×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئەمەوێت بزانم مانا وشەی زینا کە لەقورئاندا هاتوە چیە .. ئایا هەموو بەرکەوتنێک زینایه‌ ... ئەی ئایا باوەشکردن بە ئافرەتدا بە جلەوە زینایە ؟ وە حوکمەکەی چیە ؟

مانای زینا و حوكمی باوهش پێداكردنی ئافرهتی بێگانه

] kurdish – كوردی – كردي [

دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

2012 - 1433

تعريف الزنا وحكم معانقة المرأة الأجنبية

« باللغة الكردية »

فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2012 - 1433

مانای زینا و حوكمی باوهش پێداكردنی ئافرهتی بێگانه

پرسیار : سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت و خوای گەورە پشت و پەناتان بێت بۆ زیاتر سەرکەوتن و بەرەوە پێش چون و هەموو ئەرک و ماندوبونەکانتان بۆ بکات بە زەخیرەی ڕۆژی دوای ان شاء الله ....

برایانی بەڕێز : من گەنجێکم سوپاس بۆ خوا لە فەرزەکاندا و ئەوسونەتانەی کە زانیومە باشم خوا هاوکار و پشتیوانم بێ باشتر دەبم خۆشم لە هەوڵی باشتر بوندا دەبم .. بەڵام ئەوەی منی کردۆتە گومانەوە ئەمەوێت بزانم مانا وشەی زینا کە لەقورئاندا هاتوە چیە .. ئایا هەموو بەرکەوتنێک زینایه ... ئەی ئایا باوەشکردن بە ئافرەتدا بە جلەوە زینایە ؟ وە حوکمەکەی چیە ؟ من بەهۆی کەسانێک کە لە چواردەورمدان و لە ڕاستیدا ژمارەیان لە سێ ئافرهت زیاترە ..کە هەریەکەیان بە دزی ئەوی تریانەوە بە جۆریك لە جۆرەکان لێم نزیک دەبنەوە منیش لە ئاستیاندا لاوازم .

جا دەست بازی و ماچ و هەندێکی کەم لە جارەکان باوەشی تێدەکەوێت بە جلەوە ...خوای گەوەرە پشتیوانم بێت و لەم بەڵاو ناخۆشیە دەرونیە ڕزگارم بکات ..ئێستا خۆم لێ دورخستونەتەوە بەڵام بەهۆی کار و دەوامەوە دیسان ئەچمەوە لایان ئایا حوکمی من چیە و چی بکەم باشە ..وە ئایا ئەوەی من وتم بە زینا لەسەرم حسابە ؟

خوای گەورە پاداشتتان بداتەوە

وهڵام : الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله ومن والاه .

زینا له ئیسلامدا بریتیه له داخڵ بوونی (چۆك = زهكهری) پیاوێكی بێگانه لهناو (زێی = فهرجی) ئافرهتێكی بێگانهدا، مهبهستیشمان له بێگانه واته ژنی شهرعی خۆت نهبێت .

ئهمجا ئهو كارهی تۆیش خهریكیتی بێگومان كارێكی خراپ و حهرامه و ئاینی پیرۆزی ئیسلام به ناپهسهند و نامهشروعی دهزانێت، چونكه ماچكردن و باوهش پێداكردنی ئافرهتێك كه ژنی خۆت نهبێت وخوای گهوره بۆی حهڵاڵ نهكردبیت كارێكی حهرامه وخوای گهوره له وهصفی باوهڕدارانی ڕاستگۆدا فهرموویهتی : ﴿وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِفُرُوجِهِمۡ حَٰفِظُونَ )29( إِلَّا عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَإِنَّهُمۡ غَيۡرُ مَلُومِينَ )٣٠( فَمَنِ ٱبۡتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡعَادُونَ﴾ [المعارج : 30 -31 ] پاش ئهوهی خوای گهوره كۆمهڵێك صیفهتی جوان و پهسهندی باوهڕداران باس دهكات، ئهمجا لهكۆتاییهوه دهفهرموێت : ئهو باوهڕدارانه یهكێكی تر لهصیفهته جوانهكانیان ئهوهیه دامێنی خۆیان دهپارێزن * لهو ئافرهتانه نهبێت كه ژن وهاوسهری خۆیانن، یان كهنیزهك وموڵكی خۆیانن، چونكه بۆ ئهمانه لۆمه ناكرێن * بهڵام ئهوهی لهغهیری ئهمانه داوێنی خۆی نهپارێزێت ودهستدرێژی بكات ئهوه بهڕاستی وبێگومان كهسێكێ دست دهرێژكهر وسنوور شكێنه .

بۆیه ڕابواردن و دهستكهوتن لهئافرهتانی ناموحهرهم بهدهقی ئایهت وفهرمووده كارێكی حهرامه، وزینایش بهمانی زینا ههر ئهوهنده نییه پیاو (چۆك) زهكهری بخاته نیو زێی ئافرهتهوه، چونكه ئهبو هورهیره (خوای لێ ڕازی بێت) فهرموودهیهكی لهپێغهمبهری خوداوه (صلی الله علیه وسلم) گێراوهتهوه كه فهرموویهتی : «إن الله كتب على ابن آدم حظه من الزنا ، أدرك ذلك لا محالة ، فزنا العين النظر ، وزنا اللسان المنطق ، والنفس تمنَّى وتشتهي ، والفرْج يصدق ذلك كله ويكذبه » [رواه البخاري ( 5889 ) ومسلم ( 265) ]

واته : خوای گهوره شتێك له زینای لهسهر نهوهكانی بهنی ئادهمی نوسیوه، كه تووشیان دهبێت وچاریش نییه، زینای چاو نهزهركردنه، زینای زمانیش ووتهی خراپ ووتنه، دهرونی مرۆڤیش حهزی پێ دهكات، (چۆك وزێی) ش ڕاستی وناڕاستی ئهمه دهسهلمێنن .

خوای گهورهش بۆ ئهوهی ڕێگا به كهوتنه ناو زینای ههقیقی بگرێت فهرموویهتی : ﴿ وَلَا تَقۡرَبُواْ ٱلزِّنَىٰٓۖ إِنَّهُۥ كَانَ فَٰحِشَةٗ وَسَآءَ سَبِيلٗا﴾ [الإسراء :32] واته : ئهی باوهڕداران نزیكی زینا مهكهونهوه، چونكه بهراستی زیناكردن كارێكی زۆر خراپ وڕێگایهكی زۆر ناشیرین وناپهسهنده .

زانايانيش ههموو پێشهكیهكانی زینایان له قسهكردن وڕوانینی حهرام ودهست بهركهوتن وماچكردنیان به نزیك كهوتنهوه له زینا وهصف كردووه، بۆیه نابێت مرۆڤی باوهڕدار بهشتێكی ئاساییان بزانێت وگوێیان پێ نهدات، چونكه لهسهرهتاوه ههر ئهم كارانه وادهكهن لهمرۆڤ كه بهرهوه زینای ههقیقی بهرن كه یهكێكه لهگوناهـو تاوانه گهورهكان، چونكه وهك ووتمان ئهمانه پێشهكی گوناهه گهورهكهن، ئهگهر مرۆڤ خۆی دوورخستهوه لێیان خوای گهورهیش دهیپارێزێت، وه ئهگهر خۆی دوور نهخستهوه و دووباره و چهند بارهی كردنهوه بێگومان شهیتانیش ههمیشه لهكهمیندایه بۆ باوهرداران، بۆ ئهوهی تووشی گوناهیان بكات، وهك لهقورئاندا خوای گهوره بۆمان باس دهكات، وهك فهرموویهتی : ﴿قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغۡوِيَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ )٨٢( إِلَّا عِبَادَكَ مِنۡهُمُ ٱلۡمُخۡلَصِينَ ﴾ [ص :82 – 83] واته : شهیتان سوێندی خوارد ووتی : ئهی پهروهردگار سوێندبێت بهعیززهت وگهورهی تۆ دهبێت ههموو نهوهكانی ئادهم گومڕا وسهرلێشێواو بكهم * ئهوانهیان نهبێت كه بهندهی ڕاست ودروستی تۆن *

خوای گهورهش پێش ئهوهی فهرمان بهپارێزگاریكردنی داوێنی باوهڕداران بكات، قهرمانی پێكردوون كه چاویان لهئاست ئافرهتانی ناموحرهم دابخهن، وهك فهرموویهتی : ﴿ قُل لِّلۡمُؤۡمِنِينَ يَغُضُّواْ مِنۡ أَبۡصَٰرِهِمۡ وَيَحۡفَظُواْ فُرُوجَهُمۡۚ ذَٰلِكَ أَزۡكَىٰ لَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرُۢ بِمَا يَصۡنَعُونَ )٣٠( وَقُل لِّلۡمُؤۡمِنَٰتِ يَغۡضُضۡنَ مِنۡ أَبۡصَٰرِهِنَّ وَيَحۡفَظۡنَ فُرُوجَهُنَّ ﴾[النور : 30 – 31] واته : ئهی موحهممهد بڵێ بهباوهڕداران چاویان لهئاست ئافرهتانی ناموحرهم بپارێزن وه بارێزگاری لهداوێنیان بكهن، چونكه ئهمه پاكتره وباشتره بۆیان، بێگومان خوای گهورهش زۆر ئاگاداره بهوهی كه ئهنجامی دهدهن * وهبڵێ به ئافرهتانی باوهڕداریش كه چاوی خۆیان لهئاست پیاوانی ناموحرهمدا دابخهن وداوینی خۆشیان بپارێزن ...

جا جوان سهرنج بده بهچ شێوهیهك خوای گهوره پاراستنی چاوی پهیوهست كردووه بهپارێزگاری كردنی داوێنهوه، چونكه گومانی تێدا نییه ههر روانینی حهرامه مرۆڤ پهلكێش دهكات بۆ زیناكردن (خوا پهنامان بدات) .

لهبهر ئهوه پێویسته لهسهر كهسی باوهڕدار لهپهنهانی و ئاشكرادا لهخوای گهوره بترسێت و دوور بكهوێتهوه لهقسهكردن لهگهڵ ئافرهتی بێگانه وپێكهنین بهدهمیانهوه یان تهوقهكردن و ماچكردن وباوهش پیداكردنیان، كه ههموو كاری حهرام و ڕێگا خۆشكهرن بۆ كهوتنه ناو زیناوه كه یهكێكه لهگوناهه گهورهكان .

بۆیه نابێت مرۆڤ بهوه خۆی ههڵبهخهڵهتینێت كه تهنها به قهسهكردن یان تهوقه لهگهڵ كردنیان یان بهماچكردن و گوشین بهخۆیانهوه واز دههێنیت و ناهیڵێت بكهوێته ناو زیناوه، ڕاسته ماچكردن له حوكمی ئیسلامدا حهدی شهرعی لهسهر نییه، بهڵام وهك ووتمان شهیتان نهخهوتووه ولهفرسهت دهگهڕێت بۆ ئهوهی بهندهكانی خوا بخاته ناو گوناهو تاوانهوه، بۆیه هسهرهتا و ههنگاوی یهكهم به گوناهێكی بچووك لهگهڵ مرۆڤدا دهست پێدهكات تاوهكو وورده وورده كهمهندكێشی دهكات بۆ گهورهتر ومهزنتر .

ئهو كارانهی كه تۆ باست كردن ههر ههموویان مرۆڤ پهلكێش دهكهن بۆ گوناهی گهوره، ڕاسته له ئیسلامدا ماچكردنی ئافرهتی بێگانه حهدی شهرعی لهسهر نییه وهك زینا كردن، چونكه زیناكردن ئهگهر بكهرهكانیان كوڕ وكچ بن ئهوه دهبێت یهكی صهد داری حهدیان لێ بدرێت، خۆ ئهگهر ژنیان هێنا بێت و شوویان كردبێت ئهوه حوكمهكهی زۆر قورستره كه بریتیه له ڕهجم كردن ههتا مردن .

گومانی تێدا نییه بهردهوام بوون لهسهر گوناهیش ئهگهرچی بچوكیش بێت لهكۆتاییهوه وهك گوناهی گهورهیان لێ دێت، ئهگهر بهرهو خراپتریشی نهبهن، لهكۆنهوه ووتویشیانه ئاوی دهریاكان لهچهندان دڵۆپه ئاوی وورد پێك هاتوون .

چاری جهنابت بهوه نابێت تۆ دڵی خۆت بهوه خۆش بكهیت كه سوپاس بۆ خوا نوێژهكانت بهكۆمهڵ ئهنجام دهدهیت وسوننهتهكانیش ئهكهیت، چونكه ههموو ئهمانه فڕوفێڵی شهیتانن دهیهوێت تۆ بهوه فریو بدات كه مهغرورت بكات بهنوێژهكانت تاوهكو دواتر بهتهواوی ئهتخاته ناو گوناهه ههر گهورهكهوه كه زینایه (خوا پهنامان بدات) .

بهڵكو چاری تۆ ئهوهیه مادام ئالودهی ئهو كاره خراپه بوویت و وهك خۆتیش ئهڵێیت ناتوانیت وازیان لێ بهێنیت چارت ههر ئهوهیه : سهرهتا تهوبهیهكی ڕاست و دروست ونهصوح بكهیت و نوێژهكانت بهكۆمهڵ ئهنجام بدهیت وڕۆژووه فهرزهكانت بگریت وهاوڕێیهتی كهسانی خواناس بكهیت، كه هاندهرت دهبن لهدوور كهوتنهوه لهگوناهو تاوان، كه ههمو ئهمانه دهبن بهمایهی سڕینهوهی تاوان و گوناههكانت (إن شاءالله)، ههروهها واز لهو كارو پیشهیهت بهێنیت و بهدوای كارێكی حهڵاڵ تر ودروست تردا بگهڕێیت، چونكه مادام تۆیهك تازه فێری ئهوه بوویت لهگهڵ ههرسێك لهو ئافرهتانهدا ڕابوێریت و ماچیان بكهیت و باوهشیان پێدا بكهیت وخۆتیانی پێ ڕهحهت بكهیت، مهحاڵه بهوازهێنانت نهبێت لهو كاروپیشهیه بتوانیت دوور بكهویتهوه لێیان، چونكه تازه وهك خۆت ئهڵێیت : لهگهڵ ههر ههموویاندا ڕاهاتوویت وههریهكێكیان بهدزی ئهوی تریانهوه دێت بۆلات، بۆیه خۆ تۆ پێغهمبهر یوسف نیت (سهلامی خوای لێ بێت) خۆت بگرێت، تهنانهت یوسفیش (سهلامی خوای لێ بێت) كاتێكی زانی چاری نییه ههڵهات وڕای كرد لهدهستی ژنهكهی عهزیزی میصر، بۆیه تۆیش مادام چارت نییه دهبێت ههڵبێیت وئهو جێگایه بهجێ بهێڵێت .

ئهم كارهی تۆیش لهئیسلامدا ڕاسته وهك ووتمان حهدی شهرعی صهد داری لهسهر نییه، بهڵام ئهگهر حاكمی ئیسلام ههبێت و بهو كارهت بزانیت كه چهندان جار دووپاتت كردۆتهوه ئهوا ئهوكاته چی سزاییهك بهگونجاو بزانێت بۆ تۆ دایدهنێت تاوهكو خراپه وخراپهكاری وداوێن پیسی ههموو كۆمهڵگه نهگرێتهوه بهبیانووی كار و وهزیفهوه.

خوای گهورهش زاناتره .