میقاتی خه‌ڵك ودانیشتوانی شاری مه‌ككه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
میقاتی خه‌ڵك ودانیشتوانی شاری مه‌ككه
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ ميقات أهل مكة ﴾
« باللغة الكردية »
فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
میقاتی خه‌ڵك ودانیشتوانی شاری مه‌ككه
پرسیار : میقاتی خه‌ڵك ودانیشتوانی شاری مه‌ككه بۆ حه‌ج و عومره كردن كوێیه ؟
وه‌ڵام : میقاتی حه‌جكردن بۆ خه‌ڵكی مه‌ككه ودانشتوانی ئه‌و شاره ماڵه‌كانی خۆیانه وده‌توانن له‌ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه نییه‌تی حه‌ج بهێین وئیحرام بپۆشنن بۆحهجكردن، به‌ڵام بۆ عومره‌كردن ده‌بێت له سنووری حه‌ره‌می مه‌ككه بچێته ده‌ره‌وه وله‌و جێگایه ئیحرام ببه‌ستێت كه به زمانی عه‌ره‌بی پێی ده‌وترێت (الحِل) ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی كه كاتێك عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕداران (خوای لێ ڕازی بێت) ئیلحاح وپێداگری كرد وداوای له‌پێغه‌مبه‌ری خوا كرد (صلی الله علیه وسلم) كه عومرهیهكی ته‌نها بكات پاش ئه‌وه‌ی حه‌جێكی (قارن)ی كرد بوو له‌گه‌ڵ خۆیدا، ئه‌ویش فه‌رمانی كرد به عبدالرحمن ی برای عائیشه كه بیبات بۆ ( ته‌نعیم) بۆ ئه‌وه‌ی له‌و جێگایه‌وه نییه‌تی ئیحرام بهێنیت بۆ عومره‌كردن، (ته‌نعیم) یش نزیك ترین جێگایه كه له‌سنوری حه‌ره‌م ده‌ربچیت و بگه‌یته (الحِل) جا ئه‌گه‌ر بهاتایه نییه‌تی ئیحرام وئیحرام به‌ستن بۆ عومره‌كردن لهناومهككه یان لهههرجێگایهكی حه‌ره‌می مه‌ككه بوایه ودروست بوایه پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر شانی خۆی وعائیشهی دایكی بڕوادرانی عبدالرحمن یشی قورس نه‌ده‌كرد وفه‌رمانی پێ نه‌ده‌كردن كه بچنه‌وه بۆ (ته‌نعیم) بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه عائیشه ئیحرام ببه‌ستێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو كاته‌كه‌ی شه‌و بوو ئه‌وانیش له‌سه‌ر سه‌فه‌ربوون كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌دینه و زۆر پێویستیان به‌وه هه‌بوو كه ئه‌و ماوه‌یه چاوه‌ڕێیان نه‌كه‌ن وهه‌ر له‌و جێگایهیهی كه خۆیانی لێ بوو كه پێی ده‌وترێت ( البطحاء) مۆڵه‌تی ده‌دا ئیحرام ببه‌ستێت چونكه ئاشكرایه شه‌ریعه‌تی ئیسلام شه‌ریعه‌تی ئاسانكاری وهه‌ڵگرتنی كۆڵی قورسه له‌سه‌ر خه‌ڵكی، وه پێغه‌مبه‌ری خودایش (صلی الله علیه وسلم) هه‌ركاتێك سه‌رپشك كرابێت له‌نێوان دوو كار و دووئیشدا هه‌میشه ئاسانهكهیانی هه‌ڵبژاردووه ئه‌گه‌ر تاوان وگوناهـ نه‌بوو بێت، جا ئه‌گه‌ر ڕێگا پێدراو بوایه پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ڕێگای ده‌دا به عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت) هه‌ر له ناو شاری مه‌ككه و ناو حه‌ره‌مه‌وه نییه‌تی ئیحرامی بهێنایه ...
خوای گه‌وره له‌هه‌مووان زاناتره ..