بانگه‌شه‌ی زانینی غه‌یب وپه‌نهانه‌كان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
بانگه‌شه‌ی زانینی غه‌یب وپه‌نهانه‌كان
] kurdish – كوردی – كردي [
كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕانی: عبد السلام محمد پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ ادعاء علم الغیب ﴾
« باللغة الكردية »
جماعة من العلما‌ء
ترجمة: عبد السلام محمد بشدری
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
بانگه‌شه‌ی زانینی غه‌یب وپه‌نهانه‌كان
الحمد لله الذي عالم الغيب والشهادة وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وأصحابه الغر الميامين ومن تبعه بإحسان إلى يوم الدين .
غه‌یب : بریتیه له‌و شته‌ی كه نادیار وپه‌نهانه له عه‌قڵ وژیری وبه‌رچاو له‌هه‌موو كار وفه‌رمانێكی ئێستا وڕابردوو وداهاتوو، بێگومان خوای گه‌وره‌ش (الله) ئه‌مه‌ی تایبه‌ت كردووه به زانست وزانیاری ذاتی خۆیه‌وه.
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : {قُل لَّا يَعۡلَمُ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ ٱلۡغَيۡبَ إِلَّا ٱللَّهُۚ ... } [النمل: 65] واته: ئه‌ی موحه‌مه‌د(صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: جگه له خوا (الله) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هیچیان ئاگادارینین له په‌نهان و شاراوه‌کان، .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: {لَهُۥ غَيۡبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ} [الكهف: 26] واته : ته‌نها بۆ خوایه زانینی نهێنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی .
له‌جێگایه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی : {عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلۡكَبِيرُ ٱلۡمُتَعَالِ} [الرعد: 9] واته : ئه‌و زاته زانای نهێنی و شاراوه‌کانه هه‌روه‌ها زانای ئاشکراو بینراوه‌کانیشه، زاتێکی زۆر گه‌وره‌و به‌شکۆو بڵندو پایه‌داره .
هیچ كه‌سێك جگه له خوای گه‌وره (الله) غه‌یب نازانێت و ئاگاداری په‌نهان و شته شاراوه‌كان نییه، نه هیچ فریشته‌یه‌كی نزیك له په‌روه‌ردگار وه نه‌هیچ پێغه‌مبه‌رێكی نێردراویش چ جای كه‌سانێك له‌وان خوارتر و كه‌متر بن .
خوای گه‌وره له‌سه‌ر زاری نوح پێغه‌مبه‌ره‌وه (علیه السلام) فه‌رموویه‌تی : {وَلَآ أَقُولُ لَكُمۡ عِندِي خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعۡلَمُ ٱلۡغَيۡبَ} [هود: 31] واته : نوح (علیه السلام) به گه‌له‌كه‌ی ووت : من پێتان ناڵێم خه‌زێنه‌کانی خوا لای منه و ناشڵێم غه‌یب وشته په‌نهان و نادیاره‌کان ده‌زانم .
خوای گه‌وره له‌باره‌ی هود (علیه السلام) یشه‌وه فه‌رموویه‌تی : {قَالَ إِنَّمَا ٱلۡعِلۡمُ عِندَ ٱللَّهِ وَأُبَلِّغُكُم مَّآ أُرۡسِلۡتُ بِهِۦ ...} [الأحقاف: 23] واته : هود به‌گه‌له‌كه‌ی ووت: ڕوودانی ئه‌و سزایانه و زانینی کاته‌که‌ی به‌ڕاستی ته‌نها هه‌ر لای خوا خۆیه‌تی، من ئه‌وه‌م له‌سه‌ره که ئه‌وه‌ی من بۆی ڕه‌وانه کراوم پێتان ڕابگه‌یه‌نم .
خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی موحه‌مه‌د (علیه الصلاة والسلام) فه‌رمووه : {قُل لَّآ أَقُولُ لَكُمۡ عِندِي خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعۡلَمُ ٱلۡغَيۡبَ ...} [الأنعام: 50] واته : ئه‌ی موحه‌مه‌د بڵێ : من پێتان ناڵێم كه خه‌زێنه‌كانی خوا لای منه وناشڵێم غه‌یب و شته په‌نهان و نادیاره‌كان ده‌زانم .
وه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : {وَعَلَّمَ ءَادَمَ ٱلۡأَسۡمَآءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمۡ عَلَى ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ فَقَالَ أَنۢبُِٔونِي بِأَسۡمَآءِ هَٰٓؤُلَآءِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ (٣١) قَالُواْ سُبۡحَٰنَكَ لَا عِلۡمَ لَنَآ إِلَّا مَا عَلَّمۡتَنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡحَكِيمُ (٣٢} [البقرة: 31– 32] واته : خوا ناوی هه‌موو شتێکی فێری ئاده‌م کرد له‌پاشان ئه‌و شتانه‌ی نیشانی فریشته‌کان دا وه (خوا پێی) فه‌رموون: ناوی ئه‌مانه‌م پێ بڵێن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن، که ئێوه له ئاده‌می باشترن (31) هه‌موو وتیان: خوایه تۆ پاکیت له‌هه‌رچی هه‌ڵه وكه‌موو كورته‌یه‌ك كه هه‌یه، ئێمه هیچ نازانین، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که خۆت فێرت کردبین به‌ڕاستی هه‌ر تۆ زانا‌و دانایت .
ئه‌مجا خوای گه‌وره هه‌ندێك له دروستكراوه‌كانی خۆی ئاگادار ده‌كات به‌هه‌ندێك له شته نادیار و په‌نهانه‌كان له ڕێگای وه‌حی و سروشه‌وه، هه‌وه‌رك خوای به‌رز وبڵند فه‌رموویه‌تی : {عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ فَلَا يُظۡهِرُ عَلَىٰ غَيۡبِهِۦٓ أَحَدًا (٢٦) إِلَّا مَنِ ٱرۡتَضَىٰ مِن رَّسُولٖ فَإِنَّهُۥ يَسۡلُكُ مِنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَمِنۡ خَلۡفِهِۦ رَصَدٗا (٢٧) لِّيَعۡلَمَ أَن قَدۡ أَبۡلَغُواْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّهِمۡ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيۡهِمۡ وَأَحۡصَىٰ كُلَّ شَيۡءٍ عَدَدَۢا (٢٨} [الجن: 26– 28] واته : هه‌ر خوایه زانا به نهێنیه‌کان وه که‌س ئاگادار ناکات به‌سه‌ر نهێنی خۆیدا (26) مه‌گه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌رێك خوا خۆی ڕازی بێت (به‌وه‌ی له هه‌ندێك نهێنی ئاگاداری بكات)، ئه‌و کاته فریشته ده‌کاته پاسه‌وانی له به‌رو پشته‌وه (تا هیچ شتێك نه‌توانێت زه‌فه‌ری پێ به‌رێت) (27) هه‌تا ئاگادار بێت كه به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ران به‌ڕێك و پێكی په‌یامه‌كانی په‌وره‌دگاری خۆیانیان ڕاگه‌یاندووه، وه‌خوا به‌هه‌موو شتێكیشان ده‌زانێ و به‌ئاگایه‌و هیچ شتێكی لا بزر نابێت، و هه‌موو شتێكیشی به‌ورد ئه‌ژماردووه.
ئه‌مه‌ش ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌و شته غه‌یب و په‌نهانه‌یه كه خوای گه‌وره ئاگاداری هه‌ندێك كه‌سی ده‌كات جگه له‌هه‌ندێكی تریان، به‌ڵام زانینی غه‌یب وشته په‌نهانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و موطڵه‌ق هیچ كه‌سێك جگه له‌خوای گه‌وره (الله) نایزانێت، چی كه‌سێك هه‌یه بانگه‌شه‌ی شتێكی له‌و شێوه‌یه بكات له‌كاتێكدا ئه‌وه تایبه‌ته به خوای گه‌وره‌وه!
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك كه ئاگاداری ئه‌و وورده ده‌جال و درۆزنانه بێت كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه غه‌یب ده‌زانن و ئاگاداری شته په‌نهانه‌كانن و دۆر به‌ده‌م خوای گه‌وره‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه خۆیان گومڕا بوون و خه‌ڵكانێكی زۆریشیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا گومڕا كردووه و له‌ڕاسته ڕێگا لایانداوه، نمونه‌ی ئه‌مانه‌یش وه‌ك جادووگه‌ر ودرۆزن و ئه‌ستێره‌گره‌وه‌كان وغه‌یری ئه‌وانیشن .
ئه‌وه‌یشی پاش كه‌مێكی تر باسیان لێوه ده‌كه‌ین نمونه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌كار وپیشه‌ی ئه‌وانه‌یه كه بانگه‌شه‌ی زانینی زانستی غه‌یب و شته په‌نهان و نادریاه‌كان ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی نه‌خوێنه‌وار و ونه‌زان ساده‌یان پێ فریوو داوه و گومڕایان كردوون وبیروباوه‌ڕ و ئیمانیان خراپ وفه‌ساد كردووه .
1- جادوو (السحر) له زمانه‌وانییدا به‌مانای ئه‌و شته دێت كه په‌نهان بێت و هۆكاره‌كه‌ی نه‌رم وله‌سه‌رخۆ بێت .
له زاراوه‌ی شه‌رعیشدا : به‌مانای مه‌به‌ست و نوشته وگرێكان دێت كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دڵ و جه‌سته‌كان به‌جۆرێك خه‌لك نه‌خۆش ده‌خات وده‌یانكوژێت وژن و مێرد له‌یه‌ك جودا ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ش به فه‌رمانی خوا نه‌بیت ناكرێت، گومان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌م كاره كوفر وبێباوه‌ڕیه، وجادووگه‌ریش كافر وبێباوه‌ڕه به‌خوای گه‌وره وبه‌رز و بڵند، له‌ڕۆژی دواییشدا هیچ كه‌ڵك وسوودێكی پێ ناگاو له‌به‌هره‌ی خوا بێ به‌شه، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : {وَٱتَّبَعُواْ مَا تَتۡلُواْ ٱلشَّيَٰطِينُ عَلَىٰ مُلۡكِ سُلَيۡمَٰنَۖ وَمَا كَفَرَ سُلَيۡمَٰنُ وَلَٰكِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ كَفَرُواْ يُعَلِّمُونَ ٱلنَّاسَ ٱلسِّحۡرَ وَمَآ أُنزِلَ عَلَى ٱلۡمَلَكَيۡنِ بِبَابِلَ هَٰرُوتَ وَمَٰرُوتَۚ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنۡ أَحَدٍ حَتَّىٰ يَقُولَآ إِنَّمَا نَحۡنُ فِتۡنَةٞ فَلَا تَكۡفُرۡۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنۡهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِۦ بَيۡنَ ٱلۡمَرۡءِ وَزَوۡجِهِۦۚ وَمَا هُم بِضَآرِّينَ بِهِۦ مِنۡ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمۡ وَلَا يَنفَعُهُمۡۚ وَلَقَدۡ عَلِمُواْ لَمَنِ ٱشۡتَرَىٰهُ مَا لَهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنۡ خَلَٰقٖۚ وَلَبِئۡسَ مَا شَرَوۡاْ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمۡۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ} [البقرة: 102] واته : جا جووه‌كان (وازیان له كتێبی خوا ـ ته‌ورات ـ هێناو) شوێنی ئه‌وه كه‌وتن، كه شه‌یتانه‌كان ده‌یانخوێنده‌وه ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوله‌یمان، (ئاشكرایه كه) هه‌رگیز سوله‌یمان كافر نه‌بووه، به‌ڵكو شه‌یتانه‌كان كافربوون و خه‌ڵكیان فێری سیحر‌و جادوو ده‌كرد، هه‌روه‌ها مه‌ردومیان فێری ئه‌وه ده‌كرد كه بۆ هاروت و ماروت دابه‌زی بوو (كه دوو فریشته بوون) له بابل (مه‌به‌ستیشیان تێگه‌یاندنی خه‌ڵكی بوو له سیحر‌و جادوو). ئه‌وانیش كه‌سیان فێری هیچ شتێك نه‌ده‌كرد تا پێیان نه‌وتایه: ئه‌م كاره‌ی ئێمه بۆ تاقی كردنه‌وه‌یه‌و خۆت كافر مه‌كه (كه‌چی هه‌ندێك هه‌ر كۆڵیان نه‌داو) له‌و فریشتانه‌وه شتی وافێر ده‌بوون كه ژن و مێردی پێ له یه‌ك جوودا بكه‌ن، (هه‌ر چه‌نده) ئه‌و جادووگه‌رانه ناتوانن هیچ زیانێك به كه‌س بگه‌یه‌نن، مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، ئه‌و خه‌ڵكه سه‌رگه‌ردانه هه‌میشه فێری شتێك ده‌بن كه زیانیان لێده‌داو سوودی نیه بۆیان، بێگومان ده‌شزانن ئه‌وه‌ی كاڵای وای كڕی بێت و شتی وافێر ببێت له‌و دونیا هیچ به‌هره‌یه‌كی ده‌ست ناكه‌وێت، (به‌ڕاستی) ئه‌و شته‌ی ئه‌وان خۆیان پێ فرۆشتووه و كه‌وتونه‌ته داوییه‌وه شتێكی زۆر ناپه‌سه‌نده ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن (چونكه سیحر‌و جادوو چه‌واشه كاریه و كارێكی نادروسته).
جۆرێكی تر له جادوو فوكردنه به چه‌ند گرێیه‌كدا، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : {قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلۡفَلَقِ (١) مِن شَرِّ مَا خَلَقَ (٢) وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ (٣) وَمِن شَرِّ ٱلنَّفَّٰثَٰتِ فِي ٱلۡعُقَدِ (٤) وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ (٥} [الفلق: 1- 5] واته : ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به‌و دروستكه‌ره‌ی كه به‌ره‌به‌یان پێش ده‌هێنێت (1) له شه‌ڕ و خراپه‌ی هه‌رچی شتێك که دروستی کردووه (له جنۆكه و ئاده‌میزاد و مار و مێرو) (2) وه له‌شه‌ڕو خراپه‌و زیانی تاریكی شه‌و، كه دادێت و هه‌موو شتێك داده‌پۆشێ به‌ژیره‌وه‌و ترووسكایی لێ ده‌بڕی و ده‌بێته شه‌وه زه‌نگ (3) وه له‌شه‌ڕی ئه‌وانه‌ی فوو ده‌كه‌ن به گرێكاندا ( واته له‌شه‌ڕی جادووگه‌ران) (4) وه له‌شه‌ڕی كه‌سانی ڕژد و حه‌سوود كاتێك كه ڕژدی و حه‌سوودی ده‌به‌ن (5) .
2- ئه‌ستێره‌گره‌وه : ئه‌مه‌ش بریتیه له به‌ڵگه هێنانه‌وه به ئه‌حواڵی گه‌ردوون ڕووداوه‌كانی سه‌ر زه‌وی كه هێشتا ڕوویان نه‌داوه، واته ئه‌م ئه‌ستێره گره‌وانه سه‌یری شوێن وجێگای ئه‌ستێره‌كان ده‌كه‌ن و هه‌واڵی هه‌ندێك ڕووداو و گۆڕانكاری ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵكی كه هێشتا ڕووی نه‌داوه وته‌نها له زانست و عیلمی خوای گه‌وره‌دایه، عبد الله یكوڕی عه‌باس (خوایان لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : " من اقتبس علما من النجوم فقد اقتبس شعبة من السحر زاد مازاد " { رواه أبو دواد، سنن أبي داود ژماره (3905)} واته : هه‌ركه‌سێك زانستێك له ئه‌ستێره‌كانه‌وه فێر ببێت ئه‌وه بێگومان به‌شێكی له سیحر وجادوو وه‌رگرتووه، زیاد له‌وه‌ی كه زیادی كردووه .
3- هه‌ڵدانی باڵنده وكێشانی خه‌ت له‌سه‌ر زه‌وی : قوطنی كوڕی قه‌بیصه له‌باوكیه‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه كه ووتویه‌تی : له پێغه‌مبه‌ری خودام بیست (صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رمووی : " العيافة والطيرة والطرق من الجبت " { سنن ابي داود به‌ژماره‌ی (3907) و مسند أحمد (3/477)} واته : هه‌ڵدان و هه‌ڵفڕاندنی باڵنده و كێشانی خه‌ت له‌سه‌ر زه‌وی وڕه‌شبینی كردن له‌جوڵان وكاری باڵنده‌كان هه‌ر هه‌مووی به‌شێكه له سیحر وجادوو، (العیافة) به‌مانای هه‌ڵدان وهه‌ڵفڕاندنی باڵنده وگه‌شبینی وڕه‌ش بینی به‌ناو وده‌نگ وڕێڕه‌وه‌یان دێت، (الطرق) یش به‌واتای كێشانی خه‌ت كێشانی دێت له‌سه‌ر زه‌وی، یان به‌واتای هه‌ڵدانی به‌رد و بانگه‌شه‌ی زانینی غه‌یب دێت .
4- فالچێتی (الكهانة) بریتیه له بانگه‌شه‌ی زانینی زانستی غه‌یب، ئه‌صڵیش له‌م كاره‌دا ئه‌وه‌یه كه جنۆكه‌كان له‌ڕێگای گوێگرتنیان له فریشته‌كان هه‌ندێك له هه‌واڵ ئه‌چپێنن به‌گوێی ئه‌و فاڵچیانه‌دا .
ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت) له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی : " من أتى كاهنا فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد (صلى الله عليه وسلم) " { رواه أبو داود وأحمد والحاكم، سنن أبي داود (3904) ومسند أحمد (2/429) والمستدرك (1/50) قال الحاكم صحيح على شرط الشيخين ووافقه الذهبي} واته : هه‌ركه‌سێك بچێت بۆلای فاڵچی و كاهنێك و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت به‌ڕاستی بزانێت وبڕوای پێ بكات، ئه‌وا بێگومان بێباوه‌ڕ بووه به‌وه‌ی كه دابه‌زیوه بۆ سه‌ر محمد (صلی الله علیه وسلم) .
5- نووسینی پیته‌كانی ( ئه‌با جاد ) : ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه هه‌ر پیتێك نرخێكی له ژماره بۆ داده‌نرێت و پاشان ئه‌مه جێ به‌جێ ده‌كرێت به‌سه‌ر ناوی مرۆڤه‌كان و كات وشوێنه‌كاندا، پاشان له ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌دا حوكمی پێ ئه‌درێت به‌سه‌ر خۆشبه‌ختی یان به‌دبه‌ختی ئه‌و كه‌سه یان ئه‌و شوێنه یان ئه‌و كاته‌دا.
عبد الله‌ی كوڕی عه‌باس (خوایان لێ ڕازی بێت) له‌باره‌ی گه‌ل وهۆزێكه‌وه كه خه‌ریكی نووسینی ( ئه‌با جاد) ن وسه‌یری ئه‌ستێره‌كان ده‌كه‌ن : " ما أرى من فعل ذلك له عند الله من خلاق " {رواه عبد الرزاق في المصنف، المصنف (11/26)} واته : ئه‌و كه‌سانه كه وه‌ها كارێك ده‌كه‌ن نابینم كه لای خوای گه‌وره هیچ كه‌ڵك وسوودێكیان پێ بگات و له‌به‌هره وپاداشتی خودا‌ش بێ به‌ش ده‌بن وپاشه‌ڕۆژیشیان خراپه ده‌بێت .
6- خوێندنه‌وه‌ی ناو له‌پی ده‌ست و فنجان : و نمونه‌ی ئه‌مانه كه هه‌ندێك كه‌س له‌و فنجان وله‌پ خوێنه‌وانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی پێ ده‌كه‌ن كه گوایه ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا ڕوو ده‌دات له مردن وژیان وهه‌ژاری وده‌وڵه‌مه‌ندی وته‌ندروستی ونه‌خۆشی و نمونه‌ی ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی ده‌زانن .
7- ئاماده‌كردنی ڕۆحه‌كان : ئه‌رباب وخاوه‌نی ئه‌م درۆ وده‌له‌سانه وای بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه گوایه ده‌توانن گیانی مردوه‌كان ئاماده بكه‌ن و بیانهێننه‌وه و پرسیاری هاڵ وهه‌واڵی مردنیان لی بكه‌ن له خۆشی وشادی وسزاكانی ناو گۆڕ و غه‌یری ئه‌مانه‌یش، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له ده‌جالی وشه‌یتانی وشه‌عوه‌ذه وفریودانی خه‌ڵكی كه مه‌به‌ستیان پێی تێكدانی بیروباوه‌ڕ وره‌وشتی خه‌ڵكیه، مه‌به‌ستیان شاردنه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ته لای خه‌ڵكانی نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار وخواردنی ماڵی خه‌ڵكیه به ناهه‌ق وباتڵ وگه‌شتن به بانگه‌شه‌ی زانینی علمی غه‌یب وشته په‌نهان ونادیاره‌كان .
8- ڕه‌شبینی (التطیر) : بریتیه له ڕه‌شبینی به‌فڕینی باڵنده‌كان به‌لای ڕاستدا یان به‌لای چه‌پدا یان ڕه‌شبینی به ته‌م ومژی هه‌وا، ئه‌مه‌ش ده‌رگایه‌كی شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردانه بۆ خوای گه‌وره، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له شه‌یتانه‌وه‌یه كه ده‌یخاته دڵی خه‌ڵكیه‌وه و به‌وه ده‌یانترسێنێت .
عیمرانی كوڕی حوصه‌ین به‌فه‌رمووده‌یه‌كی مه‌رفوع ڕیوایه‌تی كردووه : " ليس منا من تطير أو تطير له، أو تكهن أو تكهن له، أو سحر أو سحر له، ومن أتى كاهنا فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد (صلى الله عليه وسلم)" {رواه البزاز، مسند البزاز (9/52) (3578) وقال الهيثمي في مجمع الزوائد (5/117) رجاله رجال الصحيح} واته : له ئێمه نییه ئه‌و كه‌سه‌ی باڵنده هه‌ڵبدات بۆ زانینی خۆشبه‌ختی و به‌دبه‌ختی، یان باڵنده‌ی بۆ هه‌ڵبدرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ( واته ڕه‌شبینی یان گه‌شبینی پێ بكرێت) وه له ئێمه نییه ئه‌و كه‌سه‌ی فاڵ بگرێته‌وه یان فالێ بۆ بگیررێته‌وه، وه ئه‌و كه‌سه‌ی جادوو بكات یان جادووی بۆ بكرێت، وه هه‌ركه‌سێك بچێته لای قاڵچیه‌ك و بڕوای هه‌بێت به‌وه‌ی كه‌ده‌یڵێت ئه‌وه بێباوه‌ڕ بووه به‌وه‌ی دابه‌زیوه بۆ محمد (صلی الله ععلیه وسلم) .
له خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار داواكارین كه بار وگوزه‌ران وحاڵی موسڵمانان باش بكات و زانست و زانیاری و تێگه‌شتنیان له ئاینی پیرۆزی ئیسلام پێ ببه‌خشێت و پانایان بدات له فڕوفێڵی تاوانباران وفریودانی شوێنكه‌وتوانی شه‌یتان.