حوكمی ته‌واف كردن له‌ناو حیجری ئیسماعیله‌وه
پۆڵێنه‌كان
- چۆنیه‌تی حه‌ج كردن << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار: ئایا دروسته حاجی یان عومره‌كار كاتێك ته‌واف ده‌كات له‌ناو حیجری ئیسماعیله‌وه تێپه‌ڕ ببێت و ته‌وافه‌كه‌ی بكات ؟
وه‌ڵام: دروست نییه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌واف ده‌كات له‌كاتی حه‌ج یان عومره‌كردن یان هه‌ر ته‌وافی سوننه‌تیش بێت، له‌ناو حیجری ئیسماعیله‌وه تێپه‌ڕ ببێت و ته‌وافه‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌ر كردیشی ئه‌وا بۆی ناژمێررێت، چونكه ته‌واف كردن ده‌بێت به‌ده‌وری به‌یتدا بێت، حیجری ئیسماعیلیش به‌شێكه له‌به‌یت، خوای گه‌وره‌ش له‌باره‌ی ته‌وافكردن به‌ده‌وری به‌یتدا فه‌رموویه‌تی : )وَلۡيَطَّوَّفُواْ بِٱلۡبَيۡتِ ٱلۡعَتِيقِ( [ الحج : 29] واته : با به‌ده‌وری ماڵه دێرینه‌كه‌دا ته‌واف بكه‌ن وبسوڕێنه‌وه كه‌مه‌به‌ست پێی كه‌عبه‌یه .
له‌باره‌ی ئه‌وه‌شی كه حیجری ئیسماعیل به‌شیكه له به‌یت، ئیمامی موسلیم وغه‌یری ئه‌ویش ڕیوایه‌تیان كردووه: عن عائشة رضي الله عنها قالت: (( سألت رسول الله صلى الله عليه وسلم عن الحجر، فقال: هو من البيت وفي لفظ قالت: إني نذرت أن أصلي في قال : صلي فی الحجر فإن الحجر من البیت » [رواه مسلم وغيره] واته : عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕداران ده‌ڵێت : پرسیارم له‌پێغه‌مبه‌ری خوا كرد (صلی الله علیه وسلم) له‌باره‌ی حیجره‌وه، له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : حیجری ئیسماعیل به‌شێكه له‌به‌یت، به‌شێوه‌یه‌كی تر ڕیوایه‌ت كراوه، كه عائیشه ووتی : نه‌زرم كردووه كه له‌ناو به‌یتدا نوێژ بكه‌م، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : بڕۆ له‌ناو حیجردا نوێژ بكه چونكه حیجر به‌شێكه له‌به‌یت .
خوای گه‌وره پشت وپه‌نای هه‌موولایه‌ك بێت وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وهاوه‌ڵه به‌رێزه‌كانی .
سه‌رچاوه : فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توادان، پرسیاری یه‌كه‌م له فه‌توای ژماره (1775) .