ڕاستكردنه‌وه‌ی ددان ونزیك كردنه‌وه‌یان له‌یه‌كتری
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ صاڵح الفوزان كرا
پرسیار : ئایا دروسته مرۆڤ ددانه‌كانی ڕاست بكاته‌وه و له‌یه‌كیان نزیك بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك دوور نه‌بن ؟
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر پێویستی به‌وه كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی ناڕێكی و ناشیرینیه‌ك له ددانه‌كانیدا هه‌بوون و پێویستی به‌چاككردن ده‌كرد ئه‌وه قه‌یدی ناكات ودروسته.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پێویستی به‌وه نه‌ده‌كرد ئه‌وه دروست نییه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌لكو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌ی كردووه له ده‌ستكاری كردنی ددانه‌كان و شاش كردنیان بۆ جوانی، وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌وه‌ها كارێكیش كردووه، چونكه ئه‌مه كارێكی بێهوده وگۆڕینی دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه بۆ عیلاج وچاره‌سه‌ركردن بوو یان بۆ لابردنی ناشیرینیه‌ك بوو له‌ده‌موچاو ڕوومه‌تیدا، یان پێویست بوو بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و دانانه‌ی ڕاست نه‌كرده‌وه نه‌یده‌توانی نان بخوات ئه‌وه له‌م حاله‌ته‌دا قه‌یدی ناكات وهیچ ئیشكالێكی تێدا نییه ..
خوای گه‌وره زانا وشاره‌زاتره .