هۆكاری ناونانی میقاتی (ذوالحلیفة) به ( أبیار علي)
پۆڵێنه‌كان
Full Description
هۆكاری ناونانی میقاتی (ذوالحلیفة) به ( أبیار علي)
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ سبب تسمیة میقات (ذو الحلیفة) بأبیار علي ﴾
« باللغة الكردية »
فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
هۆكاری ناونانی میقاتی (ذو الحلیفة) به ( أبیار علي)
پرسیار : بۆچی به میقاتی ئه‌هلی مه‌دینه ئه‌وترێت (أبیار علي ) ؟ ئایا ڕاسته وه‌ك هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵین ئه‌م میقاته به‌ناوی ئیمام عه‌لیه‌وه ناونراوه ؟
وه‌ڵام : سه‌ره‌تا له كۆتایی پرسیاره‌كه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ین به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نه‌خێر هیچ ڕاست نییه وزۆر دووره له‌ڕاستیه‌وه، چونكه ئه‌م میقاته له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ویاراندا به (ذوالحلیفة) ناسراوه وناوی (أبیار علي) نه‌بووه، وه‌ڵامی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ش : له‌به‌ر ئه‌وه ناونراوه (أبیار علي) چونكه پادشای دارفۆر كه ناوی ( عه‌لی كوڕی دینار) ده‌بێت له‌ساڵی 1898 زاینی كاتێك دێت بۆ حه‌ج ده‌بینێت ئه‌و میقاته پشتگوێ خراوه وگرنگی پێ نادرێت بۆیه هه‌ڵده‌سێت به لێدانی چه‌ند بیرێك تاوه‌كو ئاسانكاری بكات بۆ حاجیان وعومره‌كاران و مزگه‌وته‌كه‌شی نوێ ئه‌كاته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر گرنگی دانی ئه‌و پادشایه‌ی دارفۆر له‌وه‌و پاش به (أبیار علی) ناوی ده‌ركردووه .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..