ئايا ده‌كرێت كه‌سێك بكات به‌وه‌كیل بۆ ڕه‌می جه‌مه‌رات وپاشان خۆی سه‌فه‌ر بكات
پۆڵێنه‌كان
- چۆنیه‌تی حه‌ج كردن << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
ئايا ده‌كرێت كه‌سێك بكات به‌وه‌كیل
بۆ ڕه‌می جه‌مه‌رات وپاشان خۆی سه‌فه‌ر بكات
] kurdish – كوردی – كردي [
لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
هل ممكن أن يوكل من يرمي عنه الجمرات ثم يسافر
« باللغة الكردية »
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء والدعوة والإرشاد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
ئايا ده‌كرێت كه‌سێك بكات به‌وه‌كیل
بۆ ڕه‌می جه‌مه‌رات وپاشان خۆی سه‌فه‌ر بكات
پرسیار: ئایا دروسته حاجیه‌ك كه‌سێكی تر بكات به‌وه‌كیلی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌می جه‌مه‌راتی بۆ بكات له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا یان له‌دووه‌م ڕۆژدا، ئه‌مجا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ووڵاتی خۆی ؟
وه‌ڵام: سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره .
خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا فه‌رمانی كردووه به‌وه‌ی عه‌بده‌كانی حه‌ج و عومره‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن وفه‌رموویه‌تی : ﴿ وَأَتِمُّواْ ٱلۡحَجَّ وَٱلۡعُمۡرَةَ لِلَّهِۚ ﴾ [ البقرة : ] واته : ئه‌ی ئیمانداران حه‌ج و عومره‌كه ته‌واو بكه‌ن بۆ خوای گه‌وره، ته‌واو كردنیشی نایه‌ته‌دی به‌وه نه‌بێت كه ئه‌و كه‌سه به‌وپه‌ڕی ئیخلاصه‌وه كاره‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، وبه‌وشێوه‌یه‌یش بێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌نجامی داوه، بۆیه دروست نییه بۆ هیچ موسڵمانێك كه ئیحرامی به‌حه‌ج یان به‌عومره به‌ستبێت وهه‌ندێك له‌مه‌ناسكه‌كانی ئه‌نجام نه‌دات و پشتگوێ‌یان بخات، یان كارێكی ڕێگری لێكراو بكات كه پێچه‌وانه‌ی حه‌ج وعومره‌كه‌ی بێت، بۆیه هه‌ر حاجیه‌ك كه‌سێكی تر بكات به‌وه‌كیل بۆ ئه‌نجامدانی ڕه‌می جه‌مه‌رات له‌ڕۆژانی چه‌ژندا یان بۆ یه‌كێك له‌ڕۆژه‌كانی و پاشان خۆی مینا به‌جێ بهێڵێت ونه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مینا وسه‌فه‌ر بكاته‌وه، ئه‌وه كارێكی خراپی كردووه وبه‌گاڵته‌جاڕ داده‌نرێت به شه‌عائیر ومه‌ناسیكه‌كانی حه‌ج، بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه كه‌سێكی تر به‌وه‌كیل ئه‌گرێت بۆ ڕه‌می جه‌مه‌رات له ڕۆژی یانزه یان دوزانزه له (أیام التشریق) وپاشان خۆی ده‌چێت ته‌وافی ویداع ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی زوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ وولاتی خۆی، ئه‌وه بێگومان كارێكی ئه‌نجامداوه كه‌پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ت و هه‌دی پێغه‌مبه‌ری خوایه (صلی الله علیه وسلم) وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فه‌رمانانه‌یه كه فه‌رمانی كردووه مه‌ناسیكه‌كانی حه‌ج به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ویه‌ك له‌دوای یه‌ك ئه‌نجام بدرێن.
جا بۆیه ئه‌و كه‌سه ده‌بێت ته‌وبه بكات له‌و كاره‌ی و داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره بكات، وه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مه‌ی كردووه شه‌كێك سه‌رببڕێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی مینای ئه‌نجام نه‌داوه، وه شه‌كێكی تر سه‌ر ببڕێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌می جه‌مه‌راتی نه‌كردووه وخه‌ڵكی به‌وه‌كیل گرتووه، وه شه‌كێكی تر سه‌ر ببڕێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌وافی ویداعی له‌كات وشوێنی خۆیدا ئه‌نجام نه‌داوه، هه‌رچه‌ند ته‌وافه‌كه‌شی كردبێت به‌حسابی خۆی، چونكه ته‌وافی ویداع كاته‌كه‌ی دوای ڕه‌می جه‌مه‌راته .
خوای گه‌وره پشت وپه‌نامان بێت، وصه‌ڵات وسه‌لامیش له‌سه‌ر محمد المصطفی وهاوه‌ڵه به‌رێزه‌كانی.