حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌میقات نیه‌تی ئیحرام ناهێنێت
پۆڵێنه‌كان
- جێگاكانی نیه‌تهێنان به حه‌ج وعومره << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- ئیحرام << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌میقات نیه‌تی ئیحرام ناهێنێت
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ عبد العزیز بن باز
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ حكم من ترك الإحرام من الميقات ﴾
« باللغة الكردية »
عبد العزیز بن عبد الله بن باز
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌میقات نیه‌تی ئیحرام ناهێنێت
پرسیار : كه‌سی نیازی هه‌بوو حه‌ج یان عومره بكات به‌ڵام له میقات نیه‌تی ئیحرامی نه‌هێنا، به‌ڵكو له‌پاش ئه‌وه‌ی له‌میقات تێپه‌ڕی نیه‌تی هێنا، دوای ئه‌وه‌ش حه‌ج یان عومره‌كه‌ی ته‌واو كرد. چی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره .
ئه‌گه‌ر كه‌سێك نیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بوو حه‌ج یان عومره بكات، به‌ڵام له‌میقات تێپه‌ری كرد و نیه‌تی ئیحرام به‌ستنی نه‌هێنا، له‌سه‌ری واجبه شه‌كێك سه‌ر ببڕێت ودابه‌شی بكات به‌سه‌ر هه‌ژارانی حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « هن لهن ولمن أتی علیهن من غیر أهلن م‌من أراد الحج والعمرة، ومن كان دون ذلك فأهله من حیث أنشأ حتی أهل مكة من مكة » [ متفق علیه] واته : پاش ئه‌وه‌ی میقاتی هه‌موو ناوچه‌كانی دیاری كرد، فه‌رمووی ئه‌م جێگایانه میقاتی ئه‌و كه‌سانه‌یه له‌و جێگایانه‌وه دێن یان كه‌سانێكی تریش به‌و جێگایانه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن كه نیه‌ت و نیازی حه‌ج وعومره‌یان هه‌یه، ئه‌وانه‌شی جێگا و مه‌كانیان له خوار ئه‌م جێگایانه‌وه‌یه ئه‌وه هه‌ر ماڵ و جێگاكانی خۆیانه‌وه نیه‌تی ئیحرام ده‌هێنن، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی مه‌ككه هه‌ر له‌مه‌ككه‌وه نیه‌تی ئیحرام ده‌هێنن .
ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه خه‌ڵكی مه‌ككه ئه‌گه‌ر وویستیان عومره بكه‌ن ده‌بێت له سنووری حه‌ره‌م بچنه ده‌ره‌وه (بۆ نموونه بچنه ته‌نعیم) چونكه كاتێك عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت) له مه‌ككه بوو داوای له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كرد كه عومره‌كه‌ی بكاته‌وه، فه‌رمانی كرد به عبد الرحمن ی برای كه بیباته‌وه بۆ ته‌نعیم بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه نیه‌تی ئیحرام بهێنێت بۆ عومره‌كه‌ی .
خوای گه‌وره زانا وشاره‌زاتره .
سه‌رچاوه: مجموع الفتاوی للشیخ ابن باز(17/168).