حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه چه‌ند یاساغكراوێكی ناو ئیحرام له‌یه‌ك جۆر بكات
پۆڵێنه‌كان
- ئیحرام << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار: ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سه چیه كه چه‌ند سایاغكراوێكی ناو ئیحرام له‌یه‌ك جۆر بكات. ئایا هه‌موویان ده‌چن به‌ناو یه‌كدا و یه‌ك كه‌فاره‌تیان بۆ بۆبدرێت ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره .
به‌لێ ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌ده‌غه‌كراو یاساغكراوه‌كانی ناو ئیحرام له‌یه‌ك جۆر بوون ئه‌وه ده‌چن به‌ناو یه‌كدا ویه‌ك كه‌فاره‌ت بۆ هه‌موویان به‌سه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ناو ئیحرامدایه نینۆكی كرد و مووی بن بالێ تاشی یان جلی له‌به‌ر كرد به‌ده‌ست ئه‌نقه‌صه‌د، ئه‌وه سه‌ره‌تا ده‌بێت ته‌وبه له‌و كاره‌ی بكات و داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره بكات، بۆ كه‌فه‌راته‌كه‌شیان ته‌نها یه‌ك فیدیه به‌سه، ئه‌ویش یان شه‌ش هه‌ژار تێر بكات، یان سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێت، یان شه‌كێك سه‌رببڕێت ودابه‌شی بكات به‌سه‌ر هه‌ژارانی حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا .
خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره .
سه‌رچاوه : مجموع الفتاوی لابن باز : (17/ 167) .