×
ته‌وه‌كول له‌سه‌ر خودا كردن دوو جۆری هه‌یه‌: یه‌كه‌میان: مرۆڤ كه‌ ته‌وه‌كول له‌سه‌ر خودا ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئاتاجیه‌كانیه‌تی له‌ دنیا، یان بۆ لێ لابردنی نه‌هامه‌تیه‌كانیه‌تی له‌ دنیا. دووه‌میان: ته‌وه‌كول له‌سه‌ر خودا ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی به‌ ده‌ست هێنانی ئه‌و شتانه‌یه‌ كه‌ خوا پێی خۆشه‌ وه‌كو: له‌ ئیمان و یه‌قین و جیهاد و بانگه‌وازی بۆ خوا. ئه‌م بابه‌ته‌ وتارێكه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی \”ئاوێته‌ی دڵ\”، دانه‌ره‌كه‌ی ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه.

    ته‌وه‌كول و جۆره‌كانی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه‌

    وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار

    پێداچونه‌وه‌ی:پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ التوكل وأنواعه ﴾

    « باللغة الكردية »

    ابن قيّم الجوزيّة

    ترجمة: فرمان عزيز نجار

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    ته‌وه‌كول و جۆره‌كانی

    ته‌وه‌كول له‌سه‌ر خودا كردن دوو جۆری هه‌یه‌:

    یه‌كه‌میان: مرۆڤ كه‌ ته‌وه‌كول له‌سه‌ر خودا ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئاتاجیه‌كانیه‌تی له‌ دنیا، یان بۆ لێ لابردنی نه‌هامه‌تیه‌كانیه‌تی له‌ دنیا .

    دووه‌میان: ته‌وه‌كول له‌سه‌ر خودا ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی به‌ ده‌ست هێنانی ئه‌و شتانه‌یه‌ كه‌ خوا پێی خۆشه‌ وه‌كو: له‌ ئیمان و یه‌قین و جیهاد و بانگه‌وازی بۆ خوا.

    گه‌وره‌ترین جۆری ته‌وه‌كول كردن له‌سه‌ر خوا ته‌وه‌كولی هیدایه‌ت و یه‌كتاپه‌رستی و شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و جیهاده‌، كه‌ ئه‌م جۆره‌یان ته‌وه‌كولی پێغه‌مبه‌ران و شوێنكه‌وتوانییانه‌ .

    ته‌وه‌كول جاری وا هه‌یه‌ ده‌بێته‌ ناچاری، ئه‌ویش كاتێك مرۆڤ هیچی چه‌نگ ناكه‌وێت ته‌نها ته‌وه‌كول نه‌بێت له‌سه‌ر خوا، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بینین مرۆڤێك هیچ له‌ ده‌سه‌ڵاتی نایه‌ت له‌و كاره‌ی بۆی پێش هاتووه‌، ده‌بینیت هیچ مۆڵگه‌یه‌ك نیه‌ جگه‌ خوا نه‌بێت، بۆیه‌ ئه‌وكات به‌ناچاری ته‌وه‌كول له‌سه‌ر خوا ده‌كات.

    جاری واش هه‌یه‌ ته‌وه‌كول به‌ هه‌ڵبژاردنی خوی مرۆڤه‌كه‌ خۆیه‌تی، ئه‌مه‌شیان له‌ كاتێكدا ده‌بێت كه‌ ده‌بینیت هۆكارێك هه‌یه‌ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كه‌ی، جا ئه‌وكات ئه‌گه‌ر هاتوو هۆكاره‌كه‌ی هه‌یه‌ شه‌رعی بوو، خوا رێگای دابوو ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ وازلێهێنانی لۆمه‌كراوه‌ و باش نیه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌نها پشتی به‌ هۆكاره‌كه‌ به‌ست و پشتی له‌ ته‌وه‌كول كرد، ئه‌مه‌ش لۆمه‌كراوه‌ باش نیه‌، به‌ڵكو وا چاكه‌ و واجبه‌ هۆكاره‌كه‌ ئه‌نجام بدات و ته‌وه‌كولیشی له‌سه‌ر خوا بێت .

    به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجام دانی هۆكاره‌كه‌ حه‌رام بوو، ئه‌وه‌ واز له‌ هۆكاره‌كه‌ ده‌هێنێت و پشت به‌ ته‌وه‌كوله‌كه‌ ده‌به‌سێ، چونكه‌ ته‌وه‌كول گه‌وره‌ترین هۆكاره‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج و لابردنی نه‌هامه‌تیه‌كان، به‌ڵكو به‌هێزترین هۆكاره‌یشه‌، ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ (مباح) بوو، ئه‌وه‌ تێی ده‌ڕوانی بزانێ ئایا ئه‌و ته‌وه‌كوله‌ی له‌سه‌ر خوا هه‌ته‌ بێ هێزی ده‌كات یان نا ؟ جا ئه‌گه‌ر بێ هێزی ده‌كرد، ئه‌وه‌ وازهێنانی چاكتره‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ هێزی نه‌ده‌كرد ده‌ست پێوه‌گرتنی چاكتره‌، چونكه‌ حیكمه‌تی خوای گه‌وره‌ وا ده‌خوازێت، ناكرێت وا نه‌كرێت، به‌ تایبه‌ت له‌ به‌ندایه‌تییدا، ئه‌وكات ده‌كات به‌ندایه‌تی دڵت به‌ (توكل) كردووه‌، به‌ندایه‌تی ئه‌ندامه‌كانیش به‌ هۆكار ئه‌نجام داوه‌ .

    ئه‌وه‌ی ته‌وه‌كول پته‌و ده‌كات ده‌ستگرتنه‌ به‌و هۆكارانه‌ی فه‌رمانیان پێكراوه‌، هه‌ركه‌سێك به‌م شێوه‌ نه‌كات ئه‌وه‌ ته‌وه‌كوله‌كه‌ی دروست نابێت، هه‌ر وه‌كو چۆن ده‌ست گرتن به‌ هۆكاره‌وه‌ بۆ ئامانج ئه‌وه‌ (رجاء) بۆ مرۆڤ فه‌راهه‌م دێنێت، هه‌ر كه‌سێك وانه‌كات ئه‌وه‌ (رجاء)ه‌كه‌ی ته‌مه‌ننایه‌، هه‌ركه‌سێك ده‌ست به‌ هۆكاره‌وه‌ نه‌گرێت، ده‌كات ته‌وه‌كولی بێ ده‌سه‌ڵاتیه‌، بێ ده‌سه‌ڵاتیه‌كه‌شی ته‌وه‌كوله‌.

    نهێنی و راسته‌قینه‌ی ته‌وه‌كول پشت پی به‌ستنی دڵه‌ ته‌نها به‌ خوا، ده‌ست گرتن به‌ هۆكاریش زیانی پی ناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر دڵی پێوه‌ نه‌به‌ستێته‌وه‌ و پشت و په‌نای ته‌نها ئه‌وبێت، هه‌ر وه‌كو ئه‌و سوودی پێناگه‌یه‌نێت كه‌ بڵێت: (توكلت على الله) واته‌: (توكل)م له‌سه‌ر خوا كردووه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشت و په‌نا و بڕوای به‌كه‌سێكی تر بێت، چونكه‌ (توكل)به‌ زمان شتێكه‌ و (توكل) به‌ دڵیش شتێكی تره‌، هه‌ر وه‌كو ته‌وبه‌كردن به‌ زمان له‌گه‌ڵ سووربوونیشی له‌سه‌ر گوناه شتێكه‌، وه‌ته‌وبه‌ كردن به‌ دڵ و به‌زمان نه‌گووتنی شتێكی تره‌.

    به‌نده‌ كه‌ ده‌ڵێت: (توكلت على الله) واته‌: (توكل)م له‌سه‌ر خوایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ دڵه‌وه‌ پشتیوانی به‌ غه‌یری خوا بێت، وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ بلێت: (تبت إلى الله) واته‌: ته‌وبه‌م كردووه‌ بۆ خوا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سووربێت له‌سه‌ر گوناه و تاوان.