×
پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: سوننه‌ت چۆنه‌ له‌ پاش هه‌ڵسانه‌وه‌ له‌ ڕكوع‌، ئایا بریتیه‌ له ده‌ست‌ درێژكردن یان دانانی ده‌ستی ڕاست له‌سه‌ر‌ ده‌ستی چه‌پ له‌سه‌ر سینگ؟

    بۆچوونی زانایان دهربارهی دهست گرتن له پاش ههڵسانهوه له ڕكوع

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    ﴿ أقوال العلماء في كيفية وضع اليدين بعد الركوع ﴾

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    بۆچوونی زانایان دهربارهی دهست گرتن له پاش ههڵسانهوه له ڕكوع

    پرسیار: سوننهت چۆنه له پاش ههڵسانهوه له ڕكوع، ئایا بریتیه له دهست درێژكردن یان دانانی دهستی ڕاست لهسهر دهستی چهپ لهسهر سینگ؟

    وهڵام: دانانی ههردوو دهست له پاش ڕاستبوونهوه له ڕكوع له نوێژدا ڕای جیاوازی تێدایه له نێو زانایانی سهردهمدا، بۆ نمونه شێخ عبد العزیز بن باز ڕهحمهتی خوای لێ بێت وههندێ له زانایانی نهجد وحیجاز دهڵێن سوننهت ئهوهیه كهوا دهستی ڕاستت بخهیته سهر دهستی چهپ ولهسهر سینگت داێنهییت، وه درێژكردنی دهستهكان مهكروهه نابێت بكرێت لهبهر ئهوهی پێچهوانهی سوننهته، وه بهڵگهیان بریتیه له فهرمودهی پێغهمبهری خوا كهوا دهربارهی دستگرتن هاتوه له كاتی وهستان له نوێژدا، وه دهڵێن: هیچ جیاوازی نیه له نێوان ههستانی پێش و پاشی ڕكوعدا ؛ چونكه فهرموودهكان ههردوو حاڵهتهكه دهگرێتهوه.

    وه ئهو فهرمودهیهی كهوا ئهم بۆچونه به هێز دهكات بریتیه له كێڕانهوهی وائیلی كوڕی حهجر خوا لێی ڕازی بێت كه دهفهرموێت:(( رأيت النبي صلى الله عليه وسلم إذا كان قائماً في الصلاة يضع يده اليمنى على كفه اليسرى )) اخرجه النسائی باسناد صحیح.

    ئهمهش ههستانی پێش ركوع وپاشیشی دهگرێتهوه.

    شپخ عبد العزیز بن باز ڕهحمهتی خوای لێ بێت دهفرموێت: ئهوهی بۆچونی وایه كه دهست شۆر بكرێتهوه له پاش ركوع هیچ بهڵگهیهكی وای نیه كه پشتی پێببهسرێت، بهڵكو پێچهوانهی سوننهته.

    وه زۆربهی زانایانی پێشوو سهردهم لهگهڵ دهست شۆركردنهوهن له پاش ڕكوعدا، بهڵكو شێخ ئهلبانی ڕهحمهتی خوای لێ بێت بۆچونی وایه دهست گرتن له پاش ركوعدا بیدعهیه.

    بهههر حاڵ، ئهم مهسئهلهیه مهسئهلهیهكی فهرعیه و له سوننهتهكانی نوێژه وله واجیبات نیه له لای ههموو زانایان، وه نابێت ئهم جۆره مهسئهلانه ببێته مایهی ناكۆكی له نێوان موسڵماناندا، ئهوهی دهست بگرێت له پاش ههڵسانهوه له ڕكوعدا ڕهوایه، ئهوهیشی شۆری كاتهوه ههر ڕهوایه.

    خوای گهورهش زانا وشارهزاتره ..