بنچینه‌ی كاری چاك و خراپ
پۆڵێنه‌كان
Full Description
بنچینه‌ی كاری چاك و خراپ
] kurdish – كوردی – كردي [
ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه
وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ الأخلاق المحمودة والأخلاق المذمومة ﴾
« باللغة الكردية »
ابن قيّم الجوزيّة
ترجمة: فرمان عزيز نجار
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
بنچینه‌ی كاری چاك و خراپ
سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كارێكی خراپه له‌مانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات: خۆبه‌گه‌وره‌زانی و سه‌رشۆری و سوكی.
سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كارێكی چاكه‌ش له‌مانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات: له خوا ترسان و وره‌به‌رزیه‌وه‌یه.
كه‌واته: شانازی و حه‌ق شاردنه‌و و له خۆبایی بوون و حه‌سوودی و خراپه‌كاری و خۆبه‌گه‌وره‌زانی و سته‌م و دڵ ڕه‌قی و سته‌مكاری و پشت هه‌ڵكردن له ڕاستی و وه‌رنه‌گرتنی ئامۆژگاری و خۆسه‌پاندن به‌سه‌رخه‌ڵكیداو خۆشه‌ویستی ماڵ و منداڵ و سوڵته حه‌زكردن له ستایشی خه‌ڵكی و چه‌ندین شتی تریش، ئا ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی له خۆبه‌گه‌وره‌زانی سه‌رهه‌ڵده‌دات.
درۆ و بێ قیمه‌تی و خیانه‌ت و ڕیبا و فێڵ و ته‌ڵه‌كه و ته‌ماع و ترس و له‌رز و ڕه‌زیلی و لاوازی و ته‌مه‌ڵی و ملكه‌چ كردن بۆ خه‌ڵكی و گۆڕینی شتی چاكه به خراپه و چه‌ندین شتی تریش، ئا ئه‌مانه‌ش هه‌ر هه‌مووی له‌سه‌رشۆری و بێ سوكی مرۆڤه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات .
خوڕه‌وشته جوانه‌كانیش وه‌كو: ئارامگرتن و ئازایه‌تی و دادپه‌روه‌ری و پیاوه‌تی و داوێن پاكی و خۆپاراستن و به‌خشنده‌یی و له‌سه‌رخۆیی و لێبوورده‌یی و عیزه‌تی نه‌فس و ته‌وازوع و قه‌ناعه‌ت و ڕاستگۆیی و ئیخلاص و به‌نمه‌كی و پاداشت دانه‌وه‌ی چاكه و دووربوون له بێ ئاگایی و وازهێنان له‌و شتانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌ونیه و دووربوونی دڵ له‌و ڕه‌وشته خراپانه‌و چه‌ندینی تریش، هه‌ر هه‌مووی له خوا ترسی و ووره به‌رزییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات .
خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی ڕوون كردۆته‌وه كه زه‌وی ملكه‌چ ده‌بێت بۆ ئه‌و بارانه‌ی ده‌بارێته سه‌ری پاشان به‌رووبومی جوانی لێ ده‌ڕوێت و ده‌بێته باخ و باخاتێكی قه‌شه‌نگ و نایاب، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و دروستكراوانه له زه‌وی دروستكراون، ئه‌گه‌ر به‌شی خۆی وه‌رگرت له سه‌رفرازی وه‌كو ئه‌و باخه ده‌شه‌كێته‌وه .
به‌ڵام ئاگر ڕه‌وشتی وایه له‌ناوبه‌ر و خۆبه‌گه‌وره‌زانه كه‌چی پاشان سه‌رشۆر ده‌بێت ونامێنێت، به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و دروستكراوه‌ی كه وه‌ك ئاگره به‌رده‌وام له‌كاتی گه‌شانه‌وه‌ی خۆی به گه‌وره ده‌زانێت، به‌ڵام كاتێك كپ بۆوه سه‌ری شۆرده‌كاته‌وه، جا ڕه‌وشته خراپه‌كان شوێنكه‌وته‌ی ئاگرن و له‌و دروست بوونه، ڕه‌وشته جوانه‌كانیش شوێنكه‌وته‌ی زه‌وین و له‌و دروست كراون .
هه‌ر كه‌سێك هیمه‌تی به‌رز بێت و له خواترس بێت به ڕه‌وشتی جوان خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش هیمه‌تی نه‌بێت و له سنوور ده‌رچووبێت به ڕه‌وشتی ناشیرین خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه .