په‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستندا له‌گه‌ڵ به‌ڵگه وگرنگیه‌كانی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
په‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستندا له‌گه‌ڵ به‌ڵگه وگرنگیه‌كانی
] kurdish – كوردی – كردي [
عبدالسلام محمد پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1433
﴿ توحید الألوهیة : أدلته و أهمیته ﴾
« باللغة الكردية »
عبد السلام محمد بشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1433
په‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستندا له‌گه‌ڵ به‌ڵگه وگرنگیه‌كانی
الالوهیة : ووشه‌یه‌كه و له ووشه‌ی (إله) وه‌رگیراوه به‌واتای په‌رستراوی گوێڕایه‌ڵی بۆكراو، (إله) یش یه‌كێكه له ناوه پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره، دیسان (الالوهیة) یه‌تیش صیفهتێكه له صیفهتهكانی خوای گه‌وره وبه‌رز وبڵند، خوای گه‌وره (الله) په‌رستراوی هانا بۆ براوه، ئه‌و خوایه‌ی كه پێویسته دڵه‌كان هانای بۆ به‌رن و گوێرایه‌ڵ وملكه‌چ بن بۆی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره (الله) په‌روه‌ردگاری به‌رز وبڵنده، دروستكه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م گه‌ردونه‌یه، به‌هه‌موو صیفه‌ته جوان وكهماڵهكان وه‌صف ده‌كرێت، و دوور و به‌ریه له‌هه‌موو كه‌م وكوورتیهك، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ده‌بێت هه‌موو ملكه‌چی وزهلیلیهك هه‌ر بۆ ئه‌و بێت و بۆ كه‌سی تر نه‌بێت، له‌كاتێكدا كه هه‌ر خۆی خالق و دروستكار و به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ر و گه‌ڕێنه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێكه پێویست ده‌كات كه هه‌موو په‌رستنێك هه‌ر بۆ ئه‌و بیت و كه‌سی تر نه‌كرێت به‌شه‌ریك وهاوه‌ڵی .
یه‌كخواپه‌رستی له په‌رستندا بریتییه له تاكردنه‌وه‌ی خودا له سه‌رجه‌م په‌رستنه‌كاندا، ئه‌ویش به‌وه‌ی به‌نده‌كان ده‌بێت چاك بزانن ودڵنیابن له‌وه‌ی كه ته‌نها خوای گه‌وره (الله) په‌رستراوی به‌هه‌ق وڕاستیه، وه سه‌رجه‌م صیفاته‌كانی په‌رستراو له‌هیچ یه‌كێك له مهخلوقاتهكانیدا نییه وشایانی ئه‌وه مه‌قامه نییه خوای گه‌وره نه‌بێت، جا كاتێك به‌نده ئه‌وه‌ی زانی و وبه‌ڕاستی دانی به‌وه‌دانا ئه‌وا گشت په‌رستنه دیار وئاشكرا و نادیاره‌كانیش بۆ خوای گه‌وره ده‌كات، وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ڵده‌سێت به جێ به‌جێكردن و ئه‌نجامدانی ئه‌حكامه ئاشكراكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام وه‌ك نوێژ و زه‌كات و ڕۆژوو وحه‌ج و فه‌رمان به‌چاكه و قه‌ده‌غه‌كردن له‌خراپه وچاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك وباوك وبه‌جێهێنانی صیله‌ی ڕه‌حم، وه هه‌ڵیش ده‌سێت به بنه‌ما نهێنی وناوخۆییه‌كانی له باوه‌ڕ به‌خوا (الله) و به‌فریشته‌كانی وبه په‌رتووك وكتێبه‌كانی وبه پێغه‌مبه‌رانی و به‌ڕۆژی دوایی و به‌قه‌ده‌ری خێر و شه‌ڕی، وه له‌مه‌شدا هیچ مه‌به‌ستێكی تری نییه جگه له به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره و پاداشتی خێری .
به‌ڵگه‌كانی (یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستندا) وڕوونكردنه‌وه‌ی گرنگیه‌كانی
یه‌كه‌م : به‌ڵگه‌كانی
ده‌قه‌كان زۆرن وبهڵگهكانیش ئاشكرا و ڕوون له‌سه‌ر واجب بوونی تاككردنهوهی خوای گه‌وره (الله) به‌په‌رستن، ئه‌م به‌ڵگانه‌یش چه‌ند جۆرێكن :
1- هه‌ندێك جار به فه‌رمان پێكردن، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱعۡبُدُواْ رَبَّكُمُ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ) {البقرة:21} واته : ئه‌ی خه‌ڵكینه! ته‌نها په‌روه‌ردگاری خۆتان بپه‌رستن، كه ئێوه‌و پێشووه‌كانی ئێوه‌ی له‌نه‌بوون دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی خواناسی و ته‌قوا و پارێزكاری بگرنه به‌ر.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (وَٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَلَا تُشۡرِكُواْ بِهِۦ شَيۡٔٗاۖ) {النساء:36} واته : (ئه‌ی خه‌ڵکینه) ته‌نها خوا بپه‌رستن و هیچ جۆره شه‌ریک و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُ ...) {الاسرا‌ء:23 } واته : په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن. ئه‌مانه و چه‌ند ئایه‌تی تر كه باس له‌م بابه‌ته ده‌كات ..
2- وه‌هه‌ندێك جاریش به‌ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه تاكه مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كی له دروستكردن وخهلق كردنی مرۆڤ و جنۆكه برتییه له ته‌نها په‌رستنی خوای گه‌وره، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (وَمَا خَلَقۡتُ ٱلۡجِنَّ وَٱلۡإِنسَ إِلَّا لِيَعۡبُدُونِ) {الذاریات:56} واته : من جنۆکه و ئاده‌میزادم ته‌نها بۆ ئه‌وه دروست کردووه که به‌ندایه‌تی من بکه‌ن .
3- هه‌ندێك جاریش به‌وه ته‌عبیری لێ ده‌كرێت كه مه‌به‌ست له ناردن و ڕه‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌م جۆره‌ی یه‌كخواپه‌رستی بووه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (وَلَقَدۡ بَعَثۡنَا فِي كُلِّ أُمَّةٖ رَّسُولًا أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱجۡتَنِبُواْ ٱلطَّٰغُوتَۖ ... ) {النحل :36} واته : سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌کردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه که پێیان بڵێت: ته‌نها خوا بپه‌رستن، خۆتان دووره په‌رێز بگرن له هه‌موو په‌رستراوێکی تر جگه له‌خوا ...
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ( وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِيٓ إِلَيۡهِ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعۡبُدُونِ) {الانبیا‌ء:25} واته : له‌پێش تۆشه‌وه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر په‌یامبه‌رێكمان ناردووه وه‌حیی و سروشمان بۆكردووه كه: هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه جگه له من جاكهوایه هه‌ر به‌ته‌نها من بپه‌رستن.
4- وه‌هه‌ندێك جاریش ئه‌م یه‌كخواپه‌رستیه كراوه به مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌ناردنی په‌ڕاوه ئاسمانی وئیلاهیهكان، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ( يُنَزِّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ بِٱلرُّوحِ مِنۡ أَمۡرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦٓ أَنۡ أَنذِرُوٓاْ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱتَّقُونِ) {النحل :2} واته : خوا به‌فه‌رمانی خۆی فریشته‌ی وه‌حی (جبريل) به‌سروش و وهحیهوهو به فه‌رمانی په‌یامبه‌ریه‌تیی، ده‌نێرێ بۆ سه‌ر هه‌ركه‌سێك له به‌نده‌كانی كه خۆی بیه‌وێ و به‌شیاوی بزانێت، وه‌حییان بۆ دهكاو پێیان ده‌ڵێ: كه خه‌ڵك له‌سزا بترسێنن و، ئاگاداریان بكه‌ن كه جگه له من هیچ په‌رستراوێك به‌هه‌ق نییه جا كه‌واته لهسنوورهكانم پارێز بكه‌ن و، ولهمن بترسن .
5- هه‌ندێك جاریش به‌ڕوونكردنه‌وه و به‌یانكردنی گه‌وره‌یی فه‌زڵ ومه‌زنی پاداشتی خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌چی پاداشتێكی گه‌وره ونازونیعمهتێكی به‌ڕێزی بۆ ئاماده‌كراوه له دونیا ودواڕۆژدا، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَمۡ يَلۡبِسُوٓاْ إِيمَٰنَهُم بِظُلۡمٍ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلۡأَمۡنُ وَهُم مُّهۡتَدُونَ) {الا‌نعام : 82} واته : ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕوایان هێناو، له‌هه‌مان كاتدا ناحه‌قیی و شیركیان تێكه‌ڵ به ئیمانه‌كه‌یان نه‌كرد، ئاسایش و نه‌بوونی ترس له‌سزای خوا هه‌ربۆ ئه‌وانه، نه‌ك بۆ بت په‌رسته‌كان، و هه‌ر ئه‌وانیشن رێنمایی كرا‌و بۆ رێگه‌ی ڕاست و، بهههقیانهتیش له‌سه‌رینی.
پێشه‌وا(ئه‌حمه‌د) ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: كاتێ ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه، هاوه‌ڵان زۆرپێیان سه‌خڵه‌ت بوو و گوتیان: ئاخۆ كه‌سێك هه‌بێ سته‌می نه‌كردبێ له‌خۆی ؟ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: مه‌به‌ست به‌و (سته‌م)ـه له ئایهتهكهدایه (شیرك)ـه، واته: دانانی شه‌ریكه بۆ خوا, مه‌گه‌ر ئه‌و ئایه‌تانه‌تان نه‌خوێندۆته‌وه كه (لوقمان) به كوڕه‌كه‌ی خۆیگوت: ( يَٰبُنَيَّ لَا تُشۡرِكۡ بِٱللَّهِۖ إِنَّ ٱلشِّرۡكَ لَظُلۡمٌ عَظِيمٞ) .
6- وه‌هه‌ندێك جاریش به ئاگاداركردنه‌وه و ترساندن به‌وه‌ی نه‌كه‌وینه ناو دژه‌كه‌یه‌وه (كه هاوه‌ڵ په‌یداكردنه بۆ خودا) وه ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی دژه یه‌كخواپه‌رستی، وه باسكردنی ئه‌و سزا سه‌خته‌ی كه خوای گه‌وره ئاماده‌ی كردوه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه واز دێنیت له یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستنیدا، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : (إِنَّهُۥ مَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَقَدۡ حَرَّمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ ٱلۡجَنَّةَ وَمَأۡوَىٰهُ ٱلنَّارُۖ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنۡ أَنصَارٖ) {المائدة :72} واته : دڵنیابن ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه بێگومان خوا به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رامکردووه و شوێن و جێگا‌و سه‌ره‌نجامی ئاگره، ئه‌وسا ئه‌وسته‌مکارانه هیچ جۆره پشتیوانێکیان نی یه (که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت).
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (وَلَا تَجۡعَلۡ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتُلۡقَىٰ فِي جَهَنَّمَ مَلُومٗا مَّدۡحُورًا) {الاسرا‌ء : 39} واته : هه‌رگیز په‌رستراوێكی تر له‌گه‌ل خوا دامه‌نێ، ئه‌وسا به لۆمه كراوه‌یی و دهركراوهیی له ڕه‌حمه‌تی خوا، بێ یارو یاوه‌ر تووڕ بدرێیته ناو دۆزه‌خه‌وه، بێ ئه‌وه هیچ كه‌سێك هه‌بێت لێت بپرسێته‌وه .
ئه‌مانه وچه‌ندین به‌ڵگه‌ی تر كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر پێداگرتن له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی وبانگه‌واز بۆ كردنی وئاماژه‌دان به فه‌زڵه‌كه‌ی وڕوونكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی پاداشتی خاوه‌نه‌كه‌ی ومه‌زنی مه‌ترسی سهرپێچیكهرانی.
هه‌روه‌ها سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (صلی الله علیه وسلم) پڕیه‌تی له به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م جۆره‌ی یه‌كخواپه‌رستی (یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستندا) له‌و به‌ڵگانه‌یش :
1- ئیمامی بوخاری له سه‌حیحه‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردوه له له موعاذی كوڕی جه‌به‌له‌وه كه پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی : " یا معاذ أتدري ما حق الله على العباد، وما حق العباد على الله؟"، قلت: الله ورسوله أعلم، قال: حق الله على العباد: أن يعبدوه ولا يشركوا به شيئا، وحق العباد على الله : أن لا يعذب من لا يشرك به شيئا، قلت: أفلا أبشر الناس؟ قال: لا تبشرهم فيتكلوا " {البخاري التوحید (6938) مسلم الإیمان، (30) الترمذي (2643) إبن ماجه الزهد (4296) وأحمد (5/230) } واته : ئه‌ی موعاذ ئایا ئه‌زانیت مافی خوا (الله) چیه له‌سه‌ر به‌نده‌كان؟ ومافی به‌نده‌كان چیه له‌سه‌ر خوا (الله)؟ ووتم : خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئه‌زانن، فه‌رمووی : مافی خوا (الله) به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه ئه‌وه‌یه كه بیپه‌رستن وهیچ شه‌ریك وهاوهڵیكی بۆ دانه‌نێن، ومافی به‌نده‌كان به‌سه‌ر خوداوه، ئه‌وه‌یه كه سزای ئه‌و كه‌سه نه‌دات كه شه‌ریك وهاوه‌ڵی بۆ دانانێت، موعاذ ووتی : ووتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا موژده نه‌ده‌م به‌خه‌ڵكی؟ فه‌رمووی : موژده‌یان مه‌ده‌رێ چونكه پاڵی لێ ده‌ده‌نه‌وه .
2- عبدالله‌ی كوڕی عه‌باس (خوایان لێ ڕازی بێت) ئه‌ڵێت : كاتێك پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) موعاذی نارد بۆ یه‌مه‌ن پێی فه‌رموو: " إنك تقدم على قوم أهل كتاب فلیكن أول ما تدعوهم إلى أن یوحدوا الله تعالی فإذا عرفوا ذلك فأخبرهم أن الله فرض عليهم خمس صلوات في يومهم وليلتهم..." {البخاري المغازي (4090) وسلم الإیمان (19) والترمذي الزكاة (625) والنسائي الزكاة (2435) أبوداود الزكاة (1584) إبن ماجه الزكاة (1783) وأحمد (1/233) والدارمي الزكاة (1614) } واته : ئه‌ی موعاذ تۆ بۆ لای گه‌ل وهۆزێك ده‌چیت كه ئه‌هلی كتاب وخاوه‌ن نامه‌ی ئاسمانین، بایه‌كه‌م شتێك كه بانگیان ده‌كه‌ی بۆی ئه‌وه بێت كه یه‌كخواپه‌رست بن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان زانی وكردیان، پێیان رابگه‌یه‌نه كه خوای گه‌وره پێنج نوێژی له شه‌و ڕۆژێكیاندا له‌سه‌ر فه‌رز كردوون.....
3- له‌عبدالله‌ی كوڕی مه‌سعود (خوای لێ ڕازی بێت) كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : " من مات وهو یدعو من دون الله ندا دخل النار" {البخاري تفسیر القرا‌ن (4227) ومسلم الإیمان (92) وأحمد (1/443) } واته : هه‌ركه‌سێك مرد وهاوه‌ڵی بۆ خوای گه‌ور دانابێت ئه‌وه ده‌چێت ئاگره‌وه .
4-له‌جابری كوڕی عبدالله (خوای لێ ڕازی بێت) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : " من لقي الله لایشرك به شیئا دخل الجنة، ومن لقیه یشرك به شیئا دخل النار " {البخاري العلم (129) ومسلم الإیمان (32) وأحمد (3/244)} واته : هه‌ركه‌س بگات به‌خوای گه‌وره وهیچ شه‌ریك وهاوهڵێكی بۆ دانه‌نابێت ئه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه، وه هه‌ركه‌س بگات به‌خودا وشهریك وهاوه‌ڵی بۆ خودا دانابێت ئه‌وه ده‌چێته ئاگره‌وه .
فه‌رمووده‌كانی پیغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) سه‌باره‌ت به‌م باسه زۆرن و هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌ت هه‌یه باسیان بكه‌ین ...