×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌و شتانه‌ چین كه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ ئیحرامدایه‌ نه‌یانكات و دوور بكه‌وێته‌وه‌ لێیان؟

    ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ئیحرامدایه‌ حه‌رامه‌ ویاساغه‌

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد العزیز بن باز

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ الأشياء التي يتجنبها المُحرم ﴾

    « باللغة الكردية »

    عبد العزیز بن عبد الله بن باز

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ئیحرامدایه‌ حه‌رامه‌ ویاساغه‌

    پرسیار : ئایا ئه‌و شتانه‌ چین كه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ ئیحرامدایه‌ نه‌یانكات و دوور بكه‌وێته‌وه‌ لێیان؟

    وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ .

    ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ئیحرامدایه‌ ده‌بێت دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ نۆ شت كه‌حه‌رامه‌ ویاساغه‌ له‌سه‌ری تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ ئیحرامه‌كه‌ی ده‌شكێنێت ولێ ده‌بێته‌وه‌ له‌ حه‌جه‌كه‌ی یان عومره‌كه‌ی، زانایانی ئیسلام باسی ئه‌م نۆ شته‌یان به‌م شیوه‌یه‌ كردووه‌ :

    دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌بڕینی مووی سه‌ر، ونینۆك كردن، وبه‌كارهێنانی بۆنی خۆش، وله‌به‌ركردنی جلوبه‌رگ وپۆشاكی دوراو، وداپۆشینی سه‌ر بۆ پیاوان، ڕاوكردن، وجیماع و سه‌رجێی كردن له‌گه‌ڵ خێزاندا، ژن هێنان وبه‌شوودان وماره‌بڕینی، وتێكه‌ڵاویكردن ویاری وگه‌مه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت، هه‌موو ئه‌م شتانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ حه‌رام و یاساغه‌ كه‌ له‌ئیحرامدایه‌، به‌هیچ شیوه‌یه‌ك نابێت نزیكیان بكه‌ویته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ته‌حه‌لول ده‌كات، وه‌ كاتێكیش ته‌حه‌لولی یه‌كه‌می كرد هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی بۆ حه‌ڵاڵ ده‌بێت جیماع كردن وچوونه‌ لای خێزانی نه‌بێت، وه‌كاتێكیش كه‌ ته‌حه‌لولی دووه‌می كرد جیماع و چوونه‌ لای خێزانیشی بۆ حه‌ڵاڵ ده‌بێت .

    تێبینی : ئافره‌تان نابێت ده‌ستكێش له‌ده‌ست بكه‌ن و ڕوومه‌تی خۆیان داپۆشن، كاێك نه‌بێت كه‌ پیاوانی بیگانه‌یان لێ دیار بێت .

    ته‌حه‌لولی یه‌كه‌م : له‌پاش ئه‌وه‌ی حاجی له‌یه‌م ڕۆژی جه‌ژن ڕه‌می جه‌مه‌ره‌ی عه‌قه‌به‌ی كرد و شه‌كی (هه‌دیه‌كه‌ی) سه‌ربڕی یان سه‌ری تاشی ئه‌و كاته‌ پێی ده‌وترێت ته‌حه‌لولی یه‌كه‌می كردووه‌ .

    ته‌حه‌لولی ده‌ووه‌میش ئه‌و كاته‌ ده‌بێت حاجی ڕه‌می جه‌مه‌ره‌ی یه‌كه‌می كرد و هه‌دیه‌كی سه‌ربڕی و سه‌ری تاشی و ته‌وافی ئیفاضه‌ی كرد، ئه‌و كاته‌ ته‌حه‌لولی دووه‌میش كردووه‌ .

    سه‌رچاوه‌ : مجموع الفتاوى (17/109).