×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن به‌شی زانستی سایتی ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام – خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێریان بداته‌وه‌ -، وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌: " ئایا له‌ سه‌ده‌ی سێهه‌می كۆچیدا كۆده‌نگی زانایان له‌باره‌ی دروستی گه‌ردنگیری ته‌و‌او بۆ یه‌كێك له‌ چوار مه‌زهه‌به‌ هه‌یه‌ ؟".

    ئایا كۆدهنگی زانایان ههیه لهسهر دروستی گهردنگیری وتهقلیدی تهواو بۆ یهكێك له چوار مهزههبهكه ؟

    هل انعقد إجماع على جواز التقليد التام لأحد المذاهب الأربعة

    < كوردی -كردي - kurdish >

    بهشی زانستی له سایتی ئیسلام پرسیار ووهڵام

    القسم العلمي بموقع الإسلام سؤال وجواب

    —™

    وهرگێرانی: دهستهی زمانی كوردی له ماڵپهری ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    ئایا كۆدهنگی زانایان ههیه لهسهر دروستی گهردنگیری وتهقلیدی تهواو بۆ یهكێك له چوار مهزههبهكه؟

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهری ئیسلام پرسیار و وهڵام كراوه:

    پرسیار : ئایا له سهدهی سێههمی كۆچیدا كۆدهنگی زانایان لهبارهی دروستی گهردنگیری تهواو بۆ یهكێك له چوار مهزههبه ههیه ؟ وه ئایا مهبهست لهم ئایهتانهی خوارهوه چیه كه خوای گهوره دهفهرموێت : ﴿ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُوْلِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ ﴾ [ النساء : 59]. چونكه من خوێندومهتهوه كه ئهم ئایهته ئاماژهیه بۆ گهردنگیری به یهكێك له چوار مهزههبهكهوه، وه ئهو فهرمانهیش كه لهبهشی دووهمی ئایهتهكهدا هاتووه تایبهته به ئههلی ئیجتهادهوه نهك به گشت خهڵكیهوه، وه ئایا ئهمه ئهوه دهگهیهنێت كه تهنها زانایان دهتوانن له مانا و مهبهستی ئایهتهكان تێ بگهن ؟ وه غهیری زانایان واجبه لهسهریان كه گهردنگیر و تهقلیدی یهكێك له چوار مهزههبهكه بكهن ؟.

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه.

    واجبه نیه لهسهر هیچ موسڵمانێك كه گهردنگیری مهزههبێكی دیاریكراوی ناو چوار مهزههبهكه وغهیری ئهوانیش ببێت، وه دروست نیه بۆ هیچ كهسێك له دینی خوادا گهردنگیر و تهقلیدی هیچ كهسێك بكات، بهشێوهیهك لههیچ شتێكی گهوره و بچوكدا سهرپێچی بكات.

    لهم بارهیهشهوه شێخ شهنقیطی ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) له تهفسیری ( الاضواء البیان ) دا ووتویهتی : " وَأَمَّا نَوْعُ التَّقْلِيدِ الَّذِي خَالَفَ فِيهِ الْمُتَأَخِّرُونَ الصَّحَابَةَ وَغَيْرَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ الْمَشْهُودِ لَهُمْ بِالْخَيْرِ، فَهُوَ تَقْلِيدُ رَجُلٍ وَاحِدٍ مُعَيَّنٍ دُونَ غَيْرِهِ ، مِنْ جَمِيعِ الْعُلَمَاءِ ، فَإِنَّ هَذَا النَّوْعَ مِنَ التَّقْلِيدِ لَمْ يَرِدْ بِهِ نَصٌّ مِنْ كِتَابٍ وَلَا سُنَّةٍ ، وَلَمْ يَقُلْ بِهِ أَحَدٌ مِنْ أَصْحَابِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، وَلَا أَحَدٌ مِنَ الْقُرُونِ الثَّلَاثَةِ الْمَشْهُودِ لَهُمْ بِالْخَيْرِ، وَهُوَ مُخَالِفٌ لِأَقْوَالِ الْأَئِمَّةِ الْأَرْبَعَةِ رَحِمَهُمُ اللَّهُ ، فَلَمْ يُقِلْ أَحَدٌ مِنْهُمْ بِالْجُمُودِ عَلَى قَوْلِ رَجُلٍ وَاحِدٍ مُعَيَّنٍ دُونَ غَيْرِهِ، مِنْ جَمِيعِ عُلَمَاءِ الْمُسْلِمِينَ، فتقْلِيدُ الْعَالِمِ الْمُعَيَّنِ مِنْ بِدَعِ الْقَرْنِ الرَّابِعِ ، وَمَنْ يَدَّعِي خِلَافَ ذَلِكَ ، فَلْيُعَيِّنْ لَنَا رَجُلًا وَاحِدًا مِنَ الْقُرُونِ الثَّلَاثَةِ الْأُوَلِ ، لْتَزَمَ مَذْهَبَ رَجُلٍ وَاحِدٍ مُعَيَّنٍ ، وَلَنْ يَسْتَطِيعَ ذَلِكَ أَبَدًا ; لِأَنَّهُ لَمْ يَقَعِ الْبَتَّةَ " [ الأضواء البيان : 7 /307].

    واتا : سهبارهت بهو گهردنگیری و تهقلیدهی كه زانایانی دواین موخالهفهی هاوهڵانی بهرێز وغهیر ئهوانیشان كردووه لهو سهردهمانهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) شاهیدی خێری بۆ داون، ئهوهیه : گهردنگیری و تهقلیدی كهسێكی دیاریكراو بهبێ هیچ كهسێكی تر لهتهواوی زانایان، ئهمه ئهو تهقلیدهیه كه هیچ بهڵگهیهكی له قورئان وسوننهت لهسهر نیه، وه هیچ كهسێكیش له هاوهڵانی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و ئهو سێ سهردهمهیش كه شاهیدی خێریان بۆ دراوه نهیانووتوه ..

    وه ئهم ووتهیه پێچهوانهی ڕاو بۆچونی پێشهوای ههر چوار مهزههبهكهیه ( ڕهحمهتی خوایان لێ بێت ) چونكه هیچ كهسێك لهوان نهیانوتوه كه مرۆڤ جمود و گهردنگیری ووته و ڕای تاكه كهسێك بێت و رای كهسانی تر له تهواوی زانایانی موسڵمان هیچ نهبێت بهلایهوه .

    گهردنگیری و تهقلیدی زانایهكی دیاریكراو یهكێكه له بیدعه وداهێنراوهكانی سهدهی چوارهمی كۆچی، وه ههركهسێكیش بانگهشهی ههر شتێك دهكات لهم بارهیهوه ئهوا با یهك كهسمان پێ بڵێت لهو سێ سهردهمهی كه باسمان كردن كه گهردنگیر وتهقلیدی یهكێك له زانایانی كردبێت ؟ بێگومان ناتوانێت ناوی كهسێكمان پێ بڵێت، چونكه هیچ شتێكی وا ڕووی نهداوه ..

    پێشهوایانی ئیسلام ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیگریان كردووه لهوهی خهڵكی گهردنگیر و چاولێكهری ئهوان بن، ئهوتانێ ئیمامی ئهحمهد ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ووتویهتی : " لَا تُقَلِّدْنِي وَلَا تُقَلِّدْ مَالِكًا وَلَا الثَّوْرِيَّ وَلَا الْأَوْزَاعِيَّ ، وَخُذْ مِنْ حَيْثُ أَخَذُوا" ، وَقَالَ أيضا : "مِنْ قِلَّةِ فِقْهِ الرَّجُلِ أَنْ يُقَلِّدَ دِينَهُ الرِّجَالَ" [ إعلام الموقعين عن رب العالمين 2/139 ] .

    واتا : تهقلید و چاولێكهری من و چاولێكهری مالیك وثهوری و ئهوزاعی مهكهن، ئهوان لهكوێوه وهریان گرتووه ئێوهیش لهوێوه وهری بگرن، ههروهها ووتویهتی : له كهمی تێگهیشتنی پیاوه كه له كاروباری ئاینهكهیدا گهردنگیر و تهقلیدی خهڵكی بێت .

    لهم بارهیهوه پرسیاریش كرا له شێخ الاسلام ابن تیمة ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) : ئایا گهوره و زانایانی ئاینهكهمان ( خوا لهههموویان ڕازی بێت ) چیان ووتوه له بارهی ئهو كهسهوه كه كه پرسیاری لێدهكرێت ئایا مهزههبهكهت چیه ؟ ئهویش وتویهتی : ( موحهمهدی ) مهبهست لێی : شوێن قورئان وسوننهتی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، پێیان ووت : پێویسته ههموو باوهڕدارێك شوێن مهزههبێكی دیاریكراو بكهوێت، وه ئه كهسهی كه مهزههبی نهبێت شهیتانه ..

    ئهویش ووتی : ئایا مهزههبی ئهبو بهكری صدیق و خهلیفهكانی دوای ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ئهو چی بوو ؟

    ووتیان : نابێت و ناكرێت ئیلا دهبێت شوێن مهزههبێك له مهزههبهكان بكهویت، ئایا ووتهی كامیان ڕاستر ودروستره ؟

    ئهویش لهوهڵامدا ووتی : الحمد لله ، إنما يجب على الناس طاعة الله والرسول، وهؤلاء ـ أولو الأمر الذين أمر الله بطاعتهم في قوله : ( أطيعوا الله وأطيعوا الرسول وأولي الأمر منكم ) : إنما تجب طاعتهم تبعا لطاعة الله ورسوله ، لا استقلالا ، ثم قال: ( فإن تنازعتم في شيء فردوه إلى الله والرسول إن كنتم تؤمنون بالله واليوم الآخر ذلك خير وأحسن تأويلا )، وإذا نزلت بالمسلم نازلة فإنه يستفتي من اعتقد أنه يفتيه بشرع الله ورسوله ، من أي مذهب كان ، ولا يجب على أحد من المسلمين تقليد شخص بعينه من العلماء في كل ما يقول ، ولا يجب على أحد من المسلمين التزام مذهب شخص معين غير الرسول صلى الله عليه وسلم ، في كل ما يوجبه ويخبر به ؛ بل كل أحد من الناس يؤخذ من قوله ويترك ، إلا رسول الله صلى الله عليه وسلم ، واتباع شخص ، لمذهب شخص بعينه ، لعجزه عن معرفة الشرع من غير جهته : إنما هو مما يسوغ له ، ليس هو مما يجب على كل أحد إذا أمكنه معرفة الشرع بغير ذلك الطريق ؛ بل كل أحد عليه أن يتقي الله ما استطاع ، ويطلب علم ما أمر الله به ورسوله ؛ فيفعل المأمور ، ويترك المحظور. والله أعلم " [ مجموع الفتاوى، 20/208 – 209 ] .

    واتا : سوپاس بۆ خوای كهوره ،،،، دهبێت خهڵكی گوێرایهڵی و گهردنگیری خوا و پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بن ، ئهو وهلی ئهمرانهیشی كه خوای گهوره فهرمانی كردووه گوێرایهڵی كردنیان، لهو ئایهتهی كه هاتووه : بێگومان ئهو وهلی ئهمرانه گوێرایهڵی كردنیان پهیوهسته به گوێڕایهڵی ئهوان بۆ خوا وپێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، نهك به سهربهخۆی گوێرایهڵ بوونیان ، پاشان ئهم ئایهتهی خوێندهوه : ﴿فإن تنازعتم في شيء فردوه إلى الله والرسول إن كنتم تؤمنون بالله واليوم الآخر ذلك خير وأحسن تأويلا ﴾ .

    جا ئهگهر هاتوو كهسێك پرسارێكی لا دروست بوو، ئهوا دهبێت پرسیار له زانایهك دهكات كه پێی وایه ئهو زانایه به پێی شهرعی خوا وپێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) فهتوای بۆ دهدات، جا ئیتر به پێی ههر مهزههبێك بێت گرنگ نیه، وه دهبێت بزانین كه واجب نیه لهسهر هیچ كهسێك گهردنگیر و تهقلیدی یهكێك لهزانایان ببێت لهتهواوی ئهو شتانهی كه دهیڵێت، وه واجب نیه لهسهر هیچ موسڵمانێك كه خۆی پابهندی مهزههبێكی دیاریكراو بكات له تهواوی ئهو ڕاو بۆچونانهی كه دهیڵێت و ههڵیان دهبژێرێت، غهیری پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، نهك ههر هێنده بگره ههموو كهسێك ووتهی لێ وهردهگیرێت و ووته وڕاو بۆچونیشی دهدرێته دواوه، جگه له ووته و فهرموودهی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) .

    شوێنكهوتنی كهسێكیش بۆ مهزههبێكی دیاریكراو، بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه كه ئهو كهسه توانای ئهوهی نیه شارهزای شهرعی خوا ببێت، بۆیه وای لێدێت ئهو كهسه كه شوێن مهزههبێكی دیاریكراو بكهوێتو ئهگینا واجب نیه لهسهر كهسێك كه توانای ئهوهی ههبێت له شهرعی خوا تێ بگات و شارهزای ببێت، بۆیه واجبه ههموو كهسێك بهپێی توانای خۆی تهقوای خوای ههبێت، بۆ ئهمهش پێویستی به زانستێك ههیه كه تێ بگات خوا و پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمانیان بهچی كردووه ؟ ئهنجامی بدات، وه ڕێگریشیان لهچی كردووه وازی لێ بهێنێت، خوای گهورهش زاناتره ..

    پێشوتر ڕوونمان كردهوه ئهو كهسهی كه توانای (استنباط ) ودهرهێنانی حوكمهكانی ههیه له قورئان وسوننهت ئهوا ههروهك چۆن زانایانی پێشووتر (اسنباط) یان كردووه وئهحكامهكانیان لهو دوو سهرچاوهیهوه ههڵگۆزیوه ئهمیش بهو شێوهیه دهكات، وه دروست نیه بۆی كه گهردنگیر و تهقلیدی هیچ كهسێك بكات، بهڵكو ئهوهی به ههق وڕاستی دهزانێت وهری دهگرێت، بهڵام ئهو حوكمانهی كه پێویستن وناتوانێت خۆی لێیان تێ بگات و (استنباط) بكات دروسته بۆی كه گهردنگیر و تقلیدی كهسێكی تر بكات ..

    سهبارهت بهو ئایهتهیش كه خوای گهوره دهفهرموێت : ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ﴾ [ النساء : 59 ] .

    واتا : ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، فهرمانبهردارو گوێڕایهڵی خواو پێغهمبهرو فهرمانڕهواکان بکهن که له خودی خۆتانن (له بیروباوهڕو پابهندیدا)، خۆ ئهگهر له شتێکدا بوو بهکێشهتان دهربارهی حوکمی خوایی، ئهوه ئهو کێشهیه بگێڕنهوه بۆ لای خواو پێغهمبهرهکهی (صلی الله علیه وسلم) (که قورئان و سوننهت دهگهیهنێت)، ئهگهر ئێوه باوهڕتان بهخواو به ڕۆژی قیامهت ههیه، (ڕهفتارکردنتان) بهو شێوهیه چاکترین و جوانترین سهرچاوهیه بۆ چارهسهری کێشهکانتان.

    هیچ بهڵگه و ئاماژهیهكی تێدا نیه كه بهڵگه بێت لهسهر گهردنگیر و تهقلید كردنی چوار پێشهوای سهر مهزههبهكان، بهڵگو فهرمانی تێدایه كه مرۆڤی باوهڕدار طاعهت وگوێرایهڵی خوای و پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و وهلی ئهمر وكاربهدهستی موسڵمانان بن، ئهو كاربهدهستانهی كه حوكم بهوه دهكهن كه له لایهن خواوه دابهزیووه، ههروهها گوێرایهڵی زانایانی ئیسلام بن، ئهو زانایانهی كه شوێن فهرمانهكانی خوا دهكهون، بهبێ ئهوهی دیاری كرا بێت كه شوێن چی زانایهك بهدیاركراوی بكهویت، ئیمامی بهغهوی ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) له تهفسیری (أولي الامر) دا ووتویهتی: عهبدوڵای كوڕی عهباس و جابری كوێ عهبدوڵا ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ووتیانه : مهبهست لێی فوقهها و زانایانی ئاینی یه، ئهو زانایانهی خهڵكی فێری تهعالیمی ئاینهكهیان دهكهن، ئهمهش ووتهی ههریهك له حهسهن وضهحاك و موجاهیده، بهڵگهش بۆ ئهمه ئهو ئایهتهی تره كه خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ ﴾ [ النساء : 83 ] ، واتا : خۆ ئهگهر ئهو ههواڵهیان بڵاو نهکردایهتهوه و بیانگێڕایهتهوه بۆلای پێغهمبهرو (صلی الله علیه وسلم)، یان بۆ لای ئهو زانایانهی که له خۆیانن، ئهوه ئهوانهی کهله نهێنی ههواڵهکان تێدهگهن و دهکۆڵنهوه، نهێنی و ڕازهکانیان لێ دهردههێنا، جا ئهگهر فهزڵ و چاودێری خواو ڕهحمهت و میهرهبانیهکهی نهبوایه شوێنی شهیتان دهکهوتن، جگه له کهمێکتان .

    ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ووتویهتی: مهبهست له ( أولو الامر ) ئهمیر و كاربهدهستهكانه، وه عهلی كوڕی ئهبو طالب یش ووتویهتی : واجبه لهسهر ئیمام وكاربهدهستی موسڵمانان كه حوكم بهوه بكهن كه خوای گهوره ناردویهتیه خوارهوه، و ئهمانهتی سهرشانی خۆی جێ بهجێ بكات، جا ئهگهر ئهوهیان كرد ئهوا واجبه لهسهر هاوڵاتیان و ژێر دهستهكانیشان ببیستن وگوێرایهڵیان بن .

    سهبارهت به ئایهتی: ﴿ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ﴾ [ النساء : 59 ] .

    واتا : خۆ ئهگهر له شتێکدا بوو بهکێشهتان دهربارهی حوکمی خوایی، ئهوه ئهو کێشهیه بگێڕنهوه بۆ لای خواو پێغهمبهرهکهی (صلی الله علیه وسلم) (که قورئان و سوننهت دهگهیهنێت)، ئهگهر ئێوه باوهڕتان بهخواو به ڕۆژی قیامهت ههیه، (ڕهفتارکردنتان) بهو شێوهیه چاکترین و جوانترین سهرچاوهیه بۆ چارهسهری کێشهکانتان.

    ئهم ئایهته ڕووی له ههموو كهسێكه كه توانای ئهوهی ههیه سهرنجی بهڵگهكان بدات و حوكمیان لێوه ههڵگۆزێت، بهڵام ئهو كهسهی كه ئهو توانایهی نیه، ئهوه دهبێت پرسیاری زانایان و ئههلی عیلم بكات و وكار به فهتوای ئهوان بكات .

    ئامودی ش( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ووتویهتی: " العامي ، ومن ليس له أهلية الاجتهاد، وإن كان محصلا لبعض العلوم المعتبرة في الاجتهاد : يلزمه اتباع قول المجتهد ، والأخذ بفتواه عند المحققين من الأصوليين " [الإحكام في أصول الأحكام, 4/228] .

    واتا : كهسی نهخوێنهوار و ڕهشۆكی ( نهخوێنهوار به مانای ئهوهی كه ئههلی ئیجتهاد نهبێت ) و توانای ئیجتهادی نیه، ئهگهر چی ههندێك زانستی لهو زانستانهش خوێند بێت كه بۆ موجتههید پێویسته ئهوا دهبێت شوێن ووتهی زانایانی موجتههید بكهوێت، و كار به فهتوای ئهوان بكات، ئهمهش ڕای زانایان و موحهقیقینی ئوصولیه.

    خوای گهورهش زاناتره.

    سهرچاوه : ماڵپهڕی ئیسلام پرسیار و وهڵام ..