×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كان‌ ئه‌مه‌یه: ١) لەگەڵ دایکم دەژیم لە خانوویەکی خۆماندا، بەڵام هەیکەلێکمان هەیە پێوستمان پێی نیە بۆ نیشتەجێ بوون و مامەڵەشی پێوە ناکەین، ئایا زەکاتی لێ دەردەچێت؟ ٢) دوو پارچە زەوی بێ تاپۆمان لە گوندێک هەیە مامەڵەی پێوە ناکەین و لە سنوری گوندێکدایە واتە لە سنوری شاروانیدا نیە، ئایا زەکاتی لێ دەردەچێت؟ .

    زهكاتی خانوو و زهوی ئهگهر بۆ بازرگانی نهبێت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    هل تجب الزكاة في الأرض التي لم يجزم أنها للتجارة

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    زهكاتی خانوو و زهوی ئهگهر بۆ بازرگانی نهبێت

    برایهك ئهم دوو پرسیارهی ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس كردووه .

    السلام علیکم بەڕێزان، دوو پرسیارم هەیە هیوادارم بە زووی وەڵامم بدەنەوە.

    ١) لەگەڵ دایکم دەژیم لە خانوویەکی خۆماندا، بەڵام هەیکەلێکمان هەیە پێوستمان پێی نیە بۆ نیشتەجێ بوون و مامەڵەشی پێوە ناکەین، ئایا زەکاتی لێ دەردەچێت؟

    ٢) دوو پارچە زەوی بێ تاپۆمان لە گوندێک هەیە مامەڵەی پێوە ناکەین و لە سنوری گوندێکدایە واتە لە سنوری شاروانیدا نیە، ئایا زەکاتی لێ دەردەچێت؟ .

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆخوای گهوره ومیهرهبان، درود وصهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت وهاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهنسبهت وهڵامی پرسیارهكانتهوه، خانوو و زهویهك ئهگهر خاوهنی بیت و مهبهستت پێی كڕین وفرۆشتن وبازرگانی كردن نهبێت پێیهوه ئهوه زهكاتیان لێ ناكهوێت و واجب نییه زهكاتیان لێ بدهیت، خۆ ئهگهر ئهو خانوو و زهویه مهبهست پێی بهكرێدانیش بێت ئهوه زهكات لهكرێكهیان دهكهوێت ئهگهر ئهو كرێیه گهشته ڕادهی (نصاب) خۆی و ساڵیشی بهسهردا هاتهوه، بهڵام ئهگهر هاتوو پارهیهكت ههبوو حهزت نهكرد پاره بێت لهبهر ئهوهی هێزی كڕینی لهبازاڕدا لاواز دهبێت، ههستایت ئهم پارهیهت دا به خانوویهك یان پارچه زهویهك بهمهبهست ونیهتی ئهوهی ههر كاتێك نرخهكهیان بهرز بوونهوه بیانفرۆشیت ئهوه لهو ڕۆژهی كه نیهتت لێهێناوه بیفرۆشیت ئهگهر بهزر بوونهوه لهو رۆژهوه ساڵی بهسهردا هاتهوه وگهشته ڕادهی (نصاب) ی واجب بوونی زهكاتی پارهو پوڵ، دهبێت زهكاتی ماڵی بازرگانی لێ بدهیت كه دهكاته (ربع العشر) واته لهههر ملیۆنێك دینار بیست وپێنج ههزار دیناری لێ بدهیت بهو كهسانهی موستهحهقی زهكاتن .

    خۆ ئهگهر نیهتی فرۆشتن و بازرگانی كردنت نهبوو لێیان ئهوه زهكاتیان لێ ناكهوێت .

    خوای گهوره زاناتره .