×
پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌:\” ئایا چ جۆره‌ نوسوكێك باشتره‌ له‌جۆره‌كانی تری نوسوك بۆ ئیحرام به‌ستن ؟\”.

    باشترین جۆر‌ی نوسوكی حه‌ج

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ أفضل أنواع النسك ﴾

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    باشترین جۆر‌ی نوسوكی حه‌ج

    پرسیار : ئایا چ جۆره‌ نوسوكێك باشتره‌ له‌جۆره‌كانی تری نوسوك بۆ ئیحرام به‌ستن ؟

    وه‌ڵام : شافعییه‌كان ئیفراد و ته‌مه‌توعیان پێ باشتره‌ له‌ (قِران)، حه‌نه‌فیه‌كانیش (قِران) یان پێ باشتره‌ له‌ هه‌موو نوسوكه‌كانی تر، مالیكیه‌كانیش ئیفرادیان پی باشتره‌ له‌ ته‌مه‌توع، و حه‌نابله‌كانیش (ته‌مه‌توع ) یان به‌لاوه‌ خێرتر و باشتره‌ له‌هه‌موو جۆره‌كانی تری نوسوك، و ه‌سه‌حیحیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نوسوكی ( ته‌مه‌توع ) له‌هه‌موو جۆره‌كانی تر باشتر و ئه‌فزه‌ڵ تره‌، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ وارد بووه‌ :

    عن جَابِرِ بن عبد اللَّهِ رضي الله عنهما قال أَهْلَلْنَا مع رسول اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) بِالْحَجِّ فلما قَدِمْنَا مَكَّةَ أَمَرَنَا أَنْ نَحِلَّ وَنَجْعَلَهَا عُمْرَةً فَكَبُرَ ذلك عَلَيْنَا وَضَاقَتْ بِهِ صُدُورُنَا فَبَلَغَ ذلك النبي (صلی الله علیه وسلم) فما نَدْرِي أَشَيْءٌ بَلَغَهُ من السَّمَاءِ أَمْ شَيْءٌ من قِبَلِ الناس فقال أَيُّهَا الناس أَحِلُّوا فَلَوْلَا الْهَدْيُ الذي مَعِي فَعَلْتُ كما فَعَلْتُمْ قال فَأَحْلَلْنَا حتى وَطِئْنَا النِّسَاءَ وَفَعَلْنَا ما يَفْعَلُ الْحَلَالُ حتى إذا كان يَوْمُ التَّرْوِيَةِ وَجَعَلْنَا مَكَّةَ بِظَهْرٍ أَهْلَلْنَا بِالْحَجِّ .{ رواه البخاري (1526) و مسلم (11 / 1181)} .

    واته‌ : جابیرى كوڕى عه‌بدوڵڵا (ره‌زاى خوای لێبێ) ده‌ڵێ: له‌گه‌ڵ پێغه‌رمبه‌ردا ئیحراممان به‌ حه‌ج به‌ست ئه‌نجا كه‌ گه‌یشتینه‌ مه‌ككه‌ فه‌رمانى پێكردین ئیحرامه‌كه‌مان بشكێنین و به‌ عومره‌ ئیحرام ببه‌ستین ئه‌مه‌ گران بوو به‌لامانه‌وه‌ و قورس بوو له‌سه‌ر دڵمان جا ئه‌مه‌ گه‌یشته‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) جا نازانین ئه‌مه‌ شتێك بوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ پێی گه‌یشت یان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ پێی گه‌یشت فه‌رمووى : ئه‌ى خه‌ڵكینه‌ ئیحرام بشكێنن ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ئاژ‌ه‌ڵى قوربانیان نه‌بوایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ خۆم هێناومه‌ منیش وه‌ك ئێوه‌م ده‌كرد،جابیر ده‌ڵێ: جا ئێمه‌ش ئیحراممان شكاند هه‌تا ره‌فاقه‌تى هاوسه‌ره‌كانیشمان كرد كه‌سێ له‌ ئیحرام دا نه‌بێ چی ده‌كات ئێمه‌ش كردمان تا رۆژ‌ى ته‌روویه‌ مه‌ككه‌مان خسته‌ پشتمانه‌وه‌ وئیحراممان به‌ حه‌ج به‌ست .

    خوای گه‌ه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زانا وشاره‌زاتره‌ .