دواخستنی زه‌كاتی سه‌رفیتره بۆ دوای جه‌ژن له‌به‌ر بوونی بیانوویه‌كی شه‌رعی
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ محمد بن صاڵح العثیمین ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: به نسبه‌ت زه‌كاتی سه‌ر فیتره‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی هه‌ژاری وات ده‌ست نه‌كه‌وت سه‌ر فیتره‌كه‌ی خۆتی بده‌یتێ، به‌شێوه‌یه‌ك نوێژی جه‌ژن كرا‌و وخه‌ڵكی له‌نوێژ بوونه‌وه، ئایا له‌م كاته‌دا چی بكه‌ین ؟ .
پۆڵێنه‌كان
- نوێژی هه‌ردوو جه‌ژنه‌كان << نوێژی سوونه‌ت << نوێژ << په‌رستنه‌كان << فیقه
- زه‌كاتی سه‌رفیتره << زه‌كات << په‌رستنه‌كان << فیقه
- جەژن << بۆنە وەرزییەکان << ڕۆشنبیری ئیسلامی
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار : به نسبه‌ت زه‌كاتی سه‌ر فیتره‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی هه‌ژاری وات ده‌ست نه‌كه‌وت سه‌ر فیتره‌كه‌ی خۆتی بده‌یتێ، به‌شێوه‌یه‌ك نوێژی جه‌ژن كرا‌و وخه‌ڵكی له‌نوێژ بوونه‌وه، ئایا له‌م كاته‌دا چی بكه‌ین ؟
وه‌ڵام : الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه وسلم .
له‌م حاڵه‌ته‌دا مرۆڤ خاوه‌نی عوزره، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه هه‌موو ڕهمهزانێك زه‌كاتی سه‌ر فیتره‌كه‌ی داوه به‌كه‌سێكی هه‌ژار ودیار وناسراوی خۆی، به‌ڵام كاتێك به‌یانی ڕۆژی جه‌ژن ڕۆیشت زه‌كاته‌كه‌ی بداتێ ئه‌و كه‌سه هه‌ژاره‌ی نه‌بینی، بۆیه ئه‌م كه‌سه لای خوای گه‌وره گوناهبار نابێت و خاوه‌نی عوزره، وده‌توانێت دواتر بیدات .
خوای گه‌وره زاناتره .