خاڵ كوتان له دیدی ئیسلام و یاسا ده‌ستكرده‌كانه‌وه
پۆڵێنه‌كان
- پۆشاك و جوانی << خێزان << فیقه
Full Description
خاڵ كوتان له دیدی ئیسلام و یاسا ده‌ستكرده‌كانه‌وه
] kurdish – كوردی – كردي [
ئیحسان بورهان ا‌لدین
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿الوشم من المنظور الإسلامي والقوانين الوضعية﴾
« باللغة الكردية »
إحسان برهان الدين
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
خاڵ كوتان له دیدی ئیسلام و یاسا ده‌ستكرده‌كانه‌وه
خاڵ بریتی یه له وێنه‌یه‌كی جێگیر كه له سه‌ر پێستی مرۆڤ دروست ده‌كرێت، زۆر جار له جێگه ئاشكراكاندا ده‌كرێت له لاشه‌دا، به تایبه‌تی له ده‌م وچاودا ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بابه‌تی ره‌نگی و كه‌ره‌سته‌ى كونكرى پێست به كار دێت، مه‌به‌ستی یه‌كه‌م له كۆتانی خاڵ سه‌ره‌نج راكێشان و كه‌مكردنه‌وه‌ى جیاوازییه له نێوان خه‌ڵكیدا، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی جوانكارى ئه‌نجام ده‌ده‌رێت و له‌وانه‌شه په‌یوه‌ندی به ئه‌فسانه‌و بیر و باوه‌ڕی بێ بنه‌ما هه‌بێت، بۆ نموونه میسریه دێرێنه‌كان باوه‌ڕیان وا بوو كه خاڵ كۆتان چاره‌سه‌رى هه‌ندێك نه‌خۆشی ده‌كات و به سووده بۆ چاوو ئێره‌یی، هه‌روه‌ها له كۆمه‌ڵگا بتپه‌رسته‌كاندا جۆرێك بوو له فیداكارى بۆ بته‌كانیان.
تێبینی كراوه 5-9%ى مه‌سیحی و موسڵمانه‌كان خاڵ ده‌كوتن ، سه‌ره‌ڕاى قه‌ده‌غه كردنی ئه‌و دوو ئایینه بۆ خاڵ كوتان، له ئایینی ئیسلامدا ئه‌نجامده‌رى ئه‌و كاره له‌عنه‌تی لێكراوه‌و، له مه‌سیحیه‌تیشدا هه‌ر له‌كاتی كۆنگره‌ى (نیقیه) وه حه‌رام كراوه و دواتریش كونگره‌ى ئایینی حه‌وته‌میش به‌ڕه‌هایی حرامی كرد.
ئافره‌ت به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت گرنگی به خاڵ كۆتان داوه وه‌كو هۆكارێكی جوانكارى ، هاوكات پیاویش به كار هێنانی خاڵی تاقیكردووه‌ته‌وه، له‌م باره‌شه‌وه چینی سه‌ربازو و كه‌شتیوانان به خاڵ كوتان ناسراون.
خاڵ كوتان له رێگه‌ى هه‌ندێك ئامرازى كونكه‌رى پێست ئه‌نجام ده‌درێت وه‌كو ده‌رزى و چه‌قۆی نووك تیژ و شتی تر، یان له رێگه‌ى هه‌ندێ ره‌نگكه‌رى ئاژه‌ڵی و بۆدره‌ى جۆراوجۆرى چاوڕه‌شتن و خه‌ڵووز و گیراوه‌ى رووه‌كه‌كان.
زۆر له ده‌وڵه‌تانیش وریاى زیانه‌كانی خاڵ كوتان بوونه‌وته‌وه ، (مارتن مادون) له ساڵی (1969 ز) له ئێنگلته‌را پرۆژه‌ى یاسایه‌كی پێشكه‌ش كرد بۆ قه‌ده‌غه كردنی خاڵ كوتان ، حكومه‌تی یابانیش به فه‌رمی له ساڵی (1870 ز) مه‌رسوومێكی ده‌ركرد به قه‌ده‌غه‌بوونی خاڵ كوتان.
له راپۆرتێكی كه‌ناڵی (الجزیره) ش به وه‌رگرتن له تۆری رۆیته‌رز بۆ هه‌واڵ له 17/7/2003) دا هاتووه كه لێژنه‌ى ئه‌وروپی هۆشدارى داوه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى ئاره‌زووى خاڵ كوتانیان هه‌یه له سه‌ر لاشه‌یان به مادده‌ى كیمیاوى یان هه‌ندێ ره‌نگی تر كه ئه‌و كاره ده‌بێته مایه‌ى ژه‌هراوی بوون و، ئه‌وه‌شی باسكردووه كه زۆربه‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به كار دێن له خاڵ كوتان بریتین له ره‌نگی ئۆتۆمبێل و حیبری نووسین، به هیچ شێوه‌یه‌كێش زانیارییه‌ك نییه پاڵپشت له بێ زیانی به كار هێنانی ئه‌و جۆره ماددانه بكات، له كۆتاییشدا لیژنه‌كه‌پرسیار ده‌كات : ئایا رازى ده‌بێت لاشه‌ت به ره‌نگی ئۆتۆمبێل ره‌نگ بكه‌ێت.
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم پێش زیاتر له (1400) ساڵ خاڵ كوتانی حه‌رام كردووه و نه‌فره‌تی له ئه‌نجامده‌رانی كردووه له ژن و له پیاو، كه نه‌فره‌ت بریتییه له ده‌رچوون له سۆز و به‌زه‌یی خواى گه‌وره ، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م شه‌ریعه‌ته له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌یه.
(ابو حجفه) ره‌زاى خواى لێبێت فه‌رموویه‌تی:
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم نه‌هی كردووه له نرخی خوێن و سه‌گ و ده‌ستكه‌وتی كه‌نیزه‌ك و نه‌فره‌تیشی له‌و ئافره‌ته‌كردووه كه خاڵ ده‌كوتێ یان خاڵی بۆ ده‌كوترێ ، هه‌روه‌ها نه‌فره‌تی كردووه له بخۆری سوود .
هه‌روه‌ها له (ابی هریره) وه هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی : (لعن الله الواصلة والمستوصلة والواشمة والمستوشمة) .
واته: له‌عنه‌تی خوا له‌و ئافره‌ته بێت كه قژی ده‌ستكرد درووست ده‌كات یان بۆی درووست ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه خاڵ ده‌كوتێت یان بۆی ده‌كوترێت.
سه‌رچاوه‌ى بابه‌ت: /
موسوعة الإعجاز العلمي في القرآ‌ن والسنة المطهرة./یوسف الحاج احمد.