جۆره‌كانی په‌رستنی خوای گه‌وره
پۆڵێنه‌كان
Full Description
جۆره‌كانی په‌رستنی خوای گه‌وره
] kurdish – كوردی – كردي [
كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕانی: سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1433
﴿ أنواع العبادة ﴾
« باللغة الكردية »
جماعة من العلما‌ء
ترجمة: سرباز حميد قادر
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1433
جۆره‌كانی په‌رستنی خوای گه‌وره
جۆره‌كانی په‌رستن (العبادة) زۆرن : هه‌موو كاروكرده‌وه‌یه‌كی چاك وباش كه خوای گه‌وره خۆشی بووێت وپێی ڕازی بێت، جا كرداری یان ووتار بێت، دیار وئاشكرا یان نادیار بێت، ئه‌وه جۆرێكه له‌جۆره‌كانی په‌رستن وپه‌رستنێكه له‌كۆی سه‌رجه‌م په‌رستنه‌كان، ئه‌مه‌ش كه‌باسی ده‌كه‌ین چه‌ند نموونه‌یه‌كه له‌و په‌رستنانه :
1-له‌جۆره‌كانی په‌رستن، دوعا ونزا به‌هه‌ردوو جۆره‌كه‌یه‌وه، نزا ودوعای دواكاری له‌خوای گه‌وره (دعاء المسألة)، دوعا ونزای په‌رستن (دعاء العبادة).
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فَٱدۡعُواْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ) (غافر: 14} واته : که‌واته له خوا بپاڕێنه‌وه و به‌پاکی وبۆی گه‌ردن که‌چ بن، هه‌رچه‌نده بێ باوه‌ڕانیش پێیان ناخۆش بێت، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (وَأَنَّ ٱلۡمَسَٰجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدۡعُواْ مَعَ ٱللَّهِ أَحَدٗا) {الجن: 18} واته : دڵنیابن که: مزگه‌وته‌کان هی خوای گه‌وره‌ن، ده‌بێت هه‌ر ئه‌وی تێدا بپه‌رسترێت و ناوی که‌سی تر نه‌کرێته شه‌ریك و هاوتای ناوی ئه‌و زاته .... له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت : (وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّن يَدۡعُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَن لَّا يَسۡتَجِيبُ لَهُۥٓ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَهُمۡ عَن دُعَآئِهِمۡ غَٰفِلُونَ (٥) وَإِذَا حُشِرَ ٱلنَّاسُ كَانُواْ لَهُمۡ أَعۡدَآءٗ وَكَانُواْ بِعِبَادَتِهِمۡ كَٰفِرِينَ (٦) {الأحقاف: 5- 6} واته : کێ گومڕاتره له‌و که‌سه‌ی که هاوار له غه‌یری خوا بکات و وه‌ڵامی ناداته‌وه هه‌تا ڕۆژی دوایی، له‌كاتێكدا ئه‌و (هاوار لێکراوانه ، ئه‌و بت ودار ودهوهنهی ئه‌وان هاواریان بۆ ده‌به‌ن) له هاواری ئه‌وان بێ ئاگان(5) کاتێکیش خه‌ڵك کۆده‌کرێنه‌وه (له قیامه‌تدا) په‌رستراوه‌کان ده‌بنه دوژمنیان وه (په‌رستراوه‌کان) به په‌رستنه‌که‌یان باوه‌ڕ ناکه‌ن.
جا هه‌ركه‌س هاوار بكاته كه‌سیك له‌غه‌یری خودا بۆ شتێك كه جگه له‌خوای گه‌وره ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه موشریك بووه وهاوه‌ڵی بۆ خودا بڕیارداوه بێباوه‌ڕه، جا ئه‌و كه‌سه‌ی هاواره‌كه‌ی بۆلا ده‌برێت زیندوو بێت یان مردوو، وه ئه‌گه‌ر كه‌سیك داوا له‌كه‌سێكی زیندوو بكات و ئه‌و كه‌سه له‌توانایدا هه‌بێت ئه‌و شته ئه‌نجام بدات، بۆ نموونه بڵێ : ئه‌ی فڵان كه‌س خواردنم بده‌رێ، یان فڵان كه‌س ئاوم بده‌رێ، ئه‌مانه و نموونه‌ی ئه‌مانه ئه‌وه هیچ شتێكی تێدا نییه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌شی هاوار له‌كه‌سێكی مردوو یان كه‌سێكی غائب بكات بۆ شتێك له‌مانه ئه‌وه ئه‌و كه‌سه هاوهڵدانهره بۆ خودا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی مردوو یان غائب ناتوانێت كارێكی وا ئه‌نجام بدات (وه‌ك داوای خواردنی لێ بكه‌یت، یان داوای ئاوی لێ بكه‌یت) .
دوعا و نزایش دوو جۆره : دوعا ونزای داواكردنی شتێك (دعاء المسألة) و دوعا ونزای په‌رستن(دعاء العبادة) .
دوعا ونزای داواكردن (دعاء المسألة) ئه‌وه‌یه كه‌سێك داوای خه‌یری وبێری دونیا و دواڕۆژبكات، دوعا و نزای په‌رستنیش (دعاء العبادة) هه‌موو په‌رستنێك كه له‌خوای گه‌وره نزیكت بكاته‌وه جا چی دیار بێت یان نادیار بێت، چونكه كه‌سی داواكار به زمانی حاڵ و گفتوگۆی خۆی داوا له‌خوای گه‌وره ده‌كات كه ئه‌و په‌رستنه‌ی لێ وه‌ربگرێت و پاداشتی خێریشی له‌سه‌ر بداته‌وه..
هه‌موو ئه‌و فه‌رمان و قهدهغهكردنهیش له دوعا ونزا لای غه‌یری خودا له‌قورئانی پیرۆزدا هاتووه، یان ثهنای كه‌سی داواكاری له‌سه‌ر كراوه، هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی نزا ودوعای داواكردن و په‌رستن ده‌گرێته‌وه.
2- 3- 4- : هه‌روه‌ها له‌جۆره‌كانی دوعا ونزا : خۆشه‌ویستی بۆ خودا وترس له‌خواد وئومێد وڕجا بۆ خودا، ئهمانهشپێشتر قسه‌مان له‌سه‌ر كردن، كه یه‌كێكن له سێ ڕوكن و بنه‌ماكه‌ی په‌رستن .
5- ته‌وه‌كول وپشت به‌ستن : ئه‌مه‌ش به‌مانی پشت به‌ستن دێت به‌شتێك : ته‌وه‌كول وپشت به‌ستن به‌خوای گه‌وره (الله) ڕاستی خۆدانه‌ده‌ستی فه‌رمانه‌كانی به‌نده‌یه بۆلای خوای گه‌وره ومتمانه‌یه به‌په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ هه‌ستان به‌وه‌ی كه شه‌رع ڕێگای پێداوه له‌گرتنه‌به‌ری هۆكاره‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سوود وقازانجه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی زیان وزه‌ره‌ره‌كان، خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : (وَعَلَى ٱللَّهِ فَتَوَكَّلُوٓاْ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ) {المائدة: 23} واته : هه‌ر به‌خوا ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن...هه‌وره‌ها فه‌رموویه‌تی : (وَمَن يَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسۡبُهُۥٓۚ) {الطلاق: 3} واته : وه‌هه‌ركه‌سێك پشت به‌خوا ببه‌ستێ - دوای به‌كار هێنانی هۆكار- ئه‌وه ته‌نها خوای به‌سه‌و كاروباری بۆ ئاسان ده‌كات.
6- 7 -8 - : هه‌ندێكی تر له‌جۆره‌كانی په‌رستن بریتین له (الرغبة) و (الرهبة) و (الخشوع) .
(الرغبة) : به‌واتای حه‌زكردن وپێخۆش بوون به‌گه‌یشتنی ئه‌وه‌ی خۆشت ده‌وێت، وه (الرهبة) : ئه‌مه‌یش به‌واتای ترسێكی به‌رهه‌مدار كه‌وات لێ بكات ڕابكه‌یت له‌وه‌ی لێی ده‌ترسیت، وه (الخشوع) یش : به‌مانای زه‌لیلی و ملكه‌چی بۆ گه‌وره‌یی خودا به‌شێوه‌یه‌ك ته‌سلیمی قه‌زای شه‌رعی و كه‌ونی خودا بیت (له‌شوێنی خۆیدا باسی ئه‌م دوو جۆره قه‌زایه ئه‌كه‌ین) خوای گه‌وره‌ش له‌باره‌ی ئه‌م سێ جۆره‌ی په‌رستنه‌وه فه‌رموویه‌تی: (فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ وَوَهَبۡنَا لَهُۥ يَحۡيَىٰ وَأَصۡلَحۡنَا لَهُۥ زَوۡجَهُۥٓۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡخَيۡرَٰتِ وَيَدۡعُونَنَا رَغَبٗا وَرَهَبٗاۖ وَكَانُواْ لَنَا خَٰشِعِينَ) {الأنبياء: 90} واته : دوعامان لێ گیرا كرد‌و وه‌ڵاممان دایه‌وه(له زه‌كه‌ریا) و یهحیایاشمان پێ به‌خشیی، وه ژنهكهییشمان بۆ هێنایه باری منداڵ بوون لهحاڵێكا پێشتر منداڵی نه ئه‌بوو، چونكه ئه‌وان هه‌موویان له كاری خێر‌و چاكه‌دا به‌رده‌وام په‌له‌و تالوكهیان ده‌كرد، هه‌میشه له‌به‌ر هیوای میهره‌بانی و ره‌حمه‌تی ئێمه‌دا نزایان ده‌كرد، وه له‌ترسی دۆزه‌خ هاواریان ده‌كرد، له ئاست ئێمه هه‌مووكات خۆ به‌كه‌م زان و ملكه‌چی كار‌و فه‌رمانی ئێمه بوون.
9- یه‌كێكی تر له‌جۆره‌كانی په‌رستن (الخشیة) به‌مانای ترسێك دێت كه بنیات نرابێت له‌سه‌ر علیم وزانستێك كه خاوه‌نه‌كه‌ی عیلمی به‌گه‌وره‌ی وكه‌مالی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و زاته هه‌بێت كه لێی ده‌ترسێت كه خوای گه‌وره‌یه (الله) له‌م باره‌یه‌شه‌وه په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وحَيۡثُ مَا كُنتُمۡ فَوَلُّواْ وُجُوهَكُمۡ شَطۡرَهُۥ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَيۡكُمۡ حُجَّةٌ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡ فَلَا تَخۡشَوۡهُمۡ وَٱخۡشَوۡنِي ...) {البقرة: 150} واته : ئێوه‌ش (ئه‌ی موسوڵمانان) له هه‌ر كوێ بوون و هه‌ن ڕووتان وه‌رچه‌رخێنن به‌لای ئه‌ودا، تا خه‌ڵكی و میلله‌تانی تر هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌بێت به‌سه‌رتانه‌وه، مه‌گه‌ر سته‌مكارانیان (كه به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك قایل نابن و هه‌ر ئاشووب و پیلان ده‌گێڕن)، جا له‌و تاوانبار‌و پیلانگێڕانه مه‌ترسن، به‌ڵكو ته‌نها له من بترسن .
له‌جێگایه‌كی تریشدا فه‌رموویه‌تی : (ٱلۡيَوۡمَ يَئِسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن دِينِكُمۡ فَلَا تَخۡشَوۡهُمۡ وَٱخۡشَوۡنِۚ ...) {المائدة: 3} واته : ئیتر وا (ئه‌مرۆ) ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه ئه‌وانه‌ی كهكافرو بێ باوه‌ڕن، له‌گه‌یاندنی زیان به دینه‌كه‌تان، واته: بێ ئومێد‌و بێ هیواو ته‌ماح بڕ بوون له‌وه كه ئێوه لهئایینهكهتان وازبێنن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ردین و ئایینی ئه‌وان، ده‌شزانن كه ئیتر هه‌رگیز زاڵ نابن به‌سه‌رتانا، كه‌وابوو له‌وان مه‌ترسن، و هه‌ر له من بترسن و پاریزگاری له‌سنووره‌كانی من بكه‌ن ...
10-جۆرێكی تر په‌رستن ( الإنابة ) واته : گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره بۆ لای زاتی (الله) وهه‌ستان به‌ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌كانی ودووركهوتهنهوه له سه‌رپێچیه‌كانی، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : (وَأَنِيبُوٓاْ إِلَىٰ رَبِّكُمۡ وَأَسۡلِمُواْ لَهُۥ...) {الزمر: 54} واته : بگه‌ڕێنه‌وه‌و بۆلای په‌روه‌ردگارتان و ملكه‌چی فه‌رمانی ئه‌وبن..
11- جۆرێكی تر (الاستعانة)یه كه به‌واتای داواكردن له‌خوای گه‌وره دێت كه كاروباری دین و دونیات بۆ جێ به‌جێ بكات، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : (إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ) {الفاتحة: 5} واته : ئه‌ی خوای گه‌وره ته‌نها تۆ ده‌په‌رستم و ته‌نها داوای یارمه‌تی وكۆمه‌كی دین ودونیا له‌تۆ ده‌كه‌م.... پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) له‌و وه‌صیه‌ته‌ی كه بۆ إبن عباسی كرد (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی : "وإذا استَعَنتَ فَاستَعِن بِاللهِ" {سنن الترمذي (2515) ومسند أحمد (1/307) ئيمامی تیرموذی ئه‌م فه‌رمووده‌ی به حه‌سه‌ن داناوه و حاكمیش به سه‌حیح} واته : ئه‌گه‌ر داوای یارمه‌تی وكۆمهكت كرد ته‌نها له خوای گه‌وره‌ی داوا بكه.
12- یه‌كێكی تر لهپهرستنهكان (الاستعاذة) یه به‌مانای داوای په‌نادان وپاراستن له‌شتێكی خراپ وبه‌د، خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : (قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلۡفَلَقِ (١) مِن شَرِّ مَا خَلَقَ (٢) {الفلق: 1- 2} واته : ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که به‌ره‌به‌یان پێش ده‌هێنێت (1) له شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌رچی كهدروستی كردووه، هه‌رشتێ خراپه‌ی لێبووه‌شێته‌وه(2) ..... هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلنَّاسِ (١) مَلِكِ ٱلنَّاسِ (٢) إِلَٰهِ ٱلنَّاسِ (٣) مِن شَرِّ ٱلۡوَسۡوَاسِ ٱلۡخَنَّاسِ (٤) ٱلَّذِي يُوَسۡوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ (٥) مِنَ ٱلۡجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ (٦) {الناس: 1-6} واته : ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خه‌ڵکی (1) به‌پادشای خه‌ڵکی (2) به په‌رستراوی خه‌ڵك (3) له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی که وه‌سوه‌سه و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ ده‌خاته دڵه‌وه که (4) له‌و شتانه‌ی كه وه‌سوه‌سه فڕێ ده‌داته ناو سینه‌و دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكییه‌وه (5) له جنۆكه و ئینسان ئه‌وانه‌ی شه‌یتان سیفه‌تن (6) .
13- (الاستغاثة) جۆرێكی تری په‌رسته كه به‌واتای : داوای یارمه‌تی وكۆمه‌ك دێت له‌كاتی ناڕه‌حه‌تی وته‌نگانه‌دا كه خوای گه‌وره به‌هاناته‌وه بێت، خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : (إِذۡ تَسۡتَغِيثُونَ رَبَّكُمۡ فَٱسۡتَجَابَ لَكُمۡ ...) {الأنفال: 9} واته : یادی ئه‌وکاته بکه‌نه‌وه که‌له په‌روه‌ردگارتان ده‌پاڕانه‌وه و داوای یارمه‌تیتان لێ ده‌کرد، خوایش خێرا هات به هاناتانه‌وه....
13- (الذبح) سه‌ربڕین: مه‌به‌ست پێی ده‌رهێنانی گیان وڕشتنی خوێنه به‌و شێوه تایبه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت، به‌مه‌به‌ستی نزیك بوونه‌وه له‌خودا، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : (قُلۡ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحۡيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ) {الأنعام: 162} واته : بڵێ: به ڕاستی نوێژ و حه‌ج و قوربانیی (سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ) و ژیان و مردنم گشت هه‌ر بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانه‌كانه.... له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت: (فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَٱنۡحَرۡ) {الكوثر: 2} واته : جا نوێژ بكه بۆ په‌روه‌ردگارت، وه‌له سوپاسی ئه‌و هه‌موو چاكه‌دا، هه‌ر بۆئه‌و قوربانی سه‌ر بكه، واته: وه‌ك قوره‌یش مه‌به، كه حه‌یوانیان هه‌م بۆ خوا‌و، هه‌م بۆ بته‌كان سه‌ر ئه‌بڕی، نه‌خێر، ده‌شێ تۆ ته‌نها بۆ خوای گه‌وره قوربانی بكه‌یت.
14- (النذر) جۆرێكی تره له‌په‌رستن، به‌مانای ئه‌وه دێت كه كه‌سێك خۆی مولزه‌م وپابه‌ند بكات به‌شتێكه‌وه، یان خۆی پابه‌ند بكات به طاعه‌ت وپهرستنێكی خوای گه‌وره‌وه كه واجب نییه له‌سه‌ری، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (يُوفُونَ بِٱلنَّذۡرِ وَيَخَافُونَ يَوۡمٗا كَانَ شَرُّهُۥ مُسۡتَطِيرٗا) {الإنسان: 7} واته : له دونیادا هه‌ر شتێ نه‌زر بكه‌ن و بڕیاری له سه‌ر بده‌ن له كارێكی چاكه، وه‌فای پێ ده‌كه‌ن و پێی هه‌ڵ ئه‌سن، بێ كه‌م و كورتی وه له‌رۆژێك ئه‌ترسن كه زیانه‌كه‌ی به هه‌موو شوێنێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ: " (من نذر أن يطيع الله فليطعه، ومن نذر أن يعصى الله فلا يعصه) واته: هه‌ركه‌سێك بڕیاریدا كه ده‌بێ گوێرایه‌ڵی خوا بێت، ده‌بێ جێبه‌جێی بكا، به‌ڵام كه‌سێ بڕیاریدا یاخی بێت له‌خوا، نابێ قسه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكا‌و یاخی ببێت.
ئه‌مانه‌ی كه باسمانكرد چه‌ند جۆرێكن له په‌رستنی خوای گه‌وره كه هه‌ر هه‌موویان ته‌نها مافی خوای گه‌وره‌یه وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بدرێت به‌كه‌سێكی تر وبۆ كه‌سێكی تر بكرێت.
پهرستنهكانیش به‌و پێیه‌ی كه ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ده‌بن به‌سێ به‌شه‌وه :
به‌شی یه‌كه‌م : په‌رستنه‌كانی دڵ : وه‌ك خۆشه‌ویستی وترس وئومێد و ڕجا و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خودا و ترسێك كه بنه‌ماكه‌ی زانست وزانیاری بێت، له‌گه‌ڵ پشت به‌ستن به‌خودا وچه‌ند جۆرێكی تریش.
به‌شی دووه‌م : په‌رستنه‌كانی زمان : وه‌ك سوپاس كردن والله أكبر كردن وسبحان الله كردن ئیستغفار وداوای لێ‌خۆش بوون ووخوێندنهوهی قورئان نزا وپاڕانه‌وه وهه‌ندێك شتی تریش.
به‌شی سێهه‌م : په‌رستنی ئه‌ندامه‌كانی تری له‌ش : وه‌ك نوێژ كردن وڕۆژووگرتن وزه‌كاتدان وحه‌جكردن وخێر وصهدهكردن و جیهاد وتێكۆشان له‌پێناو خوادا.