حوكمی ته‌وافكردنی ئافره‌ت به‌بێ مه‌حره‌م
پۆڵێنه‌كان
- چۆنیه‌تی حه‌ج كردن << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فیقهی ئافره‌تی موسڵمان << بابه‌ته‌كانی ژنان << خێزان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار : ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌تێك له‌ڕۆژی (نحر) قوربانیدا نه‌یتوانی ته‌وافی ئیفاضه بكات ودوای خست بۆ ڕۆژانی دواتری جه‌ژن (أیام التشریق) ئایا دروسته به‌ته‌نها و به‌بێ مه‌حره‌م ته‌وافه‌كه‌ی بكات، یان هه‌ر واجبه له‌كاتی ته‌وافكردندا مه‌حره‌می له‌گه‌ڵدا بێت .
وه‌ڵام : الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله .
بۆ ته‌وافكردنی ئافره‌ت هاوڕێیه‌تی مه‌حره‌م به‌مه‌رج نه‌گیراوه، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌خۆی دڵنیا بوو كه وون نابێت، خۆ ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بوو له‌خۆی كه كه‌سانی خراپ ونه‌فام و نه‌زان ئازاری ناده‌ن، یان ترسا له‌وه‌ی كه‌وون ده‌بێت، ئه‌وه ده‌بێت هه‌ر مه‌حره‌می له‌گه‌ڵدا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزێت وڕێنیشانده‌ریشی بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێگا وڕێگای خۆی، ئه‌مه‌ش حوكمه‌كه‌ی یه‌كسانه بۆ ته‌وافی ئیفاضه بێت یان ته‌وافی ویداع یان ته‌وافی سونه‌تیش .
خوای گه‌وره زانا وشاره‌زاتره .
سه‌رچاوه : محموع فتاوی ابن عثیمین ( 23 / 190)