پێناسه و جۆره‌كان و حوكمی بیدعه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پێناسه و جۆره‌كان و حوكمی بیدعه
] kurdish – كوردی – كردي [
ئیحسان بورهان ا‌لدین
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ البدعة تعريفها وأنواعها وحكمها ﴾
« باللغة الكردية »
إحسان برهان الدين
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
پێناسه و جۆره‌كان و حوكمی بیدعه
١- پێناسه‌ى له زمانه‌وانیدا:
(البدعة) له (البدع)وه وه‌رگیراوه، واته: داهێنان به‌بێ نموونه‌یه‌كی پێشووتر. له‌م واتایه‌شه‌وه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ} (البقرة: ١١٧)، واته: دروستی كردوون به‌بێ هه‌بوونی نموونه‌یه‌كی هاوشێوه. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {قُلْ مَا كُنْتُ بِدْعًا مِنَ الرُّسُلِ} (الأحقاف: ٩)، واته: من یه‌كه‌م كه‌س نیم په‌یامی له‌لاى خواوه بۆ به‌نده‌كان هێنابێت، به‌ڵكوو زۆر له پێغه‌مبه‌ران له‌پێش منه‌وه ڕه‌وانه كراون.
ده‌وترێت (أبدع فلان بدعة)، واته: ڕێگایه‌كی گرته به‌ر كه پێشتر كه‌س نه‌یگرتووه‌ته به‌ر.
بیدعه ده‌بێت به دوو به‌شه‌وه: بیدعه له عاده‌ت وه‌كوو داهێنراوه نوێیه‌كان بۆ سوودی خه‌ڵكی، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌پێدراوه، چونكه (الأصل في العادات، الإباحة)، واته: بنچینه له‌و جۆره عاده‌ت و شتانه حه‌ڵاڵبوونه. بیدعه‌ش هه‌یه له ئاییندا، ئه‌مه‌ش حه‌رامه چونكه (الأصل فيه التوقيف)، واته: بنچینه‌ى ئه‌وه‌یه تێیدا ڕاوه‌ستین و هیچ له‌خۆمانه‌وه دانه‌هێنین، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد) متفق عليه لە ڕيوايەتێكيشدا هاتووە: (من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد) رواه مسلم. واته: هه‌ركێ كارێك بكات فه‌رمانی ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت، ده‌درێته‌وه بەسه‌ریدا.
٢- جۆره‌كانی بیدعه لە ئاییندا:
بیدعه له ئاییندا ده‌بێته دوو جۆره‌وه:
جۆری یه‌كه‌م: بیدعه‌یه‌كی وته‌یی له بیروباوه‌ڕدا پێیده‌وترێت (بدعة قولية اعتقادية)، وه‌كوو وته‌ى جه‌همی و موعته‌زیله و ڕافیزه‌كان و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه گومڕاكانی تر و بیروباوه‌ڕه‌كانیان.
جۆرى دووه‌م: بیدعه له خواپه‌رستییەکاندا (البدعة في العبادات)، وه‌كوو خواپه‌رستن به چه‌شنێك كه له شه‌رعدا نه‌هاتووه. ئینجا ئه‌م جۆره ده‌بێته چه‌ند به‌شێكه‌وه:
به‌شی یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ى كه له بنچینه‌ى عیباده‌تدایه، ئه‌وه‌ى كه عیباده‌تێك داهێنێت كه هیچ بنچینه‌یه‌كی له شه‌رعدا نه‌بێت، بۆ نموونه جۆره نوێژ و ڕۆژوویه‌كی بێبنچینه‌ى شه‌رعی داهێنێت یان جه‌ژنێك داهێنێت وه‌كوو جه‌ژنی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم).
به‌شی دووه‌م: زیادكردن و خستنه‌سه‌ر عیباده‌ته شه‌رعییه‌كان، وه‌كوو ئه‌وه‌ى كاتێك بۆ نوێژى نێوه‌ڕۆ یان عه‌سر زیاد بكات.
به‌شی سێهه‌م: له چۆنیه‌تیی ئه‌نجامدانی عیباده‌ته شه‌رعییه‌كاندا، به وه‌ى كه به شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی ئه‌نجامی بدات، بۆ نموونه یادكردنی خوا به‌كۆمه‌ڵ و به‌ئاواز و ده‌نگخۆشكردنه‌وه یان خۆئازاردان له عیباده‌تدا به شێوه‌یه‌ك له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) لادات.
به‌شی چواره‌م: ته‌رخانكردنی كاتێكی دیاریكراو بۆ عیباده‌تێكی شه‌رعی، كه شه‌رع ئه‌و كاته‌ى دیارى نه‌كردووه، وه‌كوو ڕۆژووگرتن له ڕۆژى ناوه‌ڕاستی شه‌عبان و شه‌ونوێژكردن له شه‌وه‌كه‌یدا، چونكه ڕۆژوو و شه‌ونوێژ له بنچینه‌دا كارێكی شه‌رعییه، به‌م ته‌رخان كردنی كاتی تایبه‌ت بۆ كردنی پێویستی به به‌ڵگه‌یه.
٣-حوكمی ئه‌نجامدانی بیدعه به هه‌موو جۆره‌كانی:
هه‌موو كارێكی داهێنراو له ئاییندا حه‌رامه‌و گومراییه، چونكه پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی : (وإياكم ومحدثات الأمور فان كل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة) واته: خۆتان به دوور بگرن له مه‌سه‌له داهێنراوه‌كان،چونكه هه‌موو داهێنراوێك بیدعه‌یه و هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش گومڕاییه. یان فه‌رموویه‌تی (من عمل عملا لیس علیه أمرنا فهو رد) واته : هه‌ركێ له‌م ئایینه‌دا شتێك داهێنێ كه له خۆی نه‌بێت ره‌تده‌كرێته‌وه، ئه‌م دوو فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌ن له سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو داهێنراوێك له ئاییندا بیدعه‌یه، هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش ده‌ده‌رێته سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یدا، واته بیدعه له خواپه‌رستی و بیر‌و باوه‌ڕدا قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام حه‌رامی بیدعه‌كان جیاوازن به پێی جۆری ئه‌و بیدعه‌یه، هه‌ندێكیان كوفرێكی راشكاوه، وه‌كو ته‌وافكردن به دوه‌ورى گۆڕدا بۆ نزیكبوونه‌وه له مردووه‌كه و قوربانی كردنی نه‌زركردن و پاڕانه‌وه لێیان و هاواركردن پێیان ، یان وه‌كو وته‌ى توندره‌وانی جه‌همیه و موعته‌زیله‌كان ، هه‌ندێ بیدعه‌ش هه‌یه هۆكارن بۆ شه‌ریك بۆ خوا بڕیاردان ، وه‌كو درووستكردنی بینا له سه‌ر گۆڕ و نوێژ كردن و دوعا كردن له لایدا، هه‌ندێكێش هه‌یه ده‌رچوونه له بیر و باوه‌ڕی راست (فسق اعتقادي) وه‌كو بیدعه‌ى خه‌واریج و قه‌ده‌رى و مورجیئه‌كان له گوفتار و بیر و باوه‌ڕیاندا كه ناكۆكه له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كانی شه‌رع، هه‌ندێكێشی تاوانه وه‌كو واز له ژنهێنان و رۆژووگرتن به به‌ر خۆره‌وه و خۆخه‌ساندن به‌مه‌به‌ستی نه‌مانی ئاره‌زووى چوونه لاى خێزان.
ئاگاداری:ئه‌و كه‌سه‌ى بیدعه دابه‌ش ده‌كات بۆ چاك و خراپ هه‌ڵه‌یه و پێچه‌وانه‌یه بۆ فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم كه فه‌رموویه‌تی: (فإن كل بدعة ضلالة) چونكه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم حوكمی داوه كه هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومڕاییه، ئه‌و كه‌سه‌ش دێت و ده‌ڵێت هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومرایی نییه، به‌ڵكو بیدعه هه‌یه چاكه.
(ابن رجب) له (شرح الأربعين) دا فه‌رموویه‌تی:( فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم (كل بدعه ضلالة) یه‌كێكه له وته كۆكه‌ره‌وه پڕماناكان ، هیچی تێدا به‌ده‌رنییه، بنچینه‌یه‌كی مه‌زنیشه له بنچینه‌كانی ئیسلام، نزیكه له فه‌رمووده‌كه‌ى تر : (من أحدث في أمرنا ما ليس منه فهو رد) هه‌ر كه‌سێك داهێنانێك بكات و بیداته پاڵ دین، بنچینه‌یه‌كیشی نه‌بێت پشتی پێ ببه‌سترێت ئه‌وه گومراییه و ئایین لێی بێ به‌رییه، ئیتر چى ئه‌وه له مه‌سه‌له‌كانی بیروباوه‌ڕ یان كرده‌وه و وته‌ى ئاشكرا‌و په‌نهان بێت) بڕوانه: جامع العلوم و الحكم ٢٣٣.
ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ڵگه‌یه‌كیان نییه كه گوایه بیدعه چاك و خراپی هه‌یه، ته‌نها باسی وته‌یه‌كی عومه‌رى كوڕی خه‌تتاب ده‌كه‌ن ره‌زاى خواى لێبێت كه فه‌رموویه‌تی : (نعمت البدعة هذه) . هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: سه‌له‌ف هه‌ندێ شتیان داهێناوه وه‌كو كۆكردنه‌وه‌ى قورئان له یه‌ك كتێبدا و نووسینه‌وه‌ى فه‌رمووده‌كان.
وه‌ڵامیش ئه‌وه‌یه ئه‌و مه‌سه‌لانه له شه‌رعدا بنچینه‌یان هه‌یه و داهێنراونین، (نعمت البدعة هذه) مه‌به‌ستی له بیدعه‌یه له ڕووى زمانه‌وانیه‌وه نه‌ك شه‌رعی، چونكه ئه‌و كاره له شه‌رعدا ئه‌سڵی هه‌بوو، بیدعه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌سڵى شه‌رعیی نه‌بێت.
كۆكردنه‌وه‌ى قورئانیش له شه‌رعدا بنچینه‌ى هه‌یه، چونكه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمانی به نووسینه‌وه‌ى قورئان ده‌كرد، خۆیشی نووسرابوو به به‌ش به‌شی به‌ڵام هاوه‌ڵان هاتن و له یه‌ك په‌رتووكدا كۆیانكرده‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌راویح، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم چه‌ند شه‌وێك ئه‌و نوێژه‌ى به هاوه‌ڵانی كرد و دوایی دواكه‌وت له ئه‌نجامدانی نه‌وه‌ك له سه‌ریان فه‌رزبێت، هاوه‌ڵانیش جیا جیا له ژیانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌و نوێژیان هه‌ر ده‌كرد و له پاش مردنیشی تاكو عومه‌ر ره‌زاى خواى لێبێت كۆیكردنه‌وه و له سه پێشنوێژێك وه‌كو چۆن پێشتر به كۆمه‌ڵ له دواى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ته‌راویحیان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها نووسینه‌وه‌ى فه‌رمووده به هه‌مان شێوه ئه‌سڵی شه‌رعیی هه‌یه، چونكه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمانی به نووسینه‌وه‌ى هه‌ندێك له فه‌رمووده‌كان ده‌كرد كاتێك كه داواى لێ ده‌كرا، ئه‌بو هوره‌یره‌یش ره‌زاى خواى لێبێت له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووده‌ى ده‌نووسیه‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی لێ ده‌كرا له‌و سه‌رده‌مه ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ قورئاندا تێكه‌ڵ نه‌بێت، جا كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له دونیا ده‌رچوو ئه‌و مه‌ترسیه نه‌ما، چونكه دابه‌زینی قورئان كۆتایی پێ هات، بۆیه موسڵمانان پاش ئه‌وه فه‌رمووده‌یان كۆكرده‌وه نه‌وه‌ك له‌ناو بچێت، خواى گه‌وره پاداشتی ئه‌وان بداته‌وه به چاكه چونكه قورئان و سوننه‌تیان پاراست.