ئه‌گه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك پاره‌ی ئه‌مانه‌تی كه‌سێكم لابێت وساڵی به‌سه‌ردا گه‌رایه‌وه
پۆڵێنه‌كان
- زه‌كات << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار : ئه‌گه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك پاره‌ی ئه‌مانه‌تی كه‌سێكم لابوو وساڵی به‌سه‌ردا گه‌ڕایه‌وه، ئایا هه‌ر ده‌بێت من به‌خاوه‌ن پاره‌كه بڵێم كه ئه‌و پره پاره ئه‌مانه‌ته‌ی لای منه تاوه‌كو زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكات، یان من زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكه‌م؟
وه‌ڵام : ئه‌بێت ئه‌و زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكات چونكه خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌وی واجب كردووه (مه‌به‌ست خاوه‌ن پا‌ره‌كه‌یه) وه خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو واتده‌زانی كه ئه‌و نازانیت زه‌كاتی ئه‌و ماڵه‌ی له‌سه‌ر واجبه، ئه‌وا پێوست ده‌كات تۆ پێی رابگه‌یه‌نیت و بیری بخه‌یته‌وه كه زه‌كاتی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌سه‌ر واجبه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واتده‌زانی ئه‌و بێ ئاگایه له‌و ماڵ وپاره‌یه‌ی لای تۆیه و له‌بیری چووه‌ته‌وه، ئه‌وا پێویست ده‌كات تۆ بیری بخه‌یته‌وه ئه‌ویش له‌ڕوانگه‌ی هاوكاری وهاریكاری یه‌كتر كردن له‌سه‌ر كاری خێری و چاكه وله‌خواترسان خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت : (وَتَعَاوَنُواْ عَلَى ٱلۡبِرِّ وَٱلتَّقۡوَىٰۖ وَلَا تَعَاوَنُواْ عَلَى ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِۚ .... ) {المائدة : 2} واته : له‌سه‌ر كاری خێر وچاكه وله‌خواترسان هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن، به‌ڵام بۆ گوناهـ و تاوان و ده‌ستدرێژی و، له‌سنوور ده‌رچوونی خودا، هاوكاریی وكۆمه‌كی یه‌كتر مه‌كه‌ن ...
خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره ...