حوكمی ئیحرام به‌ستن له شاری جده
پۆڵێنه‌كان
- جێگاكانی نیه‌تهێنان به حه‌ج وعومره << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- ئیحرام << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار : ئایا دروسته بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه فڕۆكه‌كه‌ی له‌شاری جده ئه‌نیشێته‌وه هه‌ر له‌و شاره‌وه ئیحرام ببهستێی ؟
وه‌ڵام : شاری جده ته‌نها میقاتی ئه‌و كه‌سانه‌یه خه‌ڵكی ئه‌وێن یان له‌وێ جێگیر ودانیشتوون، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌وێ فڕۆكه‌كه‌ی ده‌نیشێته‌وه یان به‌وێدا تیپه‌ڕ ده‌بێت ئه‌وا ده‌بێت لهمیقاتی ووڵاتی خۆیه‌وه ئیحرام ببه‌ستێت یان له‌نزیكترین میقات كه پێییدا تێپه‌ڕ ده‌كات چونكهه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) میقاتی ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا دیاری كردووه، لهكۆتاییهوه ده‌فه‌رموێت : ( ... هنَّ لهن ولمن أتى عليهن من غيرهن م‌من أراد الحج والعمرة، ومن كان دون ذلك فمن حيث أنشأ، حتى أهل مكة من مكة)) رواه البخاري (1524) واللفظ له، ومسلم (2860) واته : ئه‌و جێگایانه شوێنی دیاری كراوی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ن بۆ میقات و ئیحرام به‌ستن یان بۆ هه‌ر كه‌سیك به‌وێدا تیپه‌ڕ ده‌بێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و جێگایانه‌ش نه‌بێت، وه ئه‌و جێگایانه‌یش كه له‌خوار ناوچه‌كانی میقاتهوهن ئه‌وا با هه‌ر له‌جێگای خۆیانه‌وه ئیحرام ببه‌ستن، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی مه‌ككه با هه‌ر له مه‌ككه‌وه ئیحرام ببه‌ستن .
له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه ئه‌وه به‌دیار ده‌كه‌ویت ناوچه وشاره‌كانی خوار میقاته جیاوازه‌كان ته‌نها میقاتن بۆ خه‌ڵك ودانیشتووی خۆیان .
بۆیه دروست نییه ئه‌و حاجیانه‌ی یان ئه‌و عومره‌كارانه‌ی كه له فڕۆكه‌خانه‌ی جده داده‌به‌زن هه‌ر له‌وێوه ئیحرام ببه‌ستن ئه‌گه‌ر وایان كرد ئه‌وه فدیهیهكیان ده‌كه‌ویته سه‌ر ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..