×
پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: ئایا حوكمی شه‌رعی فرۆشتنی كاڵایه‌ك چیه‌ هێشتا ئه‌و كاڵایه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت و نه‌گه‌شتبێته‌ ده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی ؟.

    فرۆشتنی كاڵایهك پێش ئهوهی بگاته دهستت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ موحهمهد ساڵح العثیمین

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    ﴿ حكم بيع البضاعة قبل أن تصل ﴾

    « باللغة الكردية »

    محمد بن صالح العثيمين

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    فرۆشتنی كاڵایهك پێش ئهوهی بگاته دهستت

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی شیخ محمد صالح العثیمین كرا :

    پرسیار : ئایا حوكمی شهرعی فرۆشتنی كاڵایهك چیه هێشتا ئهو كاڵایه لهدهرهوهی وڵات بێت و نهگهشتبێته دهستی خاوهنهكهی ؟

    وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره، فرۆشتنی كاڵایهك پێش ئهوهی بگاته دهستت دروست نییه، لهبهر ئهوهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) قهدهغهی كردووه له فرۆشتنی كاڵایهك پێش ئهوهی بگاته دهست خاوهنهكهی وبگاته دهستی بازرگانهكه، سهرهتا پێویسته ئهو كاڵایه بگاته دهستی ئهو كهسهی كه كڕیویهتی وئهو كهسه بتوانێت تهصهڕوفی پێوه بكات، ئهمجا بیفرۆشێت، بهڵام بڕوات بیفرۆشێت پێش ئهوهی كاڵاكه بگاته دهستی و بهشێوهیهك هێشتا كاڵاكه لهوڵاتێكی تر بێت و نهزانێت ئایا بهساغ وسهلیمی دهگاته دهستی یان ناگات، ئهوه دروست نییه .

    خۆ ئهگهر كهسێك بڵێت : ئهو كهسهی كه ئهیكڕێت خۆی ڕازی بوو بهو كاڵایه ههرچی بهسهر بێت كهم بكات یان كهم نهكات، ئهوه ئهڵێین : ههتا ئهگهر كڕیارهكهیش بهو رازی بێت ههر دروست نییه، چونكه پێدهچێت لهكاتی گرێ بهستهكهدا ڕازی بێت پێی لهبهر دهست كهوتن و بهدهستهێنانی قازانجێك، بهڵام ئهگهر هاتوو كاڵاكهی كهم وكهسری هێنا ئهو كاته پهشیمانه و داخ وخهفهتی بۆ ئهخوات، پاشتریش پێ ئهچێت ناكۆكی بكهویته نێوان كڕیار و فرۆشیارهكهوه و سوپاس بۆ خوای گهوره شهرعیش ههموو ئهو دهرگایانهی داخستووه كه دهبنه هۆی پهشیمانی و ناكۆكی ودهمهقالێی .

    ههروهها دیسان ئهگهر هاتوو كاڵاكه تیاچوو ئهو كاته ناكۆكی دهكهوێته نێوانیان ههردوو لایهكیانهوه، گرنگ ئهوهیه دروست نییه كاڵایهك بفرۆشرێت ههتا ئهگاته شوێنی خۆی لای كهسی فرۆشیار، ئهمجا دروسته تهصهڕوفی پێوه بكات ..

    خوای گهوره زانا وشارهزاتره ..

    سهرچاوه : لقاء الباب المفتوح لابن عثيمين 54/ 94