حوكمی زه‌كاتی زه‌ویه‌ك به تهقسیط كڕاوه
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ عبد الكریم الخضیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: من پارچه‌یه‌ك زه‌ویم له‌شه‌قامێكی بازرگانی به قسطی مانگانه و بۆماوه‌ی ده ساڵ كڕیوه، ئایا هه‌موو ساڵێك زه‌كاتی تێدا واجب ئه‌بێت؟ یان پاش كۆتای هاتنی قسطه‌كان زه‌كاتی تێدا واجب ئه‌بێت ؟.
پۆڵێنه‌كان
- مه‌رجه‌كانی زه‌كات << زه‌كات << په‌رستنه‌كان << فیقه
- كڕین وفرۆشتن << مامه‌ڵه‌كان << فیقه
- مامه‌ڵه داراییه‌كان << مامه‌ڵه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار : كه‌سێك ئه‌پرسێت وئهڵێت :
من پارچه‌یه‌ك زه‌ویم له‌شه‌قامێكی بازرگانی به قسطی مانگانه و بۆماوه‌ی ده ساڵ كڕیوه، ئایا هه‌موو ساڵێك زه‌كاتی تێدا واجب ئه‌بێت؟ یان پاش كۆتای هاتنی قسطه‌كان زه‌كاتی تێدا واجب ئه‌بێت ؟
وه‌ڵام : ئایا مه‌به‌ست له‌كڕینی ئه‌و زه‌وییه بۆ بازرگانی كردن بووه ؟ واته بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی كردن ئامادهتكردووه، یان مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه كه بیكه‌یت به خانوویه‌ك بۆ خۆت وماڵومنداڵت و تێیدا نیشته‌جێ ببن، ئه‌گه‌ر ئه‌م مهبهستهت لێی هه‌یه ئه‌وه زه‌كاتی تێدا واجب نییه، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێی كردنه‌وه‌ی دوكان وشوێنی بازرگانی بێت ئه‌وه دیسان بازرگانی تێدا واجب نابێت به‌ڵام زه‌كات لهكرێكهیدا واجب ئه‌بێت ئه‌گه‌ر درا به‌كرێ .
خوای گه‌وره‌ش زانا وشارهزاتره .