×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ په‌رتووكی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له په‌رتووكی ڕۆژوو، ده‌روازه‌ی دووه‌م : ئه‌و عوزرانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی ڕۆژوو نه‌گرتن له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ی ڕۆژوو ده‌شكێنن ، كه‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان و مه‌شایخه‌كان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م : ئه‌و عوزرانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی ڕۆژوو نه‌گرتن له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا، بابه‌تی دووه‌م : ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ڕۆژوو ده‌شكێنن وبه‌تاڵی ده‌كه‌نه‌وه‌ .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی ڕۆژوو: دهروازهی دووههم: ئهو عوزرانهی دهبنه هۆی ڕۆژوو نهگرتن لهگهڵ ئهو شتانهی ڕۆژوو دهشكێنن

    الفقه الميسر: كتاب الصیام: الباب الثاني: في الأعذار المبيحة للفطر ومفطرات الصائم

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    ئهو عوزرانهی دهبنه هۆی ڕۆژوو نهگرتن لهگهڵ ئهو شتانهی ڕۆژوو دهشكێنن

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    ئهم ووتاره دوو بابهتی لهخۆ گرتووه : -

    بابهتی یهكهم : ئهو عوزرانهی دهبنه هۆی ڕۆژوو نهگرتن له مانگی رهمهزاندا :

    لهبهر یهكێك لهم عوزرانهی خوارهوه دروسته مرۆڤی موسڵمان لهمانگی ڕهمهزانی پیرۆزدا رۆژوو نهگرێت :

    یهكهم : لهبهر نهخۆشی و پیری وپهككهتوتهیی، دروسته ئهو نهخۆشهی كه ئومێدی چاك بوونهوهشی لێدهكرێت بهڕۆژوو نهبێت، جا كاتێك چاك بوویهوه دهبێت بیانگرێتهوه، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱢ ﱣﱤ ﱥ ﱦ ﱧ ﱨ ﱩ ﱪ ﱫ ﱬ ﱭ ﱮ ﱯﱰ ﱠ [ البقرة: ١٨٤ ] .

    واتا : ئهو ڕۆژوو گرتنه چهند ڕۆژێکی دیاریکراوه که ڕۆژانی مانگی ڕهمهزانی پیرۆزه، بهڵام ئهگهر یهکێکتان نهخۆش کهوت، یاخود کهوته ناو سهفهر، ئهوه دهتوانێت بهڕۆژوو نهبێت و لهڕۆژانی دوای ڕهمهزاندا به قهزا بیگێڕێتهوه.

    ههروهها فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲔ ﲕ ﲖ ﲗ ﲘﲙ ﲚ ﲛ ﲜ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣﲤ ﱠ [ البقرة: ١٨٥ ] .

    واتا : جا كهسێك له ئێوه مانگی ڕهمهزانی بینی (یان ههواڵی بینینی پێدرا)، دهبا ئهو مانگه بهڕۆژوو بێت، ئهوهش كه نهخۆش بێت یان له سهفهردا بێت با لهڕۆژانی تردا بهو ئهندازه بیگرێتهوه .

    ئهو نهخۆشهی كه دهتوانێت ڕۆژوو بشكێنێت نهخۆشییهكه كه نهخۆشهكه ناڕهحهت ونیگهران بكات ئهگهر ڕۆژوو بگرێت، بهڵام ئهو نهخۆشهی كه تووشی نهخۆشیهكی وابووه كه ئومێدی چاك بوونهوهی لێناكرێت، یان كهسێكی ناتوانای وا كه نهتوانێت به بهردهوامی بهڕۆژوو بیت، وهك پیر وپهككهوتهكان، ئهوا بهڕۆژوو نابن وڕۆژوو گرتنهوهشیان لهسهر نیه، تهنها هێنده ههیه كه دهبێت ( فدیة ) بدهن، ئهویش بهو شێوهیهی كه لهبری ههر ڕۆژێك ڕۆژوو خواردنی ههژارێك بدات، چونكه خوای گهوره لهسهرهتای فهرز بوونی ڕۆژووهوه موسڵمانانی سهر پشك كرد لهنێوان ڕۆژووگرتن و خواردندان به ههژاران، بۆیه لهكاتی نهتوانینی ڕۆژوو گرتنیش خواردندان بهههژاران دیاریكراوه لهسهر ئهو كهسانهی كه توانایان نیه .

    ئیمامی بوخاری ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهڵێت : " وأما الشيخ الكبير إذا لم يطق الصيام فقد أطعم أنس بن مالك بعد ما كبر عاما أو عامين كل يوم مسكينا، ال ابن عباس ليست بمنسوخة هو الشيخ الكبير والمرأة الكبيرة لا يستطيعان أن يصوما فيطعمان مكان كل يوم مسكينا " ([1]) .

    واتا : بهڵام پیاوی پیر وپهككهوته ئهگهر هاتوو نهیتوانی بهڕۆژوو بێت، ئهوا ئهنهسی كوڕی مالیك دوای ئهوهی پیر بوو ساڵێك یان دوو ساڵ لهبری ههر ڕۆژێك خواردنی ههژارێكی دهدا، عهبدوڵای كوڕی عهباس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) لهبارهی ئهو پیاو وژنه پیرانهی كه ناتوانن بهڕۆژوو بن ووتویهتی : با لهبری ههر ڕۆژێك خواردنی ههژارێك بدهن .

    ئهو نهخۆش و ناتوانایهی كه لهبهر پیری و نهخۆشی ئومێدی چاك بوونهوهیان نیه، دهبێت لهبری ههر ڕۆژێك خواردنی ههژارێك بدات كه بریتیه له نیو صاع گهنم یان خورما یان برنج وهاوشێوهكانی له قوتی سهرهكی ئهو شارهی تێیدا دهژی، ئهندازهی صاعیكیش دهكاته ( 2،250) دوو كیلۆ و چارهكێك، كهواته بۆ ههر رۆژێك كیلۆیهك و سهد وبیست وپێنج گرام دهبێت بدات .

    خۆ ئهگهر هاتوو ئهو نهخۆشهیش كه ئومێدی چاك بونهوهشی لێ ناكرێت ڕۆژووی نهشكاندن وبهڕۆژوو بوو، ڕۆژووهكهی دروسته .

    دووهم : سهفهر كردن : گهشتیار (موسافیر ) ئهگهر هاتوو له ڕهمهزاندا سهفهری كرد ئهوا دروست بۆی ڕۆژوو نهگرێت، ولهپاش تهواو بوونی مانگی رهمهزان بیانگرێتهوه، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : : ﱡﭐ ﱢ ﱣﱤ ﱥ ﱦ ﱧ ﱨ ﱩ ﱪ ﱫ ﱬ ﱭ ﱮ ﱯﱰ ﱠ [ البقرة: ١٨٤ ] .

    واتا : ئهو ڕۆژوو گرتنه چهند ڕۆژێکی دیاریکراوه که ڕۆژانی مانگی ڕهمهزانی پیرۆزه، بهڵام ئهگهر یهکێکتان نهخۆش کهوت، یاخود کهوته ناو سهفهر، ئهوه دهتوانێت بهڕۆژوو نهبێت و لهڕۆژانی دوای ڕهمهزاندا به قهزا بیگێڕێتهوه.

    ههروهها فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲔ ﲕ ﲖ ﲗ ﲘﲙ ﲚ ﲛ ﲜ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣﲤ ﱠ [ البقرة: ١٨٥ ] .

    واتا : جا كهسێك له ئێوه مانگی ڕهمهزانی بینی (یان ههواڵی بینینی پێدرا)، دهبا ئهو مانگه بهڕۆژوو بێت، ئهوهش كه نهخۆش بێت یان له سهفهردا بێت با لهڕۆژانی تردا بهو ئهندازه بیگرێتهوه .

    وه كاتێك له پێغهمبهری خوایان پرسی ( صلی الله علیه وسلم ) سهبارهت بهڕۆژوو گرتن لهسهفهردا، فهرمووی : { إن شئت فصم، وإن شئت فأفطر } ([2]) .

    واتا : ئهگهر وویستت بهڕۆژووبه، وه ئهگهر نهیشت وویست ئهوا بهڕۆژوو مهبه .

    وه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كهوته ڕی بهرهو شاری مهككه وبهڕۆژوو بوو، جا كاتێك ناڕهحهت بوو ڕۆژووهكهی شكاند، وپاشان خهڵكیش شكاندیان ([3]).

    ئهو سهفهرهیش كه دروسته مرۆڤ تیایدا بهڕۆژوو نهبێت ههر ئهو سهفهرهیه كه دروسته نوێژهكانیشی تێدا كورت بكهیتهوه، كه به (48) چل وههشت میل مهزهنده كراوه، كه دهكاته نزیكهی ههشتا كیلۆ مهتر .

    ئهو سهفهرهیش كه دروسته بهڕۆژوو نهبیت دهبێت سهفهرێكی موباح بێت، خۆ ئهگهر هاتوو سهفهرهكهی بۆ كارێكی تاوان وگوناهـ بوو یان دهیویست بههۆی سهفهر كردنهوه بهڕۆژوو نهبێت، ئهوا دروست نیه ڕۆژووی تێدا بشكێنرێت .

    وه ئهگهر هاتوو ئهو موسافیر وگهشتیارهی كه دروسته بهڕۆژوو نهبێ، بهڵام ڕۆژوویان گرت ئهوا ڕۆژووهكهیان ڕاست ودروسته، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئهنهسی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگڕێتهوه ودهڵێت : " كنا نسافر مع النبي ( صلی الله علیه وسلم ) فلیم یعب الصائم علی المفطر، ولا المفطر علی الصائم " ([4]) .

    واتا : لهگهڵ پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) سهفهرمان دهكرد، ئهو كهسانهی كه بهڕۆژوو دهبوون تانهیان نهدهدا لهوانهی كه بهڕۆژوو نهدهبوون، وه ههروهها ئهوانهش كه بهڕۆژوو نهدهبوون تانهیان نهدهدا لهوانهی كه بهڕۆژوو بوون .

    بهڵام بهو مهرجهی كه ڕۆژوو گرتن خاوهنهكهی لهو سهفهرهدا ناڕهحهت نهكات، چونكه ئهگهر هاتوو ناڕهحهت بوو بۆی، یان زیانی پێدهگهیاند، ئهوا له دهرههقی ئهو كهسهدا ڕۆژوو نهگرتن باشتره وئهفزهلتره، ئهویش لهپێناو دهستگرتن بهو ڕوخصهتهی كه خوای گهوره داویهتی به بهندهكانی، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له یهكێك له سهفهرهكانیدا پیاوێكی ڕۆژوهوانی بینی كه لهبهر گهرما سێبهریان بۆ كردبوو، وه لهچوار دهوری كۆ بوو بوونهوه، ئهویش لهو كاتهدا فهرمووی : { لیس من البر الصیام في السفر } ([5] واتا : - ئهگهر مرۆڤ بهڕۆژوو بێت لهسهفهردا و حاڵی بگاته ئاوهها حالێك – كارێكی خێر باش نیه مرۆڤ له سهفهردا بهڕۆوو بێت .

    سێههم : سوڕی مانگانه و خوێنی مناڵ بوون : ئهو ئافرهتهی كه دهكهوێته سوڕی مانگانه، یان خوینی مناڵ بوونهوه، ئهوا واجبه له مانگی رهمهزاندا بهڕۆژوو نهبن، و حهرامه كه بهڕۆژوو بن، وه ئهگهر هاتوو بهڕۆژوویش بوون ڕۆژوهكهیان صهحیح ودروست نیه، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئهبو سهعیدی خودری ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { ألیس إذا حاضت لم تصل ولم تصم؟ فذلك من نقصان دینها } ([6]) .

    واتا: ئایا ئهگهر ئافرهت كهوته سوڕی مانگانهوه نابێت كه نوێژ نهكات و بهڕۆژوویش نهبێت ؟ ئا ئهوه مانای ناتهواوی ئاینهكهیهتی .

    بهڵام دهبێت پاش مانگی رهمهزان قهزای بكهنهوه و بیگرنهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو ووتهیهی عائیشهی دایكی باوهڕداران ( خوای لێ ڕازی بێت ) كه ووتویهتی : " كان یصیبنا ذلك، فنؤمر بقضاء الصوم، ولانؤمر بقضاء الصلاة " ([7]) .

    واتا : كاتێك ئێمهی ئافرهتان كه دهكهوتینه سوڕی مانگانهوه فهرمانمان پێدهكرا كه ڕۆژوهكانمان بگرینهوه، بهڵام فهرمانمان پێنهدهكرا كه نوێژهكانمان بكهینهوه .

    چوارهم : سكپڕی و شیردان : ئافرهتان ئهگهر هاتوو سكیان پڕ بوو یان شیریان دهدا به مناڵ، وه ترسیان لهخۆیان یان له مناڵهكانیان ههبوو كه بههۆی ڕۆژوو گرتنهوه زیانیان پێ بگات، ئهوا دروسته بۆیان بهڕۆژوو نهبن، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئهنهسی كوڕی مالیك ( خوای لێ رازی بێت ) دهیگێڕێتهوه ودهڵێت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { إن الله وضع عن المسافر شطر الصلاة وعن الحبلی والمرضع الصوم } ([8]) .

    واتا : خوای گهوره نیوهی نوێژی لهسهر كهسی موسافیر ههڵگرتووه، وه لهسهر ئافرهتی سكپڕ و شیردهریش ڕۆژوو گرتنی ههڵگرتووه .

    ئافرهتی سكپڕ وشیردهر ئهگهر هاتوو لهبهر ترس لهگیانی خۆیان بهڕۆژوو نهبوون، لهبری ههر ڕۆژێك كه شكاندویانه دهبێت پاش مانگی ڕمهزان ڕۆژێك بهڕۆژوو ببنهوه، خۆ ئهگهر هاتوو لهگهڵ ئهوهشدا ترسی كۆرپهلهكهی ناوسكیان، یان مناڵه شیرخۆرهكهشيان ههبوو، ئهوا دهبێت لهگهڵ گرتنهوهی ڕۆژوهكانیاندا خواردنی ههژارێكیش بدهن، ئهویش به بهڵگهی ئهو ووتهیهی كه عهبدوڵای كوڕی عهباس (خوایان لێ ڕازی بێت) كه دهڵێت : " والمرضع والحبلی إذا خافتا علی أولادهما أفطرتا، وأطعمتا " ([9]) .

    واتا : ئافرهتی شیردهر و سكپڕ ئهگهر هاتوو لهبهر تهندروستی مناڵهكانیان بهڕۆژوو نهبوون، ئهوا لهگهڵ گرتنهوهی ڕۆژوهكهدا خواردنی ههژارێكیش دهدهن .

    له كۆتایی ئهم بابهتهوه دهگهینه ئهو ئهنجامهی ئهو هۆكارانهی كه ڕۆژوو نهگرتن ڕێگا پێدهدهن چوارن : سهفهركردن، ونهخۆشی، وسوڕی مانگانه و خوێنی مناڵ بوون، وترسان له تیاچوون وفهوتان وهك لهحاڵی سكپڕی وشیرداندا دهركی پێدهكرێت .

    بابهتی دووهم : ئهو شتانهی كه ڕۆژوو دهشكێنن :

    ئهویش بریتین لهو شتانهی كه ڕۆژووی ڕۆژوهوان خراپ دهكهن و دهیشكێنن، ڕۆژوهوان به كردنی یهكێك لهم شتانهی خوارهوه ڕۆژوهكهی دهشكێت وبهتاڵ دهبێتهوه : -

    یهكهم: خواردن وخواردنهوه به دهست ئهنقهصد وعهمدی، وهك خوای گهوره فهرموویهت: ﭐ ﱡﭐ ﱣ ﱤ ﱥ ﱦ ﱧ ﱨ ﱩ ﱪ ﱫ ﱬ ﱭ ﱮﱯ ﱰ ﱱ ﱲ ﱳ ﱴﱵ ﱠ [البقرة: ١٨٧ ] .

    واتا : وه بخۆن وبخۆنهوه، تا ئهوكاته ههودای سپیایی دهمهوبهیان لهنێو ههودای رهشی شهو لهرۆژههڵاتهوه دهردهكهوێ و جیائهبێتهوه ئینجا دوایی لهسهر ڕۆژوو گرتنهکهتان بهردهوام بن تا ڕۆژئاوا دهبێت .

    ئهم ئایهته پیرۆزه ڕونی كردوهتهوه كه خواردن وخواردنهوه دروست نیه بۆ ڕۆژوهوان لهپاش ههڵهاتنی سپێدهی بهیانیهوه ههتاوهكو ڕۆژ ئاوا دهبێت، بهڵام ئهگهر كهسێك لهبیری چوو، نهیزانی كه بهرۆژووه وشتێكی خوارد یان خواردیهوه ئهوا ڕۆژووهكهی دروسته، بهڵام واجبه ئهو ساتهی كه بیری دێتهوه كه بهڕۆژووه واز لهخواردن وخوادرنهوهی بهێنێت ودهستی لێههڵبگرێت، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { من نسي وهو صائم، فأكل أو شرب، فلیتم صومه، فإنما أطعمه الله وسقاه } ([10]) .

    واتا : ههر كهسێكی ڕۆژوهوان له بیری چوو كه بهڕۆژووه، و خواردی یان خواردیهوه، ئهوه با ڕۆژوهكهی تهواو بكات، چونــكه ئهوه خـوای گهوره خواردن وخواردنهوهی پێداوه .

    وه ڕۆژوو به قهتره كردنه ناو لوتهوه دهشكێت، وه بهههر شتێكی تریش كه بگاته ناو سكی مرۆڤ، تهنانهت ئهگهر له ڕێگای دهمیشهوه نهبێت، كه له حوكمی خواردن وخواردنهوه دابن، وهك دهرزی موغهزی له خۆدان .

    دووهم : جیماع و سهرجێی كردن لهگهڵ ئافرهت : ڕۆژوو به جیماع وسهرجێی كردن لهگهڵ ئافرهت بهتاڵ دهبێتهوه، بۆیه ههر ڕۆژوهوانێك سهرجێی بكات ئهوا ڕۆژووهكهی بهتاڵ دهبێتهوه، لهگهڵ ئهوهشدا دهبێت لهوكارهی تهوبه بكات وداوای لێخۆش بوون لهخوای گهورهش بكات، وه پاشانیش قهزای ئهو ڕۆژه بكاتهوه وكهفارهتیش بدات، كه بریتیه له ئازادكردنی كۆیلهیهك، ئهگهر كۆیلهی دهست نهكهوت ئهوا دوو مانگ لهسهریهك بهڕۆژوو بێت، وه ئهگهر نهیتوانی دوو مانگ لهسهر یهك بهڕۆژوو بێت، ئهوا خواردنی شهست ههژار بدات، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، ودهڵێت : { بينما نحن جلوس عند النبي صلى الله عليه وسلم إذ جاءه رجل فقال يا رسول الله، هلكت، قال (مالك؟) قال وقعت على امرأتي وأنا صائم، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم (هل تجد رقبة تعتقها؟) قال لا، قال (فهل تستطيع أن تصوم شهرين متتابعين؟) قال لا، قال (فهل تجد إطعام ستين مسكينًا؟) قال لا، فمكث عند النبي صلى الله عليه وسلم، فبينا نحن على ذلك أُتي النبي صلى الله عليه وسلم بعَرَقٍ فيها تمر والعرق المكتل قال (أين السائل؟) فقال أنا، قال (خذ هذا فتصدق به) فقال الرجل على أفقر مني يا رسول الله؟ فوالله ما بين لابتيها يريد الحرتين أهل بيت أفقر من أهل بيتي، فضحك النبي صلى الله عليه وسلم حتى بدت أنيابه، ثم قال ( أطعمه أهلك ) } ([11]) .

    واتا : لهكاتێكدا لای پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دانیشتبووین، پیاوێك هاته خزمهتی و پێی ووت : ئهی پێغهمبهری خوا تیاچووم، ئهویش پێی فهرموو : لهبهرچی تیاچوویت ؟ پیاوهكه ووتی : لهكاتێكدا كه بهرۆژووو بووم چوومه لای خێزانهكهم وسهرجێیم لهگهڵ كرد، پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) لهوهڵامیدا فهرمووی : ئایا كۆیلهیهك شك دهبهیت كه ئازادی بكهیت ؟ پیاوهكه ووتی : نهخێر، ئهمجا پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لێی پرسی ئایا دهتوانیت دوو مانگ لهسهریهك بهڕۆژوو بیت ؟ پیاوهكه ووتی : نهخێر، پاشان پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فهرموو : ئایا دهتوانیت نانی شهست ههژار بدهیت؟ پیاوهكه ووتی : نهخێر، پاشان پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ماوهیهك بهو شێوهیه مایهوه، وئێمهیش ههرلای ئهو مابوینهوه، پوشێك یان زهمیلهیهك خورمایان هێنا بۆ پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، وپرسی ئهوه كوا ئهو پیاوهی پرسیاری دهكرد ؟ پیاوهكه ووتی : ها ئهوه منم، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فهرموو : ها ئهوه بگره وبیكه بهخێر وصهدهقه، پاشان پیاوهكه ووتی : ئهی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دابهشی بكهم بهسهر لهخۆم ههژارتر؟ سوێند بێت بهخوای گهوره لهنێوان ئهم دوو چیادا ماڵێكی تر لهخۆم ههژارتر شك نابهم، پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) پێكهنی تا ئهو ئهندازهیهی دانهكانی پێشهوهی بهدهركهوتن، پاشان فهرمووی : دهی كهواته دهرخواردی ماڵومناڵتی بده .

    هێنانهوهی شههوهت ومهنیش به دهستی خۆ ههر ههمان حوكمی جیماع وسهرجێی ههیه، واتا ڕۆژووی پێ بهتاڵ دهبێتهوه، جا ئهگهر هاتوو ڕۆژوهوان به ئیختيار و ئارهزووی خۆی به ماچ كردن یان دهست لێدان ویار وگهمه كردن یان به دهستپهڕ وهاوشێوهكانی ئاوی خۆی هێنایهوه ئهوا ڕۆژوهكهی بهتاڵ دهبێتهوه، چونكه كارێكی لهو شێوهیه له شههوهت وئارهزووهیه كه پێچهوانهی ڕۆژووگرتنه، بۆیه دهبێت قهزای ئهو ڕۆژه بكاتهوه بهڵام كهفارهتی لهسهر واجب نیه، چونكه كهفارهت به غهیری جیماع وسهرجێی كردن واجب نابێت، چونكه دهقی فهرموودهكه تایبهته به جیماع وسهرجێیهوه .

    بهڵام ئهگهر هاتوو رۆژوهوان لهشی گران وئیحتلام بوو، یان به بی شههوهت ئاوی هاتهوه، وهك ئهو كهسهی تووشی نهخۆشیهكی وابوو كه لهخۆیهوه ههندێك جار ئاوی دههاتهوه، ئهوا ڕۆژووهكهی بهتاڵ نابێتهوه، چونكه به ئارهزووی خۆی نهبووه .

    سێههم : خۆڕشاندنهوه به ئهنقهصد وعهمدی : ئهویش بهوه دهبێت ئهوهی له گهدهدا ههیه لهخواردن وخواردنهوه لهڕێگای دهمهوه بهێنرێته دهرهوه، بهڵام ئهگهر هاتوو بهدهستی خۆی نهبوو، وه ڕشانهوه زۆری بۆهێنا و ڕشایهوه ئهوا ڕۆژووكهی ناشكێت وكاریگهری نابێت لهسهر ڕۆژووهكهی، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { من ذرعه القيء فليس عليه قضاء, ومن استقاء عمدا فليقض } ([12]) .

    واتا : ههر كهسێك ڕشانهوه زۆری بۆ هێناو ڕشایهوه، ئهوا قهزای لهسهر نیه - واتا : ڕۆژوهكهی ناشكێت -، وه ههركهسێك به دهست ئهنقهصد خۆی ڕشاندهوه ئهوا دهبێت ڕۆژوهكهی قهزا بكاتهوه .

    چوارهم : كهڵهشاخ گرتن : كه مهبهست پێی دهرهێنانی خوێنه له پێستهوه بهبێ دهمار، بۆیه ههركاتێك ڕۆژوهوان كهڵهشاخی گرت ئهوا ڕۆژوهكهی بهتاڵ دهبێتهوه، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { أفطر الحاجم والمحجوم } ([13]) .

    واتا : ئهو كهسهی كهڵهشاخ دهگرێت وئهو كهسهشی بۆی دهگیرێت ڕۆژووی ههردووكیان دهشكێت .

    ههروهها ڕۆژوی ئهو كهسهش كهڵهشاخهكه دهگرێت دهشكێت، ئیلا مهگهر هاتوو به ئالهت وئامێرێك كهڵهشاخهكه بگرێت كه پێویستی به خوێن ههڵمژین نهبێت، چونكه ئهگهر هاتوو وابوو ئهوا خوای گهوره زاناتره ڕۆژووی كهسی كهڵهشاخگر ناشكێت، بهڵام ڕۆژووی ئهو كهسهی بۆی گیراوه ههر دهشكێت .

    ههروهها هێنانه دهرهوهی خوێن لهڕێگای دهمارهكانهوه بهمهبهستی بهخشینی بهكهسانی تر ههمان حوكمی كهڵهشاخی ههیه و ڕۆژووی پێدهشكێت، بهڵام خوێن بهربوون لهڕێگای برینهوه، یان لهكاتی دان ههڵكێشان وخوێنی لووت بهربووندا هیچ گرفتێك دروست ناكات وڕۆژووی پێناشكێت، چونكه مانای كهڵهشاخ ناگهیهنێت و وهك ئهو نیه .

    پێنجهم : سوڕی مانگانه و خوێنی مناڵ بوون : ههركاتێك ئافرهت خوێنی سوڕی مانگانه یان مناڵ بوونی بینی ئهوا ڕۆژوهكهی دهشكێت، وه واجبه پاشان قهزای بكاتهوه و بیگرێتهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی پێشتر باسمان كرد، كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { ألیس إذا حاضت لم تصل ولم تصم؟ فذلك من نقصان دینها } ([14]) .

    واتا: ئایا ئهگهر ئافرهت كهوته سوڕی مانگانهوه نابێت كه نوێژ نهكات و بهڕۆژوویش نهبێت ؟ ئا ئهوه مانای ناتهواوی ئاینهكهیهتی .

    شهشهم : نیهتی ڕۆژوو شكاندن : ههركهسێك بهڕۆژوو بێت وپێش كاتی بهربانگ كردنهوه نیهت بهێنێت ڕۆژووهكهی بشكێنێت ئهوا ڕۆژووكهی بهتاڵ دهبێتهوه، ئهگهر هیچ شتێكی لهو شتانهش ئهنجام نهدابێت كه ڕۆژوو دهشكێنن، چونكه نیهتهێنان یهكێكه له روكنهكانی ڕۆژووگرتن، بۆیه ئهگهر هاتوو ئهو ڕوكنهی بهتاڵ كردهوه به نیهت هێنان به شكاندنی ڕۆژووهكهی به ئهنقهصد ئهوا ئهو كهسه خۆی ڕۆژووهكهی بهتاڵ كردوهتهوه .

    حهوتهم : پاشگهز بوونهوه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام : چونكه پاشگهز بوونهوه له ئاین دژ وپێچهوانهی عیبادهتكردنه له ئیسلامدا، وه عیبادهت كردن لهسهر بنهمای باوهر هێنان دادهمهزرێت و خوای گهوره وهری دهگرێت، به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره دهفهرموێت : ﱡﭐ ﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﱠ [ الزمر: ٦٥ ] .

    واتا : ئهگهر هاوهڵگهر بیت و شهریک بۆ خوا بڕیار بدهیت کاروکردهوه چاکهکانیشت پووچهڵ دهبنهوه .

    لهكۆتاییهوه داواكارین لهخوای گهوره ڕۆژوو طاعهت وعیبادهتهكانمان لێ وهر بگرێت

    وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) بوخاری به ژماره (4505) ڕیوایهتی كردووه له ( كتاب الصیام ) .

    ([2]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1943) ڕیوایهتی كردووه .

    ([3]) بوخاری به ژماره (1944) ڕیوایهتی كردووه .

    ([4]) بوخاری به ژماره (1947) ڕیوایهتی كردووه .

    ([5]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1946) ڕیوایهتی كردووه .

    ([6]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (304) ڕیوایهتی كردووه .

    ([7]) موسليم به ژماره (335) ڕیوایهتی كردووه .

    ([8]) تیرموذی به فهرموودهی ژماره (715) ڕیوایهتی كردووه، و بهفهرموودهیهكی حهسهنیشی داناوه، ههروهها نهسائیش ڕیوایهتی كردووه (2/103)، وه بان ماجه به فهرموودهی ژماره (1667) ڕیوایهتی كردووه، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی حهسهنی داناوه، بڕوانه : ( صحیح سنن النسائي ژماره (2145) .

    ([9]) ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (2317) و (2318) ڕیوایهتی كردووه، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه، بڕوانه الإرواء (4/2518) ههروهها عهبدوڵای كوڕی عومهریش ههر بهو شێوهیه ڕیوایهتی كردووه .

    ([10]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1933)، وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1155) ڕیوایهتیان كردووه، له ئهبو هورهیرهوه (خوای لێ ڕازی بێت ) .

    ([11]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1936)، وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1111) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([12]) ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (2380)، وه تیرموذی به فهرموودهی ژماره (720) ڕیوایهتی كردووه، و وه ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (1667) ڕیوایهتی كردووه، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی حهسهنی داناوه، بڕوانه : ( صحیح ابن ماجه ژماره (1368) .

    ([13]) ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (2367)، وه ابن خزیمة به فهرموودهی ژماره (1983) ڕیوایهتی كردووه، وه شێخ ئهلبانیش به سهنهدهكهی به سهنهدێكی صهحیح داناوه، بڕوانه پهرتووكی ( التعلیق علی ابن خزیمة 3/236) .

    ([14]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (304) ڕیوایهتی كردووه .