چۆنیەتی ژن هێنانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)
پۆڵێنهكان
Full Description
چۆنیەتی ژن هێنانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)
] kurdish – كوردی – كردي [
موحهمهد مهلا فائیق
پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز
2011 - 1432
﴿ كيفية زواج الرسول صلى الله عليه وسلم ﴾
« باللغة الكردية »
محمد ملا فائق
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
چۆنیەتی ژن هێنانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)
(ابن هشام ) دەفەرموێت : ( كاتێ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تەمەنی گەیشتە ( 25 ) ساڵا (خەدیجەی كچی خوەیلیدی ) خواست، ( ابن إسحاق ) دەفەرموێت : (خەدیجەی كچی خوەیلید ) ئافرەتێكی بازرگانی ناو شاری مەككە بوو و خاوەن پارە بوو وە سەروەر و شكۆمەند بوو ، پیاوانی بەكرێ دەگرت و شەراكەتی لەگەڵدا دەكردن بۆ سەر مەرزی شام ، قوڕەیش هەر هەموویان سەرقاڵ بوون لەو كاتەدا بە بازرگانی یەوە ، وە كاتێ هەواڵی پیاوێكی دەست پاك و داوێن پاكی پێگەیشت كە ناوی ( محمد )ە پێی خۆش بوو كە كەسانێكی وا بگرێت بەكرێ و كاربكات لە ماڵەكەیدا و هەر لەبەر دەست پاكی و خوڕەوشت جوانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خەدیجە ناردی بە دوای دا و پێشنیارێكی خستە بەردەم كە بەشداری بكات لە بازرگانیەكەیدا بۆ مەرزی شام و پەیمانیشیدا بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەگەر ئەو ڕازی بێت و بەشداری ئەو بازرگانی یە بكات ئەوا لە هەموو كەس چاكتر پاداشتی بداتەوە ، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ڕازی بوو بەو پێشنیارە ، وە لەگەڵ خزمەتكارەكەی خەدیجەدا كە ناوی ( مەیسەرە ) بوو بەڕێكەوت بەرەو مەرزی شام ) (47).
پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئایا قازانجی لەم كاركردنەدا چی بوو؟ وەڵامی ئەم پرسیارە تەنها لە یەك فەرموودەدا هاتووە كە( ضعیف )ە و لە ( جابر )ەوەیە كە دەڵێت : ( كرێی خۆم وەردەگرت لە خەدیجە لەو دوو سەفەرەدا بەشداریم كرد بۆلای مەرزی شام بۆ جەرەش هەموو سەفەرێ بە قەلوسێ ( واتە ووشترێكی 3 ساڵا ) ) (48)
(ابن إسحاق) دەفەرموێت: ((خەدیجەی كچی خوەیلید) ئافرەتێكی زۆر ژیر و ووریا بوو ، لەگەڵ ئەوەی كە خوای گەورە دەیویست زیاتر ڕێزی پێ ببەخشێت ئەویش لە ڕێگەی كردنی بە هاوسەری پێغەمبەرەكەی خۆی ، كاتێ كە مەیسەرە گەڕایەوە و هەواڵی پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) گەیاند بە خەدیجەی خاوەنی ، خەدیحەش وەكو دەگێڕنەوە پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) بانگ كرد و پێی ووت : ئەی ئامۆزا من تۆم زۆر چووە بە دڵدا لەبەر نزیكی و خزمایەتی وە لەبەر پلە بەرز و خوڕەوشت جوانی و دەست پاكی و ڕاست گۆییت ، پاشان خۆی پێشنیاری كرد بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تا بیخوازێت ، خەدیجەش ئەو ڕۆژە گەورەترین و ناودار ترین ئافرەتی بازرگانی ئەهلی مەككە بوو چ لە سەروەت و ساماندا و چ لە سەروەری و سەربەرزیدا و خەدیجە زۆری پێ خۆش بوو كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ڕازی بێت و بیخوازێت، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ئەم مەسەلەیەی دركاند لای مامەكانی و پاشان ( حەمزەی كوڕی عبد المگلبی ) برای شیری و مامی خۆی لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەڕێكەوتن بۆلای (خەدیجەی كچی خوەیلید ی كوڕی ئەسەد ) لەوێ خەدیجەیان خواست بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) (49) .
لە ڕیوایەتێكی (ضعیف)ی ( ابن عباس ) دا (رضي الله عنه) هاتووە كە خەدیجە خۆی وای كرد كە باوكی قایل بكات بەوەی كە ڕازی بێت لەسەر ئەو كارە بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەك دەفەرموێت: ( پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دوای ئەوەی داوای خەدیجەی كرد باوكی ڕازی نەبوو كە خەدیجە بدات بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ، خەدیجەش دەعوەتێكی ئامادە كرد بۆ پیاوانی قوڕەیش و شەرابێكی زۆری بۆ ئامادە كردن و پاشان پیاوانی بەرزی قوڕەیشی هاتن بۆ ئەو دەعوەتە و نانیان خوارد و شەرابیان زۆر خواردەوە تا هەموو سەرخۆش بوون پاشان خەدیجە لە ناو هەموو كەسانی قوڕەیش دا كە لەوێی بوون بە باوكی ووت كە محمدی كوڕی عبدالله هاتووە بۆ داوام و تۆش ڕازی ببە و ئەویش ڕازی بوونی خۆی ڕاگەیاند و خەدیجەش پۆشاكێكی تازەی كرد بە بەری باوكیدا چونكە عادەت وابوو ئەو زەمانە كە دەبوو كچ شتێ بكات بۆ باوكی و پاشان كاتێ باوكی خەدیجە سەرخۆشی یەكەی بەریدا و هاتەوە هۆشی خۆی و تەماشای كرد بەرگێكی تازەی لەبەردایە ووتی : ئەمە چی یە من بۆ وام ؟ خەدیجەش ووتی : ئەی منت مارە نەكرد لە محمدی كوڕی عبدالله ؟ ووتی :
چۆن من مارەت دەكەم لە كابرایەكی بێ باوك ، نەخێر شتی وا ناكەم ، خەدیجەش ووتی: بۆ شەرم ناكەیت لە خۆت ئەتەوێ لەلای قوڕەیش خۆت بە بێ ئەقڵا بزانیت و ئەتەوی خەڵكان بزانن تۆ سەرخۆش بوویت وا و وابووی ........ ، قسەی بۆ كرد تا ڕازی بوو بە شوكردنی بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم))(50)، وە مارەییەكەی وەكو ( ابن هشام ) دەفەرموێت : ( ( 20) ووشتری دوو ساڵان بوو ) (51).
تەمەنی خەدیجە لە دوو ڕیوایەتدا هاتوە ، ( ابن إسحاق ) دەفەرموێت:( خەدیجە كاتێ كە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) خواستی تەنها تەمەنی ( 28 ) ساڵا بوو )(52) ، وە لە ڕیوایەتێكی (ئیمامی واقیدیدا ) دەفەرموێت : ( لە تەمەنی ( 40 ) ساڵیدا بوو )(53) ، دیارە ڕیوایەتەكەی ( ابن إسحاق ) لە پێشترە و نزیكترە لە ڕاستی یەوە ، چونكە واقیدی ( متروك)ە وەحەدیسی لێ وەرناگیرێت .
(ابن إسحاق ) دەفەرموێت : ( خەدیجەش یەكەم ئافرەت بوو كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بیخوازێت و تا لە لای بوو بە هیچ جۆرێك ژنێكی تری نەهێنا بەسەریدا ، هەموو منداڵەكانیشی كە خوای گەورە پێی بەخشی بوو لە خەدیجە بوو جگە لە ( إبراهیم ) ، ئەوانیش ( قاسم ) كە كونیەی بوو( واتە بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەوترا (أبوالقاسم) (لەگەڵ كوڕەكەیدا كە ناوی ( عبدالله ) بوو كە نازناوی (طیب و طاهر) ی لێ نرابوو لەگەڵا چوار كچە بەڕێزەكەیدا ( رقیة و زینب و أم كلثوم و فاطمة )
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(47) أنظر : سيرة ابن هشام ( 1/233).
(48) أخرجه :الحاكم( 3/182)، و صححه ووافقه الذهبـي، و ضعفه الشيخ الألباني في (السلسلة الضعيفة ) ( 1483) و ( ضعيف الجامع )( 2) ،( وە ئەم فەرموودەیە تەنها لەبەر زانیاریتان هێناومانە و ( لايحتج به )) .
(49) أنظر : سيرة ابن هشام (1/ 235)، والبيهقي في ( دلائل النبوة )( 2/66)، و الطبري في ( التأريخ )( 2/ 280) عن طريق ابن إسحاق.
(50) أخرجه : أحمد (1/312) (2849) وقال محققه : اسناده ضعيف ، و البيهقي في ( دلائل النبوة ) ( 2/73 )، و الطبراني في (الكبير) ( 12838 )، و قال الهيثمي: في ( مجمع الزوائد ) ( 9/220 ) رواه أحمد و الطبراني ورجالهما رجال الصحيح ، وقال ابن أثير (أسد الغابة) (7/81) قيل: أن عمها عمرو بن أسدٍ قد زوجها ، وإن أباها ماتت قبل ذالك.
(51) أنظر : سيرة ابن هشام ( 1/236).