×
ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بە گۆڕانكاری نەفس هەیە، چونكە زۆر جار ووتراوە كە گۆڕانی كەسەكان بێ نەفسەكان بێ سوودە، ئێمە فێربووین هەرباسی گۆڕانی دەسەڵاتدارو پاشاكان دەكەین، بەڵام ئەگەرسەیری ڕوخانی ستەمكارە گەورەكانی میصرو تونس ولیبیا ویەمەن بكەین، دەگەینە راستیەك، ئایا پاش گۆڕانی ئەمانە تاكەكان گۆڕان، نەخێر نەفسەكان وەك خۆیان ماون، ئێمە ئەمڕۆ پێویستمان بەگۆڕانكاری نەفسەكان هەیە ...

چاكسازی دەبێت لەدەرونی تاكەوە دەستپێبكات

] kurdish – كوردی – كردي [

دكتۆر عەلی محی الدین قەرەداغی

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2013 - 1434

 بداية الاصلاح تبدأ من النفس

« باللغة الكردية »

الدكتور علي محيي الدين القره داغي

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2013 - 1434

چاكسازی دەبێت لەدەرونی تاكەوە دەستپێبكات

خوای گەورە لە ئایەتێكی قورئاندا باس لە گۆڕانكاری و چاكسازی دەكات و دەفەرموێت: ﮋ إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ ﮊ [ الرعد :11] .

ووشەی (أَنْفُسِهِمْ) لەم ئایەتەدا هەموو ئەوشتانە دەگرێتەوە كە لە ناوەوەی جەستەی مرۆڤدان وەك دڵ و گیان وعەقڵ، نەفسی مرۆڤ بەردەوام فەرمان بەخراپە دەكات، ئەو ئەندامانەی كەباسمان كرد، هەموویان پەیوەستن بەیەكەوە، ئەگەر ئەم ووشانە بەیەكەوە كۆبوونەوە مانای وەرگرتنی گشتیە، بەڵام ئەگەر هەریەكەیان بەجیا باسكران مانای وەرگرتنی تایبەت مەندیە، بەڵام ئەگەر هەریەكەیان بەجیا باس كران مانای وەرگرتنی كۆ دەنگیە، ئەگەر بەتەنیا باسی نەفس بكەین ئەوە مانای وایە باسی هەموو ئەوانی ترت كردووە ، كە لەناخی مرۆڤدا هەن لەئەندامە چالاكەكانی، ئیتر ئەو ئەندامانە هەرچی بێت لەگیان ودڵ وعەقڵ، یان لەكردارە ناوەكیەكان بێت، بەڵام ئەگەر هەموویان بەیەكەوە ناویان بهێنیت، ئەوكاتە هەریەكەیان بەجیا باسی دەكەین كەتیایدا مەبەست لە( گیان ) لایەنی ڕۆحییە كە خوای گەورە خستویەتیە جەستەی مرۆڤەوه‌، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُواْ لَهُ سَاجِدِينَ ﮊ [ الحجر : 29] .

ئەمە مانای بەرزبوونەوەیە لەكاتێكدا كەلەگەڵ كۆدا باسی دەكەین بەشێك لەلایەنی شەهوانی هەیە كە دەكەوێتە چوارچێوەی نەفسەوە، ئەگەر ئەم لایەنە چاك بێت، ئەوكاتە لەفەرمانی بەخراپەوە دەگۆڕێت بۆ نەفسی (اللوامة) سەرزەنشتكەر، لە دوای ئەمە دەگۆڕێت بۆ نەفسی رەزامەندی و دڵ ئارام بەرامبەر بەخوا.

ئەو دوئایەتەی باسمان كرد باس تەنها لەنەفس دەكەن، واتە چاككردنی ئەوەی لە ناوەوەی مرۆڤدا هەیە، بۆ نموونە عەقڵ لەكاتێكدا كەباس لەئاوادان كردنەوەی گەردون دەكات، دەربارەی دانایی كە وەك یەكێك لە ئەركەكانی پێغەمبەر باسی دەكات، ئەمەش لەپاڵ چاكسازیدایە وەك دەفــەرمـــوێت : ﮋ فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُواْ لَهُ سَاجِدِينَ ﮊ [ الحجر : 29] .

خوێندنی ئایەتەكانی قورئان بۆ بەرزكردنەوەی گیانە، بۆ ئەوەی ئەم گیانە پەیوەست بێت بە بەدیهێنەرەكەی، بەمە لەزەوی بەرز دەبێتەوە كە پڕە لەلایەنی شەهوانی وئاژەڵی بۆ ئاستێكی بەرزی ڕۆحانی، ئەم ئاستەش ئاستی فریشتەكانە، چونكە ئەوان سەرپێچی خوا ناكەن، پێغەمبەری خوا دەیەوێت مرۆڤ بەرزبكاتەوە، ئەویش لەڕێگەی قورئانەوە، چونكە ئەم قورئانە ڕۆحی مرۆڤ بەرزدەكاتەوەو گەشەی پێدەدا بەرەو ئاستی فریشتەكان .

(یزكیهم) واتە نەفس و دڵیان ڕۆشن ئەكاتەوە و گەشەیان پێدەدا بەجۆرێكی لێ دەكات كە لەنەفسی فەرمان بەخراپەوە بیگۆرێت بۆ نەفسێك كەهەست بەبەرپرسیارێتی بكات، ئەو نەفسەی كەهەست بەبەرپرسیارێتی دەكات خوای گەورە ناوی ناوە نەفسی لەوامە، واتە لەخۆی دەپرسێتەوە لەسەر كەمتەرخەمی لەهەرشتێكدا كەبیكات، لۆمەی مرۆڤ دەكات لەسەر هەڵەو تاوان، لۆمەی باوەڕدار دەكات لەسەر سستی و كەم كردنەوەی عیبادەتەكان یان نەكردنی سووننەتەكان، ئەمە لایەنێكی گرنگەو ئەركی گرنگی پێغەمبەریش بۆ ئەم بابەتەیە, وه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : ﮋ قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا * وَقَدْ خَابَ مَنْ دَسَّاهَا ﮊ [ الشمس : 9 - 10] .

پەروەردە وگەشەپێدانی نەفس لەڕێگەی خۆی وپەروەرده‌كارێك وئامۆژگاریكەرێك ومامۆستایەك ودڵسۆزێك وژینگەیەكی باش وكۆمەڵێكی چاكە خوازو خێزانێكی باش ومزگەوت وقوتابخانە، یان هەر شوێنێكی تری باش، مامەڵەیان لەگەڵدا دەكات و لەگەڵیاندا كار دەكات ، لەپێناو چاكسازی نەفس وهەنگاونان بەرەوچاكە خوازی وەك چۆن مرۆڤ ئاژەڵێكی سەركەش ڕادەهێنێت تا دەبێتە ئاژەڵێكی ماڵی دەستە مۆی هێمن و ئارام، بەم جۆرەش نەفسێكی خراپەكار، لەڕێگەی ناوەندێكی چاكی وەك مزگەوت یان قوتابخانە یان كۆمەڵێكەوە دەگۆڕێت بۆ نەفسێكی چاكە خواز، ئەمە گۆڕانە لەبارێكی خراپەوە بۆ بارێكی چاكە، ئەگەر مرۆڤ بگاتە ئەم قۆناغە واتە مرۆڤێكە هەست بە بەرپرسیارێتی دەكات لەبەرامبەر خوا وكۆمەڵگە ونەوەكانی داهاتوودا، كاتێك كەبەرپرسیاریەتێكی دەكەوێتە ئەستۆ، نە سستی و نە زیادە ڕەوی تیا ناكات .

بەجۆرێك كار دەكات كەخوای لێ ڕازیبێت و لەبەرژەوەندی گشتیدا كار بكات، چونكە ڕەزامەندی خوا لەكارێكدایە كە خزمەت بەكۆی گشتی هاوڵاتیان بكات، ئەمە نەخشە ڕێگەی مرۆڤە بۆ چاكسازی، چاكسازی سەرەتا دەبێت لەدەرونەوە دەست پێ بكات، لەتاكەوە دەست پێ بكات پاشان بۆ خێزان و پاشان بۆ كۆمەڵگە، پێغەمبەری خوا( صلی الله علیه وسلم) هاوەڵانی به‌م شێوەیە پەروەردە دەكرد، هەر لەبەر ئەمەبوو هاوەڵان چەندە زیاتر لەگەڵ پێغەمبەری خوادا ( صلی الله علیه وسلم) بونایە ئەوەندە زیاتر پاك و چاك دەبوون ، چونكە ئەو هاوەڵانە هەرچەند زیاتر لە خزمەت پێغەمبەردا بمانایەتەوە، ئەوەندە زیاتر ئاراستەی دەكردن بۆ چاك بوونو چاكە كاری ، واشی لێ دەكردن كەلە دەرونەوە رقیان لەتاوان وسەرپێچی خوای گەورە ببێتەوە وخۆشەویستی ئیمان لەدڵیاندا زیاد بكات، چونكە هەركاتێك مرۆڤ هەنگاوی نا بەرەوئیمان وبەراستی و ویڵ بوو بەدوایدا خوای گەورە خۆشەویستی زیاد دەكات بۆی و وای لێ دەكات كەرقی ببێتەوە لە بێ باوەڕی و تاوان و سەرپێچی، لەم كاتەدا ڕقت لەتاوان دەبێتەوەو حەزناكەیت لێی نزیك ببێتەوە، ئالەم كاتەدا نەفسی لەوامە دەگۆڕێت بۆ نەفسیی ئارام و دامەزراو (مطمئنة) بڕوای بەخوا بەهێزە ودڵنیایە، ناترسێت لەوەی كەتووشی تاوان ببێت، ترسی خوا لەدڵیدا ڕەگی داكوتاوە، ئەم لەخوا ترسانە وەك بەڵگە خوای گەورە لەچیرۆكی یوسف ( علیه السلام) دا بۆمان باس دەكات لەكاتێكدا كە ئافرەتێك خۆی دەخاتە بەردەستی بەڵام گەورەمان یوسف بەبێ بیكردنەوە دەڵێت (معاذ الله) پەنا بەخوا، بەم شێوەیە مرۆڤی باوەڕدار دەگاتە ئاستێك كەئارامی ودڵنیاییە، خۆشی لە عیبادەت دەبینێت و دوردەكەوێتەوە لەبێ باوەڕی و تاوانكاری ، دەگاتە ئاستێك ڕقی لە شتەحەرامەكان دەبێتەوە هەموو شتێكی بەلاوە ناشرینە كەبەلای خواوە خراپ و ناشرین بێت .

ئەمە ئەو باوەڕدارەیە كە گەیشتۆتە ئاستی (نفس المطمئنة) دەرونی ئارام و دڵنیا، ئەمەش قۆناغی دوای نەفسی لەوامەیە، لەخوا ڕازیەو خواش لەو رازیە، رازیە بەهەموو قەدەرەكانی خوا، بەراستی دڵی لەسەر ئیمان دادەمەزرێت، ئاوڕناداتەوە بەلای ئافرەتی جوان وماڵی حەرام، چونكە بەردەوام ئاگری دۆزەخی بیر دێتەوە، بیر لەڕەزامەندی خوا دەكاتەوە، بیر لەوساتانە دەكاتەوە كە دەچێتە بەردەم خوا، خوای گەورە پرسیاری لێ دەكات، ئایا چۆن وەڵام بداتەوە جوانی ئافرەتە كەهەرچەند بێت و ڕێژەی پارە حەرامەكە هەرچەندێك بێت، بەڵام ڕەزامەندی خوا لەهەموو شتێك گەورە ترە، بیركردنەوە لە پاداشتی نەبراوە زۆر گەورەترە لەخۆشی و لەزەتێكی كورت و براوە، ئەو باوەردارەی دەگاتە ئەم قۆناغە لەقۆناغی ئارام گرتنەوە (صبر) دەگاتە قۆناغی سوپاس گوزاری (شكر)، ئارام گرتنی بەلاوە ئاسانە، بەلای ئەوەوە سوپاسگوزاری گرنگە، قۆناغی ئارام گرتن تێ دەپەڕێنێت لەساتەكانی ناخۆشی و ناڕەحەتیدا سوپاسی خوا دەكات، هاوەڵانی پێغەمبەری خوا( صلى الله عليه وسلم) (خوايان لێ ڕزای بێت) لەئەم ئاستەدابوون، چونكە بەردەوام گومانی باشیان بەخوا هەبووە رازی بوون لێی، بەقەدەرەكانی لەخێرو شەڕ، خوایان كردووە بەباشترین وەكیلی خۆیان باشترین وەكیل كەهیچ شتێك ناكات بەزیانی بەندەكانی كۆتایی بێت، هەرچەند توشی شكست یان زیان یان نەخۆشی ببێت، هۆكارەكانی هەرشتێك بن، خوا ئەگەر قەدەرێكی بۆ تۆ بڕیاردا ئەوە لەبەرژەوەندی تۆیە، ئەمەش سیمای گشتی هاوەڵان و شوێنكەوتوانیان بووە .

دەگێڕنەوە دەڵێن عوروەی كوڕی زوبێر (خوای لێ ڕازی بێت) لەبەسرە دەژیا، تەمەنی نزیكەی (60) ساڵ بوو، توشی نەخۆشیەكی ترسناك بوو لەڕانیدا، دكتۆرەكان ووتیان دەبێت ببردڕێتەوە، بەبێ بەنج بەمشار قاچەكەیان بڕیەوە، لەكاتی بڕینەوەكەدا بورایەوە، كەهۆشی هاتەوە ، یەكسەر سوجدەیەكی بردوو سوپاسی خوای كرد، دكتۆرەكە لێی پرسی بۆچی سوپاسی كرد، چونكە لەم كاتەدا دەبێت تۆ لەقۆناغی (صبر) دابیت، ئەویش لە وەڵامدا ووتی كوڕی خۆم من لە قۆناغی (شكر) سوپاس گوزاریدام ، چونكە خوای گەورە ئەو قاچەی پێداوم ، من نزیكەی (60) ساڵ لەسەری ڕۆشتوم، ئێستا لێ سەندومەتەوە، خۆی لەبنەڕەتدا قاچەكە موڵكی خۆی بووە، خوا منیش و قاچاكەشی دروست كردووە، ئێستا لێم وەردەگرێتەوەو لەسەر ئەوە پاداشتم دەداتەوە، ئایا وانیە ؟

دكتۆرەكە ووتی بەڵێ وایە، پاشان ووتی كەواتە ئێستا من لەقۆناغی (صبر ) يان ( شكر) دام، من لەقۆناغێكدام ڕازیم بەقەدەری خوا، چونكە متمانەی تەواوم بەخوا هەیە، چونكە ئەگەر ئەم قاچەم بمایە لەوانەیە تاوانێكم پێ ئەنجام بدایە، سوپاسی خوا دەكەم لەسەر ئەم نیعمەتە، لەم گفتوگۆیانەدا بوون، پیاوێك هاتوو ووتی فڵان كوڕت لەجەنگدا شەهید بووە، لەم كاتەدا كەخۆی توشی ئەم حاڵەتە بووە و ئەم هەواڵەشی بۆهات، جارێكی تر سوجدەی بردوو شوكری خوای لەسەر كرد، دكتۆرەكە سەری لەم كارەی سوڕما و ووتی ئەی عوروە ئایا ئەمەش مەقامی شكور بوو ؟ لەوەڵامدا ووتی خوای گەورە ئەم كوڕەی پێدام بۆماوەی (22) ساڵ، ئەمە نیعمەتێك بوو، بەڵام خوا بە گەورەیی و ڕێزی خۆی لێی وەرگرتمەوە، ئەویش لەڕێگەی جیهاددا شەهید بوو، ئایا تۆ نازانی شەهید بۆ (70) كەس لە كەس و كارەكەی شەفاعەت دەكات و دەیانباتە بەهەشت .

كەواتە لەم كاتەدا دەبێت من لەزۆرترینی ئەو كەسانەبم كە شكوری خوا بكەم وەلەسەر ئەم نیعمەتەدا، ئەگەر هەموو دونیا موڵكی من بوایە دەبوایە بیبەخشم، پیاوەكە دەستی كرد بەگریان و دكتۆرەكەش لەگەڵیدا گریاو ئەوەندە بەم پیاوە كاریگەر بوو ، هەتا كەوتە سەر زەوی، ئەمە ئەو نەفسەیە كە لەنەفسێكی دڵشكاوو فەرمان بەخراپە ونەفسێكی چاو چنۆك وحەزكردن لە زینا وحەرامەكان وخواردنی ماڵی خەڵك وئازاردانی خەڵك دەگۆڕێت بۆ نەفسی لەوامە، نەفسێكی دڵنیا، نەفسێكی رازی بەقەدەری خوا، خوا لێت ڕازی دەبێت، پاداشتت دەداتەوە، پاشانیش جێگەیەكی بەرزو باش وچاكت لەبەهەشت بۆ دادەنێت .

ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بە گۆڕانكاری نەفس هەیە، چونكە زۆر جار ووتراوە كە گۆڕانی كەسەكان بێ نەفسەكان بێ سوودە، ئێمە فێربووین هەرباسی گۆڕانی دەسەڵاتدارو پاشاكان دەكەین، بەڵام ئەگەرسەیری ڕوخانی ستەمكارە گەورەكانی میصرو تونس ولیبیا ویەمەن بكەین، دەگەینە راستیەك، ئایا پاش گۆڕانی ئەمانە تاكەكان گۆڕان، نەخێر نەفسەكان وەك خۆیان ماون، ئێمە ئەمڕۆ پێویستمان بەگۆڕانكاری نەفسەكان هەیە .

لە ئێستادا ئەوانەی كە خۆیان بە عەلمانی دەزانن، چەند هەڵەیەكیان قۆستۆتەوە، پەنا دەبەن بۆ هەموو شتێك ئامادەن داوای هاوكاری لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات وعەسكەر بكەن وئابوری ووڵاتەكە وێران بكەن، تەنها لەپێناو ڕووخاندنی كەسێك یان كۆمەڵێك، كە واتە ئێمە لەئێستادا لەهەموو كاتێك زیاتر پێویستمان بەوەیە كە هەست بەلێپرسراوێتی بكەین بەرامبەر بەخواو نیشتیمان و هاووڵاتیان، ئەگەر هەڵەیەكمان بینی پیێویستە بەڕێگەی یاسایی وئاشتیانە تەعبیری لێ بكەین، ئاگاداری موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و دامەزراوە نیشتیمانیەكان بین، با لەهەڵوێست و كردارماندا ڕەزامەندی خوامان لەبیر بێت نەك تەنها ئامانجمان خۆمان و پارتەكەمان و بەرژەوەندیە بچوكەكان بێت.

له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه‌ كه‌‌ له‌گوناهی هه‌مووان خۆشبێت وده‌روونمان پاك بكاته‌وه‌ له‌ ژه‌نگ وژاری تاوان وگوناهو، تاوه‌كو به‌پاكی بگه‌ینه‌وه‌ لای خۆی .