كه‌مته‌رخه‌می به‌رانبه‌ر خودا
پۆڵێنه‌كان
Full Description
سه‌رفرازی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی دان به كه‌مته‌رخه‌می خۆی ده‌نێت به‌رانبه‌ر به په‌روه‌ردگاری له كاروكرده‌وه و عه‌یبی نه‌فسی.
سه‌رفرازی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی دان ده‌نێت كه كه‌مته‌رخه‌می كردووه به‌رانبه‌ر به مافه‌كانی خوا و له هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رانبه‌ر به خوا.
جا كاتێك خوای گه‌وره سزای ده‌دات له‌سه‌ر گوناهه‌كانی، ده‌زانێت ئه‌و سزادانه له دادپه‌روه‌ری خوایه، به‌ڵام كه سزای نادات له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ده‌زانێت، ئه‌م سزا نه‌دانه‌ی له فه‌زڵ و به‌خششی خوایه، ئه‌گینا ئه‌و شیاوی سزایه .
كاتێكیش كارێكی چاكه ئه‌نجام ده‌دات وا ده‌بینێت ئه‌مه له خواوه‌یه و به‌خششی خوایه، ئینجا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ئه‌م كاره چاكه‌ی لێ وه‌رگرت ئه‌وه به به‌خششێكی تری خوای داده‌نێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی ره‌ت كراوه ئه‌وكات، وا داده‌نێت ئه‌و كاره‌ی ئه‌و ئه‌نجامی داوه شیاوی وه‌رگرتن نیه، هه‌ر كاتێكیش كارێكی خراپی ئه‌نجامدا وا ده‌بینێت خوا ده‌ست به‌رداری بوه و زه‌لیلی كردووه .
ئه‌مه‌ش له دادپه‌روه‌ری خوای گه‌وره‌وه‌یه به‌رانبه‌ر به‌ودا، له‌م كاره‌یدا سته‌مكاری نه‌فسی خۆی ده‌رده‌برێت و ئاتاجی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رانبه‌ر به خوا، جا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره لێی خۆش بوو، ئه‌وه له چاكه و به‌خشش و كه‌ره‌می خۆیه‌تی .
نهێنی ئه‌مه‌ش له‌وه‌دایه كه ئه‌و په‌روه‌ردگاری به چاكه‌كار و به‌خشنده ده‌زانێت، خۆشی به خراپه‌كار و كه‌مته‌رخه‌م داده‌نێت، وا داده‌نێت كه هه‌ر كارێك دڵ خۆشی ده‌كا و چاكبێت ئه‌وه له فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره‌یه، هه‌ر كارێكیش دڵ ته‌نگی بكا‌و خراپبێت، ئه‌وه تاوانی خۆیه‌تی و له دادپه‌روه‌ری خوای گه‌وره‌یه .