حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌ند ڕهمهزانێك به‌ڕۆژوو نه‌بوبێت وپاشان ته‌وبه‌ی كردبێت
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ عبدالكریم الخضیر، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه كه‌سێك ئه‌پرسێت وئهڵێت: پیاوێك ماوه‌ی چوار ساڵ ڕۆژووی ڕه‌مه‌زانی نه‌گرتووه، پاشان ئه‌وه دوو ڕه‌مه‌زانه ته‌وبه‌ی كردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره، ئایا ده‌بێت قه‌زای ئه‌و چوار ساڵه بكاته‌وه، یان ته‌نها تهوبهكه كافیه وپێویست به قه‌زا كردنه‌وه ناكات ؟
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پرسیار: كه‌سێك ئه‌پرسێت وئهڵێت: پیاوێك ماوه‌ی چوار ساڵ ڕۆژووی ڕه‌مه‌زانی نه‌گرتووه، پاشان ئه‌وه دوو ڕه‌مه‌زانه ته‌وبه‌ی كردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره، ئایا ده‌بێت قه‌زای ئه‌و چوار ساڵه بكاته‌وه، یان ته‌نها تهوبهكه كافیه وپێویست به قه‌زا كردنه‌وه ناكات .
وه‌ڵام: الحمد لله والصلاة والسلام علی نبینا المصطفی:
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ڕێك وپێك ئه‌زانێت و دڵنیایه له‌وه‌ی ته‌نها چوار ساڵی پێشوو تری نه‌گرتووه، ئه‌وه ئێستا واجبه له‌سه‌ری قه‌زای هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی تر بكاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ناڕه‌حه‌ت بوو له‌سه‌ر شانی ئه‌وه ده‌توانێت وورده وورده و به‌پێی توانی خۆی بیانگرێته‌وه تا هیچی له‌سه‌ر نامێنێت، به‌ڵام ده‌بێت نیه‌تی خۆی یه‌كلایی كردبێته‌وه كه هه‌ر هه‌مووی ئه‌گرێته‌وه، چونكه قه‌رزاره وده‌بێت قهرزهكهی بداته‌وه.
خوای گه‌وره له‌هه‌مووان شاره‌زاتره