پلەو پایەى سوننەت لە ئیسلامدا وە تەنها قورئان بەس نیە
لــــــەم ڕۆژگـــــــــارەدا تاقمێك پەیدابوون كـــە بە (القرآنيون) نــــــــــاو دەبرێن !! واتە: قورئانیەكان، بە ئارەزوو عەقڵی خۆیان تەفسیری قورئان دەكەن بەبێ بەكارهێنانی سوننەتی (صحیح)ی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەڵكو تەنانەت سوننەت لای ئەوانە شوێن كەوتەی ئارەزووەكانیانە، ئەوەی گونجاوبێ بۆیان وەری دەگرن و ئەوەی نەگونجێ لە گەڵیاندا فریێی دەدەن و دەیخەنە پشتیانەوە !!!