×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی چواره‌م : له‌باره‌ی ڕه‌هنه‌وه‌، كه‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م : پێناسه‌ی ڕه‌هن و به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی، بابه‌تی دووه‌م : هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به‌ ڕه‌هنه‌وه‌ .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی چوارهم: لهبارهی ڕههنهوه

    الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب الرابع : في الرهن

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    فیقهی ئاسان : پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی چوارهم: لهبارهی ڕههنهوه

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهمهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    خۆشهویستان بهیارمهتی خوای گهوره لهم ووتارهدا لهبارهی ڕههنهوه باسی دوو بابهت دهكهین، بابهتی یهكهم : پێناسهی ڕههن و بهڵگهكان لهسهر مهشروعیهتی، بابهتی دووهم : ههندێك حوكمی پهیوهست به ڕههنهوه .

    بابهتی یهكهم : پێناسهی ڕههن و بهڵگهكان لهسهر مهشروعیهتی :

    مهبهست له ڕههن : دانانی ماڵێك یان كهلوپهلێكه كه نرخ وقیمهتێكی ههبێت، وهك بارمته ومتمانهیهكه بۆ ئهو قهرزهی وهردهگیرێت لهكهسێكی تر، تاوهكو ئهگهر هاتوو قهرزارهكه نهیتوانی قهرزهكهی بداتهوه، لهو ماڵهی كه وهك بارمته دانراوه خاوهن قهرز نرخ وقیمهتی قهرزهكهی لێ ههڵبگرێتهوه .

    ڕههن دانانان كارێكی مهشروع و ڕێگا پێدراوه، ئهصڵ له مهشروعیهتهكهیشیدا ئهو ئایهته پیرۆزهیه كه خوای گهوره له قورئاندا فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱂ ﱃ ﱄ ﱅ ﱆ ﱇ ﱈ ﱉ ﱊﱠ [ البقرة: ٢٨٣ ] .

    واتا : ئهگهر له سهفهرێکدا بوون و قهرزتان دا به کهسێك و، نووسهرو شایهتتان دهست نهکهوت، ئهو کاته بۆ دڵنیا بوون دهتوانن شتێك به ڕههن له جیاتی قهرزهکه له قهرزارهکه وهربگرن .

    له ئایهتهكهشدا كاتێك باسی ڕههن وهرگرتنی كردووه له سهفهردا، چونكه زۆربهی جار عادهتن مرۆڤ لهسهفهردا كهسێكی دهست ناكهوێت ببێت به شاهید، بۆیه خاوهن قهرز پهنا دهباته بهر ڕههن وهرگرتن، بۆیه بهڵگه نیه لهسهر ئهوهی كه ڕههن وهرگرتن تهنها له سهفهردا مهشروع بێت .

    چونكه له سوننهتدا بهڵگهمان ههیه لهسهر مهشروعیهتی ڕههن ورهگرتن له كاتی غهیری سهفهردا، عائیشهی دایكی باوهڕداران ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگڕێتهوه ودهڵێت : } أن النبي -صلی الله علیه وسلم - اشتری طعاما من یهودي إلی أجل، ورهنه درعا من حدید{ ([1]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) خواردنی له جولهكهیهك كڕی بۆ ماوهیهك كه پاشتر پارهكهی بداتێ، بۆیه زرێ جهنگیهكهی لهڕههندا دانا بۆی .

    بابهتی دووهم : ههندێك حوكمی پهیوهست به ڕههنهوه :

    1-ئهو كاڵایهی كه كڕین وفرۆشتنی دروست نیه، به ههمان شێوه دروست نیه بكرێته ڕههن وبارمتهیش، وهك سهگ و ماڵی وهقف، چونكه وهفای قهرزهكهی پێ ناردێتهوه، وه ماڵیكیش كه خاوهنی نیت ناكرێت بهڕههن .

    2-مهرجه لهكاتی ڕههندا، ئهندازه و شێوه وصیفهتی ڕههنهكهی زانراو بێت .

    3-دهبێت ئهو كهسهی كه ماڵهكه بهڕههن دادهنێت، لهو كهسانه بێت كه دروسته تهصهڕوف بهو ماڵهوه بكات، یان خاوهنی بێت، یان ڕێگا پێدراو بێت له لایهن خاوهنهكهیهوه .

    4-دروست نیه ئهو كهسهی كه ماڵهكهی له ڕههندا داناوه، بهبێ پرسی خاوهن قهرزهكه تهصهڕوف به ماڵه به ڕههن دانراوهكهوه بكات، ههروهك چۆن دروست نیه خاوهن قهرزیش بهبێ پرسی خاوهن ماڵهكه ( ڕاهینهكه ) تهصهڕوف بهو ماڵهوه بكات .

    5-دروست نیه خاوهن قهرز سوود وئیستفاده له ماڵی به ڕههن دانراوهوه بكات، له كاتێكدا نهبێت ماڵه بهڕههن دانراوهكه ووڵاخێك یان لهو شتانه بێت كه سواری دهبێت یان شیری دهخورێت، ئهگهر لهو شتانه بوو، وه خاوهن قهرزهكه نهفهقهكهی دهدان، وهك ئهوهی عهلهفه و ئالیكی ووڵاخهكه یان ئاژهڵهكهی دهدا ئهوا دروسته سوود و ئیستفادهیان لێ بكات .

    6-ماڵی له ڕههندا دانراو، ئهمانهته لهدهستی خاوهن قهرزدا، بۆیه زامنی فهوتانی نیه مهگهر كاتێك نهبێت كهمتهرخهمی بكات لهپاراستنیدا، جا ئهگهر كاتی دانهوهی قهرزهكه هات، ئهوا واجبه قهرزارهكه قهرزهكهی بداتهوه، جا ئهگهر نهیدایهوه ئهوا قازی ودادوهر زۆری لێدهكهن بۆ دانهوه، خۆ ئهگهر ههر نهیدایهوه ئهوا زیندانی دهكرێت و سهرزهنشت و تهمێ دهكرێت بهو شێوهیهی كه دهسهڵات و دادهوهر به گونجاو وباشی دهزانن، بۆ ئهوهی وهفا بكات به دانهوهی قهرزهكهی، یان ماڵه به ڕههن دانراوهكهی دهفرۆشرێت و قهرزهكهی لێ دهدرێتهوه .

    تا بهیهك گهیشتنهوهیهكی تر بۆ پێشكهش كردنی بابهتێكی تر لهبارهی مامهڵه داراییهكانهوه، بهخوای گهوره و میهرهبانتان دهسپێرم، وخواتان لهگهڵ .

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) بوخاری وموسلیم هاوڕان، بوخاری به فهرموودهی ژماره (2068) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1603) ڕیوایهتیان كردووه، لهفزهكهش لهفزی موسلیمه .