمهڵه كهسێك لهنهۆمی دووهم وسێههمی باڵهخانهیهك نوێژی جهماعهت دهكهن، لهگـهڵ ئهوهی ئهو باڵهخـانهیه لهسـهر گۆڕستانێك دروست كراوه، ئایا نوێژهكانیان دروسته؟ .

وهڵام : ئهگهر هاتوو ئهو باڵهخانهیه خۆی سهربهخۆ بوو، ئهو جێگایهش كهنوێژی تێدا دهكرێت گۆڕی لێ نهبوو، ئهوا نوێژهكهیان دروسته، ئهگهر لهنهۆمی یهكهم بێت یان دووهم یان سێههم، بهڵام ئهگهر هاتوو نوێژهكهیان له نهۆمی یهكهم بوو گۆڕهكانیش ههر لهو نهۆمه بوون ئهوا ئهو نوێژهیان دروست نیه، چونكه نوێژ كردن لهتهنیشت گۆڕ ولهناو گۆڕستان دروست نیه، لهم بارهیهشهوه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فــهرموویـهتی : ( أَلَا وَإِنَّ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ كَانُوا يَتَّخِذُونَ قُبُورَ أَنْبِيَائِهِمْ وَصَالِحِيهِمْ مَسَاجِدَ ، أَلَا فَلَا تَتَّخِذُوا الْقُبُورَ مَسَاجِدَ إِنِّي أَنْهَاكُمْ عَنْ ذَلِكَ) واته: ئوممهتانی پێش ئێوه گۆڕی پێغهمبهران وپیاوچاكانی خۆیان دهكرد بهمزگهوت، بهڵام ئێوه گۆڕستانهكان نهكهن بهمزگهوت وشوێنی نوێژكردن، وهمن قهدهغهتان دهكهم لهوهها كارێك، ههروهها فهرموویهتی : ( لَعَنَ اللَّهُ الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى اتَّخَذُوا قُبُورَ أَنْبِيَائِهِمْ مَسَاجِدَ) واته: نهفرینی خوا له جولهكه وگاورهكان بێت گۆڕی پێغهمبهرهكانیان دهكرد بهمزگهوت وجێگای نوێژكردن .

وهئهگهر هاتوو ئهو باڵهخانهیه لهسهر گۆڕ وگۆڕستان بنیات نهنرابوو، وهلهچواردهور ولهپێشهوه وپاشیهوه گۆڕ ههبوو، ئهوه نوێژكردن تێیدا دروسته وهیچ ئیشكالێك نیه، چونكه ئهو باڵهخانهیه لهسهر گۆڕ دروست نهكراوه.

بهڵام ئهگهر هاتوو ئهو زهویه گۆڕستان بوو، داگیر كرابوو پاشان كرابوو بهباڵهخانه، ئهوا نوێژ كردن بههیچ شێوهیهك تێیدا دروست نیه نه لهنهۆمی یهكهم ونهلهنهۆمی دووهم نه لهنهۆمی سێههمیش، لهبهر ئهوهی ئهو بالهخانهیهسهر بهو گۆڕستانهیه وداگیر كراوه، وهبههیچ شێوهیهكیش مانهوه لهو باڵهخانهیهدا دروست نیه، چونكه ئهو زهویهزهوی گۆڕستانهو بهناههق داگیر كراوه، بهڵكو واجبه ئهو باڵهخانهیه لاببرێت ولهجێگای خۆی نههێڵرێت، لهبهر ئهوهی بهشێوهیهكی ناشهرعی وداگیركاری دهستی بهسهردا گیراوه وكراوه .

سهرچاوه: فتاوی نور علی الدرب ( بهرگی دووهم، لاپهڕه١١٤٣ ).